
ئیسلامییه‌كانی نێوان ده‌عوه و سیاسه‌ت
به هۆی قبوڵكردنی ئه‌و پره‌نسیپه مه‌ده‌نی و عه‌لمانییانه‌ی وڵاتی توركیای له‌سه‌ر دامه‌زراوه، ده‌توانین بڵێین پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و وڵاته (سه‌ره‌ڕای ئه‌و تێبینییانهی له‌سه‌ری هه‌یه)، به‌ڵام توانی ببێته نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی حزبی سیاسی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و بووه ماركه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كۆپیبكرێتهوه، ته‌ماشای ئیخوان موسلیمینی میسر بكه، كه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك ته‌مه‌نییه‌تی، كه‌چی ئێستا گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، به‌و گوتاره‌ی كه له‌و ماوه دووردرێژه‌دا هه‌یبووه، ناتوانێ بچێته ناو كێبڕكێ سیاسییه‌كانه‌وه و ناتوانێ به‌و گوتاره‌وه وڵات به‌ڕێوه ببات!! چونكه وڵات ته‌نها یه‌ك گروپ و ئایینی تێدا ناژی، له دنیای ئهمرٍۆدا ناكرێ لایه‌نێك ببێته ده‌سه‌ڵاتدار و به ئایدۆلۆژیایه‌كی ته‌سكی رهفزكهرهوه، حوكمی وڵات بكات و پێكهاته‌كانی دیكه فه‌رامۆش بكات, یان ته‌نها به‌و باوه‌ڕه حوكم بكات كه خۆی هه‌یه‌تی، ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی خۆشی ئه‌مه‌ی لێ قبوڵ ناكه‌ن.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئیخوانه‌كانی میسر گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پشت له به‌شێكی باوه‌ڕی له‌مێژینه‌ی خۆیان بكه‌ن كه باوه‌ڕیان به ده‌وڵه‌تێكی ئایینی ره‌ها هه‌بوو، له پاڵ حزبه دهعهوییهكهیان، حزبێكی سیاسی پاشخان ئیسلامی‌یان بۆ ململانێ سیاسییه‌كان دروست كرد، بێ ئه‌وه‌ی ناوی (ئیسلامی)یشی پێوه بێت، ته‌نانه‌ت له‌م حیزبه‌دا كه‌سانی غه‌یره ئیسلامی به ئه‌ندام وه‌رده‌گرن.
حزبی نه‌هزه‌ی تونس و داد و گه‌شه‌پێدانی مه‌غریبیش كه له هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كانیاندا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئایینی ره‌ها سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێ و پێویسته رێگایه‌كی دیكه بگیرێته‌به‌ر، پێش ده‌چێت ئه‌و رێگا (پێویسته)یان دۆزیبێته‌وه.
هه‌ر به هۆی ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌سه‌ر كاری حیزبه ئیسلامییه‌كاندا هاتووه، قه‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاواش، به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئیسلامییه‌كان له وڵاتانی عه‌ره‌بی، له ئێستادا وه‌كو جاران نییه، رۆژئاواییهكانیش ده‌زانن كه ئه‌و ئیسلامییانه‌ی ئێستا دژایه‌تییه‌كی ره‌های رۆژئاوا و گروپ و پێكهاته نائایینی و غهیرهئاینییهكانی ناوخۆشیان ناكه‌ن و له‌گه‌ڵیان هه‌ڵ ده‌كه‌ن.
هه‌رچی په‌یوه‌سته به كوردستان، ده‌بێ ئیسلامییه‌كانی ئێره‌ش به هۆی به‌شدارییان له حكومه‌ت له ماوه‌ی رابردوودا و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ند پۆستێكی جیاواز، له‌وه تێگه‌یشتبن حوكمكردنی به كردار، زۆر جیاوازه له‌و قسه‌وباسه تیۆریانه‌ی كه هه‌ن، بۆیه پێویستیان به كرانه‌وه‌ی زیاتره، ره‌نگه خۆشیان گه‌یشتبنه ئه‌و باوه‌ڕه، بۆیه‌شه ره‌وتێك له ناو ئه‌م حزبانه‌دا دروست بووه كه داوای كرانه‌وه‌ی زیاتر و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌عوه و سیاسه‌ت له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن.
سه‌نگه‌ر زراری
sangarzrary@gmail.com