
سوتاندنی سه‌نته‌ره‌کانی مه‌ساج و دوکانه‌کانی مه‌ی فرۆشتن، نیشانه‌ی فاشیزمی ئیسلامی سیاسییه!
ڕوداواکانی ناوچه‌ی بادینانی ئه‌مجاره له زاخۆ، وه شوێنه‌کانی دیکه، ڕوداوێکی کتوپڕو به ڕیکه‌وت نه‌بوون. سوتاندنی ئه‌مجاره‌ی دوکانه‌کانی مه‌ی فرۆشتن و سه‌نته‌ره‌کانی مه‌ساج، ناکرێت به ته‌نها له چوارچێوه‌ی کێبه‌رکێ و ململانێ ی سیاسی هێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و ئیسلامی سیاسی له نێو کوردستاندا، لێک بدرێته‌وه. کێبه‌رکێ و ململانێ وتوندی ئه‌مجاره ڕیشه‌که‌ی له سه‌رکه‌وتنه یه‌ک له دوان یه‌که‌کانی ئیسلامی سیاسیدایه” ئه‌گه‌ر چی به شێوه‌یه‌کی کاتی” له جیهانی عه‌ره‌ب، له مۆارکۆ، له تونس، لیبیا، میسر، وه ده‌وری کاریگه‌ریان له نێو ڕوداوه‌کانی سوریادا، ئه مه به جیا له پاڵپشتی بێ درێغی سعودیه و تورکیا به شێوه‌یه‌کی ئاشکراو مل شلکردنی خوێڕیانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆیان له میسر‌و له تونس و له لیبیا‌و له سوریا…
ڕوداوی ئه‌مجاره، نه باسی دو‌کان سوتاندنه نه سه‌نته‌ری مه‌ساج وه نه کۆنه‌په‌رستی پارتی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ئه‌و، وه نه کۆنه‌په‌رستی یه‌کگرتوو ودواکه‌وتو‌و‌ییه‌که‌ی، وه نه باسه له پێشێلکردنی ئازادی سیاسی” ئه‌وانه هیچیان باسی سه‌ره‌کی نیین له‌م ڕوداوه‌دا”… ئه‌وانه وه‌کو باسی قازه‌که‌ی که‌لارو دوکانه‌کانی ڕانیه وایه که گوایه شه‌ڕی نێوان پارتی و یه‌کێتی له ساڵی 1994دا به هۆی ئه‌وانه‌وه هه‌ڵگیرسا. ئه‌مڕۆ ئیسلامی سیاسی له کوردستان ده‌یه‌وێت شه‌ڕی خۆی یه‌کلا بکاته‌وه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد له کوردستان، یان لایه‌نی که‌م ببێته خاوه‌نی شارێک له قۆناغی یه‌که‌مدا، به پالپشتی سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆی له وولاتانی جیهانی عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌ی که ئه‌مکاره یه‌کگرتوو بوه یان نا، وه پارتی ئه‌م ڕوداوه‌ی کردۆته بیانوو بۆ لێدانی یه‌کگرتوو یان نا… بۆ خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی سانه‌وین، یا پیویسته وا سه‌رنج بدرێت. هێرشی ئیسلامی سیاسی نه به ناوچه‌ی بادینانه‌وه ده‌وه‌ستێت وه نه به کۆبونه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. ئێستا هێرشه‌کانی ئه‌م هێزه به‌رده‌وامه له سلێمانی ” خۆ پارتی له‌م شاره‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نییه” په‌لاماری سه‌نته‌ری مه‌ساج ده‌ده‌ن، له سۆران و له دێره لۆک دوکانه‌کانی مه‌ی فرۆشتن سوتێنراون و به‌م پێیه هه‌موو دو‌کان و مه‌خزه‌نه‌کانی مه‌ی فرۆشتن وسه‌نته‌ره‌کانی مه‌ساج له کوردوستاندا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسی دان.
ئه‌م هێرشانه پێویسته له مه‌ودایه‌کی ناوچه‌ییدا سه‌رنج بدرێت و له‌م چوارچیوه‌یه‌دا لێک بدرێته‌وه. ئه‌م هیرشانه دروست ئه‌و کاتانه بیر ده‌هینێته‌وه که ئیسلامی سیاسی له کوردستان بارستایی زیاتری هه‌بوو، له نێوان ساڵه‌کانی 1994-1998دا، ئه‌وکات تیزابیان ده‌رشت به قاچی ژناندا، ئه‌وکات دوکانی کۆنه‌فرۆشه‌کانیان ده‌سوتاندو دوکانی ڤیدیۆ‌و سیدییه‌کانیان ده‌ته‌قانده‌وه…ئه‌م هێرشانه ده‌بیت به‌ری پێبگیرێت، چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان، دوای کێوێک له ئه‌زموونی شۆرشگێرانه‌ی ناوچه‌که‌و زیاتر له دوو مانگ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رده‌رکی سه‌راو شاره‌کانی دیکه نابێت ئه‌مجاره فریوی ده‌ستی باڵه جیاجیاکانی بورژوای بن، کیشه‌ی هه‌ردوولا ئیسلامی سیاسی و بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، په‌یوه‌ندی به خواسته‌کانی خه‌لکی کوردستانه‌وه نییه، په‌یوه‌ندی به ئازادییه‌کان و ئازادی سیاسی و ڕاده‌ربڕینه‌وه نییه، هه‌ر دوو لای کێشه‌که دژ به خواست و ویستی خه‌ڵکی کوردستانن، ئه مه پێویسته رۆشن بێت. شه‌ڕی ئه‌وان، شه‌ڕیکه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، که خه‌ڵکی کوردستان ناوه‌رۆکی هه‌ردوکیان ده‌ناسیت.
هه نگاوی ده‌ستبه‌جێ، هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی کوردستانه و له پێشیانه‌وه چینی کرێکار‌و به‌شی پیشڕه‌و وکۆمۆنیستییه‌که‌ی، به ده‌وری کارنامه‌ی خۆیاندا، به‌ڵام سه‌ردێری ئه‌م کارنامه‌یه له ئه‌مڕۆدا پێشگرتنه به شه‌پؤلی سه‌رکه‌وتنی کۆنه‌په‌رستی و ئیسلامی سیاسی له کوردستاندا. هێرشی ئسیلامی سیاسی له ناوه‌رۆکدا، ده‌یه‌وێت له ڕیگه‌ی سوتاندنی سه‌نته‌ری مه‌ساج و مه‌ی فرۆشتنه‌وه هێرش بکات بۆ سه‌ر گشت ئازادیخوازییه‌ک، هێرش بۆ سه‌ر هه‌ر دیارده‌و ده‌رکه‌وتنێکی شارستانی و ئاستێک له ته‌مه‌ددون، هێرش بۆ سه‌ر ته‌واوی مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌کان، وه هێرش بۆ سه‌ر ماف و خواسته‌کانی لاوان وه ژنان، وه هێرشێکه بؤ سه‌ر ئاستێک له ئه‌منیه‌ت که له‌کوردستاندا به رقه‌راره، زه‌مینه ساز کردنه بۆ هێلانه‌کانی تیرۆریزم، سه‌رنجدان له ته‌جروبه‌ی ئیسلامییه‌کانی میسر که چۆن له ژێر ناوی شۆرشه‌وه، خه‌ریکن سه‌رکوتن شۆرش بون وهه‌ن، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان له ناوه‌رۆکی ئه‌م هێزانه بگه‌ن و ڕۆشنبیرانی کاڵفامی ناوچه‌که‌ش بخه‌نه ژێر ڕه‌خنه‌ی توندی خۆیانه‌وه.. پێش‌گرتن به‌م هێرشه پێش هه‌ر لایه‌ن و که‌سێکی دیکه ئه‌رکی فه‌وری کۆمۆنیسته‌کانه.4.12.2011
سامان که‌ریم
Saman.karim5@gmail.com