
مه‌لا به‌ختیار، وا ناچێته سه‌ر ! … سامان که‌ریم
مه‌لا به‌ختیار له وتارێکدا له‌ژێر ناونیشانی” ئیسلامگه‌را و به‌هاری رۆژهه‌ڵات´” که له ڕۆژی 29نۆڤه‌مبه‌ر بلاوکراوه‌ته‌وه‌و من له سایتی چاودێره‌وه وه‌رمگرتوه، کۆمه‌ڵێک باسی سه‌باره‌ت به شۆڕشه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب وروژاندوه، جێگای خۆیه‌تی که هه‌ڵوێسته‌یه‌کیان له به‌رانبه‌ردا بکه‌ین.
زه‌مینه‌ی بابه‌تی شۆڕشه‌کان
مه‌لابه‌ختیار له‌م باره‌وه هیچمان پیناڵێت، که هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌م شۆڕشانه چییه؟! به‌لام له نێو وتاره‌که‌یدا ده‌کرێت وه‌لامی پرسیاره‌که‌مان وه‌ربگرینه‌وه، پیم وابێت مافی خۆمانه که کارێکی وا بکه‌ین و خۆمان وه‌لامی پرسیاره‌که له نێو وتاره‌که‌ی به‌ڕیزیاندا ده‌رکێشین چونکه خۆی به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ باسی نه‌کردوه. ئه‌م پرسیاره‌و چۆنیه‌تی وه‌لامه‌که‌ی کۆمه‌ک ده‌کات به ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه سیاسییه‌کان. مه‌لا به‌ختیار ده‌رئه‌نجامه سیاسییه‌کانی باسکردوه به‌لام به بێ ئه‌وه‌ی خۆی بدات له‌و پرسیاره، چجابگات به وه‌لامه‌که‌ی.
لای هه‌موان ئاشکرایه که زه‌مینه‌و هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شۆرشانه، زه‌مینه‌و هۆیه‌کی چینایه‌تییه وته‌نانه‌ت بیریاره بورژواییه‌کان خۆیان له‌م راستییه لاناده‌ن. خۆسوتاندنی محمد ئه‌بو‌لعه‌زیزی له 17ی کانونی یه‌که‌می ساڵی 2010دا له تونس که شۆرشه‌کانی گڕدا، هۆکاره‌که‌ی برسێتی بوو. وه خواستی سه‌ره‌کی شۆرشی تونس و میسر دابینکردنی نان و ئازادی بوو، له ڕێگای ڕوخاندنی سیسته‌مه دیکتاتۆریی فه‌ردییه‌کانه‌وه. به‌لام ئه‌م دیکتاتۆره فه‌ردییانه، له ئاسمان نه‌هاتونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵکو نوێنه‌ری چینی بورژوایی بوون له ووڵاتی خۆیاندا‌و نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی بورژوایی عه‌ره‌بی بوون. ئه‌وه‌ی که ڕوخاو ئه‌وه‌ی که هه‌یبه‌تی فکری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی هاتۆته‌خواره‌وه، هه‌ر به ته‌نهاناکرێت فه‌ردێک بێت، ووڵات ئاشێک نییه به ئاشه‌وانێک بگێردریت.
هه‌ژاری ونه‌داری، بێ‌کاری و کرێی که‌م، سه‌ره‌ڕای زوڵم و سه‌رکوتو قه‌هرو نه‌بونی ئازادییه سیاسی و فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌کان پێکه‌وه هه‌مویان کڵپه‌ی شۆرشیان هه‌ڵگیرساند له تونس و میسر. نان و ئازادی بوه هاوارو دروشمی ئه‌م کڵپه‌یه. به‌ڵام ئه‌م جۆره له دیکتاتۆره فه‌ردییانه، له ووڵاتانی جیهانی عه‌ره‌بدا و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕوخاون، له ڕێگای بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌به‌وه، نوێنه‌ری گشت سه‌رمایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی بوون و به‌م پێیه‌ش گشت چینی بورژوایی میسر یان تونس له خێر‌و بێری ده‌سه‌ڵاته‌که‌یانی ده‌خوارد، ئه‌گه‌ر نا که‌سێک به ته‌نها نه‌ک سی ساڵ به‌ڵکو یه‌ک ڕۆژ ناتوانێت سه‌رکردایه‌تی ووڵاتێک بکات. بۆیه وتنه‌وه‌ی “روخانی دکتاتۆره‌کان” نه‌ک بێ له زه‌ته، به‌ڵکو زۆر دوره له ڕاستی و له بیرکردنه‌وه‌یه‌کئ زانستیانه. له‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌دا، دیکتاتۆریه‌ت زیاتر له باندێکی دزی ده‌چێت که سه‌رۆکه‌که‌یان به ئاره‌زووی خۆی بڕیار بدات، وه به‌ته‌واوی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر دواکه‌وتوی پۆست مۆدرێنانه‌یه.
دابیکردنی کاری هه‌رزانو ڕاگرتنی هه‌لومه‌رجێکی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه، واته ئاستێک له ئاسایش و له وه گرینگتر بێده‌نگ کردنی کڕێکار له ڕێگای سه‌رکوت و یاساکا‌نه‌وه وه به تایبه‌ت(قه‌ده‌غه‌کردنی مانگرتن و خۆپیشاندان و ڕیکخراوبوون له نێویاندا)، ئه‌رکی هه‌ره سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌دارییه له‌م ووڵاتانه‌دا. ئه‌م ئه‌رکه په‌یوه‌ندی نییه به‌وه‌ی که دیکتاتۆره‌که فه‌ردی بێت یان جه‌ماعی واته فره حزبی. له عێراقدا له سڵی 2006 ه وه یاسای وه‌به‌رهێنان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام تا ئێستا یاسای کار بونی نییه وه له‌وه زیاتر له نێو که‌رتی نه‌وتدا هه‌موو جۆرێکی ڕێکخراوبوون‌و مانگرتنێک به یاسا قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها یه‌ک ڕێکخراوی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نه‌بێت بۆ فریو دانی کرێکاران، که ئه‌ویش سوک و ریسوا بوه… بێگومان عێراق ووڵاتێکی فره حزبییه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م چوارچێوه چینایه‌تییه ببینین، ئه‌وکات ڕۆشن ده‌بێته‌وه که هۆی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشه‌کانی میسر‌و تونس چی بوو؟. له میسردا له ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابوردوی پێش شۆڕشدا ئێمه شاهیدی زیاتر له 11 هه‌زار ناڕه‌زایه‌تی کرێکاریین که هه‌موویان به نایاسایی له قه‌ڵه‌م دراون، له دوای شۆڕشیشه‌وه ڕیژه‌ی مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تییه کریکارییه‌کان هێجگار زیادیان کردوه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له پێناو زیادکردنی کرێدا بووه‌و زوربه‌ی ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کانیش له دژی بێ‌کاری بوون. هه‌ردووکیان پێکه‌وه ده‌کاته خه‌بات دژی برسێتی و نه‌بوونی. بڵیسه‌ی یه‌که‌می ئاگری شۆڕش نان و ئازادی بوو. که واته ناوه‌رۆک و هۆی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵدانی شۆرش، دژ به دوو حه‌له‌قه‌ی سه‌ره‌کی بوو که ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستاوه. کاری هه‌رزان( کرێی که‌م، نه‌بونی بیمه‌ی بێ‌کاری، که‌می خزمه‌تگوزاره گشتییه‌کان، نه‌بونی یان که‌می بیمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،….) وه سه‌رکوت، به‌لام بناغه‌ی سه‌رکوت له نیزامی چینایه‌تی ئه‌مڕۆدا سه‌رکوتی جینی کرێکاره بو بێده‌نگ کردنی و فه‌رزکردنی کرێی که‌مو به پێیه‌ش ئه‌م کار‌و سیاسه‌ته یاسای پێویسته( قه‌ده‌غه‌کرنی ڕیکخراوبوون، مانگرتن، خۆپیشاندان و ئازادی راده‌ربڕین…) به جیا له‌وانه‌ش خورافه‌و موقه‌ده‌ساتی جۆراوجۆری پێویسته.
ئێستا له تونس بڕگه‌ی یه‌که‌می شۆڕش کۆتایی هاتوه‌و له میسر تائێستا به‌رده‌وامه سه‌ره‌ڕای به ناو هه‌ڵبژادنێک که به زوویی سه‌پینرا به سه‌ر خه‌ڵکدا… به‌ڵام ئایا فره حزبی و بازاڕی ئازاد ( که له تونس و میسر بازار له مێژه ئازاد‌و شێوازی زاڵه) که بورژوازی به هه‌موو لایه‌نه‌کانییه‌وه به ئه‌مه‌ریکاو غه‌ربو میدیاشه‌وه ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن که ئه‌وه خواستی شۆرش بووه، ده‌توانێت وه‌ڵام به خواسته‌کانی شۆرش بداته‌وه؟. بازاری ئازاد‌و فره حزبی که له‌مه‌ڵبه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی خۆیاندا- ئه‌مه‌ریکا و غه‌رب- بێکاران و خه‌ڵک لییان که‌وتۆته ته‌قه، ده‌توانێت له میسر‌و تونس بیمه‌ی بێ‌کاری و کرێیه‌کی گونجاو دابین بکات و ئازادییه سیاسییه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات؟! له میسر تا ئێستا کرێی کرێکاران له 200 دۆلار که‌متره که به‌شی مانگانه‌ی فولی سودانی ناکات چجای خۆشگوزارانی. بێگومان نا. وه ترسی بورژوازی ناوخۆیی و جیهانی ئه‌مه‌یه. وه به شیوه‌یه‌کی ڕۆشن ئه‌مه‌یان راگه‌یاندوه، سه‌رنجدان له ڕاپۆرته‌کانی واشنتون پۆست و نیوۆرک تایمز و تایمزی له‌نده‌نی وئه‌حره‌نوتی ئیسڕائیلی، که زوربه‌یان له ژیر ناوی شۆرشی برسیه‌کاندا بلاوبونه‌وه، ئه‌م ترسه‌یان هه‌یه به تایبه‌ت له میسر. له‌م پیناوه‌دا واته له پێناو دورخستنه‌وه‌ی ئه‌م ترسه‌دا، ترس له هاتنه مه‌یدانی کرێکاران وه‌ک هێزێکی سیاسی، ئه‌مه‌ریکا ئاماده ده‌بێت ده‌ست به داوێنی ئسلامییه‌کانی میسره‌وه بگرێت وله‌گه‌ڵ ئخوانییه‌کان ڕیکه‌وتنی ژێر به ژێر ئیمزا بکات، هه روه‌ک چۆن سی و دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر له به‌ر هه‌مان هۆ ده‌ستی گرت به دامێنی خومه‌ینییه‌وه له ئیران، به‌م پێیه به ناوی شۆرشه‌وه شۆرشیان سه‌رکوت کرد.
مه‌لا به‌ختیار وه‌ک نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌و حزبێکی بورژوازی که تازه له‌وانه‌یه باوه‌ڕی به فره حزبی بورژوازی هێنابێت، ئه‌ویش مه‌علوم نییه، نا حه‌قی نییه ئه‌م حه‌قیقه‌ته چینایه‌تییه حه‌شار بدات و به‌رئه‌نجامی گشت ئه‌م شۆرشانه له چوارچێوه‌ی خێزانی بورژوازی خوی‌دا دیزه به‌ده‌ر خۆنه بکات. ئه‌مه هه‌ڵویست ولیکدانه‌وه‌ی ته‌واوی نوێنه‌ران و ڕۆشنبیرانی ورد‌و درشتی بورژوازییه. به‌لام مه‌لا به‌ختیار به وه‌شه‌وه ناوه‌ستێت له خۆشی فره حزبی که تازه خه‌ریکه داره‌داره‌ی پێده‌کات، بیری چۆته‌وه که ئیسلام گه‌راکان به قه‌ولی خۆی چۆن ده‌توانن” به‌کرده‌وه دیموکراسی و سیکولاری واقیعی بن، مه‌ده‌نییه‌ت به دیبێنن، عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی دابین بکه‌ن” (وتاره‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار) ئه‌وا دیموکراسییه‌که قه‌یدی نییه و وه‌ک هه‌گبه‌ی چه‌رچی لای خۆمان وایه‌و جێگای هه‌موو ورده‌واله‌یه‌کی تێدا ده‌بیته‌وه، به‌لام پێده‌چیت که‌یفی کاک به‌ختیار هێجگار زۆربێت و نه‌زه‌ری گۆرابێت( چونکه له سه‌ر ئیسلامیه‌کان نوسیویه‌تی و نوسینه‌کانی ماون) ده‌گاته ئه‌وه‌ی که پیی وایه یان مومکنه که ئیسلامی سیاسی سیکولاری واقیعی بن و مه‌ده‌نییه‌ت و “عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی” به‌دیبهێنن ئه‌مه به زمانی بازاڕ پێی ده‌ڵێن شازی بیرکردنه‌وه.
هه‌ر له‌م چوارچیوه‌یه‌دا مه‌لابه‌ختیار پێێ وایه ” ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گه‌یشته ئه‌مریكاش”، ئه‌گه‌ر وایه، ئه‌ی مه‌سه‌له چییه گشت لێکدانه‌وه‌و ده‌رئه‌نجامه سیاسییه‌کانی له چوارچێوه‌ی فره حزبی وئاڵوگۆری ده‌سه‌لات له نێوان حزبه بورژاییه‌کان تێنا په‌رێت، مه‌گه‌ر سیسته‌می سیاسی ئه‌مه‌ریکی فول فره حزبی نییه، مه‌گه‌ر دیموکرسی و سیکولاریزم له ئه‌مه‌ریکادا به‌رقه‌رار نییه! مه‌گه‌ر ئالیهه‌ی بازاری ئازاد له ئه‌مه‌ریکادا نییه! که‌واته یان ده‌رئه‌نجامه سیاسییه‌کانی مه‌لا به‌ختیار هه‌ڵه‌ن، یان ئه‌مه‌ریکا سیسته‌مێکی تاک حزبی هه‌یه‌و مه‌ده‌نیه‌تو سیکولاریزمی تێدا نییه و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی تێیدا به‌رقه‌راره!! هه‌موو که‌س ده‌زانێت که به‌رێزیان هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر دۆسته‌کانی ئه‌مه‌ریکاشیان به‌م وتاره‌یان بزانن ئه‌وه گله‌یی خۆیان ده‌که‌ن. پێم وابێت ئێستا ڕۆشنه که خه‌لک بۆ فره حزبی و بازاڕی ئازاد که له له لای مه‌لا به‌ختیار پێده‌چیت له‌م شيوه ئابورییه‌دا سه‌رمایه ناوه‌رۆکێکی دیکه‌ی هه‌بێت، شۆرشیان نه‌کردوه، به‌لکو له پێناو دابینکردنی خواسته‌کانی خۆیاندا که له سه‌ره‌وه باسکراوه هه‌ستاون به شۆڕش.
نه‌بینینی خه‌باتی چینه‌کان له کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا، دروست وه‌کو ئه‌وه وایه که دارستان ببینیت به‌لام داره‌کان نه‌بینیت. به‌م پێیه‌ش نا‌توانیت لێکدانه‌وه‌یه‌کی بابه‌تی بکه‌یت بو هه‌لومه‌رجی نێو دارستانه‌که، ئه مه به جیا له‌وه‌ی چۆن بیر ده‌که‌یته‌وه‌و سه‌ر به‌کام چینی کۆمه‌لایه‌تیت.
گۆرانکارییه‌کان و ئایدیۆلۆژیا
له چواچیوه‌ی ئه‌م جوره له بیرکردنه‌وه، واته جۆرێک که بناغه‌ی ئه‌حزاب و بزوتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تی و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی و ئاڵوگۆره کۆمه‌لایه‌تییه‌کان، په‌یوه‌ند نابن به هیچ بنه‌مایه‌کی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه، وه به‌م پێیه هیچ به‌رژووه‌ندییه‌کی کۆمه‌لایه‌تی و چینایه‌تی له پشتی پراتیکو سیاسه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌و هیزانه‌وه نییه، جگه له بیروڕای جیاوازیان نه‌بێت: ئیسلامی سیاسی، ناسیونالیزم، دیموکراتیزم، ریفۆرمیزم… ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی به‌ریزیانه له سه‌ر میژوو و ڕوداوه گه‌وره‌کانی، که‌وابێت هیگل راستی کرد ئه‌وه فکرو روحی موتڵه‌قه که جیهان ده‌جوڵینیت و ده‌یگۆرێت. به پێی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه بێت مه‌لا به‌ختیار ده‌بێت واز له سیاسه‌ت بهێنێت و قوتابخانه‌یه‌کی فکری بکاته‌وه، خه‌ریکی لێکدانه‌وه‌ی فکری بێت.
به‌لام دنیای ئه‌مڕۆ نه سه‌رده‌می هیگڵه و نه سه‌رده‌می ئایدیۆلۆژیای ئه‌ڵمانی و نه به ئه‌فکاریش ده‌جوڵیت. ئه‌وه‌ی مه‌لابه‌ختیار ده‌یڵێته‌وه‌و ده‌ینوسێت ده‌بێت له چوارچیوه‌ی جیهانی هاوچه‌رخماندا سه‌رنجی بده‌ین، که تیایدا وه به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی هه‌فتاکانی قه‌رنی ڕابوردووه‌وه، ئێمه شاهیدی سه‌رهه‌ڵدانی بۆگه‌نترین و دواکه‌وتوترین قوتابخانه‌ی فکری و سیاسی و ئابوری وفه‌رهه‌نگین. مه‌لا به ختیار له‌م لێکدانه‌وه‌یدا، پێمان ده‌ڵێت که :”وه‌كو پێشتریش وتومانه، گۆڕانكاریه‌كان، یارمه‌تی هیچ لایه‌ك نادات، فه‌لسه‌فه‌یه‌ك، ئاینێك، عه‌قیده‌و ئایدیۆلۆژیه‌تێك، بسه‌پێنێ”(وتاره‌که‌ی مه‌لابه‌ختیار). که‌واته دیسان هیچ ئه‌فکارو ئایدیۆلوژیایه‌ک لای مه‌لا به‌ختیار ناسه‌پێت. به پێی قسه‌که‌ی بێت ئه‌وان هه‌موویان پێکه‌وه کۆمه‌ڵگا به‌رێوه‌ده‌به‌ن، دیاره به نۆبه چونکه له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه به هۆی هه‌لبژاردنه‌وه هه‌ر جاره‌ی لایه‌کیان ده‌یباته‌وه. به جیا له لێکدانه‌وه‌یه‌کی نابه‌به‌تی و نازانستی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه ته‌نه‌نه‌ت له چوارچێوه‌ی قوتابخانه فکرییه‌کانی لیبرالیزمی دیموکرسی دا جێگای نابێته‌وه، به‌لام باسی من لێره‌دا ئه‌مه‌یان نییه. به‌ڵکو باسه‌که زۆر له‌وه فراوانتر‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌تره، ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئایدۆلۆژیا‌و فه‌لسه‌فه‌و فکری سه‌پاو” باو یا سائد”ی له نێو کؤمه‌ڵگادا بڕاندۆته‌وه به قازانجی چینه‌که‌ی خۆی به قازانجی بورژوازی، لای ئه‌و پێده‌چێت ده‌سه‌لاتی ئه‌م چینه ئه‌زه‌لی و خواکرد بێ، نه‌ک به‌ر ئه‌نجامی ململانێ و خه‌باتی چینه‌کان. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه مێژوو، ئیتر به ته‌نها مێژووی پاڵه‌وانبازی هێزه‌کانی بورژوازییه.
له‌م ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه کۆمه‌ڵگا یه‌ک چینه و به‌م پێیه‌ش ته‌واوی کایه سیاسییه‌کان له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی ئه‌م چینه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت. به‌لام کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی له‌سه‌ر قاچێک ناوه‌ستێت، سه‌رمایه‌دار بێ کرێکار سه‌رمایه‌دار نامێنێت. که‌واته پیش ئه‌وه‌ی نه‌ک له حزبه‌کانه‌وه وه‌کو مه‌لا به‌ختیار نوسیویه‌تی ، به‌ڵکو پێش بزوتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی وه‌ک ناسیونالیزم، کۆمۆنیزم، ئیسلامیزم، دیموکراتیزم…. پێویسته له سیاده‌ی چینایه‌تییه‌وه ده‌ست پیبکه‌ین، کام چینه بالا ده‌سته؟ پرسیاری یه‌که‌مه دوای وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌گه‌ینه بزو‌تنه‌وه‌کان، دوای ئه‌وه له نێو بزوتنه‌وه‌ی باڵا ده‌ستدا کام حزبه له حزبه‌کانئ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه باڵا ده‌سته. له کوردستان (ئه‌گه‌ر واز له ته‌زویرو نانبڕین و ناشه‌فافیه‌ت بهێنین، له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا) ڕۆشنه که بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورد باڵا ده‌سته، به‌ڵام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خاوه‌نی چه‌ندین حزبه، یه‌کێتی، پارتی، گۆران، حسک، زه‌حمه‌تکێشان و لقه‌کانی، حزبی شیوعی کوردستان…. له هه‌مانکاتدا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و کۆمۆنیزمێش هه‌یه. به هه‌مان شیوه له میسر‌و له تونس، له ئه‌مه‌ریکاو له به‌ریتانیاو له روسیا‌و له سوید وئه‌لمانیا. … ئه‌وه‌ی که مه‌لا به‌ختیار پێی ده‌ڵیت ” یارمه‌تی هیچ لایه‌ك نادات، فه‌لسه‌فه‌یه‌ك، ئاینێك، عه‌قیده‌و ئایدیۆلۆژیه‌تێك، بسه‌پێنێ” له پێشه‌وه عه‌قیده‌و ئه‌فکاری سه‌رمایه وه‌ک چینێک سه‌پاوه، واته: قدسیه‌تی ده‌وڵه‌ت، پلورالیزمی بورژوایی”فره حزبی” که له جێگای ئازادی دانراوه، بازاڕی ئازاد، سوپا‌و ده‌زگانی سه‌رکوت، کاری به‌کرێ….. پێش هه‌ر شتێک وه پێش ئه‌وه‌ی که کام بزوتنه‌وه‌و کام حزبه بورژواییه ده‌یباته‌وه، ئه‌م عه‌قیده‌و ئه‌فکارو فه‌رهه‌نگه له کۆمه‌لگادا سه‌پێنراوه، وه ڕؤشنه که له ئاسمانه‌وه نه‌هاتۆته خواره‌وه. ئه‌م سیسته‌مه چینایه‌تییه سه‌پێنراوه وه توانراوه تا ئیستا بسه‌پینرێت، وه ترسێک له‌م باره‌وه بۆ چینه‌که نییه، چینی بورژوایه له‌پێشدا مسۆگه‌ری کردوه، ئینجا نه‌ک باسی هه‌ڵبژاردن ده‌کات به‌ڵکو وه‌ک سیاسه‌تێکی به‌په‌له ده‌یسه‌پینێت” نمونه‌ی میسر” له‌م نێوه‌دا که بورژوایی وه‌کو چینێک که‌ده‌سه‌ڵاتی ” خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی” خۆن مسۆگه‌ر کردوه، ئیتر ئه‌وی دیکه‌ی پله دوه. واته ئه‌وه‌ی که کام بزوتنه‌وه وه‌کام حزبه له‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌یباته‌وه به تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجێکی شۆرشگیرانه‌ی وه‌ک میسردا، هه‌ر بۆیه به په‌له کاره‌که‌یان ئه‌نجامداو به هه‌موو لایه‌کیان سه‌پاندیان به سه‌ر کریکار‌و خه‌ڵکی میسردا، ئه‌گه‌ر نا هه‌موو که‌سێک ته‌نانه‌ت بیریارێکی لیبرالی بورژوازیش ئه‌وه ده‌زانێ که کاتی هه‌ڵبژاردن نه‌بوو. له کاتی وادا سه‌رمایه زۆر له‌وه ناگه‌رێ که بزوتنه‌وه‌و حزبی جێ نیازی خۆی له پرۆسه‌یه‌کی ئارام‌دا سه‌ربخا، ده‌یه‌وێت جاری ده‌وڵه‌تی خۆی له ده‌ست نه‌چێت، به‌تایبه‌ت له‌مباره‌وه بورژوازی کێوێک ته‌جروبه‌ی هه‌یه.
بۆیه ئه‌وباسه‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌یکات به ته‌واوی نازانستی و دوره له واقیعه‌وه. به‌م پێه‌یه‌ش ده‌رئه‌نجامه سیاسییه‌کانی هه‌ڵه‌ن و نا‌توانیت ماوه‌یه‌ک زیاتر بڕ بکات. ململانێ وکێبه‌رکێکه چینایه‌تییه، ئه‌مه باسی من نییه به ته‌نها به‌ڵکو گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌کانی بورژوازی جیهانیشه هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێکردو. نان و ئازادی به‌م بزوتنه‌وه‌و حزبانه ده‌سته‌به‌ر ناکرێت. له میسر هێشتا جه‌می یه‌که‌می یارییه‌که به‌ته‌واوی ته‌واو نه‌بوه، له تونس قۆناغی یه‌که‌می بڕیوه‌و هێشتا جارێ پشوه‌که ماویه‌تی…. هێزه ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانیش ناتوانن له جیهانی عه‌ره‌بدا سیکولار بن وه نه ده‌توانن ” عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی” دابین بکه‌ن، که ڕۆشن نییه سنور‌و چواچێوه‌ی ئه‌م عه‌داله‌ته چییه وه چه‌نده، ئایا ئه‌گه‌ر لایه‌نی که‌می کرێی کرێکار بوبه 300 دۆلار له میسردا ئیتر ئه‌وه عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی دابین بوه؟! عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی له بناغه‌وه جه‌مکی بورژواییه‌و سیاسه‌تێکه له کاتی ته‌نگانه‌دا ده‌ستی بو ده‌بات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له ژێر زه‌ختی ناڕه‌زایه‌تی یا شۆرشدا په‌نای بۆ ده‌بات. به‌تایبه‌ت هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، له‌م ووڵاتانه‌دا زمینه‌ی ئه‌م عه‌داله‌ته‌ش بۆ سه‌رمایه له ئارادانییه، مه‌گه‌ر له ژێر فشاری هه‌میشه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ترسی شۆڕش. بۆیه له کۆتاییدا ناچارم بڵیم که به‌م شێوه‌ی مه‌لا به‌ختیار بیری لێکردۆته‌وه ناچێته سه‌ر.
Saman.karim5@gmail.com
2.12.2011