
به‌سه‌رباڵی فریشته‌و شه‌یتانه‌وه
له‌چاوه‌ڕوانی ماشێنه‌كانی ئاوابوندا
ته‌مه‌نێكی ناعیلاجم..!
به‌دیار ترسی مهغریبێكهوه
له‌نێو شه‌وی ئه‌م گومانه‌دا ونبوم
ئه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ئه‌زه‌له‌وه خۆمت لێ ڕفاندوم
له واعیزه شه‌ڕانیه‌كانی خۆتدا
هه‌ر جاره‌ی دۆزهخێكت پێ ناساندوم
كه‌ی ئاگرهكانت دهكوژێنیتهوه؟
تا منیش ئاوبكهم بهگوناههكانمدا..
ئاخر ئه‌مه عیباده‌تی پهروانهیهكه
ته‌نها به‌و ئاسمانه‌دا گوزه‌ر ئه‌كا
باڵه‌كانی تیا ئه‌وه‌رێت
بیر لهدۆزهخێك ئه‌كاته‌وه موحیبه‌ت تیایدا ئه‌سوتێ
به‌نێو عومرێكدا ڕێ ئه‌كا
مناره‌و گوڵی سهرگۆڕهكانی بۆ لێك جیاناكرێته‌وه.!
چی له‌م دڵه نامورادانه بكه‌م
كه‌به‌سه‌ر عهرشێكهوه خوازیاری تهوافێكن؟
هێند زه‌لیلن
دوری نێوان گڵكۆكانی یارو
كڵێسه بێشهرمهكانیان بۆ ناپێورێ ،
به‌شوشه‌ی خاڵی ئه‌م مهیخانانهوه بۆكوێ بڕۆین ؟
ئه‌م شه‌رابی ئاخیره‌ته
تاكۆنتربێت زیاتر تامی خوێن ئه‌دات
به‌سه‌ر ئه‌سپی كام خه‌یاڵه‌وه ڕمو شمشێره‌كان له‌یه‌ك بده‌ین
كهزڕهی ئه‌م زنجیرانه
ئاواز بۆ مه‌رگی گوڵه‌كان دائه‌نێن؟
ئه‌و سوارچاكانه له‌كوێ بێنین
كه قافڵه‌چی جه‌نگه‌كان و خهونهكان و خوێنه‌كانمان بوون؟
سه‌رده‌مێك حه‌قیقه‌ت شانازی به‌وانه‌وه ئه‌كرد
تا ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵا هه‌ره‌سی گوماندا
له‌گه‌ڵا سێبهرهكانیدا ورد‌و خاش بوو
ئه‌مه ئاسه‌واری وێرانه‌كانی ئه‌م ئاسمانه‌یه
كهلهبێمنهتی خۆیدا
تاریكی به‌ئێمه ئه‌سپێرێت
به‌دیار دارستانێك له‌گڕه‌وه خامۆشمان ئه‌كات
به‌م ههمووسوتانهوه ده‌مان نێرێت بۆ جه‌هه‌نه‌م
به خۆڵه‌مێشی ڕۆحی خۆمانه‌وه ده‌مانكات به‌قه‌ره‌بروت!!
له‌م شه‌وی بێئومێدیه‌دا
دانیشتنی گوێ ئاگردانهكانمان به‌ترسی ئاگر ئه‌سپێرێت.
ئه‌وه ئێمه‌ین
له‌بێ ئارامیدا ده‌ره‌تانمان لێ بڕاوه‌و
تكاكانی لێ‌خۆش بوون ده‌به‌ینه‌وه حزوری ئه‌و،
كه هه‌موو مهغریبانێك
نیگامانی له‌عیشق ئه‌دزی و
ئێمه‌ش به‌دیار مه‌رگی دڵمانه‌وه گه‌ڵای ڕۆحمان ئه‌وه‌ری
ده‌ستی پاڕانه‌وه‌مان
به‌پرچی ئهودارستانانهدا هه‌ڵواسراوه
ڕه‌گه‌كانیان له‌بنی ئه‌و زیندانانهدایه،
كهدیوارهكانی به‌خوێنی ئه‌و ژنه ڕوسورانه سوربووه
پاكیزهییان بۆ نیشتمان به‌جێهێشت..
له‌حه‌سره‌ت به‌د به‌ختی ئهوانو بێ دڵی خۆمان
كوشنده‌یی ئه‌و مهرگهمان بۆ ته‌فسیر ناكرێ
گومان له‌حه‌قیقه‌ت جیا ناكاته‌وه
عیشق و خیانه‌ت له‌یه‌كتری ناكاته‌وه
له‌و ڕۆژه‌وه
ئه‌م دارستانه شه‌رم ئه‌یگرێت
ژنێك له‌سێبه‌ره‌كه‌یدا بخه‌وێت !
برینه‌كانمان
به‌جه‌سته ههڵكوڕماوهكانماندا قوڵبونه‌وه‌و
خوێن سه‌ره‌خۆشی لێ نه‌كردین
كه‌چی ده‌سته‌كانمان
له‌ملی ئاشوبی ئه‌م چه‌رخه‌دا لێك ئاڵاون
ده‌میان ناوه‌ته نێوده‌می ئه‌م مه‌رگه‌و
هێشتا لهشهڕهنگێزیو بێ باكی تۆدا
له‌م زه‌مه‌نه شێواوه‌دا
گوڵێك به له‌شكرێك پاسه‌وانی دڕكه‌وه
له‌خه‌می ئه‌وه‌دا هه‌ڵئه‌وه‌رێ
ڕۆحی له‌بێ ئۆقرهیدا نه‌سوتێ..
په‌ڕه‌سێلكه به‌ته‌مه‌نێك لهتیلاوهتهوه
به‌گومانی وه‌رزێكی تره‌وه ناژی !
ئه‌ی ئه‌وه‌ی
وه‌ك سه‌گێك له‌كۆڵانی برسیه‌تیدا فڕێتداوم
قروسكهی مه‌زڵومی منت گوێ لێ نیه؟!
نابینی.. نزای له‌تێ نانی سه‌ره‌مه‌رگ ئه‌كه‌م؟
نابینی به‌ته‌مه‌نێكی خوارو خێچه‌وه
دڵخۆشی بێمروهتیهكانی( با)ده‌ده‌مه‌وه؟
له‌بێ كه‌سی خۆمدا
خه‌یاڵا به‌یاده‌وه‌ری ئه‌و هاوڕێیانه‌وه ئه‌كه‌م
به‌له‌مێك بوویه تابوتیان
فانۆسی ده‌ریا قیبلهگایان بوو،
كه‌چی گۆڕی هیچ ئاسمانێ نه‌یگرتنه خۆی
به‌خۆزگه‌ی ئه‌و عیشقه‌وه ده‌مرم
گریان پێی بهخشیمو
دڵێكی بابهڵهد بردی!
په‌ی به‌م ڕێگایانه نابه‌مه‌وه..
په‌یكی شاره‌زا له‌كوێ بێنم
ته‌وافی ئه‌م خاك‌و خۆڵی پڕقهسوهتهی لهگهڵداكهم،
ئه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ئه‌زه‌له‌وه خۆمت لێ ڕفاندوم
ته‌مه‌نێكه
ئه‌م ڕۆحه ماندووهم له‌نێوان تۆ‌و ئیبلیسدا
به‌كۆڵی شهیتانو فریشتهكانتهوه بێ كه‌ناره..
به بهرچاكێكی شپرزه‌وه
به‌نێو وهردێكی شهقارشهقارداتهنیایی خۆم ئهپرژێنم
كه مه‌گه‌ر ته‌نیا هه‌نگاوه دووبارهكانم
دوره‌په‌رێزی بارانی ئه‌م وه‌رزی قه‌هره بزانن.
هه‌رجارێ ئه‌و دره‌خته تینوهم له‌باوه‌شی شه‌كه‌تی خۆمدا ئه‌خه‌واند
به‌ده‌م سێبه‌ری پهلهكانیهوه ڕائهكشام
وه‌ك سهیدێكی تینوی گه‌ڵا وه‌ریو
لهبههارێكی پرچ سه‌وزدا
سكاڵای هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵازه‌رده‌كانی ته‌مه‌نێكی نه‌خوازراوی ئه‌كرد
ته‌نها دڵی بهڕێبوارهكانی خۆش بوو
ئه‌و دیوه‌خانی گوڵاو په‌پوله‌و ڕوباربوو..
هێشتا یاده‌وه‌ری فریشته‌و شه‌یتان له‌گوێیدا زرنگه‌ی ده‌هات
گیرۆده‌ی هه‌زاران گه‌شتی پڕئافاتی
ئه‌م ئۆقیانوسه بێكهنارهبوو
ئێستاش نهسیحهتهكانیم بیرماوه
به‌ده‌م كرچهكرچی ئێسكهكانیهوه ئه‌ی وت:
له‌م كه‌شتی نقوم بونه‌دا
بهماچهكانی ده‌ریا دڵخۆش مه‌به
ئه‌ی بێ خه‌به‌ر له‌خنكان !
دوای هه‌نگاوه‌كانی ئاوابوون مه‌كه‌وه
ئه‌ی بێ ئاگا له‌ئێواره !
كاتێ كه‌تۆ ستایش ده‌كرێی
ئیدی پاڕانه‌وه‌كانت له‌سه‌ربه‌رماڵی زه‌لیل بون هه‌ڵبگره
ئه‌ی بێ خهبهرله ئه‌به‌دیه‌ت!
ئه‌و هێشتا سه‌ری به‌و بهرماڵهوه بهرزنهكردبوهوه
ساڵانێك سواڵی له‌سه‌رده‌كرد..
له‌كۆتا ئاهیدا وه‌ك قهقنهسێك
له‌سه‌ر وه‌زنی به‌خۆڵه مێش بونی خۆی ده‌یناڵاند:
گه‌رتۆ سوڵتانی ئه‌م ئاسمانه پڕگومانهی منی
به‌م هه‌موو ئه‌ستێره‌یه‌وه بۆ پڕیت له‌تاریكی
ئه‌ی بێ ئاگا له‌درێژی شه‌و.
وای له‌ئێمه
سه‌یركه چۆن لهگڵكۆی ئازیزانماندا
نزای پاكێتی بۆیه‌كتری ده‌كه‌ین
وه‌ك موسافیرێكی ترسنۆك
پێشبڕكێ له‌گه‌ڵا ئاوابوون ده‌كه‌ین
له‌م كێوی تورهدا
نهعلهكانمان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرین..
گوێ بۆ ده‌نگی خوا ههڵئهخهینو
زرمه‌ی قوڵنگه‌كه‌ی فه‌رهاد ده‌بیسین
بێ خه‌به‌رین له‌وه‌ی كۆكهنی ئه‌م بێستونه ئێمه‌ین.
ئه‌وه‌تا گه‌رومان
وه‌ك تهنورێكی سیخناخ به‌دوكه‌ڵ
له‌ژێر ساباتهكانیدا قان ده‌درێین..
دڵمان وه‌ك نانی هه‌ژارێك
به‌ده‌ست ژنێكی خه‌یاڵاوی نانكهرهوه
به‌سه‌ر ئاگره‌وه ئه‌سوتێ..
ده‌ستی نزاكانمان هێنده‌ی به‌رزی مانگوخۆر
ده‌سته‌مۆی ئاسمانهكانن..
چاومان وه‌ك ڕێبوارێكی پیری نابه‌ڵه‌د
بۆ سه‌رابێكی نادیار ئه‌ڕوانێ..
ئه‌وه‌تا زمانمان وه‌ك مو‌سا
بهپشكۆی ته‌حه‌مول فس بووه،
بهجستهیهكی خوساوی پڕلهترسهوه
وه‌ك ماسییه‌ك بهكهوایهكی پولهكهوه له‌نمه‌ی باران بترسێ
ئه‌وكاته‌ی ده‌ریاكانی لێ حه‌رام ده‌كرێت !
لهقهفهزێك ئاودا
قوڵپه قوڵپی توانه‌وه‌ی ئیمانمان نیشان ده‌دات
وه‌ك ئه‌و واعیزانه‌ی
له‌كۆڕی زیكری پهپولهكاندا
سه‌ردانی باخچه‌یان حه‌رامكرد
شكستیان خسته دڵی ئهوههرزهكارانهی
له‌نێوان خوا‌و شه‌یتاندا ڕێگایه‌كی تریان شهك نه‌برد
سورپۆشهكانیان به‌ده‌ردی تهنیاییو
ڕوسیایی ئه‌م گه‌ردوونه ڕه‌شپۆشه هێشته‌وه
هێنده مهمگێڕن
به‌سه‌ر باڵی ئه‌م فریشته‌و شه‌یتانه‌وه
بۆكوێم ئه‌به‌ن..؟
گه‌ر به‌نێو ئاسمانی هه‌موو مهلهكوتهكاندا بمبه‌ن
ماندویهتیم به‌كۆڵی ئێوه‌وه ده‌رناچێت
من ده‌مێكه به‌گڕی ناوه‌ختی ئه‌م جه‌نگه‌ڵه ئاشنام
عه‌یامێكه فڕێدراومهته نێو وه‌سوه‌سه‌ی تاوان وسزاوه
تۆش ئه‌ی په‌رستگاكه‌ی ڕۆحم
سكاڵای ئه‌م ناڕهزاییهم به‌گوناه بۆمهنووسه
ئه‌مه نزای ئومهتێكهو منی فزول ده‌یكه‌م
ترسی ئه‌وان لهگوناههوخهمی منیش له‌عیشق
ترسی ئه‌وان لهدۆزهخهوخهمی منیش له‌گوناه
بۆلهمهودا له‌م ئاسمانه ڕوسیادا بۆت ناگه‌ڕێم
ده‌چمه‌وه به‌رده‌ركی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی،
كهپرسهگێڕانی لهنوێژخوێنانی زیاترن
ده‌بمه‌وه عابیدی ئه‌و مهرقهدانهی
عاشقه‌كانی لهسۆفیهكانی زیاترن.
یوسف عه‌بدوڵڵا