كه‌لتووری ئاگرتێبه‌ردان و سووتاندنی به‌رامبه‌ر..
ده‌مێكه مرۆڤ توانیوویه‌تی و به‌هۆی رێكه‌وته‌وه له سروشتدا، ئاگر بدۆزێته‌وه‌و توانیوویه‌تی له ژیانی رۆژانه‌و له مه‌یسه‌ركردنی پێداویستییه‌كانیدا به‌كاری بێنێت، یه‌كه‌م كرده‌وه‌یه‌ك كه كردوویه‌تی، وه‌كو مێژوو بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه بریتی بووه له‌خۆ گه‌رمكردنه‌وه‌و دواجار برژاندنی گۆشتی ئه‌و گیاندارانه‌ی راویكردوون، ئینجا بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی و خێزانه‌كه‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كان، به‌كاری هێناوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و دڕندانه‌ی كه هێرشیان بردۆته سه‌ر..
زۆرن ئه‌و كه‌س و نه‌ته‌وانه‌ش كه له ئاگره‌وه نزیكبوون و ته‌نانه ت په‌رستوویانه‌و به شتێكی زۆر موقه‌ده‌س و پیرۆزگه‌رایان ناوزه‌د كردووه. وه‌كو ده‌شزانین كه له ئاینی زه‌رده‌شتدا كوردی دێرین، ئاگریان په‌رستووه‌و هاوه‌ڵ و براده‌ری بوون. تا ئه‌مڕۆش له كه‌لتووری كوردیماندا، شتێك هه‌یه كه باسی زۆری لێوه ده‌كرێت و پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له نه‌ست و بیركردنه‌وه‌ی ئاینی و فه‌لسه‌فیی شه‌رمنانه‌ی ئێمه‌ی كوردا ئاماده‌گی هه‌یه، بریتییه له چه‌مك و وشه و زاراوه‌ی ((ئاگر))..
ئاگر وه‌كو ئه‌و كه‌ره‌سته پیرۆزه‌ی باوان باپیرانی كورد، په‌رستوویانه، ئاگریش وه‌كو ئامرازێك بۆ سزادان و سووتاندنی جه‌سته‌ی ئێمه له پاش مردنمان، ئه‌گه‌ر مرۆڤێكی خواپه‌رست و باش و چاكه‌خواز نه‌بووین.. بۆیه به بڕوای خاكه‌ڕاییانه‌ی به‌نده: پیرۆزی و مه‌زنیی ئاگر له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونماندایه و له كۆنه‌ستی یه‌ك به یه‌كماندا ئاماده‌گی هه‌یه. له مێژووی دوور و نزیكی سیاسی و خه‌باتیشماندا، كه‌لتووری ئاگرتێبه‌ردان و سووتاندنی ماڵ و موڵك یان زه‌وی و زار یان باره‌گای كه‌سان و هۆزو حزبی نه‌یاری به‌رامبه‌ر، هه‌روه‌ها حزبی جیاوازی به‌رهه‌ڵستكار پیاده كراوه‌و كاره‌ساتی جگه‌ربڕ و كاولكاری بێوێنه له مێژووماندا، بوونی هه‌یه‌و جێی ئینكاری و حاشالێكردن نییه.
رژێمی دیكتاتۆری به‌غدا، پێش راپه‌ڕین ئه‌و سیاسه‌ت و كه‌لتووره‌ی به لێشاو به‌كارهێناوه‌و گه‌لی كوردی شۆڕشگێڕی له ماڵ و حاڵی خۆیدا به ئاگر سووتاندووه، رۆژانه جه‌هه‌ننه‌مێكی بۆ پێشمه‌رگه‌و خه‌باتگێڕانی كوردستان سازكردووه.. رۆژانه خاك و زێد و گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی سووتاندووه.. ئه‌ویش له‌پای ئه‌و به‌رهه‌ڵستی و هه‌ڵوێسته مه‌ردانانه‌دا كه نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان نواندوویانه‌و ملكه‌چی سته‌م و حوكمی دیكتاتۆرانه‌ی ئه‌و رژێمه فاشییه نه‌بوون.
دیاره ئه‌م كاره ناشیرینانه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی فیزیایی و سروشتی له نه‌ستی تاكی كوردا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و ئه‌میش بۆ به‌رگری و مانه‌وه‌ی خۆی به‌كاری هێناوه‌ته‌وه.. به‌ڵام ئه‌فسووس كه ئه‌م كه‌لتووره ناشیرین و ناجوان و ناهیومانیستییه‌ی به‌رامبه‌ر به حزبه نه‌یاره‌كانی ناو كوردستانیشی به‌كارهێناوه‌ته‌وه.. شه‌ڕه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی ناو مێژووی سه‌رده‌می خه‌باتی شاخمان گه‌واهی و شاهیدی ئه‌م بۆچوونه‌كمانن كه چۆن باره‌گاو موڵكی یه‌كتریان سووتاندووه‌و وه‌كو چه‌كێك بۆ سڕینه‌وه‌و نه‌هێشتنی به‌رامبه‌ری نه‌یارو جیاواز به یه‌كتر به‌كاریان هێناوه.. به تایبه‌ت له ناكاو و ناخافڵ و له شه‌واندا ئه‌م كرده‌وه قێزه‌ونه به‌كار هاتووه.. ئه‌م كه‌لتووره درێژه‌ی هه‌بووه‌و له شاخه‌وه بۆ شار گواستراوه‌ته‌وه، له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش‌دا، ئه‌م كه‌لتووره دیسانه‌وه به لیچشاو و له هه‌موو ناوچه ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستانی باشوورماندا به‌كارهاتۆته‌وه‌و چه‌ندچن جاریش دووباره بۆته‌وه..
به‌ڵام ئایا بۆچی ئه‌م كه‌لتووره ناشیرین و ره‌زاگرانه تا ئێستای هه‌زاره‌ی سێیه‌م و سه‌ده‌ی بیستویه‌كیش هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌بره‌ودایه؟؟ كێن ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ئه‌م كه‌لتووره تۆخ و تۆختر ده‌كه‌نه‌وه..؟
دیاره بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسه گرنگه، پێویستیمان به سه‌رچاوه‌و كتیچب و بۆچوونی زۆریچك له كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان هه‌یه و پێویستیشه به‌ڵگه‌و دۆكومێنت بۆ قسه‌كانمان بێنینه‌وه.. به‌ڵام له‌م وتاره كورته‌دا ده‌توانم ئه‌و هۆكارانه ئاشكرا بكه‌م كه بۆچی ئه‌م كه‌لتووره قێزه‌ونه به‌رده‌وامه‌و له‌نێوانماندا ئه‌ژی و زوو زوو هه‌ڵده‌داته‌وه.. ئاگر تێبه‌ردان و سووتاندنی هێزو كه‌س و لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێت كه رقێكی ئه‌ستوور ئاماده‌یه له‌ناو نه‌ستی تاكی كوردا، په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیانه‌و سروشتی و رۆژانه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئاگردا هه‌یه، ئه‌م ئاگره له ماڵی هه‌مووماندا ئاماده‌یه.. زۆرینه‌مان جگه‌ره‌كێشین و شقارته‌مان له گیرفاندایه.. ئێستاش سه‌یاره‌و مرۆڤ كێبڕكێیانه‌و ژماره‌یان له ژماره‌ی مرۆڤ نزیك بۆته‌وه، سه‌یاره‌ش پێویستی به به‌نزینه.. به‌نزینیش گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیترین كه‌ره‌سته‌ی سووتاندنه.. زۆرینه‌ی سووتاندنه‌كانی ئه‌م رۆژگاره به مادده‌ی به‌نزین ئه‌نجام ده‌درێت.. سووتاندن و ئاگر تێبه‌ردان له‌گه‌ڵ رق و كینه‌و بوغزی ناوه‌وه‌ی تاكی كوردا یه‌كده‌گرێته‌وه.. تووڕه‌یشمان هاوكاره بۆ ئه‌و كرده‌وه‌یه. حزبه‌كانی كوردستانیش ده‌ست و په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م كار‌و كرده‌وانه‌دا نه‌رمونۆڵه، هه‌روه‌ها به‌زۆری پرۆسه‌ی سووتاندنیش له شه‌ودا ده‌كرێت به كاتێكی كه‌م و زوو ئه‌نجام ده‌درێت، شه‌ویش شاهیدو یاسا‌و چاوه‌كانی چاودێری و پاسه‌وانه‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه له رۆژ..
واته به‌كارهێنانی سوپا‌و چه‌كێكی زۆری گه‌ره‌ك نییه، به دزییه‌وه‌و به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه خۆی ئه‌نجام ده‌درێت، یاسا‌و رێسا‌و پاسه‌وان و دادوه‌ر و پارێزه‌ریش له شه‌ودا حه‌ساوه‌و له‌كاتی پشوودان، ئه‌وه‌ی دووایش باسی لێوه بكرێت ده‌قاوده‌ق وه‌كو خۆی ناگێڕدرێته‌وه، واته: كرده‌وه‌ی ئاگرتێبه‌ردان، كرده‌وه‌یه‌كه شایانی شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان و شاردنه‌وه‌و ونكردنی تاوانباران و كه‌سانی ئه‌نجامده‌ری لێوه مه‌یسه‌ر ده‌بێت و ئیسپاتكردن و ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كانیش زۆر دژوار ده‌بن. پرۆپاگه‌نده‌ی لایه‌نی تاوانباریش له‌ولاوه بووه‌ستێت كه راستی هۆكاره‌كان به ئاقارێكی تردا ده‌بات.. پاشانیش هه‌ر تاوانبار خۆی دێته پێشه‌وه‌و خۆی وه‌كو فریشته نیشان ده‌دات و ده‌بێته‌وه به فه‌رمانڕه‌واو دادوه‌رو حاكمی پاك و بێگه‌ردی ناوچه‌كه‌ش.. هه‌ر ئه‌وه‌یشه كه داوای یاسا و دادوه‌ری و پشكنین و ته‌حقیق له لایه‌نه سووتاو و زوڵم لێكراوه‌كه ده‌كات.. جومگه‌و به‌ندو خاڵه‌كانی نێو یاسا‌و ده‌ستووریش ئه‌وه‌نده‌یان پێچوپه‌ناو سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌و ژێر و بنی تیایه كه كه‌سانی ئاقڵ و ژیریش به‌لاڕێدا ده‌به‌ن و چه‌واشه‌و چاو ته‌ڵخی ده‌كه‌ن.. خۆڵ ده‌خرێته چاوی هه‌موو لایه‌كه‌وه.. ئیدی شه‌یتان و مڵۆزم ده‌بنه فریشته‌و په‌ری.. تاوانبار و كه‌سانی ئاگر به‌ده‌ست و سووتێنه‌ر ده‌بنه شاهێدحاڵی راستگۆ و دلێری مه‌یدانه‌كه..
هۆكارێكی گرنگتری ئه‌م كه‌لتووره‌و بره‌و پێدانی، ئه‌وه‌یه كه ئه‌قڵی تاكگه‌رایی حزبی به‌هێزو پڕ چه‌ك و پاره رۆژ دوای رۆژ به حوكمی ده‌وڵه‌مه‌ندی و هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌بره‌ودا ده‌بێت و لایه‌ن و حزبی نه‌یاری خۆی بچووك و بچووكتر ده‌كاته‌وه.. یاسا ده‌كاته مه‌تاتی و به ئاره‌زووی خۆی یاری پێده‌كات، دادوه‌رانی بێده‌نگ و حزبی و ملكه‌چ ده‌خاته شوێنی هه‌ستیارو بڕیارده‌ر، یاسای جه‌نگه‌ڵ و سه‌كسۆنیی ده‌رده‌كه‌ن و دونیا پڕ ده‌كه‌ن له رۆتین و رێسای بێسه‌روبه‌ره‌ی ته‌مومژاوی.
ئه‌مڕۆش له كوردستانه‌كه‌ی ئێمه‌دا، نه‌وه‌یه‌ك هاتۆته مه‌یدانه‌وه كه سیخناخه له رق و كینه‌و تووڕه‌یی، له هه‌مان كاتدا پڕه له حه‌سره‌ت و ده‌رده‌سه‌ری و بێكاری و خه‌ونی مردوو، گه‌نجانێك كه رۆژانه خولیاكانیان ئاوه‌ژوو ده‌بنه‌وه، كه به ئاسانی ده‌كه‌ونه داوی نامۆبوونه‌وه، به ئاسانی ئیغرائاتی ده‌سه‌ڵات، پاره‌و سامانی ئه‌وان له خشته‌یان ده‌به‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵدێری خۆشی و رابواردنی كاتی و گوزه‌رانێكی مالۆسییانه ملی ونبوون ده‌نێن، هه‌ر ئه‌م جۆره گه‌نجانه ده‌بنه كه‌ره‌سته‌و ئامرازی ده‌ست ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌م كه‌لتووره‌یان پێ مه‌یسه‌ر ده‌كه‌ن..
به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، زه‌مینه‌ی مه‌یسه‌ر كردن و ئه‌نجامدانی ئه‌م كه‌لتووره له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردیماندا، به‌رده‌وامه. چونكه كه‌سانی باڵاده‌ستی تینوو به‌م كه‌لتووره هێشتاكه له‌بره‌ودا، له‌ولاشه‌وه یاسامان شه‌رمنه‌و سه‌روه‌رو سه‌ربه‌خۆو به‌هێز نییه، دادوه‌رو پارێزه‌ره‌كانیشمان به خۆیان و حوكمه‌كانیانه‌وه، ته‌نیا به‌سه‌ر هه‌ژارو بێ پشتیوان و كڵۆڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌دا سه‌روه‌ر و به‌هێزن.. به‌داخه‌وه له‌م رووه‌وه رۆشنایی نابینم و له‌مه‌ودواش كرده‌وه‌ی سووتاندن و ئاگر تێبه‌ردان و سووتاندن و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری جیاواز زۆرتر و زیاتر ده‌بێت.. حزبی تاكڕه‌و و گه‌نده‌ڵی و ناسه‌ره‌وه‌ری یاسا‌و هه‌روه‌ها هه‌نگاونه‌نانمان به‌ره‌و مه‌ده‌نییه‌ت و به موئه‌سه‌ساتكردنی داموده‌زگاكانمان، هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م كه‌لتووره ده‌بن له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا..
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ*
* پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵناسی.