
بۆن و به‌رامه‌ی مه‌رگ
به حه‌سره‌تی ئارامییه‌كی ره‌سه‌نه‌وه چاوه‌نواڕ بووم
و خوێنی به‌ربڵاوی ئاسمان
له سه‌ر رووی ده‌ریا
ژاوه‌ژاوی رۆژ ده‌نێژێ
له‌وێ … له دۆراندۆری تاریكی
چاوه‌نواڕی په‌خشی گزنگ بووم
تیشكی خۆری چاوه‌كانت
كاتێ مرۆ مۆڵا ده‌به‌ستن
هێواشی ماندوێتی
له نێوماندا شه‌وی كۆتهڵا داده‌هێنێ
هاواری ئه‌وین
و ژاوه‌ژاوی عیشق
هاتنی ژووانێ جاڕ ده‌دا
بولێڵی له چرپهكانمان شێت ده‌بێ
سارای تینوێتیم چاوه‌نواڕه
كانیاوی هه‌نگوینی ده‌ته‌قێنێ
بۆ نغرۆ بوون له ده‌ریای دڵه‌ڕاوكێم
به مۆڵی چرپه‌كانت دزه ده‌كه‌ن
شه‌پۆله‌كان له سه‌ر گۆشه‌كانم دههاروژێن
گڕم تێبه‌ر ده‌دا بۆ تێڕامانی به‌ختت
له دونیای شێتبوونا ئاوا ده‌بم
به عاشق بوونت باڵا ده‌كه‌م ته‌ختی خه‌یاڵا ده‌گرم
له شه‌وێكی به‌هاریدا هاوێر ده‌بم
شكۆفه‌ی گوڵان له نێو لمهكاندا
وشكایی راماڵی و تێرئاوی كرده‌وه
بێهێزی به مه‌ی ره‌نگین كرد
له نێو هه‌ناسه‌بڕین و هه‌ناسه دانه‌وه‌دا داده‌بارێ
دزه كردنم بۆ گۆشه‌كانی ته‌مه‌نت جاڕ ده‌دا
به نازه‌وه ده‌تلێمه‌وه له نێو ته‌واو بوونتدا
له ئامێزی شه‌وی خۆشه‌ویستی
به ئاگا ده‌بمه‌وه .. و خزمانیش له پوختیدان
به شه‌رمه‌وه سه‌ر زمان ده‌گرم ، به ئاره‌زوویه‌كه‌وه بۆ ئازار
تینوێتییهك كه سهراب نایشكێنێ
دووری مه‌وداكان نزیك نابێته‌وه
ئازاره جوانه‌كان كۆتاییان نایه‌ت
دڵی سه‌ر شێت به به‌ره‌ڵایی ده‌ژێته‌وه
ئابڵوقه‌ی خود ده‌دا بۆ پوكانه‌وه‌ی زه‌مه‌ن
به ئومێدی ئه‌و په‌ڕی ئه‌وین بپۆشی
جادوومان به سه‌ردا ببارێ
تروسكایی مانگه شه‌و هوتاف بكێشێ
ئه‌ستێره‌كان به شه‌یدایی خۆشه‌ویستییه‌وه
هه‌ڵهه‌ڵه بۆ تروسكایی درهخشانیم لێبده‌ن
شنه‌ی بۆنه‌كه‌ت به سه‌رمدا هه‌ڵیكرد
وریای كردمه‌وه كه من هێرشبه‌رێكی خوێناویم
حهیتهیهكی ناخی شێتبوونتم
هه‌ڵاوی هه‌ناوم به‌ره‌و لای تۆ دێ
به ئاوازێ شهوكهیفی ئارامی راچڵه‌كاند
گه‌وجی ده‌سته‌مۆ كرد
به كپی نكهنكی پێچایه‌وه
له پاڕانه‌وه‌ی دوا نیگا
و تكای پێڵو لێكنان
و له هارووژاندنی سووڕانه‌وه‌ی گێژه‌ڵوكه
له دۆراندۆری ته‌واوی ته‌مه‌ن
وه‌ك گڕكانێكی هه‌ژیو له یاساغبوون
حه‌زم له دیواری بازووهكانته
به‌ڵكو به‌ره‌و په‌راسووه‌كانت رامماڵی
چانواڕم كردی …. وه‌ك مه‌یلی باڵنده‌ی باكوور
بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك له شه‌وی ( دههما ) دا خه‌ڵات بگۆڕینه‌وه
ره‌شایی شه‌و بگوێزرێته‌وه بۆ سووری تۆخ
به سۆزه‌وه له سه‌دان ساڵه‌وه په‌رشوبڵاو بۆته‌وه
به‌هار تیشكی له تاریكی ته‌مه‌ن ده‌دا
سوورایی سپێده‌یش به دیاری ده‌داته گزنگێكی ئاونگی
هه‌ناسه‌م به بۆنی گوڵه‌كان ئاو ده‌درێ
له نێو ئامێزتدا ده‌توێمه‌وه
وه‌ك خێوی عیشق
له جه‌سته‌تدا خۆم په‌نهان ده‌كه‌م
بزواندنهكان ئاوێته ده‌بن
به دهسبازییهك دڵا ئازار ده‌دا
وه‌ك تاموبۆنێك تێكه‌ڵی چاوه‌كان بێ
به ده‌نگم له هۆشی خۆتت ده‌به‌م و به توندی په‌رته‌وازه‌ت ده‌كه‌م
له ئاسۆی پان و به‌رینه‌وه به‌ره‌و هه‌ناوم
شیعری : هودا ریاز زه‌ناوی / به‌یروت
و / سه‌ردار جاف – كه‌ركووك