كچه پۆلیسه‌كه …. باوكی ره‌هێڵ
ئه‌ی كه جوانه ئه‌و ووته به نرخه‌ی ئینگلیز كه ده‌ڵێ: (ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵه) به‌ڕاستی زۆر جوانه كاڵا به‌قه‌د باڵایه.
له هه‌موو دونیادا ژنان شان به‌شانی پیاوان به‌شداری ده‌كه‌ن له ئه‌رك‌و فه‌رمانه‌كانیاندا، وه له‌ناو ژناندا چه‌نده‌ها ژنی فه‌رمانده‌و رابه‌ر‌و ئه‌دیب‌و نوسه‌رو رۆشنبیریان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه وه ژنانی كاركه‌رو فه‌رمانبه‌رش، وه له كوردستانی خۆماندا به هه‌زاره‌ها ژنی پێشه‌نگ‌و خه‌باتكه‌رو شۆڕشگێڕیان تیادا هه‌ڵكه‌وتووه.
وه له سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به هه‌زاره‌ها ژنی دادوه‌رو پارێزه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ئه‌فسه‌رو پۆلیس هه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ندێ شوێنی هه‌رێمی كوردستاندا رێگرو به‌ربه‌شت هه‌ن له‌به‌رده‌م كاركردنی ژنان له‌ناو دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا، بۆ نمونه هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند كچ‌و ژن داواكاری دامه‌زراندنیان پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ دامه‌زراندنیان له دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت وه‌ك پۆلیس له ریزه‌كانی پۆلیسی خۆیی (محلی) ره‌گه‌زنامه (جنسیه) تاهاتووچۆ (مرور) وه دروست بوونی فه‌وجێكی ژنان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌یان بگره به سه‌دان له ژن‌و كچان هاتنه ناو ریزه‌كانی ئه‌م ده‌زگایانه‌وه وه تائێستان هه‌ندێكیان هه‌ر به‌رده‌وامن له خزمه‌ت كردن به‌ڵام هه‌ندێكیان ناچار كراون وازبهێنن هۆیه‌كه‌شی له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی ناتێ گه‌یشتوو دواكه‌وتو به‌چاوی سوكه‌وه سه‌یریان ده‌كرێ‌و ناو نانۆره‌ی سوك‌و تیر‌و توانجیان تێ ئه‌گیرێ به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی هۆشیارو تێگه‌یشتوو به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یریان ده‌كرێ بۆ نمونه له‌كاتی شوكردنیان مه‌رجی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر داده‌نرێت كه‌واز له پیشه‌كه‌یان بهێنن‌و نابێ ژن‌و كچ له‌گه‌ڵ پیاواندا كاربكه‌ن جگه له‌وه‌ش به ده‌یان تیر‌و توانجیان لێ ئه‌درێ به‌تایبه‌تی له‌ناو بازاڕ‌و رێگای فه‌رمانگه‌كانیانه‌وه وه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌هه‌زار قسه‌ی سوك‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌كرێ.
من خۆم له كچێكی پۆلیسم پرسی: له‌كاره‌كه‌ت رازی؟ له وه‌ڵامدا گوتی: به‌ڵێ له‌كاره‌كه‌م رازی بوم چونكه به ئاره‌زوی خۆم ئه‌م پیشه‌یه‌م هه‌ڵبژاردوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی گه‌له‌كه‌م‌و وڵاته‌كه‌می پێ بكه‌م‌و به‌كارێكی پیرۆزیشی ده‌زانم به‌ڵام ئێستا باوه‌ڕتبێ توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بووم له‌به‌ر قسه‌و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵكی دواكه‌وتوو نه‌فامه‌وه كه رۆژانه دیان تیر‌و توانج‌و ته‌له‌فۆنی ناشیرین كه بێ رێزیمان پێ ئه‌كه‌ن وه هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كه‌ن كه‌ده‌بێت وازبهێنین له پۆلیسی به وته‌ی ئه‌وان گوایه: ناشه‌رعیه كچ‌و ژن له ریزی پۆلیسدا كاربكه‌ن له‌گه‌ڵ پیاوان جلی پیاوان له‌به‌ر بكه‌ن، باوه‌ڕتبێ ده‌سیم كارتم زیاتر گۆڕیوه له‌به‌ر ئه‌وانه وه شه‌وانه نامه‌ی هه‌ڕه‌ش ئامێزمان بۆ فڕێ ئه‌ده‌نه ناو ماڵه‌كانمانه‌وه.
له یه‌كێكی ترم پرسی ئه‌ویش هه‌ر كچ بو له ریزی پۆلیس بوئه‌ویش هه‌مان رای هاورێكه‌ی هه‌بوو به‌ڵام ئه‌و ووتی: من كچی پیاوێكی هه‌ژارم‌و له خێزانێكی هه‌ژاری كوردستاندا گه‌وره‌بووم به‌ڵام له‌به‌ر بێ ده‌رامه‌تی‌و ده‌ست كورتی خێزانه‌كه‌م نه‌متوانی درێژه به خوێندن بده‌م‌و بوم به پۆلیس ده من ئێستا به‌و موچه‌یه كه وه‌ری ده‌گرم بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌م‌و خۆشم تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دابین ده‌كات، وه زۆر سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه ئێستا ده‌توانم دوای ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كانم له فه‌رمانگه‌كه‌م له خوێندنگایه‌كی ئێواران به‌رده‌وام بم له‌سه‌ر خوێندن وه من خۆم به گوێی خۆم گوێم لێ بووه كه پێیان وتووم ئای كه سوكه كچه پۆلیسه‌كه‌یه ئه‌وه باوك‌و برایان نی یه چۆن قبوڵ ده‌كه‌ن كچ ببێت به پۆلیس وه‌ڵا خوشكی من بوایا ئه‌م كوشت له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو قسه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێم ده‌كرێت باوه‌ڕت بێت له ژینی خۆم بێزاربووم چه‌ندجارێك وام لێهاتووه كه په‌نا به‌رمه‌به‌ر خۆكوشتن یان خۆ سوتاندن وه من ئێستا ته‌مه‌نم له سه‌روی (25) ساڵیه‌وه‌یه‌و شوم نه‌كردووه وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت بمخوازێ ئه‌وا داوای یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه كه من واز له پیشه‌كه‌م بهێنم به‌ڵام من ئه‌م پیشه‌یه‌م به ئاره‌زوی خۆم هه‌ڵبژاردووه چونكه رام وایه پۆلیس زۆر به‌رزو به‌ڕێزه چونكه پارێزه‌ی ئاسایش‌و ئارامی‌و سه‌روسامانی هاووڵاتیانه من خۆم ده‌ره‌وه‌م نه‌بینیوه به‌ڵام هاوڕێكانم ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ڵێن له هه‌ندران پیشه‌ی پۆلیسی پیشه‌یه‌كی به‌رزو به‌ڕێزه وه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ئه‌وپه‌ڕی رێزیان لێ ئه‌گیرێ وه ئه‌وه‌نده‌ی پۆلیی كچ‌و ژن هه‌ن ئه‌وه‌نده پیاو پۆلیس نین جا له‌و روانگه‌یه‌وه منیش ئه‌ڵێم: ژنان‌و كچانی وڵاتی ئێمه هیچیان له ژنان‌و كچانی وڵاتانی ده‌ره‌وه كه‌متر نی یه‌و پێویسته ده‌زگاكانی میدای هه‌رێم به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌و هه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان گرنگی تواو به رۆڵی ژنان بده‌ن‌و هۆشیاری بڵاو بكه‌نه‌وه وه سه‌باره‌ت به ژنانی وڵاته‌كه‌مان وه پێویسته رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و ژنان زیاتر گرنگی بده‌ن به‌م بابه‌ته وه‌كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه ئه‌م چه‌ند راستیه له شێوازی به‌رنامه‌ی كار به چه‌ند خاڵێك بكرێت.
1- بێ به‌شداری ژنان له ده‌زگاكانی پۆلیس‌و ئاسایش به شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه‌و دڵسۆزانه‌و لێهاتوانه دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت هیچ ناتوانێ به ئه‌ركانی خۆی هه‌ستێ.
2- به‌شداری كردن وه‌كو پۆلیس دابینكردنی ئاسایش‌و ئۆقره‌یی زیاتره له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی ئاشتی میللی یه.
3- بوارێكی گرنگی ئێستا نواندنی تواناكانی ژنان‌و په‌رۆشی له بنیات نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست‌و ئاماده.
4- شكاندنی ئه‌و چوارچێوه مردوه‌یه كه گوایه ئه‌م بواره هه‌ر ته‌نیا هی پیاوه هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێ به‌و ئه‌ركه هه‌ستێ.
5- روبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌ریت‌و عاده‌تی دزێوی كۆنی كورده‌واری به‌رامبه‌ر به‌ژنان‌و ئه‌و ناو‌و ناتۆره سوكانه‌ی به‌ژنان ده‌گوترێ تا ئه‌وكاته‌ی كۆمه‌ڵگا هۆشیار ده‌بێته‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته پارێزگاری له ژنان بكات‌و به‌و شێوه‌یه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ نه‌كرێ پێ ویسته ورده‌كاری بۆ بكرێ.
باوكی ره‌هێڵ