
ئیسلامی سیاسی عه‌قڵییه‌تێكی تۆتالیتارییه
قۆرخكردنی ئازادی تاك ، خۆی له خۆیدا ره‌فزكردنه‌وه‌ی سیمای دیموكراسی و هێنانه ئارای كه‌شی زه‌بروزه‌نگ و سه‌ركوتكردن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره و خۆسه‌پاندنه به سه‌ر كۆمه‌ڵا و جه‌ماوه‌ر, پیاده‌كردنی عه‌قڵییه‌تی تاكڕه‌وانه و هه‌مه‌جییه‌تی عه‌سكه‌رتاریه‌ت ئه‌گه‌رچی به‌سیماو رووكهشییهكی بێچهكی خۆ ده‌نوێنێ وه‌لێ له ناوه‌ڕۆكدا پڕچهككردنێكی بیروباوه‌ڕانه‌ی شه‌ڕانگێزانه‌ی زۆر توندی له پشته‌وه‌یه كه ئه‌ویش دنه‌دان و قایلكردنی ههوادارانییه بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه كه مه‌ترسیدارترین چه‌كی سه‌رده‌مه نمونه‌یش عێڕاقی ئیمڕۆ و شوێنه‌كانی دیكه‌یه . گوته‌یه‌ك هه‌یه لێره و له‌وێ زۆرجار ده‌گوترێ و ئیسلامی سیاسی پێدێنێته سه‌ر هه‌ڵوێسته كردن ، كه ده‌ڵێ : (( ئه‌گه‌ر ئێمه رێگه به ئێوه ده‌ده‌ین مزگه‌وت و كه‌نیسه و شوێنی په‌رستگای تایبه‌ت به خۆتان هه‌بێت ، ئه‌وا ئێوه‌یش رێگه به ئێمه بده‌ن ئازادییه‌كانمان هه‌رچییه‌كه و له هه‌ر جۆرێكه با پیاده‌ی بكه‌ین )) هه‌روه‌ك ئه‌م سیسته‌مه له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا مه‌یسه‌ره و رێگه له هیچ مزگه‌وتێك ناگیرێت هه‌روه‌ك رێگه ده‌درێت كه‌نیسه بوونی هه‌بێت ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه میكانیزمی دیموكراسی دونیای ئه‌مڕۆ پێڕه‌و بكه‌ین ، به‌ر جهستهكردنی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كارێ بێژین خوێندنه‌وه‌ی یه‌كدییه بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و به‌ره‌وپێش و به‌رقه‌راركردنی ئارامی ئاسایشیشه له هه‌مانكاتدا ، به‌ڵام عه‌قڵییه‌تی ده‌سپێكی ئه‌مجاره‌ی سووتاندنی دوكانی مه‌ی فرۆشان و شوێنی مه‌ساجكردن كه جگه له‌وه‌ی ده‌رچوونێكی له راده‌به‌ده‌ری یاساییه كه هه‌موومان پێكرایش دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ كه‌سێك له سه‌روو یاساوه نییه ، هاوكات چه‌ندین شرۆڤه‌كاری دیفاكتۆیی دێنێته خولقاندن و رێگه‌یش بۆ تێكدانی ئارامی خۆش ده‌كه‌ین ، ئه‌مه‌یش مه‌به‌ست و ئامانجی زۆر لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه له كاتێكدا ئێمه هێشتان ئاڵامان له ته‌ك ئاڵای وڵاتاندا به فه‌رمی نه‌ناسێندراوه ، ئیدی نازانین ئه‌گه‌ر له باربردنی ئه‌م ئارامی و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئایینزاكانی دیكه نه‌خشه بۆ داڕێژراو نه‌بێت ، بۆچی په‌لاماری دوكانی سه‌رتاشێكی مه‌سیحی له ته‌نیشت دوكانی موسڵمانێكه‌وه ده‌درێت و ده‌سووتێندرێت هه‌روه‌ك پارله‌مانتارێكی كریستیانی له دانیشتی نائاسایی پارله‌مان ئاماژه‌ی پێدا ، ئێوه بڵێن ئه‌وه‌یش بخزێته خانه‌ی ئه‌و یاساغانهی ئیسلامی سیاسی كه رێگه‌ی پێنه‌دا ، هه‌روه‌ها هه‌ڵاتنی ئایینزاكانی دی له زێدی خۆیان بۆ شوێنی نادیار و هه‌ڵكوتانه سه‌ریان نه‌خشه بۆ داڕێژراو پیلان نه‌بێت …! چییه ؟.
زۆرێك پێیان وایه ده‌ڤه‌ری بادینان له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو یان چاكتروایه بڵێین له پاش راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 به‌هێزترین پێگه‌ی ئابووری بۆ خۆی و بۆ كوردستان بونیادناوه و هه‌میشه‌یش ئارامترین شوێنی ئه‌م هه‌رێمه بووه ، بۆیه نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی كورد داخی دڵی ژاراوی خۆیان به خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره رشتووه هه‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 27 ێ شوباتی زاخۆ تا ده‌گاته ئه‌و دوایی ته‌قینه‌وه‌كانی دیكه و هێرشه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌كانی و ئهزییهتدانی خه‌ڵكی سه‌ر سنوور و هه‌ڵكه‌ندنیان له زێدی خۆیان و په‌رته‌وازه كردنیان ، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌ڕه‌شه و خۆگیڤكردنهوانهی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه له پێش و پاشی پرۆسه‌ی ئازادی عێڕاق ، سه‌رباری ئه‌م حاڵه‌تانه ناوچه‌كه به ئارامترین شوێنی كوردستان ناوزه‌د ده‌كرێت ، ئیمڕۆیش ئه‌وه‌ی روویدا له زاخۆ بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ په‌یامێكی داخ له دڵانی نه‌یارانی كورد و ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه ئاراسته‌ی پێگه جیاجیاكانی بواری سیاسی و ئابووری كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی و ئایینی و ئاسایش و خزمه‌تگوزاری و چاكسازی و …….. تاد له سه‌ر ئاستی ناخۆ و ده‌ره‌وه ده‌كرێت . نه‌مازه ئه‌م ره‌وشه له ئان و ساتێك‌دا روو ده‌دات كه كۆتایی ئه‌م مانگه دوا سه‌ربازی ئه‌مریكی خاكی عێڕاق به جێده‌هێڵن ، ئیدی توانا و ئه‌زموونی كوردستان و سه‌رپێكه‌وتنی ده‌كه‌وێته به‌ر جه‌به‌رووتی زلهێزانی هه‌رێمایه‌تی به پشتیوانی ده‌سته ناخۆییه‌كانی هه‌رێم و عێڕاق ، جگه له له‌باربردنی ئه‌زموونه‌كه شه‌ڕی ئیسلامی سیاسی له دژی سیستماتیكی جیهانگه‌رایی و دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌لگایه ، كه ته‌نها ئیسلامی سیاسییه ده‌نگ و ره‌نگه‌كانی دیكه‌ی به هیچ جۆرێك له جۆره‌كان پێ هه‌زم ناكرێت ، دیموكراتی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه نمونه‌یش له جیهانی فه‌رمانڕه‌وای ئیسلامی زۆرن له به‌ر ده‌ست خوێنه‌ر بۆ خۆی ده‌توانێت به‌راوردێكی ئه‌و حاڵه‌تانه بكات ، نمونه‌یه‌كی زۆر بچوك و ساده ده‌خه‌ینه به‌رچاو ئه‌ویش كۆماری ئیسلامی ئێرانه كاتێك ئافره‌تێكی بیانی كه هه‌رگیزاو هه‌رگیز حیجابی نه پۆشیوه كه پێ ده‌خاته سه‌ر خاكی ئه‌م وڵاته لهچكپۆش ده‌كرێ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه به‌رامبه‌ر ناخوێندرێته‌وه و پێویسته خه‌ڵك له‌م واقیعه به باشی حاڵی ببێت . له به‌رامبه‌ریشدا كه پێویسته ئیسلامی سیاسی له هه‌رێمدا ئه‌وه‌یشی له به‌رچاو بێت كه له وڵاتی توركیا حزبه‌كه‌ی عه‌بدولڵا گویل و ئه‌ردۆغان به‌رپرسه له پیاده‌كردنی خاڵا به خاڵی ده‌ستوورێكی عیلمانی ته‌واوی خه‌ڵكیش له هه‌موو دونیاوه به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران رووی تێده‌كه‌ن و هه‌موو سهرمهستییهكانی خۆیانی تێدا بۆ فهراههمكراوه ، نابێ ئه‌وه‌یش له یاد بكه‌ین كه وڵاتێكی وه‌ك توركیا زێتر ئابووری به گه‌شتوگوزاره‌وه به‌نده .
ده‌یان ساڵا ئه‌م میلله‌ته ره‌نج و ماندووبوون و زه‌حمه‌تێكی بێ ئه‌ندازه‌ی كێشا ده‌شێ بڵێی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هێنده‌ی كورد ئازاری نه‌چه‌شتووه ئه‌مه‌یش به هۆی عه‌قڵییه‌تی هه‌مه‌جییه‌تی دوژمنانمان بووه ، ئێستایش بۆ رژانه سه‌ر شه‌قام له مزگه‌وته‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ بكرێت زۆر زۆر ترسناك و مه‌ترسیداره ره‌نگه به وه‌ها كارێك مێژوو خۆی دووباره بكاته‌وه و له پڕێكا هاوسه‌ره‌كانمان لێتهحریم بكه‌ن ئه‌گه‌ر به رووی كارێكی نا به‌جێی دوژمنانمان راست بینه‌وه به ناوی ده‌رچوون له ئادابه‌كانی ئیسلام كه من به‌شبه‌حاڵی خۆم له كورد خه‌مخۆرتر و پاك راگرتنی ئایینی ئیسلامم نه‌بینیوه هه‌ر ئه‌مه‌یش وامان لێده‌كات به‌ناوی ئایینه‌وه فریو بدرێین و بخرێینه‌وه بن ركێفی نه‌یارانی نه‌ته‌وه ، هه‌ر چه‌نده ئه‌مه باس و خواسی ئه‌م ژانره نییه لێ وه‌ك به بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك په‌رده‌ی له سه‌ر لا ده‌ده‌ین .
پێمانوایه په‌نا بردنه به‌ر مزگه‌وت بۆ كاری سیاسی وامان لێده‌كات بڵێین ئه‌مه كارێكی پڕچه‌ككردنه به‌ره و توندوتیژی و وێرانكردنی ناوماڵی خۆمان ، ئه‌وه‌ی ئه‌م داهێنانه‌ی له‌م ههرێمهداكردووه ئه‌گه‌رچی لاساییكردنه‌وه‌یه زۆر به عه‌قڵانیه‌ته‌وه په‌نای بۆ جۆرێك له توند وتیژی بردووه ، چونكه پێشتر ئاكامی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی بینیوه كه نه‌یانتوانیووه جێ پێی خۆیان قایم بكه‌ن بۆیه روو كهشانه میكانیزمی جۆرێك لهمیانڕهویانهی ئیسلامی سیاسی پێڕه‌و كراوه ، كاتی خۆی و له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ندێك گروپی چه‌كدار لهمبهروئهوبهر توانای سه‌ربازی خۆیان تاقیكرده‌وه به تاوانه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه‌وه ئاشكرا بوونی ماهییه‌تی ئیسلامی سیاسی‌یان ده‌رده‌خست كه خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریان پێ قبوڵا نییه و مه‌حووی ژیانیان ده‌كه‌نه‌وه .
له دوماهیدا ئه‌وه‌ی زیاتر جێی داخ و كه‌سه‌ره زۆرێك له خه‌ڵكی رۆشنبیر مه‌رگی خۆیان به زه‌قی به‌ده‌ست ئیسلامی سیاسییه‌وه ده‌بینن ، لێ چونكه له ئه‌زه‌له‌وه به دژایه‌تی كردنی لایه‌نێكی سیاسی فرچكیان گرتووه بۆیه پێیان حه‌یفه لاگیری له خودی ژیانی خۆیان بكه‌ن ، ده‌كه‌ونه پاڵا باڵی ئیسلامی سیاسی و له یه‌كه‌مین نوتقیانهوه به‌م لاگیری كردنه مه‌رگی خۆیان جاڕ ده‌ده‌ن .
سه‌ردار جاف
كه‌ركووك