
فۆكس نوێترین كورته‌فیلمی رێكانه
دوابه‌دوای سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند خه‌ڵاتێك به كورته‌فیلمی “له ئینجانه‌دا” رێكان ئه‌حمه‌د سه‌یده‌ی هونه‌رمه‌ند كۆتایی هێنا به كاره‌كانی دوایین به‌رهه‌می خۆی كه كورته‌فیلمی “فۆكس”ه.
كورته‌فیلمی “فۆكس” بیرۆكه‌و ده‌رهێنانی رێكان ئه‌حمه‌د سه‌یده‌یه‌و سیناریۆی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان عوسمانه‌و هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان “غازی غه‌فوور، چڵۆ شوانی، محه‌مه‌د شێروانی، نه‌سرین غه‌فار، لارا قادر” وه‌ك ئه‌كته‌ر له كاره‌كه به‌شدارن و یوسف له‌شكری وه‌ك وێنه‌گرو سه‌رهه‌د قادر وه‌ك كاری ده‌نگ و نیبڕازیش وه‌ك رووناكی كاریان كردووه‌و مۆنتاژی كورته‌فیلمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌ده‌وه ئه‌نجامدراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا رێكان ئه‌حمه‌د سه‌یده‌ی ده‌رهێنه‌ری كورته‌فیلمه‌كه گوتی”له‌و كورته‌فیلمه ده‌مانه‌وێ بڵێین شوێن… توانای گۆڕینی فكر‌و دنیابینی و داب و نه‌ریتی نییه، داب و نه‌ریت دۆزه‌خی ئه‌و كچه‌یه جا چ شوێنی ژیانی له گوندێك بێت یان له ڤێلایه‌كی باڵای شاردا”.
رێكان گوتیشی”ئه‌م كورته‌فیلمه به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌مایه‌و بۆ دووه‌م فێستیڤاڵی نا بۆتوندوتیژی دژی مێینه به‌رهه‌م هاتووه‌و ده‌مه‌وێ زۆر سوپاسی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان عوسمان بكه‌م كه زۆر هاوكارم بوو له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌كه”.
شایانی باسه رێكان ئه‌حمه‌د ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێره‌و له ئێستادا خوێندكاری كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانه‌و به‌كورته‌فیلمی “له ئینجانه‌دا” بووه خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵات له فێستیڤاڵه‌كانی كورته‌فیلم.