دڵتەنگین بە کۆچی ناوادەی شاعیر و نووسەر کاک حەمە شوان شەریف
Closed
بە پێێی ئەو هەواڵەی کە بەدەستی دەنگەکان کە گەشتووە ، ئەمرۆ هەینی ٩ی ١٢ی٢٠١١
نووسەر و شاعیر كاک حەمە شوان شەریف بە هۆی کارەساتی ئۆتۆمۆبیل گیانی لەدەستداوە.
ئەو هەواڵە بۆ دەنگەکان مایەی دڵتەنگیەکی گەورەیە، هێشتا زۆرێک لە دەرگاکانی ژیان مابوون بۆ کرانەوە بە ڕووی کاکە حەمەدا. لێرەوە وەک دەنگەکان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەنار خانی هاوسەری کاکە حەمە شوان دەکەین لەگەڵ هەر سێ جگەر گۆشەکانی( ڕۆزیا – ڕۆژین و ڕامین) ، هیوادارین ئەوە دواین کۆست خەمیان بێت.
شایانی باسە کاک حەمە شوان شەریف یەکێک بوو لە نووسەرە بەردەوامەکانی دەنگەکان.
بۆ بینینی بابەتەکانی کلیکی ئەم لینکەی خوارەوەبکەن:
http://www.dengekan.com/hamaShwan.htm
دەستەی بەڕێوەبەری دەنگەکان
١٠-١٢-٢٠١١