
ئایا ئیسلامییه‌كان دیموكراسین؟*
له پڕێكا زۆرێك له نووسه‌رانی عه‌ره‌ب و خۆرئاوا خۆبه‌خشانه گه‌واهیاندا كه بزاڤه ئیسلامییه سیاسییه‌كان دیموكراسین و شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ده‌رفه‌تی حوكمڕانیان بدرێتێ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و گه‌واهیدانه‌شیان به‌هه‌ند وه‌رگرت حزبه ناسراوه‌كانی وه‌ك ئیخوانییه‌كانی میسر، بزاڤی نه‌هزه‌ی تونس ، ئیخوانه‌كانی سوریا و حزبی عه‌داله‌ی مه‌غریب بوون.
هه‌مووان پشتیان به‌و گوته‌یه به‌ستا كه ده‌ڵێ گرووپه ئیسلامییه‌كان له ده‌رفه‌تی كاری سیاسی بێبه‌شكران و به‌هاری عه‌ره‌بیش ده‌رفه‌تێكه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی میللی‌یان و پابه‌ندبوونیان به دیموكراسی.
هه‌ڵبه‌ته ئاخاوتن له سه‌ر پێدانی مافی به‌شداریكردن له كاری سیاسی كارێكی په‌سنده، ئه‌مه‌ش مافێكه ده‌درێته هه‌مووان نه‌ك ئیسلامییه‌كان به ته‌نیا. به‌ڵام بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه دیموكراسین و سه‌رباری ئه‌وه‌ش گوایه ده‌رفه‌تیان پێنه‌دراوه دوو درۆن.بۆ نموونه له سودان به‌ره‌ی ئیسلامی به سه‌ركردایه‌تی حه‌سه‌ن ئهلتورابی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1986 ی كردوو، ئیسلامییه‌كان 51 كورسییان له په‌رله‌مان وه‌ده‌ستهێنا، واته دوای هه‌ردوو حزبی ئوممه و یه‌كگرتوو پله‌ی سێیه‌میان ده‌سته‌به‌ركرد.سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه گومانیان له پاكی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كرد، كه‌چی دوای دوو ساڵ پیلانیان بۆ كوده‌تایه‌ك داڕشت و به هاوكاری عه‌مید عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داگرت كه تائێستاكه‌ش فه‌رمانڕه‌وایی وڵات ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی سامانی ئه‌و وڵاته‌ی وێرانكردو چه‌ندین جه‌نگی هه‌ڵگیرساند.
جه‌زائیر ئه‌زموونێكی جیاوازتری هه‌بوو، كاتێك رژێمی سه‌ربازی، كه له پشتی په‌رده‌وه حوكمڕانی وڵاتی ده‌كرد، ناچاربوو دوای حه‌وت ساڵ له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی، كه ئیسلامییه‌كان تێیدا چالاكبوون،بڕیاری هه‌ڵبژاردن بدا.دواتر سه‌ربازه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1991-یان له‌بار برد، چونكه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئیسلامییه‌كان له ئارادا بوو، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش باسكهین كه سه‌ركرده‌یه‌كی میانڕه‌وی به‌ره‌ی ئینقازی وه‌كو عه‌باس مه‌ده‌نی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نجی توندڕه‌وه‌ی وه‌كو عه‌لی به‌لحاج دا هه‌بوو كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له گه‌ڵدابوو له ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا و به ئاشكرا‌و به به‌رچاوی پێڕه‌وانی له مه‌یداندا دیموكراسی ره‌تده‌كرده‌وه و رایده‌گه‌یاند” لا ديمقراطية و لا د‌ستور .. بل قال الله و قال الرسول” به‌مه‌ش توندڕه‌وه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر سینه‌ما و ماركێته‌كان تا له ئاكامدا سه‌ربازه‌كان ده‌رفه‌ته‌كه‌یان قۆسته‌وه‌و حوكمی عورفیان راگه‌یاند.
ئه‌زموونی سێیه‌م ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستینه كه ده‌سه‌ڵات تێیدا رازیبوو حه‌ماس بهێنێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مه‌رجێ پابه‌ندبێت به دیموكراسی و رێز له‌و رێككه‌وتنه بگرێت كه له گه‌ڵ ئیسرائیل دا مۆركراوه، ئه‌وه‌بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2006 دا سه‌ركه‌وت و له كۆی 132كورسی 76 كورسی به‌ده‌ستهێنا و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی پێدرا،به‌ڵام حه‌ماس ده‌ستی به سه‌ر هه‌موو دهستگاكاندا گرت و له شه‌ڕێكی خوێناویدا ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ركرد.
نابێ رهوتارهكانی حزبوڵڵاش فه‌رامۆشبكه‌ین كه له لایه‌كیان به‌شداری له‌كاری دیموكراسی ده‌كات له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شدا خواسته‌كانی به زه‌بری چه‌ك ده‌سه‌پێنێ. له هه‌ندێ ئه‌زموونی دیكه‌شدا ئیسلامییه‌كان دیموكراسییان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جێنداكانی خۆیان بسه‌پێنن، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی له كوێت دا روویدا كاتێك ئیخوانییه‌كان و سه‌له‌فییه‌كان و شیعه‌كان كتێبیان قه‌ده‌غه‌كرد و ئاهه‌نگ و چالاكی هزرییان یاساغ كرد،ئه‌مه‌ش بۆخۆی تۆقاندنێكی هزرییه.
من دژی به‌شداریكردنی حزبه ئیسلامییه‌كان نیم له كاری سیاسی‌دا مادامه‌كێ ئاماده‌بن رێز له بنه‌ماكانی كاری دیموكراسی بگرن،به‌ڵام هه‌روه‌كو روونمكرده‌وه ئه‌مه ته‌نها بۆ جارێكیش رووینه‌داوه.پێویسته له‌سه‌رمان ده‌رك به‌وه بكه‌ین كه سروشتی حزبه بهئایدیۆلۆژیكراوهكان و گرووپه‌كانی ئیسلامی سیاسی له هه‌ردوو لایه‌نی تاكتیك و هزردا حزبه‌كانی دیكه ره‌تده‌كه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده‌ش باسی لێبوورده‌یی و هه‌رسكردنی هزری دیموكراسی بكه‌ن.
له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌زموونی توركیا باشترین نموونهیهپێشكهشی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه بكرێت كه ده‌یانه‌وێ راستگۆیانه ده‌رفه‌ت بده‌نه هه‌موو هێزه میللییه‌كان، له پێشهوهشیاندا ئیسلامییه‌كان. ده‌شێ سوپا زامنكار بێت به‌وه‌ی ئازادییه‌كان و مافه‌كان،كه هه‌رده‌م جێگه‌ی مشتومڕو ململانێن، بپارێزرێن، ئیسلامییه‌كان له پرسه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا هیچ جیاوازییه‌كیان له گه‌ڵ نیشتمانپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌گه‌را و به‌عسییه‌كاندا نییه، به‌ڵام دیدێكی چهپێنهرانهیان هه‌یه دژ به ئافره‌تان و پێڕه‌وانی ئایین و ئاینزاكانی دیكه، به هه‌مان شێوه‌ش دژی مافی ده‌ربڕین و ئازادییه كهسییهكانن كه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ناگونجێن.
* سه‌رچاوه/ الشرق الاوسط 5 دیسێمبه‌ر 2011 ژماره 12060