
گومانی فریشته … یاسین برایم
وه‌ك هه‌موو سپێده‌كانی تر، به‌رێكه‌وت .ده‌ستنوێژی خۆی هه‌ڵگرت و چووه ژووره‌وه، هێشتا چه‌ند هه‌نگاوێكی مابوو ، بگاته شوێنی بانگدان ، بینی كۆمه‌ڵه په‌ڕۆیه‌كی سپی ده‌جوڵێته‌وه .”بسم الله ، بسم الله”ی كرد. ترس دایگرت ، نه‌ده‌وێرا خۆ له‌م په‌ڕۆیانه نزیك بكاته‌وه. جارێك ، دوو جار ، سێ جار، دواتر به (بسم الله، بسم الله) ته‌كانی داخۆ. به‌سه‌ری په‌نجه‌كانی ده‌ستی راستی په‌ڕۆیه‌كانی لێككرده‌وه”فریشته‌یه!!”.ده‌سته‌كانی له‌رزین، لێدانی دڵی خێرا تربوو.ترس هه‌موو جه‌سته‌ی گرته‌وه. دیسان به ” بسم ،،، الله ،،، بسم ،،، الله ،،، ب،،، س ،،، م ،،، ااااااااا “. به‌ناچاری له مزگه‌وت هاته ده‌ر و بانگی له یاد نه‌ما. كه‌وته نزا و پاڕانه‌وه‌و گووتنی ناوی خوا و خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌تی كورسی ، فووكردن له جه‌سته‌ی خۆی ، تا ئه‌و ترس و له‌رزه‌ی لێدووربكه‌وێته‌وه.زۆری نه‌برد نوێژكه‌ران و پیره‌مێره‌ده‌كان ، تاك تاكه به‌ده‌ركه‌وتن و تا ده‌هات روو له زیادبوونكرد. مام سۆفیش به بینینی ئه‌وان ، دڵی هاته سه‌ر خۆی و ده‌ستی به گریان كرد ، فرمێسك ریشه سپیه‌كه‌ی ته‌ر كرد” فریشته‌یه‌ك له شوێنی مه‌لایه!” ئه‌وان به ته‌واوی له‌م قسه‌یه نه‌گه‌یشتن ، نه‌یانزانی مه‌به‌ستی چیه . كاتێ بۆی روونكردنه‌وه . ئیدی هه‌ریه‌ك به سه‌ر بادان ، قسه‌یه‌كی له ده‌م ده‌هاته ده‌ر.”ئاخیر زه‌مانه!”.” بێڕه‌وشتایه‌تی په‌ره‌ی سه‌ندووه!”. “خه‌ڵك بێ‌دین بووه!”.” ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه بۆ كوشتن باشه!”.”له‌به‌ر ئه‌م شتانه‌یه باران نابارێت!”.”به‌ره‌كه‌تیش وه‌ك جاران نه‌ماوه!”.”خوایه به‌گه‌وره‌یی خۆت روحمی خۆمان پێبكه!”. ئه‌مه یه‌كه‌م جار بوو ، له مێژووی ئه‌م گونده رووداوی وا رووبدات ، یه‌كه‌م جاریش بوو له وه‌ته‌ی ئه‌م مزگه‌وته دروستكراوه بانگی به‌یانی نه‌درێت. تا ده‌هات خه‌ڵك زۆرتر ده‌بوون و قسه‌و باسیش زیاتر ، ئیدی مام سۆفی به چاوی پڕ گریانه‌وه فریشته‌كه‌ی نێو مزگه‌وتی له‌سه‌ر ده‌ستی دانا و بۆ ماڵی برده‌وه.
ئه‌م رووداوه ، بووه هه‌واڵی هه‌موو ماڵێك و گه‌وره‌و بچووك باسیان ده‌كرد. پیاو و كوڕه‌كان له ژن و خوشكه‌كانی خۆیان گومانیان دروست بوو، ئاخۆ ئه‌م كاره له لایه‌ن كێ ئه‌نجام دراوه.ژن و كچه‌كانیش روویان نه‌ده‌هات خۆیان نیشانی برا و مێرده‌كان بده‌ن. هزرو خه‌یاڵی هه‌مووان پڕ بوو له گومان و تا ده‌هات چه‌كه‌ره‌ی ده‌كرد. وه‌ك مه‌ته‌ڵێكی شازی لێهات و كه‌س وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌ده‌زانی . باش بوو “شازێ مامان” ئه‌مه‌ی بۆ خه‌ڵك روونكرده‌وه كه هیچ ژنێك له‌م گونده تا سێ مانگی تر منداڵی نابێت و ئه‌و له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانێت ، ئه‌مه هی ئه‌م گونده نیه . ئه‌م قسه‌یه گومانه‌كانی كه‌متر كردن و هه‌ندێكی تریش باوه‌ڕیان به‌م قسانه نه‌كرد.
پاش هه‌فته‌یه‌ك به سه‌ر ئه‌م رووداوه ، له لایه‌ن شوانێكی گونده‌كه ته‌رمی ژنێكیان دۆزیه‌وه . له به‌ر بۆن كه‌س نه‌ده‌وێرا لێی نزیك بێته‌وه ، مێش و كرم ببونه مێوانی جه‌سته‌ی. زۆر به‌ردی گه‌وره‌یان به سه‌ر و ده‌م و چاویان دادابوو ، پان و پرووچیان كردبوو ، پاشماوه‌ی مێشكی له‌وێ گورێ كه‌وت بوو ، كه‌س نایزانی ره‌نگ ورووی چۆنه وخاوه‌نه‌كه‌شی هاتبوایه نه‌یده‌ناسیه‌وه ، جارێكی تر ، خه‌ڵكی گوند تووشی شۆكێكی گه‌وره تر هاتن و گومان و پرسیاره‌كانیان زیادبوو ، ئه‌مجاره‌یان هه‌موو گومانه‌كان بوون به یه‌ك ، كه ئه‌م فریشته‌یه هی ئه‌م ژنه كوژراوه‌یه ، پێده‌چێت له لایه‌ن كه‌س و كارییه‌وه ، ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامدابێت ، به‌ڵام ئێستاش له گه‌ڵ بێت كه‌س نازانێت ئه‌م ژنه له كام مه‌مله‌كه‌ت هێنراوه‌ته ئێره. كه‌سیش به‌دوای دانه‌هاتووه ، گۆره بێنازه‌كه‌ی له گۆرستانی گوند بێناسنامه‌یه . فریشته‌كه‌ی مزگه‌وتیش هێدی هێدی به‌و گومانه گه‌وره ده‌بێت ولای هه‌مووانیش گومان بویته ناسنامه‌ی دایك و باوكی!