باڵنده‌کانی ناو قه‌فه‌ز! …. ن/ جه‌لال قادر
به‌چکه که‌نارییه‌کی ڕه‌نگ سووری خنجیلانه له ناو دارستانێکدا له‌گه‌ل دایک و باوکی ده‌ژیا . ڕۆژێک له ڕۆژان که‌نارییه خنجیلانه‌که فڕی وله هێلانه‌که‌ی دوور که‌وته‌وه ، ڕێگای لێ ونبوو . به ده‌نگه خۆشه‌که‌ی خوێندی و هاواری بۆ دایک و باوکی برد که‌س به هانای نه‌هات.
له پاشان که‌نارییه‌که برسیبوو ، به ده‌نووکه بچکۆلانه‌که‌ی چینه‌ی کرد ، له‌ناو سه‌وزایی و پووش و لقه‌کان چه‌ند دانێکی دۆزی و خواردی .
به‌م جۆره که‌نارییه‌که به ته‌نیا له‌م چڵ بۆ ئه‌و چل ده‌فڕی و ده‌یخوێند . ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بوو.
ڕۆژێکیان که‌نارییه سووره‌که له‌ناو چالێکدا چنگێ گه‌نمی بینی یه‌کسه‌ر بێ بیر کردنه‌وه فڕی و له‌ناو چاله‌که نیشته‌وه ، له‌گه‌ل خواردنی یه‌که‌م ده‌نکه گه‌نم به‌ردێکی زڵ ته‌پله‌ی کرد و چاله‌که‌ی داپۆشی . تومه‌ز ئه‌مه ته‌پکه بوو ڕاوچیه‌کان دایده‌نێنه‌وه بۆ گرتنی بالنده‌کان.
که‌نارییه خنجیلانه‌که ترسا و حه‌زی به‌م تاریکییه نه‌بوو ، چونکه له ژیانیا له چالێکی وا تاریک و ترسناک نه ژیابوو. له چاله‌که گیری خواردبوو و هیچی نه‌ده‌بینی . جار جار گوێی له خوێندن و فڕینی بالنده‌کانیتر ده‌بوو خۆزگه‌ی ده‌خواست له‌گه‌لیان ب‌ێت و له‌م چاله ئازاد کرێ..سوێندی خوارد جارێکی‌تر گه‌نم ببینێ له هه‌ر چالێکتر نزیکی نه‌که‌وێت!
له پڕ گوێ له فیقه فیقێ بوو که هه‌رگیز له‌وه‌وپیش گوێی لێنه‌بووبوو. ده‌نگی پێیه‌ک زه‌وییه‌که‌ی ده‌جولاند که‌نارییه‌که ترسا..پاشان بینی ده‌ستێک به‌رده‌که به‌رز ده‌کاته‌وه ڕوناکییه‌ک به‌ر چاوی که‌وت . ئنجا ده‌سته‌که پێنج په‌نجه‌ی ئه‌ستووری پانک‌رده‌وه‌و هێڕشی بۆ هێنا . که‌نارییه سووره‌که خۆی گرمۆله کرد . که‌وته ناو ده‌ستی ڕاوچییه‌که‌وه .
که‌نارییه سووره‌که بینی ڕاوچییه‌که به ئه‌ندازه‌ی ورچێکه ، له ترسا ته‌پ ته‌پ دلی لێی ده‌دا.
ڕاوچییه‌که که‌نارییه‌که‌ی برد بۆ ناوده‌می ده‌نووکی که‌نارییه‌که‌ی به تف ته‌ڕکرد تا تینویه‌تی بشکێ . به‌لام که‌نارییه‌که له‌ترسا سه‌ری خزانبووه ناو چنگی ڕاوچییه‌که‌وه.
پاشان ڕاوچییه‌که که‌نارییه‌که‌ی خسته ناو هه‌نبانه‌که‌ی و که‌وته ڕێ. که‌نارییه سووره‌که ترسا وتی : له‌وه‌بێ ئه‌م ڕاوچییه بمبات بۆ به‌چکه‌کانی تا بمخۆن!
کاتێ گه‌یشته مالی ڕاوچییه‌که گوێی له ده‌نگی خوێندنی جۆره‌ها بالنده بوو..ئینجا ده‌سته‌که گرتی و له‌ناو قه‌فه‌زێ به‌ره‌لای کرد .
سه‌ره‌تا که‌نارییه بچکۆلانه‌که هه‌لبه‌ز هه‌لبه‌ز فڕی و خۆی به سیمی قه‌فه‌زه‌که ده‌دا ، پاشان ماندوو شه‌که‌ت بوو له‌سه‌ر چیلکه‌یه‌ک نیشته‌وه .
له‌ناو قه‌فه‌زه‌که جۆره‌ها بالنده‌ی تیا‌بوو هه‌ر یه‌ک به ڕه‌نگێکی جیاواز . بالنده‌کان زۆربه‌یان ده‌یانخوێند و دانه‌وێله‌یان ده‌خوارد.
که‌نارییه سووره که له دلته‌نگیا نه‌ده‌یخوێند و نه دانی ده‌خوارد ، چه‌ند جارێک تینویه‌تی به ئاو شکاند . ڕاوچییه‌که ڕۆژی دوو سێ جار ده‌هات و دانی بۆ داده‌نان و ئاوه‌که‌ی پڕ ده‌کرده‌وه. جارش هه‌بوو ڕاوچییه‌که به چاوی زه‌قی داده‌نیشت به دیار قه‌فه‌زه‌که و له که‌نارییه سووره‌که‌ی ده‌ڕووانی.
که‌نارییه سووره‌که زۆر ڕقی له‌م ڕاوچییه ده‌بوه‌وه ده‌یگوت : ڕۆژێک دێت ده‌مخوات!
له پاش تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ڕۆژێک ڕاوچییه‌که که‌نارییه‌کی باریکه‌لانه و وردی هه‌لدایه ناو قه‌فه‌زه که‌وه . که‌نارییه وردیله‌که ڕه‌نگێکی زه‌رد و جووتێ خه‌تی سپی له سه‌ر باله‌کانیدا بوو.
که‌نارییه زه‌رده‌که به گریانه‌وه ده‌یخوێند ، که‌نارییه سووره‌که فڕییه ته‌نیشتی و بۆی خوێنده‌وه وتی : مه‌گری و مه‌ترسه منت له‌گه‌لدایه!
هه‌ردوو که‌نارییه‌که بوونه هاوڕێ و پێکه‌وه دان و ئاویان ده‌خوارده‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌نارییه زه‌رده‌که مێیه بوو ، عاشقی یه‌کتر بوون به‌و ڕۆژگاره بۆ یه‌کترده‌یانخوێند.
ڕۆژێکیان که‌نارییه سووره‌که به‌سه‌رهاتی ژیانی بۆ که‌نارییه زه‌رده‌که گێڕایه‌وه :
له‌گه‌ل دایک و باوکم له‌ناو جوانترین دارستاندا ده‌ژیام ، ڕۆژێکیان له هێلانه‌که‌م دوورکه‌وتمه‌وه و ڕێگام لێ چه‌واشه بوو ، هێلانه‌که‌م بۆ نه‌دۆزرایه‌وه .
که‌نارییه زه‌رده‌که گوێی بۆ ڕایه‌ل کردبوو . پاشان وتی : بۆ ئێمه ده‌توانین له‌ناو دره‌خته‌کان به ئاره‌زووی خۆمان بفڕین و خواردنش بخوێین؟
که‌نارییه سووره‌که سه‌ریسوڕما له‌م پرسیاره‌و وه‌لامی دایه‌وه : بۆ تۆ تا ئێستا دارستانت نه‌دیوه ؟
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : نه‌خێر!
که‌نارییه سووره‌که پرسی : ئه‌ی به‌سه‌ر هاتی تۆ چۆنه ؟ تۆ له کوێ ژیاوی؟
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : من له‌و ڕۆژه‌وه‌ی چاوم کردۆته‌وه له‌گه‌ل دایک و باوکم له‌ناو قه‌فه‌زدام . ڕاوچییه‌ک هه‌بوو خواردنی بۆ ڕوو ده‌کردین ، جار هه‌بوو منی له قه‌فه‌زه‌که ده‌ر ده‌هێنا به ئاره‌ززوی خۆم له حه‌وشه‌که ده‌فڕیم . ده‌ترسام دوور که‌ومه‌وه له قه‌فه‌زه‌که چونکه له ده‌ره‌وه خواردن نه‌بوو!.
که‌ناریییه سووره‌که وتی : ئه‌ی چۆن گه‌ڕایته‌وه لای دایک و باوکت؟
که‌نارییه زه‌رده‌که : ڕاوچییه‌که ده‌یزانی ناتوانم دایک و باوکم جێبهێلم ، به ئاسپایی گرتمی و فڕێدامه‌وه ناو قه‌فه‌زه‌که .
که‌نارییه سووره‌که پرسی : بۆ ڕاوچییه‌که تۆی ده‌هێنایه ده‌ره‌وه‌و پاشان ده‌یخستییه ژووره‌وه؟
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : تۆ نازانی ئه‌م ڕاوچییانه زۆر حه‌ز به‌ده‌نگی ئێمه ده‌که‌ن ، نابینی کاتێ ده‌خوێنین ، گوێ سووک ده‌که‌ن و زه‌رده‌خه‌نه له لێویان ده‌بزوێ!. کاتێک منی دوور ده‌خسته‌وه دایک و باوکم بۆم ده‌گریان و ده‌یانخویند .
که‌نارییه سووره‌که پرسی : ئێ دوایی چیی ڕوودا؟
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : له‌گه‌ل دایک و باوکم له‌ناو قه‌فه‌زه‌که به خۆشی ده‌ژیام ، له‌ناکاو ڕاوچییه‌که هات و چنگی پێما کرد‌و خستمیه ناو ژوورێکی تاریک و بچکۆلانه چه‌ند کونێکی تیا بوو ده‌ره‌وه‌م تیا ده‌بینی . ئه‌وه‌ی من بینیم له‌ده‌ره‌وه قه‌فه‌زی گه‌وره و هاژه هاژ و گرمه گرم و ده‌نگی به‌چکه‌ی ڕاوچییه‌کان بوو ، زۆرترسام . پاشان منی دایه ده‌ستی ئه‌م ڕاوچییه‌ی که ئێستا نان و ئاومان ده‌دا.
که‌نارییه سووره‌که وتی : خۆزگه ده‌رگای قه‌فه‌ز له‌من ده‌کرێته‌وه له شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌م و ناگه‌ڕێمه‌وه!
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : چۆن دڵت دێ من جێبهێلی!
که‌نارییه سووره که وتی : بمبووره ، که‌واته پێکه‌وه ده‌فڕین .
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : ده‌توانین بفڕین به‌ره‌و ئه‌و دارستانه قه‌شه‌نگه‌ی باست کرد؟
که‌نارییه سووره‌که وتی : ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له‌م قه‌فه‌زه ڕزگار بیین . بۆ هه‌موو شوێنه خۆشه‌کانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌ت ده‌به‌م .
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : ده‌ترسم برسیمان ب‌ێت یان له‌سه‌رما ڕه‌ق بیینه‌وه!
له‌م کاته‌ی هه‌ردوو که‌نارییه‌که ده‌یانخوێند . ڕاوچییه‌که هات و ده‌رگای قه‌فه‌زه‌که‌ی کرده‌وه تا خواردن ڕووکات . که‌نارییه سووره‌که هه‌لی بۆ ڕه‌خسا و له ژێرده‌ستی ڕاوچییه‌که له ده‌رگاکه فڕییه ده‌ره‌وه.
ڕاوچییه‌که خێرا ده‌رگاکه‌ی داخست .
که‌نارییه سووره‌که له حه‌وشه‌که سووڕایه‌وه پاشان بۆ که‌نارییه زه‌رده‌که‌ی خوێند وتی : خؤشمده‌وێی به‌س نامه‌وێ هه‌تا مردن له‌ناو قه‌فه‌زدا بژێم.
که‌نارییه زه‌رده‌که خوێندییه‌وه وتی : منیش خۆشمده‌وێ . خۆشی تۆ خۆشی منه .
که‌نارییه سووره‌که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به ئاسمانه‌وه فڕی ، له پرێکا دلی ته‌نگ بوو هه‌ستی به‌ته‌نیایی کرد. بیری که‌نارییه زه‌رده‌که‌ی کرد و کلکی باداو گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قه‌فه‌زه‌که .!
که‌نارییه زه‌رده‌که پرسی : ئه‌وه بۆ گه‌ڕایته‌وه؟
که‌نارییه سووره‌که وتی : خۆشه‌ویستی تۆ وایلێکردم بگه‌ڕیمه‌وه .
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : ڕاوچییه‌که ده‌یزانی من و تۆ ناتوانین بێ یه‌کتر بژین . ئاگادار به هه‌ر کاتێ ڕاوچییه‌که ب‌ێت ده‌تگرێت و ده‌تهاوێته‌وه ناو قه‌فه‌زه‌که !
که‌نارییه سووره‌که وتی : له‌ده‌ستی هه‌لدێم نامه‌وێ له‌ناو ئه‌و قه‌فه‌زه‌دا بژێم !
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : ئه‌ی چۆن بتوانین ماچ و موچ که‌ین وهێلکه هه‌لبینین .
که‌نارییه سووره‌که وتی : هه‌رکات ڕاوچییه‌که لێره نه‌بوو من له نێوان سیمه‌کانه‌وه ماچت ده‌که‌م.
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : ئه‌مه که‌ی بوو به ژیان.
له‌م کاته ڕاوچییه‌که هات .. که‌نارییه سووره‌که فڕی و دوور که‌وته‌وه!
شه‌و داهات و دنیا تاریک بوو که‌نارییه سووره‌که له‌سه‌ر قه‌فه‌زه‌که نیشته‌وه و به‌ته‌نیشت که‌نارییه زه‌رده‌که خه‌وی لێکه‌وت. له‌ناو خه‌ودابوو ڕاوچییه‌که گرتی و فڕیدایه‌وه ناو قه‌فه‌زه‌که‌وه.
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : تۆش هه‌لێکت بۆ ڕه‌خسا ئازادانه بژیت! بۆ گه‌ڕاییته‌وه!
که‌نارییه سووره‌که وه‌لامیدایه‌وه: من ئه‌و ئازادییه‌م بێ تۆ ناوێ!
جووته که‌نارییه‌که عاسقانه باوه‌شیان به‌یه‌کتر کرد و به ده‌نوک سه‌رو ملی یه‌کتریان خوراند!
بۆچه‌ند مانگێک هه‌ردوو که‌نارییه‌که پێکه‌وه ژیان ، تا ڕۆژێکیان که‌نارییه زه‌رده‌که هێلکه‌ی له زگدا بوو ده‌بوایه کڕ که‌وێت .
ڕاوچییه‌که ده‌یزانی کاتی هێلکه‌دانیانه پوشی بۆ دانان تا هێلانه دروست که‌ن.
به‌لام که‌نارییه سووره‌که خه‌مباربوو بۆ که‌نارییه زه‌رده‌که‌ی خوێند و وتی: حه‌ز ناکه‌م بێچوه کانمان وه‌ک ئێمه له‌قه‌فه‌زدا بژێن .
که‌نارییه زه‌رده‌که خوێندییه‌وه: هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌چکه‌کانمان له‌ناو قه‌فه‌ز له دایک بن ئیتر ناتوانن ڕابێن به ژیانی ده‌ره‌وه!
که‌نارییه سووره‌که خوێندی : ده‌بێت پلانێک بدۆزین نه‌هێلین به‌چکه‌کانمان له‌م قه‌فه‌زه له‌دایک بن.
له‌و ماوه‌یه‌دا قه‌فه‌زه‌که‌یان هه‌میشه داخراو بوو بواری هه‌لاتنیان نه‌بوو ، ڕۆژێکیان ڕاوچییه‌که هات به داوه ده‌زوویه‌ک قاچێکی که‌نارییه سووره‌که‌ی گرێدا و به‌ستی به ته‌لی قه‌فه‌زه‌که و ده‌رگای قه‌فه‌زه‌که‌ی کرده‌وه هه‌موو بالنده‌کان به ئاره‌زووی خۆیان ده‌فڕینه ده‌ره‌وه و ده‌گه‌ڕانه ژووره‌وه.
که‌ناریه سووره‌که باله فڕکێی ده‌کرد تا ده‌ززووه‌که بپسێنێ به‌لام تا ده‌هات گرێی ده‌زووه‌که توونتر ده‌بوو و قاچی ئازارده‌دا.
که‌نارییه سووره‌که بۆ بالنه‌ده‌کانی تری خوێند و وتی : بۆ نا فڕن بۆ ناو دارستانه‌کان و ئازادانه له‌وێ بژێن .
باڵنده‌کان وه‌لامیان دایه‌وه : ئێمه له‌گه‌ل ژیانی ناو قه‌فه‌ز ڕاهاتوین ونازانین له‌ناو دارستان بژین.
که‌نارییه سووره‌که به که‌نارییه زه‌رده‌که‌ی وت : خۆشه‌ویستم تۆ بفڕه له ژێر دره‌ختێکدا هێلانه دانێ منیش به‌دواته‌وه‌دێم .
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : به ته‌نیا ناتوانم ، ئه‌گه‌ر تۆم له‌گه‌ل ب‌ێت ده‌فڕین و ئه‌م قه‌فه‌زه جێدێلین به‌چکه‌کانمان له‌ناو دارستان گه‌وره‌ده‌که‌ین .
له‌م کاته ڕاوچییه‌که هات ، که‌نارییه سووره‌که له‌دلی خۆیدا وتی : له‌وه‌بێ ده‌رگای قه‌فه‌زه‌که‌م لێداخات .
هه‌ڵبه‌ز هه‌لبه‌زی کرد و به ده‌نوکی هه‌ولیدا ده‌زووه‌که بپسێنێ کاره‌که‌ی بێ ئه‌نجام بوو . دواجار ته‌کانیکیدا و تا هێزی تیابووفڕی له ده‌رگای قه‌فه‌زه‌که هاته ده‌ره‌وه .
ئه‌وه‌نده به‌رز نه‌بووبوه له تاو ئازار له‌سه‌ربانی مالی ڕاوچییه‌که نیشته‌وه . له‌گه‌ل نیشتنه‌وه خۆی پێنه‌گیرا و که‌وته خواره‌وه ، جه‌نده هه‌ولیدا هه‌ستێته سه‌رپێ بۆی نه‌کرا ، کاتێ ڕووانی قاچی ڕاستی نه‌مابوو خوێن به قه‌دیا ده‌هاته خوارێ .
که‌ناریه زه‌رده‌که به فریای هات بینی که‌نارییه سووره‌که قاچێکی نه‌ماوه ، به دلته‌نگی خوێندی .
که‌نارییه سووره‌که وتی : گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ردووکمان ڕزگارمان بوو له قه‌فه‌ز.
که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : من هێلکه‌م پێیه ناتوانم دوور بفڕ‌م .
که‌نارییه سووره‌که وتی :تۆ له‌گه‌لم بفڕه له‌و ڕێگایه دره‌ختێک ده‌دۆزین بۆ هێلانه .
که‌نارییه سووره‌که هه‌ولیدا بفڕێت به‌لام زۆر بۆی زه‌حمه‌ت بووبه تاکه قاچێ بفڕێ .
له‌م کاته ڕاوچییه‌که هاته سه‌ربان . که‌نارییه سوووره‌که هه‌ولێکیتریداو باڵه فڕکێی کرد و فڕی . به که‌نارییه زه‌رده‌که‌ی وت : بفڕه و به‌دوام که‌وه.
پێکه‌وه فڕین تا له شار دوور که‌وتنه‌وه . له دووره‌وه چاویان به ڕه‌زێک که‌وت هه‌ردوکیان ماندوو بووبون. له ناو ڕه‌زه‌که نیشتنه‌وه . که‌نارییه سووره‌که کاتی نیشتنه‌وه به‌ده‌ما که‌وت . که‌نارییه زه‌رده‌که به‌ده‌وری سوورایه‌وه.
که‌نارییه سووره‌که وتی : خه‌مت نه‌بێت له شوێنێکی زۆرخۆشداین .
که‌نارییه زه‌رده‌که پڕسی : ئێمه له کوێن؟
که‌نارییه سووره‌که وتی : ئێمه له‌ناو ڕه‌زیکداین پڕه له خواردن هه‌ر لێره‌ش هێلانه ده‌که‌ین و بێچووه‌که‌کانمان گه‌وره‌ده‌که‌ین .
که‌نارییه زه‌رده‌که فڕییه سه‌ر دره‌ختێک بینی هه‌ر لقێک پڕ له هه‌نجیره . له‌برسا له هه‌نجێرێک ئالا و خه‌ریکی خواردنی بوو ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زانی که‌نارییه سووره‌که‌ش به‌ته‌نیشتییه‌وه هه‌نجیر ده‌خوات و ده‌خوێێنێ .
له پاش ئه‌وه‌ی تێربوون خێرا پووشیان گواسته‌وه و هێلانه‌یه‌کیان دروست کرد.
ماندووبوون خه‌ویان ده‌هات ، که‌نارییه زه‌رده‌که وتی : ناو ئه‌م دارستانه زۆر خۆشه ده‌توانم دوور بفڕ‌م و بگه‌ڕێمه‌وه . لێ خۆزگه تۆش قاچێکت له‌ده‌ست نادا .
که‌نارییه سووره‌که وه‌لامیدایه‌وه : قاچێکم نه ب‌ێت له‌گه‌ل تۆ له‌ناو ئه‌م دارستانه بژیم خۆشتره له‌وه‌ی له‌ناو قه‌فه‌زدا بم .
له‌به‌ر ماندوو بوون هه‌ردوو که‌نارییه‌که نوستن . له‌گه‌ل گزنگی خۆر ڕه‌زه‌که پڕبوو له ده‌نگی خوێندنی باڵنده‌کان .
که‌نارییه سووره‌که له‌خۆشیا بۆ یه‌که‌مین جار به خۆشترین ئاواز خوێندی .
بالنده‌کانی ناو ڕه‌زه‌که هه‌موو به‌ده‌م ئه‌م ئاوازه پڕله شاد و کامه‌رانییه‌وه هاتن و له‌سه‌ر دره‌ختی که‌نارییه سوور‌و زه‌رده‌که نیشتنه‌وه .
که‌نارییه سووره‌که به خویندنه‌وه به‌سه‌رهاتی خۆی و که‌نارییه زه‌رده‌که‌ی بۆ گێڕانه‌وه .
له‌و ڕۆژه‌وه بالنده‌کان شادمانتر بوون به هاتنی ئه‌و جووته که‌نارییه و به دلێکی خۆشه‌وه ده‌فڕین وده‌یانخویند.