
بۆچی یه‌كگرتوو مه‌حكومه به‌سوتاندن ؟!
میتۆدی كاركردنی حیزبه‌كان له‌كوردستان هه‌مان میتۆدی كاركردنی دیوه‌خانه له‌سه‌ر تاكی كۆیله‌و گروپی دۆگما‌و ئه‌قڵیه‌تی وابه‌سته به‌كولتورێكی سونه‌تی و باوه‌وه , لهدوودهیهی ڕابردودا سه‌ره‌ڕای ئه‌زمونكردنی شه‌ڕی ناوخۆ و خیانه‌تكردن له‌نیشتمان و خیانه‌تكردن له‌سامانی و ئیراده‌ی گه‌ل له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی , هێشتا ئه‌وجۆره ڕهفتاركردنه به‌رده‌وامی پێده‌رێت و لهفۆرمگهلێكی تردا ئاوێزانی ژیانی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی ده‌كه‌نه‌وه .
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و یه‌كگرتن له‌پێناوی ” پاره نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ” هێشتا پارتی و یه‌كێتی عهنتهریانهتر درێژه به‌و سیاسهتهئهدهن كه‌ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نه‌بێت دوژمونمهو ئه‌ویشی له‌گه‌ڵم بێت ده‌بێت وه‌ك كۆیله گویرایهڵبێت , به‌به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن و ههرسهرلهقاندنێكیش به ئاراسته‌ی ناڕازی بوون له‌ئه‌و دووحیزبه, نه‌فره‌تی ئه‌وان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و ئیتر سوتاندن ده‌سپێده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر بهبارهگاكانی یه‌كگرتوو بزوتنه‌وه‌ی گۆران كران .
سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له‌ناوچه‌ی بادینانی ژێر نفوزی پارتی دیموكرات ئهونهفهرتهبوو كه‌ده‌بوو یه‌كگرتوو بكه‌وێته به‌ریه‌وه؟ چونكه ئهگهربزوتنهوهی گۆران ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی بۆخۆی بهلكێشكردبێت له‌و ناوچانه‌دا , ئه‌وا یه‌كگرتوو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی دهستهمۆكردوهو په‌لكێشی كردون بۆخۆیان و بهرلهههرلایهكی تر خودی پارتی به‌و مه‌ترسیه‌ی زانیوه كه یه‌كگرتوو چی قورساییه‌كی وهدهستخستوه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا , چونكه ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئۆپۆزیسێونهكان له‌ناوچه‌ی ژیرده‌سه‌لاتی یه‌كێتی به‌ئاسانی گه‌شه بكه‌ن و یه‌كێتی ته‌ندروستانه‌تر مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌و دۆخهدابكات , ئه‌وا له‌ده‌ستدانی نفوز له‌ناوچه‌ی ته‌قلیدی پارتی له‌بادینان یه‌كسان بونه به‌مردن و هه‌رگیز ئه‌وه‌نابێت ڕوبدات و سه‌رئه‌نجام بۆتۆڵهكردنهوهو وه‌ستاندنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی ته‌قاندنه‌وه‌ی سكه‌كان و سوتاندنی فارگۆنهكانێتی ؟ ئه‌وه‌ی من بینم و ئه‌وه‌ی من بیستم ناهه‌قیه‌كی گه‌وره بوو به‌رامبه‌ر به‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كرا و یهكگرتویش حه‌كیمانه له‌و مه‌سه‌له‌یه هاته‌ده‌ره‌وه ؟ چونكه پێش هه‌موكه‌س خودی یه‌كگرتوو دركیی به پیلان و مه‌ترسیه‌كانی كردبوو هه‌روه‌ها یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌هه‌موو لایه‌كی وت” خوێن پیرۆزتره تا دار‌و دیواره سوتاوه‌كانی ئێمه , مرۆڤ گه‌وره‌ترو مه‌زنتره تا دوباره‌كردنه‌وه‌ی 17 ی شوباتێكی تر ” كه‌ئێستا بوه‌ته میژویهكی تاڵ و ڕه‌شی پارتی و یه‌كێـتی .
سنورداركردنی خۆپیشاندان له‌كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه یه‌كێك بوو لهسهیروسهمهرهترین بڕیاره‌كانی ؟ چونكه ئه‌وه به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییهبوو كه‌خه‌ڵك به‌خوێن به‌ده‌ستی هێنابوولهماوهی 80 ساڵی خه‌باتكردنی خۆیدا , هه‌رچه‌نده ئه‌و بریاڕه تۆپزیانهی ده‌سه‌ڵات بونه یاسا‌و كاریان پێكراو زۆرخۆپیشاندان له‌باربران , به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵك بهوشوماره زۆره‌و له‌شوێنیكی وه‌ك بادیناندا كه‌ئازادی هێشتا لهسهفهردایهو چاوشارێكی ده‌كات , پیمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی مهیخانهكانیان سوتاندو به‌ردبارانیان كردن ئیسلامیه‌كان بوون یان یه‌كگرتوه‌كان , ئه‌وا باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی هاودارنی پارتی و پارتیه‌كان سوتاندنیان , ئهگهرئهوسوتاندنه به‌بێ ئاگاداربونی سه‌رۆكی پارتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی بوبێت , ئه‌وا ده‌بێت پارتی بهرلهههركهسێك و لایه‌نێكی تر تومه‌تباران ڕاده‌ستی ” یاسا ” بكات و به‌فیعلی ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه نه‌ئازادی كه‌س تیرۆرده‌كات نهئیمانیشی به‌سوتاندنی باره‌گای نه‌یاره‌كانی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ردوكیانی به‌كردار لهژێرقهڵمڕهوی خۆی به‌رجه‌سته‌كرد .
سوتاندندو بهربارانكردنی مه‌یخانه‌كان و شوینی مه‌ساجكردن یهكێكهلهگهمژهترین ڕه‌فتاره‌كانی مرۆڤ وداسه‌پاندنی بیرێكی تره به‌سه‌ر ئه‌وی تردا و كوشتنی ئازادیه‌كانی تاكی ناوكۆمه‌ڵگای كوردیه , وه‌ك چۆن سوتاندنی باره‌گا حیزبیه‌كان تیرۆركردنی به‌رده‌وامی ئازادی سیاسیه له‌كوردستاندا .
پێشره‌و حه‌مید