ئیسلامییه‌كان له نێوان بانگه‌شه و راستیدا*
له وتاره‌كه‌ی دوێنێمدا(1) باسم له‌و گوته‌یه كرد كه ده‌ڵێ بزاڤه ئیسلامییه‌كان له حوكمڕانیدا تاقینه‌كراونه‌ته‌وه و ئه‌وان دیموكراسین، نموونه‌ی هه‌ندێ حزبی ئیسلامیی وه‌كو به‌ره‌ی ئیسلامی له سودان و حه‌ماس له غه‌ززه‌دا هێنایه‌وه. هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا (( خومه‌ینیزم)) به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها له ئێران‌دا حوكم ده‌كات، حزبوڵڵاش له لوبناندا به‌شداری له حوكم ده‌كات و، هیدكه‌ش.. هه‌موویان ده‌رفه‌تی درێژیان له‌به‌رده‌ستدابوو وه‌كو حه‌ماس، یان به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن وه‌كو خومه‌ینی و به‌ره‌ی ئیسلامی له سودان. ئاكام له‌بواری پراكتیكدا بۆمان روونبووه‌وه كه ئه‌و بزاڤه به‌ئایدیۆلۆژیكراوانه بانگه‌شه‌ی دیموكراسییان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر كه حوكمڕانییان گرته‌ده‌ست به‌دیاركه‌وتن كه جگه له حزبێكی دیكتاتۆری، كه ئه‌ویتر ره‌تده‌كاته‌وه، هیچیتر نین و ده‌یانه‌وێ به ره‌هایی هه‌ژموونی خۆیان بسه‌پێنن.
به‌مه‌ش مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه حزبه ئیسلامییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان نه‌بێت سوود له به‌هاری عه‌ره‌بی وه‌رگرن، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به سه‌ر سه‌رشانی ئه‌و به‌هاره‌دا هه‌ڵگه‌ڕان و له ئه‌سڵدا لایه‌نێك نه‌بوون تێیدا، هه‌ر وه‌كو ئیخوانییه‌كان و سه‌له‌فییه‌كان له میسردا، هه‌روه‌ها بزاڤی نه‌هزه له تونس‌دا.
له راستیدا دیموكراسی راسته‌قینه به‌بێ حزبه ئیسلامییه‌كان بوونی نییه ، چونكه ئه‌وان هێزێكن له سه‌ر زه‌ویدا ناكرێ فه‌رامۆش بكرێن، هه‌روه‌ها به‌شداركردنیان له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا دوو ئامانج ده‌پێكێ، یه‌كه‌میان: هه‌نووكه‌ییه و بریتییه له زامنكردنی ئارامی و ئاسایش، چونكه ئه‌وان توانای كاری تێكده‌رانه‌یان هه‌یه، دووه‌میان: درێژخایه‌نه و ره‌نگه له رێگه‌ی تێكه‌ڵاوبوون و كاركردندا گوتاری سیاسی و ره‌فتاری گشتیی خۆیان پێشبخه‌ن و ببنه حزبگه‌لێكی ره‌فتارباش و به راستی باوه‌ڕ به‌دیموكراسی بێنن، نه‌ك هه‌لپه‌رستانه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بكه‌ن.
له‌وه‌تای رووخانی حوكمی بن عه‌لی له تونس و موباره‌ك له میسردا،زۆرانێك ئه‌و تیۆرییه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه گوایه ئێمه له زه‌مه‌نی ئه‌و ئیسلامییانه‌دا ده‌ژین كه له ده‌رفه‌تی حوكمڕانیدا بێبه‌شكران، سه‌رباری ئه‌وه‌ش، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه وێنه‌یان شێوێنراوه تاوه‌كو عه‌ره‌به‌كان و خۆرئاواییه‌كان گه‌له‌كۆمه‌یان لێبكه‌ن و رێگه‌یان نه‌ده‌ن له پرۆسه‌ی سیاسی به‌شداربن. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ركردایه‌تی حزبه ئیسلامییه‌كان په‌له‌یانكرد له ئارایشتكردنی رووخساری خۆیان لای خۆرئاوا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن گوایه پۆشینی په‌كینی حه‌رام ناكه‌ن و به گژ مه‌یخۆراندا ناچن و قه‌بوڵیانه ئافره‌ت له‌كاروباری گشتیدا بێ و كریستیانیش سه‌رۆكی كۆمار بێت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م قسانه ده‌كه‌ونه خانه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و جگه له نه‌زان به كلتور و مێژووی ناوچه‌كه و لۆژیكی حزبه ئایینییه‌كان هیچ كه‌سێكی دی باوه‌ڕیان پێناكات. ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌كردن بۆ باوه‌ڕهێنان به ئازادییه گشتییه‌كان راستگۆیانه بێت، ئه‌وا ته‌نها گوزارشت له رای هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كان ده‌كات، به‌ڵام زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی و كادیرانی ئه‌و گرووپانه پاككردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به ئه‌ركی یه‌كه‌می خۆیان ده‌زانن و زۆری پێناچێ كوده‌تا له سه‌ر سه‌ركرده لێبورده‌كانیان ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌كان به ژانێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕن كه ره‌نگه دیكتاتۆری دیكه به‌ناوی دیموكراسییه‌وه به‌رهه‌مبهێنن، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له ئێران‌دا روویدا. سه‌ره‌نجام نابێ هه‌ر به ته‌نیا نیازه‌كان بخوێنینه‌وه، یان باوه‌ڕ به لێدوانه پڕوپاگه‌نده‌ییه‌كان بكه‌ین.ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ش، هه‌وه‌كو میسر و تونس و سوریا و مه‌غریب، له پێناو بنیاتنانی ئاینده‌ی سیاسیی خۆیان دوور رۆیشتوون و به‌راستی ده‌یانه‌وێ میتۆدێكی دیموكراسی بگرنه‌به‌ر و ده‌رفه‌ت بده‌نه هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان، به ئیسلامی و عه‌ره‌بگه‌راكانیشه‌وه،ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێبكه‌ین ده‌وڵه‌تێك بنیاتبنێن كه خاوه‌ن ده‌ستوورێك بێ مافه‌كان بپارێزێ، سوپایه‌كی هه‌بێ حوكمڕانیكردن به ئه‌ركی خۆی نه‌زانێ،به‌ڵكو پاسه‌وانی له دامه‌زراوه دیموكراسییه‌كانی وه‌كو داده‌وری و په‌رله‌مان بكا‌و ره‌فتاره‌كانی رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ كوده‌تایه‌كیان به‌سه‌ردا بكرێ.
ئه‌وه‌تا ئێمه له میسردا و، له یه‌كه‌مین خوولدا،ده‌بینین چۆن هه‌مووان، سه‌رباز و سیاسیی و شۆڕشگێڕه‌كان، له پڕاكتیزه‌كردنی بنه‌ماكانی كێبڕكێی شه‌ریفانه‌دا هه‌ره‌سیانهێناو، وێڕای ئه‌وه‌ش كه قه‌ده‌غه‌بوو حزبه دینییه كێبڕكێكاره‌كان دین و مزگه‌وت وه‌كو ئامرازی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنن، كه‌چی هه‌ر هه‌موو وایانكرد و ملیۆنها كه‌سی ده‌نگده‌ریان له رێگه‌ی هه‌زاران مزگه‌وت و ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆكرده‌وه و خه‌ڵكیان به لیبراڵه‌كان و قیبتییه‌كان چاوترسێن كرد. سه‌ره‌نجام ئیسلامییه‌كان نزیكه‌ی 65% ی ده‌نگه‌كانیان وه‌ده‌ستیانهێنا! كه‌واته كوانێ دیموكراسی؟
* سه‌رچاوه/ الشرق الاوسط 6 دیسێمبه‌ر 2011 ژماره 12061
1 – مه‌به‌ست وتاری ( ئایا ئیسلامییه‌كان دیموكراسین؟) كه له الشرق الاوسط 5 دیسێمبه‌ر 2011 ژماره 12060 بڵاوكرایه‌وه