ئاكامی نهێنییه‌كان بێ ئاكامبوونی سیناریست
سیناریست وزه‌یه‌كی به‌رهه‌میهێنه‌ره له‌هه‌ر كارێكی سینه‌مایی یاخود ته‌له‌ڤزیۆنی دا ،به‌رهه‌مه‌كه‌یشی بریتییه له سیناریۆ،واتا بوونی سیناریۆیه‌كی باش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی سینارستێكی باش، باش و خراپی سیناریۆیش په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێك فاكته‌ره‌وه كه له كۆتاییدا بونیادی گشتی كاره دراماییه‌كه ده‌خه‌نه روو،گرنگترین فاكته‌ر له بونیادی درامادا كه له رێی سیناریۆوه دێته به‌رهه‌م كاره‌كته‌ره، چونكه سه‌ره‌كیترین پێكهاته‌یه له‌سیناریۆدا كه له‌توانایدایه كرده و رووداوه‌كان به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی جیاواز ببات و وێنایه‌كی دیاریكراو به وه‌رگر ببه‌خشێت ،بۆیه ئه‌گه‌ر بێت‌و سیناریست له كاتی نووسینی چیرۆكه‌كه‌یدا خاوه‌نی ئه‌و وزه به‌رهه‌مهێنه نه‌بوو كه بتوانێت وه‌كو پێویست ره‌هه‌ندی كاره‌كته‌ره‌كانی پێ بونیادبنێت ،ئه‌وا بێگومان له كه‌مترین ماوه‌دا كاره‌كته‌ره‌كانی هه‌ره‌س ده‌هێنن و سه‌رله‌به‌ری سیناریۆكه‌یشی بێ ئاكام ده‌بێت ،هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له (ئاكامی نهێنییه‌كان)دا روویدا كه له كه‌ناڵی كوردسات – ــه‌وه نمایشتكرا .
ئه‌وه‌ی منی تووشی سه‌رسوڕمانكرد خودی (سالار سوڵتان ) ی سیناریست و ده‌رهێنه‌ربوو ،چونكه له كاری پێشوویدا واتا له درامای(گه‌رمیان و كوێستان)دا ئه‌گه‌رچی به‌شێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ناهه‌قییه‌كی زۆریان به‌رامبه‌ر كرد تا نمایشته‌كه‌یان راگرت به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ی كه بینیم ئومێدێكی زۆرم هه‌بوو به ئاینده‌ی درامای كوردی ، ئه‌وه‌بوو له كاتی خۆیدا نووسینێكم له‌باره‌یه‌وه بڵاكرده‌وه و تێیدا زۆربه‌ی لایه‌نه‌پۆزه‌تیڤ و ئومێدبه‌خشه‌كانی دراماكه‌م خسته روو، به‌ڵام لێره‌دا كاره‌كه زۆر به پێچه‌وانه‌وه‌بوو ،سیناریست به‌هه‌ناسه‌یه‌كی كورت و پڕ له دڵه راوكێوه كاره‌كته‌ره‌كانی خسته روو،به‌داخه‌وه كه سه‌رجه‌میان كاره‌كته‌ری نا كامڵ –یان لێ ده‌رچوو،
هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سیناریست نه‌یتوانیوه وه‌ك كاره‌كته‌ری خاوه‌ن ره‌هه‌ندی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ره‌كاندا بكات به‌واتایه‌كی تر نه‌یتوانیوه سه‌ربه‌خۆیی به كاره‌كته‌ركانی سیناریۆكه‌ی ببه‌خشێت ،بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌رگر (بینه‌ر) هه‌ستی به‌وه‌ده‌كرد جۆرێك له په‌له‌كردن هه‌یه له به‌ره‌وپێشبردنی رووداوه‌كاندا ،ئه‌مه‌یش وایكردبوو كاره‌كته‌ره‌كان نه‌توانن وه‌كو خۆیان گوزارشت له‌ویست و ئاره‌زووه‌كانیان بكه‌ن به‌ڵكو له‌ژێر كاریگه‌ریی ویسته‌كانی (سالار سوڵتان)دا هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كرد بۆیه به‌ره‌و پێشچوونی رووداوه‌كان له‌سه‌ر رێچكه‌ی سرووشتی خۆی لایایدابوو، په‌ره‌سه‌ندنی گرێچن(حبكه)یش هه‌ر له چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی سه‌ره‌تاوه هیچ بایه‌خێكی نه‌ما .
به‌گوێره‌ی تێڕوانینی ولیه‌م ئارسه‌ر كاره‌كه‌ته‌ر ئاوێته‌یه‌كه له نه‌ریت و خوی زه‌ینی و هه‌ڵچوونی ده‌روونی ،به‌و پێیه پێكهاته‌ی كاره‌كته‌ر به‌ته‌نها له‌ژێر كاریگه‌ریی فسیۆلۆژیی نایاته‌دی ،به‌ڵكو فسیۆلۆژیا ته‌نها ره‌هه‌ندێكه و پێویستی به ئه‌نگیزه‌ی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی و جیاواز له كه‌سانی تر، (دیكارت)یش به‌هه‌مانشێوه پێیوایه كه تایبه‌تمه‌ندیی جه‌سته‌یی نابێته هۆی درووستبوونی كه‌سایه‌تی به‌ڵكو ئه‌وه خودی بیركردنه‌وه‌و تێفكرینه كه تایبه‌تمه‌ندیی به كه‌سایه‌تی ئه‌دات ،هه‌ركاتێكیش كه مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بوو ئه‌وكات به بوونه‌وه‌رێكی مردوو هه‌ژمارده‌كرێ
لێره‌وه ره‌هه‌ندی سۆسیۆلۆژیی خۆی ده‌سه‌پێنێت و ده‌بێته فاكته‌رێكی دیكه بۆ درووستبوونی كاره‌كته‌ر ،چوونكه پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی په‌یوه‌ندیی تاك له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌شێكی زۆری كاردانه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی كاره‌كته‌ره‌كه دیاری ده‌كات له‌م رووه‌وه سارته‌ر نموونه‌یه‌كمان بۆ ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت(ئه‌گه‌ربێتو كارێك بكه‌م و دواتر له پڕێكدا سه‌رم به‌رزبكه‌مه‌وه و بۆم ده‌ربكه‌وێت كه‌سێكی تر چاودێریم ده‌كات ئه‌وكات ره‌نگه شه‌رم دامگرێت ،چونكه ئه‌وكات به‌رامبه‌ره‌كه‌م بڕیار له‌سه‌ر كاره‌كه‌م و بونم ده‌دات،خاڵی سێهه‌میش بریتیه له ره‌هه‌ندی سایكۆلۆژیی كه‌ئه‌مه‌یش لای فرۆید به‌پێی (من ،منی باڵا،ئه‌و) شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
كه‌وایه درووستكردنی كاره‌كه‌تكه‌ری درامایی به‌نده به‌و 3 فاكته‌ره‌ی باسیان لێوه‌كراوه
لێره‌وه ئه‌پرسین ئاخۆ كاره‌كته‌ره‌كانی ئاكامی نهێنییه‌كان تا چه‌ند به‌و رهه‌ندانه ده‌وڵه‌مه‌ندكرابوون، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ،كاره‌كته‌ری (نه‌به‌ز) به نموونه وه‌رده‌گرین ،كه له رووی سۆسیۆلۆژییه وه سیناریست ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت كه‌سێكه باوكی مردووه‌وه و كۆمپانیا و كاره‌كانی ئه‌وی گرتوه‌ته ده‌ست هه‌روه‌ها كه‌سێكه ناپاكی له ژنه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یه‌وێت به پاره هه‌مووشتێك قۆرغ بكات ،له‌هه‌مان كاتدا كچێكی تر فریوده‌دات ، به‌ڵێ سیناریست ویستی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه (نه‌به‌ز) مان پێ بناسێنێت و ێنایه‌كی نێگه‌تیڤی پێبدات ئه‌مه‌یش ته‌نها خواستێك بوو به‌ڵام نه‌یتوانی به‌رجه‌سته‌ی بكات .
چونكه پێده‌چێت سیناریست له ده‌ره‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی رووداوه‌كانی نێو دراماكه ،كاره‌كته‌ری نه‌به‌زی له واقعه‌وه گواستبێته‌وه بۆ نێو رووداوه‌كان واتا ، نه‌به‌ز كاره‌كته‌رێكی راسته‌قینه‌یه و پێشوه‌خت له‌یاده‌وریی سیناریستدا ئاماده‌گیی هه‌بووه ،به‌ڵام كێشه‌كه له‌وێوه سه‌ر هه‌ڵئه‌دات كه ئه‌و( نه‌به‌ز) ـه‌ی له واقیعدا هه‌یه ،به‌هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییه‌وه تێكه‌ڵ به دراماكه ده‌بێت لێره‌وه له‌ژێر فشاری نه‌ستی سیناریست ناچارده‌كرێت تێكه‌ڵ به فه‌زایه‌كی تر ببێت كه هه‌رگیز ناتوانێت وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ گوزارشت له خۆی بكات ،به‌ڵكو مه‌حكومكراوه به‌وه‌ی هه‌مان وێنای نێو زه‌ینی سالار سوڵتان بگوێزێته‌وه ،
بۆیه نه‌به‌ز له‌رووی تایبه‌تمه‌نیی كه‌سایه‌تیه‌ه‌وه نادیاره ،بۆ نموونه ژینگه یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی كاره‌كته‌ر دیاری ده‌كات، به پێی تیۆری واتسۆن راهاتن و په‌روه‌رده و فێركردن و ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌یه له ئاڕاسته‌كردنی كاره‌كته‌ر
هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی گشتی كاره‌كته‌ری نێگه‌تیڤ ته‌نانه‌ت له ژیانی ئاسایی‌دا هه‌میشه به‌ره‌و لای هاوشێوه‌ی خۆی هه‌نگاو ده‌نێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌ڵده‌كات.
به‌ڵام نه‌به‌ز جگه له ئامانج كه كاره‌كته‌رێكی پۆزه‌تیڤ بوو هیچ هاوڕێیه‌كی تری نه‌بوو ،ئه‌مه‌یش ده‌بوایه هه‌ستی شه‌ڕانگیزیی و خراپه‌كاری له‌لای نه‌به‌ز كه‌متربكات .
ئه‌گه‌ر كاره‌كته‌ری شه‌هێن و زۆربه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ی دراماكه به نموونه بهێنینه‌وه
ده‌رئه‌كه‌وێت بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌رانه ، له‌گه‌ڵ خودی خۆیان كه له واقیعه‌وه به بێ له‌به‌رچاوگرتنی تایمبه‌تمه‌ندییه‌كان گوێزراونه‌ته‌وه بۆ نێو دراماكه ئه‌وا به‌ریه‌كده‌كه‌ون ده‌رئه‌نجامیش نا هاوسه‌نگی ده‌كه‌وێته نێوان سه‌رجه‌م كرده‌كانی دراماكه‌دا.
كاردۆ