
تیمۆچین ئه‌و پیاوی بو به جه‌نگیزخان له پێناو مه‌غۆل له مێژودا
كه هاته سه‌ر لێواری مه‌رگ ئینجا پێیی وابوو “نه‌به‌رد هه‌ستی هه‌یه نه‌مرۆڤیش نه‌مره”
“ئه‌گه‌ر تۆ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه بكوژیت،ئایا ئیدی كێ ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باج و سه‌رانه بدات به تۆ و تۆش لهشكرهكهتی پێ به‌خێو بكه‌یت” “یلوچوت سای”
كتێبی”جه‌نگیزخان” ڕۆمانێكه باس له مێژوویه‌كی پڕ له شه‌ڕ و كاولكاری سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌كات كه سوپای مه‌غۆل بێ ڕه‌حمانه شار‌و ووڵاتانی ته‌ختی زه‌وی ده‌كرد.ماڵ په‌رستی و ترس و خۆ په‌رستی و سیخوری و نیشتمان فرۆشی و بازرگانی كۆیلایه‌تی و به‌رچاوته‌نگی به‌رپرسان و فێڵ و درۆ و دست بڕی و سهرنگونكردنی كه‌سانی بێده‌سه‌ڵات و خیانه‌ت و موسڵمانی نوێژكه‌ری شه‌ڕاب خۆر و زۆرداری به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت به ناوی ئاین و هتد…..زۆر باس و ڕووداو‌و شتی تریش پێكهاته‌ی ئه‌م كتێبه‌یه كه “واسیلی یان”نوسیویه‌تی و “سه‌میر حسێن حسن”له فارسیه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی 2009 له چاپه‌مه‌نی گه‌نج له سلێمانی چاپ كراوه.
ترسنۆكی و نه‌وێری “محمد خه‌واریزم شاه” و شێخ و زانا و مه‌لا و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت،شار و قه‌ڵا سه‌خته‌كانی ناو شاری “بوخارا”یان به ئاسانی ته‌سلیم به سوپایه‌ك كردكهبه گریانی ژن و منداڵ پێكه‌نینیان ده‌هات.پیاوانی مه‌غۆل به پێڵاوی تۆزاوی و به سواری وڵاخه‌كانیان چوونه ناو مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شار و له جیاتی نوێژ و نزای مسوڵمانان بو به شوێنی ڕه‌قسی پیاوانی مه‌غۆڵ،”له تاقی مزگه‌وتدا چه‌ند سندوقێكیان هه‌ڵگرت كه قورئانی پیرۆزیان له خۆ گرتبوو خستیانه ژێر پێی ئاژه‌ڵه‌كانیان، سندوقه‌كانیان كرد به ئاخۆر بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان،شێخ و گه‌وره موجته‌هیده‌كان له به‌رده‌م ئاخۆرهكاندا ڕاوه‌ستا بوون كه ئالیكی ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌دا 1″بۆ ئه‌مه‌ش جه‌نگیزخان ده‌ڵێ”ده‌نگ خۆشه‌كان بهێنن.ده‌ست بكه‌ن به سه‌ما.من ئه‌مرۆ له ماڵی یه‌زدانی مسوڵمانان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گرتنی بوخارا دهگیڕم”. جه‌نگیزخان ده‌یویست هه‌موو جیهان بكاته گۆڕستانێكی بێده‌نگ و شاره‌كانی جیهان هه‌موو ته‌ختی زه‌وی بكات و بیانكات به ده‌شتێكی پڕ له عه‌له‌ف و پوش و پاڵاش و له وه‌رگا بۆ ئه‌سپه‌كانی مه‌غۆڵ.جه‌نگیزخان ده‌یگوت”هه‌ركه‌سێك بێته ژێرباڵی منه‌وه،پارێزراوه هه‌ركه‌سێك پشتم لێبكات دژی من وه‌ستاوه” به‌م فێڵه شاری سهمهڕقهندیش هه‌مان زوخاوی بوخارای نۆشی.
ئه‌وه‌ی لێره دا ده‌گوزرێت،به‌ری ڕه‌نجی “20”ساڵ گه‌ڕانه به‌ناو مێژوویه‌كی پووختی پشت به‌ستوو به هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و دیكۆمێنت و كه‌سایه‌تی و مێژووزانانه نوسراوه،كه بست ساڵ درێژه‌ی كێشاوه.واتا نوسه‌ری كتێب”ڤاسیلی یان”ماوه‌ی بیست ساڵ به نوسینی ئه‌م كتێبه‌وه خه‌ریك بووه.چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی سه‌ده‌ی 13ی به‌كارهێناوه،ئه‌م سه‌رچاوانه سه‌رچاوه‌ی پارسی كۆنن و نوسه‌ری كتێبه‌كه له نوسینی كتێبه‌كه‌دا سودی لێوه‌رگرتوون.ڤاسیلی یان له‌ساڵی 1939 توانی ڕۆمانی جه‌نگیزخان كه یه‌كه‌مین ڕۆمان بوو له ڕۆمانه سێ دانهیهكهی ته‌واو بكات.ساڵی 1941ڕۆمانی”باتو” و ساڵی 1954 ڕۆمانی “به‌ری دواهه‌مین به‌نده‌ر-قزلم-“كه به‌شی كۆتای ڕۆمانه سێ دانهكهیهتی بڵاویكردنه‌وه.نوسه‌ری ئه‌م كتێبه “واسیلی یان” له ته‌مه‌نی 79ساڵی،له ساڵی 1954 دوای ته‌واو كردنی ئه‌م سێ كتێبه،كۆچی دوای كردوه.پاش مه‌رگی نوسه‌ر ئه‌م كتێبه چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕووسی و ئه‌ده‌بی وه‌رگرتوه.بۆ چه‌ندین زمانی زیندوی جیهانی وه‌رگێڕدراوه و چه‌ندین جار چاپ كراوه و ئێستا ئه‌م كتێبه له به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساو ئه‌مریكا خوێنه‌رێكی زۆری هه‌یه.
كاتێك ئه‌م كتێبه ده‌خوێنیته‌وه وه‌ك هه‌میشه به غاردان بڕۆیت وایه ئه‌وه‌نده به‌په‌له‌یت بۆ گه‌یشتن به جه‌نگیزخان،هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌ربازێكی مه‌غۆل په‌له‌ی گه‌یشتنی مه‌یدانی جهنگیهتی.
محمد خه‌واریزم شاه “كه هه‌واڵیان پێیدا مه‌غۆل له مازه‌نده‌ران ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ئه‌و قه‌ڵایه‌دا كه ژن و منداڵه‌كانی تێدا پاراستبو منداڵه بچوكه‌كانی كوژراون و ژنه‌كانیشی به دیل گیراون.له شه‌واڵی ساڵی 617ك (1220ز)دا گیانی سپارد شوێنكهووتوهكانی كفنێكیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت تا كفنی بكه‌ن.له جلی یه‌كێكیان كفنێكیان بۆ دروستكرد و له دوورگه‌ی سربنجاته ناشتیان 2 “.ئه‌و له ووڵاته‌كه‌ی له هیچی كه‌م نه‌بوو كه دار و ده‌سته تێر و پڕ و ده‌ورو به‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی خۆی ده‌بینی وا تێگه‌یشتبوو میلله‌ته‌كه‌ی تێره بۆیه وا بیری ده‌كرده‌وه كه ده‌بێ شه‌ڕی بۆ بكه‌ن،له‌وه بێ ئاگا بوو كه ئه‌و یه‌ئجوج و مهئجوجانه له برسان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ووڵاته‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی خۆشی له ترسان و برسان ڕا ده‌كه‌ن.سوڵتانی ئیسلام گاڵته‌ی به نوێنه‌رانی جه‌نگیزخان ده‌هات و ده‌یكوشتن و دیاریه گرانبههاكانیشی به مل كه‌چی جه‌نگیزخان تێده‌گه‌یشت نه‌ك سیاسه‌ت.
جه‌نگیزخان به نوێنه‌ره پیره‌كه‌ی خۆی ووتوه “ئه‌گه‌ر گه‌یشتن به سوپاكانی ئیسلام،هاوپه‌یمانیه‌تیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن” چونكه ئه‌وان “مه‌غۆله‌كان”دوای شه‌ری مركیته یاخیه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه ده‌شته ئه‌سڵیه‌كانی خۆیان.”ئه‌و مركیتانهی كه له مه‌نغۆلیا ڕایانكردبوو به سه‌ركردایه‌تی توق توغان له ترسی توندوتیژی جه‌نگیزخان و هاتنه قیچان و له دۆڵی قرغیز ده‌ژیان3”
“سعدی شیرازی” له شیعرێكدا دڵێ”ئه‌زانی پیرێك چی ووت به ڕۆسته‌می پاڵه‌وان/ناتوانرێت دوژمن به بچوك و ده‌سته پاچه بزانرێت/له سه‌رچاوه‌كه‌وه ته‌نیا كه‌مێك ئاوم بینی/به‌ڵام له خوارهوهحوشترێكی به باره‌وه برد”.محمد خه‌واریزم شاه به پیره ده‌ڵێ
“من ده‌مه‌وێت ئه‌م سه‌ر زه‌ویه پاك بكه‌مه‌وه له ئێوه‌ی پیس و كافر و بت په‌رست و مل كه‌چی ئه‌و نیازهبم كه خوای گه‌وره خستویه‌تی دڵمه‌وه”.”.هه‌موو بێ باوه‌ڕان له تێڕوانینی”سوڵتان محمد” یه‌كن و به دوژمنی موسڵمانان داده‌نرێن.بۆیه هیوای ده‌خواست به‌یه‌ك گورز له دوو دوژمن”هۆزی مركیته و مه‌غۆڵ” ڕزگاری بێت.4″هه‌ر وه‌ك چیرۆكه فارسیه‌كه ده‌ڵێ “ئه‌و پادشایه‌ك بوو تاوه‌كو ئه‌وپه‌ڕی دڵ ڕه‌ق،دڵ ڕه‌ش،عاقڵ و وریا،دوژمن شكێن و چاو نه‌ترس”.محمد خه‌واریزم شاه هه‌رگیز گوێیی به‌م په‌نده عه‌ره‌بیه نه‌دا كه ده‌ڵێ “بێچوی بچوك به‌كه‌م مه‌زانه له‌وانه‌یه بێچوی شێر بێت”گوێیی به‌م په‌نده قهرقیزیهش نه‌دا كه
ده‌ڵی “به زۆرداری خۆتدا مه‌نازه،چونكه زۆردارتر له تۆ هه‌یه.به زیره‌كی خۆتدا مه‌نازه،چونكه له تۆ زیره‌ك تر هه‌یه”
له به‌ر ئه‌وه‌ی محمد خه‌واریزم باوه‌ڕی به قسه‌ی محمود یهلواچ كرد كه ووتی”سوپایه‌كه‌ی جه‌نگیزخان به به‌راورد له‌گه‌ڵ سوپا بێشومار‌و به هێزه‌كه‌ی تۆ وه‌كو دووكه‌ڵه له تاریكی شه‌ودا!”.بۆیه سوڵتان له‌خۆ بایی بوو فه‌رمانیدا به”یهنال خان-غایرخان”فه‌رمانڕه‌وای شاری”ئهترار ئه‌و ” 450 موسڵمانه بكوژێت كه نوێنه‌ری بازرگانی جه‌نگیزخان بوون كه هات بوونه شاری ئهترار،به‌قسه‌ی غایرخان گوایه به نیازی هه‌واڵگری بوون نه‌ك بازرگانی،ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه كه كه‌وته ده‌ست جه‌نگیزخان جه‌نگیز فه‌رمانی كرد زیو بتوێنرێته‌وه و بكرێت به چاو و گوێكانیدا تا به‌و شێوه دڕندانه‌یه مرد5. جلالهدینی كوڕی سوڵتان به پێچه‌وانه‌ی ویستی باوكی ده‌یویست شه‌ڕی سوپای مه‌غۆل بكات و ڕا نه‌كات و
كاربه‌ده‌سته‌كان به شه‌ڕ تاقی بكاته‌وه “ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتم هه‌بوایه هه‌موو ئه‌و خانه ئهبچاقانهی كه بۆ تاڵانكردنی قه‌ومه گوێڕایهڵهكان و داماوه‌كان ئازان،به‌ڵام له ڕۆژه سه‌خت و دژواره‌كاندا وه‌كو سه‌گ ده‌له‌رزن.ده‌م ناردن بۆ مه‌یدانی شه‌ڕ”
“ته‌یمور مه‌له‌ك”یش پێیی وا بوو “بۆ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر دوژمن‌دا پێویسته هێرش بكرێت.كه‌سێك كه ته‌نیا دڵی به به‌رگریكردنی
خۆی خۆش بێت زوو له ناو ده‌چێت”.به‌ڵام سوڵتان جارێ پێیی وابوو”شه‌ڕكردن پلان و گفتوگۆیه نه‌ك ههڵشهی و ههڵنهسهگاندن”.ئه‌و بیری چو كه”ده‌ڵێن دوژمن به‌و نه‌رمونیانیه نابێته دۆست له‌وانیه بتكاته پارویه‌كی زیاده” ئه‌گه‌ر سوڵتان پێیی وایه شه‌ڕ كردن بریتیه له گفتوگۆ ئایا سوڵتان به قسه‌ی غایرخان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی بۆ كوشت؟.
جه‌نگیزخان كه له ساڵی 1155ز.له دایك بووه،له ته‌مه‌ن شێست ساڵیدا،بوو به خانی هه‌موو جیهان و داگیر كه‌ری ووڵاتان،كه جگه له زمانی مه‌غۆلی هیچ زمانێكی دیكه‌ی نه‌ده‌زانی،نه‌شیده‌زانی بنوسێت.ئه‌و كه ناوی “تیموچین”بوو له ته‌مه‌ن 10ساڵیدا باوكی”یسوكای به‌هاده‌ر كوڕی برتان به‌هادر6″ ده‌مرێت.تیموچین،دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خزمه‌تكاره‌كانی كۆكرده‌وه‌و دوای كۆمه‌ڵێك شه‌ڕو شۆڕ له‌گه‌ڵ خێڵه بچوك و گه‌وره‌كانی مه‌غۆله‌كاندا توانی هه‌موو خێڵه‌كانی مه‌غۆل بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌و له‌ساڵی 1206ی زاینی،له كه‌نار ڕوباری”ئه‌نون”دا توانی شورای به‌رزی خانه‌كانی مه‌غۆلستان پێكبهێنێت. تیموچین له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیدا بوو به خانی گه‌وره‌ی مه‌غۆلستان و هه‌موو خانه‌كانی مه‌غۆل مل كه‌چی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی خۆیان بۆ تیموچین ڕاگه‌یاند،له‌وه به‌دوا ناوی تیموچین گۆڕا به”جه‌نگیزخان”.
له‌كاتی له‌شكركێشیه گه‌وره‌كاندا چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ هێزی مه‌غۆله‌كاندا به‌ره‌و شه‌ڕه‌كان ڕۆیشتون.وه‌كو تاتاره‌كان،چینیه‌كان قهبچیهكان،كه زۆرجار ژماره‌ی ئه‌و خێل و ناوچانه‌ی دیكه زۆر زیاتر بووه له مه‌غۆله بنه‌ڕه‌تیه‌كان.
له ساڵی 1219زاینی دوای داگیر كردنی باكوری چین و باشوری سیبریا،سوپای “مه‌غۆل-تاتار”هێرشیان كرده سه‌ر ئاسیای ناوه‌ڕاست،حكومه‌تی خه‌واریزم شاه یان له ناو برد به فه‌رمانده‌ی هه‌ردوو سه‌رداری مه‌غۆلی “سوبوتای پاڵه‌وان”و “جهبهنویان” بۆ كه‌وتنه شوێنی محمد خه‌واریزم شاه و كوره‌كه‌ی”جه‌لاله‌دین”چونه ناو ئێرانه‌وه.جه‌نگیزخان ئه‌و ناوچانه‌ی كهداگیری كردوون كردونیه‌تی به چوار به‌شه‌وه بۆ كوره‌كانی،”جوجی خان”كوره گه‌وره‌كه‌ی،كوره دووه مینه‌كه‌ی”جغتای”،كوڕه سێ یهمینهكهی “ئۆكتای”،كوڕی چواره‌می”ئولوس”جه‌نگیزخان ساڵی 1227 له‌ته‌مه‌نی 72 ساڵی كۆچی دوای كردوه وه‌سیه‌تی كردبوو كوڕه سێ یهمهكهی”ئۆكتای” ببێته جێنشینی.10ساڵ دوای مردنی جه‌نگیزخان له ساڵی 1237به به‌شداری یانزه شازاده‌ی جه‌نگیز به‌ره‌و ڕۆژئاوا ڕۆیشتن به سوپایه‌كی چوارسه‌د هه‌زار كه‌سی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی “بان‌و خان”ی ته‌مه‌ن بیست ساڵ كوڕی جوجی خان نه‌وه‌ی جه‌نگیزخان.ڕاوێژكاری ئه‌م له‌شكره زه‌به‌لاحه سوبوتای پاڵه‌وان كه سه‌رداری باوه‌ڕ پێكراوی جه‌نگیزخان بوو.
هێرشیان كرده سه‌ر 14 شاری گرنگی ڕووسیا و ته‌ختی زه‌وی كران.نزیكه‌ی چوار ساڵ خه‌ریكی شه‌ڕكردن بوون له به‌ر كه‌شی سه‌رما و سۆڵه بانوخان ده‌ستی هه‌ڵگرت له پێشڕه‌ویه‌كانی.
پێش ئه‌م هێرشه،سوبوتای پاڵه‌وان و جهبهنویان و جغتای هێرشیان كردبوو بۆ سه‌ر ڕووسه‌كان،تا ئه‌و كاته‌ی به نامه‌یه‌كی جه‌نگیزخان ده‌گه‌ڕێنه‌وه دواوه و جگه له كوشتنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی هۆزه بڵاو و ناكۆكه‌كان ناتوانن شاری كیف بگرن.
كتێبێكی تر”مه‌غۆل له مێژودا” نوسینی “د.فوئاد عبدول موعتی ئه‌لسه‌یاد” له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگێڕان،وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه “نهاد جلال” كه زۆر دانسقه‌یه،وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژویی.نوسه‌ره‌كه‌ی،د.فوئاد،ده‌نوسێت”خوارزمیهكان ده‌وڵه‌تێكیان دامه‌زراند كه هه‌موو ناوچه‌ی ئه‌و دیوی ڕووباری ئێرانی ده‌گرته‌وه.ئه‌وانه له بنه‌ڕه‌تدا تورك بوون،ئاینی ئیسلام ئاینیان بوو خاوه‌ن ڕۆشنبیری فارسی و عه‌ره‌بی بوون.به‌ڵام “مانه‌وه‌ی”یه‌كه‌م ئاین بوو كه توركه‌كان وه‌ك گه‌لێك چوبنه ناوی،له دوای ئاینی”شامانی”.له ئێران.ده‌وڵه‌تی خوارزمی تێدا به‌رپابوو بوو كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نوشنتگینی دامه‌زرێنه‌ری.ئه‌و یه‌كه‌مجار كۆیله‌یه‌ك بوو كه یه‌كێك له سه‌ركرده سه‌لجوقیه‌كانی گورجستان كڕی تاوه‌ك فه‌رمانڕه‌وا له‌سه‌ر هه‌رێمی خوارزم دامه‌زرا و له ساڵی 490ك-“1096ز”دا نازناوی خوارزم شاهی لێ‌نرا.له‌پاڵ ده‌وڵه‌تی خوارزمیدا ده‌وڵه‌تی عبباسی له به‌غداد هه‌بوو.له‌و كاتیش‌دا خه‌لیفه‌ی عبباسی “نسرلدین الله”بوو”-622ك/1179-1225ز”.سوڵتان محمد كه بینی ده‌وڵه‌تی عه‌بباسی له لایه‌نی سیاسیه‌وه لاواز‌و گاڵته جاڕ و بێ‌توانا بووه،به‌وه‌ی كه ته‌نها عێراقی عه‌ره‌بی و خوزستاندا په‌نگی خواردۆته‌وه و ناتوانێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه‌دا بڵاو بكاته‌وه كه دراوسێی بوون”كه “گرنگترین ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامیان پێك ده‌هێنا.له ئێران و عێراق و شام و میسر به‌رپا بوو بوون.”سوڵتان عه‌لائه‌ددین محمد خوارزمشاه”جگه له به كارهێنانی هێز. هیچی تری به‌دی نه‌ده‌كرد.بۆیه بڕیاری هێرش كردنه سه‌ر به‌غدادی دا.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی ده‌كرد خه‌لیفه به فه‌رمانی ئه‌و بكات و له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كانی به‌غداد وتار به‌ناوی ئه‌وه‌وه بخوێندرێته‌وه.یان بۆ سوڵتان ڕوون بویه‌وه خه‌لیفه به‌رده‌وامه له هاندانی دراوسێ یه‌كان له دژی ئه‌و.سوڵتان پێیی وا بوو كه خه‌لیفه‌ی عه‌بباسیه‌كان دانیشتون و ته‌مبه‌ڵیان كردووه له هه‌ستان به غه‌زاكان و جیهادی ڕێگه‌ی خوایان واز لێهێناوه.بۆیه سوڵتان “ڕێبازی شیعه‌ی گرته خۆ‌و وای ده‌ربڕی كه ئامانج لابردنی خیلافه‌تی عه‌بباسی بریتیه له به‌ر پاكردنی خیلافهتێكی عه‌له‌وی.تا خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاته”عێراق” بۆ خۆی ڕاكێشێت،به‌وه‌ی زۆربه‌یان سه‌ر به مه‌زهه‌بی شیعه بوون.
دوای ئه‌وه‌ی خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی “دڵنیا بوو له سور بوونی سوڵتان محمد بۆ شاڵاو بردنه سه‌ر به‌غداد و ئه‌ویش ناتوانێت به‌رگری لێ بكات،هیچ پێناوێكی نه‌ده‌بینی كه ڕا بكات جگه له‌وه‌ی په‌نا ببات بۆ جه‌نگیزخانی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی مه‌غۆل كه سام و ناوی له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا دا بڵاو بویه‌وه
“له نزیك هه‌مه‌دان “شهاب ا‌لدین سهروردی” وه‌ك نوێنه‌ری خه‌لیفه چوو به‌ره‌و پێشوازی ،سوڵتان.ڕێككه‌وتننامه‌ی بۆ بخاته‌ڕوو و پاشگه‌زی بكاته‌وه له سور بوونی بۆ داگیر كردنی به‌غداد. شهاب ا‌لدین،ده‌ڵێ”وه‌سفی خه‌لیفه‌م بۆ كرد به دنیا نه ویستی و نه‌رم و نیانی و له خوا ترسی و ئاینداری.سوڵتان عهلائهد ا‌لدین،له وه‌ڵامدا پێیی ووتم،ئه‌وه‌ی كه تۆ وه‌سفت كرد له به‌غداد نیه.من دێم خه‌لیفه‌یه‌ك داده‌نێم كه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی هه‌بێت”.د.فوئاد له كتێبه‌كه‌دا ده‌نوسێت”دوای ئه‌وه چه‌ند گه‌رده‌لولێكی به‌فراوی توند هه‌ڵیان كرد،سه‌رما زۆرێك له سه‌رباز و شمك و ئاژه‌ڵه‌كانی له ناوبرد.ئه‌و خوڕافه ناسراوه بڵاو بوویه‌وه كه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕوویدا جگه له تووڕه‌یی خوا وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه له سوڵتان محمد هیچی تر نیه به‌هۆی ڕێكردهوه سه‌ركێش بوونی له خه‌لیفه‌ی موسڵمانان و هه‌وڵی لابردنی بنه‌ماڵه‌ی به‌نی عه‌بباسی له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی كرا “.
“هێزه‌كانی جه‌نگیزخان،له ئه‌نجامی زاڵبوون به‌سه‌ر “كوچلهك خان”له ساڵی 615ك/1218ز.دا بوونه هاو سنوری ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌تی خوارزمی”.”جه‌نگیزخان نه‌یده‌ویست ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به دوژمنایه‌تی نیشان بدات.ئامانجیشی ئه‌وه بوو كه به‌ڵێننامه‌یه‌كی بازرگانیشی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت.به‌ڵام كوشتنی نێردراوه‌كانی جه‌نگیزخان له ساڵی 615ك/1218ز.له‌لایه‌ن سوڵتان محمد.هه‌موو هیوایه‌كی لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ مه‌غۆلدا پچڕا.به‌مه سوڵتان كاولكاری و وێرانی هێنا به‌سه‌ر خۆی و ناچه ئیسلامیه‌كاندا.
“جوه‌ینی” ده‌ڵێ “هه‌موو دڵۆپه خوێنێكی ئه‌و بازرگانانه،ڕووبارێكی خوێنی موسڵمانانی به‌ڕێكرد.تۆڵه‌ی هه‌ر تاڵه قژێكیش سه‌دان هه‌زار سه‌ر بوون”بۆیه كوشتنی بازرگانه‌كانی مه‌غۆل له شاری ئهترار.ئه‌و پووشه بوو كه پشتی حوشتره‌كه‌ی شكاند، “به‌و هۆیه‌وه هاندانی موسڵمانانی له ده‌ستدا بۆ جیهاد و كوشتاری مه‌غۆل”.
له‌نێو خۆڵه‌مێشی شاره وێران بووه‌كانی خوارزم و دوای ته‌ختكردنی لهگهلَِ زه‌ویدا كه هیچ كه‌سێك نه‌مابوو و هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌ناسه‌ی نه‌ده‌بیسترا.”چۆن پڵنگێكی گه‌وره دوای قوتدانی مانگایه‌ك به‌سكی تێر،نه‌رم نه‌رم له نێوان گژوگیاكاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێشكه‌كه‌ی خۆی.له‌شكری مهغۆلهكانیش به‌باری قورسه‌وه به‌هه‌نگاوی له‌سه‌رخۆ دهگهرَانهوه” قهرهخهنجهر و جه‌لاله‌دین و ئهرزلاق شا و ئاق شا وه‌كو پۆلویهك له ژێر ئه‌و خۆڵه‌مێشه‌دا گه‌شانه‌وه.بونه ئاگرێكی گه‌ش بۆ ڕێ بزربوهكانی دوای سوتماكی نیشتمان ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و سوپا په‌رته‌وازه‌یه كه بوو به له‌شكرێكی گه‌وره.وای لێهات نامه‌ی هه‌ڕه‌شه ئامێز بۆ جه‌نگیزخان بنوسرێت”شوێنێك دابنێ بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌مان من له‌و شوێنه‌ی كه تۆ ههڵیدهبژیَِریت چاوه‌ڕێت ده‌كه‌م”به‌ڵام پاش چی!.هه‌موو شتێكی گرانبه‌ها له ناوچو،با دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته‌كان هه‌ر ببێته جێیی ناكۆكی نێوان سه‌ركرده‌كان.وه‌كو ناكۆكی نێوان یه‌كێك له خانه‌كانی ئهبچاق و مه‌لیك ئهغراق له‌سه‌ر ئه‌سپێك و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی پاشماوه‌ی شاره وێرانه‌كانی خۆیان بوون كه پێشتر جه‌نگیزخان به سه‌ر سوپایه‌كه‌ی دابه‌شی كردبوون و لێیان به جێ مابوو.
تور‌كان خاتوون دایكی سوڵتان كه خۆی به دوا شاژنی جیهان ده‌زانی گوناهی كه‌متر نه‌بوو له گوناهی سوڵتان له وێران بوونی مه‌مله‌كه‌تی ئیسلام.”تور‌كان خاتوون میراتی دوا هه‌مین ته‌مه‌نی بریتی بوو له‌و پارچه گۆشت و ئێسقانه‌ی كه جه‌نگیزخان فڕێیده‌دا بۆی و وه‌كو سه‌گ دهیلیسیهوه”.
دواجار ئه‌وه‌ی باس نه‌كرا له‌م نوسینه‌دا باسی كاولكاری ترسناكی گرتنی په‌كینی پایته‌ختی چینه.ساڵی 1215ز.كه به شێوه‌یه‌ك له ناوی بردون.زه‌وی به‌خوێن ڕه‌ش و لینجاو بوه‌و گردی له ئێسك و پروسكیان دروست ده‌كرد.بۆیه ئه‌وه‌ی باسكرا هه‌مووی نیه،بۆ نمونه جه‌نگی خۆ به خۆی هۆزه‌كان،خوێنه‌ر ده‌توانێت ئه‌م دوو كتێبه له كتێبخانه‌كاندا ده‌ستی بكه‌وێت.
به‌نگینه پیرۆت نوری
————————————-
1-كتێبی”مه‌غۆل له مێژودا” نوسینی”د.فوئاد عه‌بدول موعتی ئه‌لسه‌یاد”
وه‌رگێڕانی”نهاد جلال”
2-هه‌مان سه‌رچاوه
3-هه‌مان سه‌چاوه
4-هه‌مان سه‌رچاوه
5-هه‌مان سه‌رچاوه
6-هه‌مان سه‌رچاوه