ئاسۆی روون …. ئه‌حمه‌دی شاملو
رۆژێک دێ دیسانه‌وه کۆتره‌کانمان دێنه‌وه و
مێهره‌بانی ده‌ستی جوانیی ده‌گرێ
_
ئه‌و رۆژه‌ی وا ماچ
بچوکترین سروده و
هه‌موو مرۆڤێ
بۆ مرۆڤێکی تر برایه
رۆژێ که ئیدی ده‌رکه‌ی ماڵه‌کانیان کپ ناکه‌ن
ئیتر قفڵ ئه‌فسانه‌یه و
ژین هه‌ر ته‌نیا دڵی ده‌وێ
رۆژێ که مانای هه‌موو په‌یڤێک خۆشویستنه
هه‌تاکو تۆ له‌پێناو دوایین وشه هه‌ڵوه‌دای هیچ په‌یڤێ نه‌بی
رۆژێک که هه‌وای هه‌ر وشه‌یه‌ک ژیانه
هه‌تاکو من بۆ دواشیعرم
ژانی گه‌ڕان به‌دوای سه‌روادا نه‌مگرێ
ئه‌و رۆژه‌ی وا هه‌موو لێوێک بۆخۆی سترانێکه
بۆئه‌وه‌ی بچوکترین سرود، ماچ بێ
له‌و ڕۆژه‌دا هاتنه‌وه‌ی تۆ هاتنه‌وه‌یه‌کی تاهه‌تایی بێ و
مێهره‌بانی و جوانیی شان له‌شانی یه‌ک بده‌ن
له‌ورۆژه‌دا دیسانه‌وه بۆ کۆتره‌کانمان دان رۆبکه‌ین
من چاوه‌ڕوانی ئه‌ورۆژه‌م
ته‌نانه‌ت گه‌ر خۆم
نه‌مابێتم.
ئه‌حمه‌دی شاملو
و. ئیسماعیل ئیسماعیل زاده