توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و نالێبورده‌یی له‌ژێر سایه‌ی چه‌كدان..!
حافزی شیرازی وتوویه‌تی: له‌گه‌ڵ دۆستاندا جوامێر به‌و له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا پێكه‌وه ژیانت قبوڵ بێت. عیسای مه‌سیحیش وتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك زلله‌یه‌كی له لای راستتدا، تۆ لای چه‌پیشی بده‌رێ (بۆ زللهیهكیتر). مه‌زنه‌پیاوی هیندستانیش (گاندی) وتوویه: رقت له‌گوناه بێته‌وه، به‌ڵام رق ئه‌ستوور مه‌به به‌رامبه‌ر به گوناهبار.. ئه‌و په‌ندو حیكمه‌ته مه‌زنانه به‌درێژایی مێژوو، نه‌مر و شكۆدار ده‌مێننه‌وه چونكه ئه‌وان به حوكمی هزرو مه‌عریفه‌ی بڵندی خۆیان خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیان كرد‌و كولتوری لێبورده‌ییان له‌شوێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دانا‌و فه‌رهه‌نگی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و ته‌باییان خسته نێو كولتورو بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی هاوڵاتیانی خۆیانه‌وه. به‌ڵام داخی‌گرانم لای ئێمه به‌درێژایی مێژوو فه‌رهه‌نگ و كولتورو گوتارێك سه‌رده‌ست بووه‌و پیاده‌كراوه كه كوشتار و خوێنڕشتنی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، نالێبورده‌یی و توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئامرازی یه‌كه‌مین بووه كه به‌رامبه‌ر به تاكی كورد‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی پیاده‌كراوه و بۆته ئامانجێك بۆ قبوڵنه‌كردن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌ویتر (كه تاكی كورد بووه).
به‌ڵام له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا ساڵان و سهدههایهكی پێش زایین یاساكه‌ی حاموڕابی سه‌روه‌ربووه كه بریتی بوو له: “ددانێ به ددانێ و چاوێ به چاوێ” به‌و واتایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ددانێكی شكاندی، تۆ ددانێكی ئه‌و بشكێنهرهوه، ئه‌گه‌ر چاوێكی كوێركردی یان ده‌رهێنای، تۆ چاوێكی ئه‌و كوێر بكه یان دهربێنهرهوه. كه ئه‌م رێسا تراژیدییه دڕندانه‌یه بۆته پره‌نسیپ و بنچینه بۆ كو‌لتورێك كه لێوانلێوبووه له توندوتیژی و خوێنڕشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، كوشتن و كڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو ئاراسته‌كاندا بهشهرعیكراوهو حهڵاڵبوه خوێنی به‌رامبه‌ری جیاواز بڕێژرێت و هیچ بوارێك و هه‌ناسه‌یه‌ك مه‌ودای بۆ نه‌ڕه‌خساوه كه رۆحی لێبورده‌یی لای تاكی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا، ده‌سته‌به‌ر ببێت و زه‌مینه‌یه‌كی لۆژیكی و عاقڵانه‌ی بۆ بڕه‌خسێت. هه‌تاكو ده‌ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م كولتوره لای ئێمه‌ی كوردیش بابه‌گه‌وره‌و سه‌رده‌ست و سه‌روه‌ر بووه‌و په‌ندو دروشمه‌كان گه‌واهی راستی قسه‌كانمانن، بۆ وێنه (تۆڵه به سه‌بره ئه‌مما به زه‌بره) هه‌تاكو كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو، چه‌ندان هه‌زاری لهنهوجهوانان و كوڕ‌و كچی جوانی كورد زیندهبهچاڵكردو ژیانی هه‌مووانی پێشكه‌ش به تاریكی و گۆڕستان و دۆزه‌خ كرد!
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه حاڵه‌تێكی هزری و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه، به‌و مانایه كه ژینگه‌و كۆمه‌ڵگا ده‌یخه‌مڵێنن ده‌بێته به‌شێك له پێكهاته‌ی كه‌سێتی مرۆڤێك. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه توندوتیژی به‌رهه‌م بێنێت، ده‌بێته هۆكار بۆ چه‌كه‌ره‌كردنی رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، چونكه كاتێك سته‌م و چه‌وسانه‌وه به‌سه‌ر مرۆڤێكه‌وه كه‌ڵه‌كه ده‌بن، یاساش له‌و ژینگه‌دا سه‌روه‌ر نه‌بێت، فه‌رهه‌نگی خێڵه‌كی و هۆزگه‌رایی رقئهستوریش گوتارێكی بهشهرعیكراوی نێو خێزان وبنهماڵهكان بێت. ئهویترو به‌رامبه‌ریش جیاواز بێت و تۆی جیاواز قبوڵنه‌كات، هه‌ر خۆی به راست بزانێت و خۆپه‌رست و ره‌گه‌زخواز بێت، هێنده بوغرابێت و خۆی به گه‌وره‌و تۆ به بچووك بزانێت، زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت (تۆ)ش، لێی ببوریت، له جێی رق، خۆشه‌ویستی و برایه‌تی پێ ببه‌خشیت و رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و له خۆتدا بكوژیت. بۆ رۆژگاری ئه‌مڕۆ كه باهۆزی جیهانگیری گه‌یشتۆته ئه‌م ده‌وروبه‌ره،دیكتاتۆری ملئهستور بهدارداكراو ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له ژێر چاودێری فه‌رمی و ئه‌هلی و مهدهنیهتدان، ده‌ستوورو یاسا‌و رێسا مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌یانه‌وێت نه‌فره‌ت له شه‌ڕ و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و توندوتیژی و تیرۆر‌و كوشتن بكه‌ن. ئه‌مانه‌ش ئومێدبه‌خشن و هیواو خه‌ونه‌كانی حافز‌و جۆن لۆك و ڤۆڵیترو كانت و راسڵ و جۆن ستیوارت میل و گاندی و ماندێلا دێننه دی، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆكه ره‌شپێستێكی وه‌كو “باراك ئۆباما” ده‌بێته سه‌رۆكی ئهمهریكایهك كه په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نها سپی پێست له‌و وڵاته‌دا ده‌یتوانی نان بخوات و هه‌ناسه بدات و ئه‌مڕۆكه‌ش كولتوری یه‌كتری جیاواز قبوڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ دوژمنی دوێنێدا ئه‌و رۆحی لێبورده‌یی و ته‌باییه‌ی دروستكردوه كه زۆرینه‌ی سپی، سه‌رۆكێكی پێستڕه‌ش قبوڵ بكات.
وه‌ك پۆل ریكۆری فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت: ده‌بێت توندوتیژی و رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه لای ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه بنه‌بڕ بكرێت، به‌یاسا سنوردار بكرێت و له‌بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكیدا بسڕدرێته‌وه‌و تۆڵه‌سێنه‌ر سزای توند بدرێت. ده‌بێت دیارده‌ی ده‌مارگیری و په‌ڕگیری و شه‌ڕانگێزی به یاسا و به ده‌ستور سنوردار بكرێت و لاده‌رو سه‌رپێچیكار سزا بدرێن. هه‌وڵبدرێت تۆڵه‌ی شه‌ره‌ف و ناموسپه‌رستی كه به هۆكاری سه‌ره‌كی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت، مه‌حكوم بكرێت و له‌ڕێی یاسا و دادگاوه چاره‌سه‌ر بكرێت. حكومه‌ت و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان فه‌رهه‌نگی ئاشتی و كولتوری ئاشتیخوازی له‌نێو خه‌ڵكدا سیستماتیزه بكه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌ت دابمه‌زرێت بۆ هاندانی رۆحی لێبورده‌یی و كه‌سی ئاشتیخواز و هێمن و لێبورده، له میدیاكانه‌وه پاداشت بكرێت. كه‌سانی بكوژ‌و توند‌و تۆڵه‌ستێن، هه‌ر له میدیاوه رووڕه‌ش و مه‌حكوم بكرێن، بۆئه‌وه‌ی چاولێكه‌ری و لاساییكردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ رۆڵ ببینێ!
نالێبورده‌یی..
له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، كولتوری سوننه‌تی و نه‌ریتخوازی، خێڵه‌كی سه‌رده‌ستن و به‌درێژایی مێژوو كوشت و بڕ به‌ركه‌ماڵ بووه‌و ده‌ره‌نجام رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له هزرو ده‌روونی تاكی كورددا زاڵبووه. دیارده‌یه‌ك سه‌روه‌ر بووه كه لێبوردن له به‌رامبه‌ری نه‌یار و زاڵم ترسنۆكی و ته‌سلیمبوونی به بكه‌ره‌كه‌ی به‌خشیوه، بۆیه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و فه‌رهه‌نگی نالێبورده‌یی به كرده‌وه‌یه‌كی پاڵه‌وانانه‌و پیاوانه حسێبی بۆ كراوه! به پێی بۆچوونی هه‌ریه‌ك له بیرمه‌ندان (جۆن لۆك و كانت) لێبورده‌یی- كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان تاكه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به لێبوردنی ئایینیه‌وه، به‌و واتایه‌ی هه‌ر ئاینێك له گوتاره‌كانیدا لێكبوردن و پێكه‌وه‌ژیانی له‌گه‌ڵ جیاواز‌و ناكۆكه‌كاندا قبوڵكردو به ئه‌رك و فه‌رزێكی ئایینی له‌قه‌ڵه‌مدا، ئه‌وا رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و شه‌ڕانگێزی كهمترو كاڵتر ده‌بێته‌وه‌و ئاشتیخوازی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و یه‌كترقبوڵكردن فه‌راهه‌مده‌بێت!
به‌ڵام با بزانین هۆكاره هه‌ره گرنگه‌كانی كولتوری نالێبورده‌یی له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و فاكته‌ره‌كان چین؟ گرنگترین هۆكار بۆ نه‌بوونی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان، خۆشه‌ویستی و په‌ره‌ستنی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وانه‌ی كه تینووی ده‌سه‌ڵاتن، ئاماده نین له‌گه‌ڵ لایه‌ن و كه‌سانی تردا بهشیبكهن، ئه‌وانه له هاوبه‌شكردن بێزارن، له‌كاتێكدا یه‌كێك له پێویستیه‌كانی لێبورده‌یی ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له ده‌سه‌ڵات به ئۆپۆزسیۆن و ركابه‌ره‌كانیان بدرێت. هه‌روه‌ها ئایدۆلۆژیا‌و دیماگۆگییه‌ت هۆكارێكی دیكه‌یه‌و هه‌واداره‌كانیان ده‌ڵێن: لێبورده‌یی ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نائارامی و بێسه‌روبه‌ره‌یی، ئیتر به‌م بیانووه‌وه دژی لێبورده‌ین، ئه‌م گروپ و چین و توێژانه، بۆ سه‌رده‌ستكردنی مه‌زهه‌بێك یان نهژادو ئیتینیهك یان پیاوانی ئایینی یان ده‌سته‌بژێرێك له سیاسه‌تمه‌داران و حزبێك ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر زۆرینه‌دا بسه‌پێنن، ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگا هاوڕه‌نگ و هاوده‌نگ و چوونیه‌ك بێت، نایانه‌وێ به‌پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵكی دیكه بیر بكه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن نایانه‌وێ خه‌ڵكیش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه كار بكاته‌وه. واده‌زانن هیچكه‌س ده‌ستی نه‌گه‌یشتوه‌ته هه‌موو حه‌قیقه‌ت و راستییه‌كان و ره‌خنه‌گرتن له راستی و حه‌قیقه‌ته‌كانی خۆیان به دژ‌و دوژمنی خۆیان و میلله‌ت ده‌زانن! له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه حزبی شمولی حوكمی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، لێبورده‌یی به له ده‌ستدانی بنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕو به ده‌ستشۆرین له به‌ها و بنه‌ما بیروباوهڕییهكان له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، به له ده‌ستدانی به‌های ئه‌خلاقی و ناپیاوی و سه‌رشۆڕی داده‌نێن. بۆیه مرۆڤی عه‌قائیدی و ئایدۆلۆژی و دیماگۆگی و په‌ڕگیر (ئوسوڵی)و خێڵه‌كی هه‌رگیز ناتوانن پابه‌ند بن به چه‌مكی لێبوردهییهوهو له بورجی عاجی دانیشتوون و سازش له گه‌ڵ چهمكێكیتردا ده‌كه‌ن كه بریتییه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و یه‌كتر سڕینه‌وه‌و به‌رامبه‌ری جیاواز كوشتن.
شاعیری مه‌كسیكی ناودار (ئۆكتاڤیۆپاز) زۆر راشكاوانه رایده‌گه‌یه‌نێ كه (خۆ به‌گه‌وره زانین و خۆپه‌رستی) هۆكاری هه‌ره گرنگن بۆ ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی چه‌مكی لێبورده‌یی و رۆحی پێكه‌وه‌ژیانی جیاوازه‌كان له‌ڕووی ئایین و نه‌ته‌وه‌و زمان و ئایدۆلۆژیاوه له یه‌ك كۆمه‌ڵگادا. داخی‌گرانم، بۆ ئێمه‌ی كوردیش كه زه‌مینه زۆر خۆشه‌و ئاماده‌كراوه كه تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، ئاڕاسته‌كانی هه‌لومه‌رجی كولتوری و ئایینی و سیاسی بگاته نێو چه‌قی خێزانه‌كانیان و رۆژانه ئه‌و دروشمه ژه‌هراویانه بڵێینه‌وه كه ده‌ڵێت “تۆڵه به‌سه‌بره ئه‌مما به زه‌بره) یان یاسا شڕو خراپه‌كه‌ی حاموڕابی كه ده‌یگووت: “چاوێ به چاوێ، ددانێ به ددانێ”بۆیه ئاماده نین تاقه یه‌ك قسه له‌یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین چ جای زللهكهی حه‌زره‌تی عیسا.! به‌ڵام ده‌بێت گه‌شبینانه بڵێین “ئێمه‌ش پێویسته هه‌وادارو قوتابی سپینۆزای فه‌یله‌سوف بین كه وتوویه: ده‌بێ گه‌شبین بین به‌رامبه‌ر به ئاده‌میزادو هه‌رگیز له بیرمان نه‌چێت كه مرۆڤه‌كان رۆڵه‌ی یه‌ك دایك و باوك ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین به چاوی هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆمان ته‌ماشای دونیا بكه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه كوشتار‌و خوێنڕێژی كه‌متر ده‌بێته‌وه. ده‌بێت چۆن ژیاندۆستین و خۆمان خۆشده‌وێت، ئاوه‌هاش ژیان و خودی مرۆڤه‌كانی هاوڕه‌گه‌زی خۆمان خۆش‌بووێت. به‌و ئاواته‌وه‌ی كه تاقه یه‌ك رۆژی ساڵ ته‌رخان بكه‌ین بۆ لێكبووردن له نه‌یارو دوژمنه‌كانمان و ئه‌وانیش داوای گه‌ردن ئازادی و لێبووردنمان لێبكه‌ن!
چه‌ك..
ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز بووین، به‌رامبه‌ره دڕنده‌كانمان هه‌لاهه‌لای كردووین، گشت كه‌ره‌سته‌كانی زهبروزهنگو توندوتیژی بۆ قهڵاچۆكردنمان به‌كارهاتوون.. بۆیه مێژووییه‌كی درێژمان له‌گه‌ڵ مه‌ترسی فهنابوونو مه‌رگدا هه‌یه، چونكه ئاسووده‌و دڵنیا نه‌بووین له ژیانمان.. چركه‌كانی حه‌وانه‌وه‌و هێمنیمان هێند كه‌مبوون، متمانه‌مان به ده‌وروبه‌رو كه‌سی به‌رامبه‌ر كه‌مبووه.. گه‌ره‌نتیمان بۆ مانه‌وه زۆر كزبووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی دوژمنه‌كانمان هه‌میشه چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه بووه، لهپهرچهكرداردا و به‌ناچاری په‌نامان بۆ چه‌ك بردۆته‌وه‌و مێژووی نه‌گریس چه‌كی نه‌فره‌تی لێكردووینهته هاوهڵو یاوه‌ر! ئه‌م نیشتمانه‌ی ئێمه بێنموونهیه له دیمه‌نه پڕ له خوێن و سه‌ربڕینی مرۆڤه‌كانی خۆیدا. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، سیخناخه له‌دیرۆكی كوشتار‌و لهتوپهتكردنو قڕكردنی تاكه‌كانی خۆیدا، ئاره‌زووی چه‌ك هه‌ڵگرتن لای هه‌ر تاكێكمان بۆته هۆكار و پاڵنه‌رێك كه به‌یه‌كسانی هه‌ر ماڵه‌و چه‌كێك یان زیاتری به‌ربكه‌وێت. بۆیه ئیگۆی كورد بكه‌ر بووه، له‌داپۆشینی ئه‌و حاڵه‌ته كێماسییهدا كه ڕۆڵی خۆبهزلزانو خۆگیڤردنهوه به ده‌مانچه‌وه له‌كۆڵان و شه‌قامدا بگێڕێت‌و رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و قاره‌مانێتی ببێته خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كی تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه.. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه‌مان، ئه‌وه‌تا له هه‌موو خێزانێكدا ده‌مانچه ده‌ده‌ینه ده‌ست كوڕهكانمانو بوكه‌شووشه بۆ كچه بێنازهكانمان ئاماده‌یه.. كه له ئێستادا كوڕه‌كان به زه‌بری په‌روه‌رده‌ی چه‌واشه‌مان به‌و چه‌كه خوشك‌و دایك‌و خێزانی خۆیان ده‌كوژنه‌وه!
ئه‌وه‌ی جه‌رگبڕه ئه‌وه‌یه بێپلان و بێبهرنامهین بۆیه بازرگانه‌كانمان كه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ كوڕ‌و منداڵ‌و گه‌نجی ئه‌م وڵاته هه‌ناسه‌سارده بیرناچێت.. ته‌نانه‌ت وایلێهاتووه كه نێو خوێندنگه‌و تاكسی و نه‌خۆشخانه‌و چاخانه‌و ماڵه‌كانمان جمه‌یاندێت له چه‌كی ههمهجۆر. به‌كاریگه‌ری لاسابیكردنهوهو چاولێكه‌ری ئه‌م حه‌زو ئاره‌زووه لای منداڵی كورد گه‌وره بووه‌و له‌نێو گهنجهكانیشماندا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌ربڵاو زیادی كردووه‌و له ته‌شه‌نه‌كردندایه، رێژه‌یه‌كی زۆر لهگهنجو له پیاوان هه‌ڵگری چه‌كن.. بۆیه لێره‌وله‌وێ كاره‌ساتی دڵته‌زێن رووده‌ده‌ن. فاكته‌ریش ئاشكرایه: زۆرجار له‌سه‌ر شتێكی زۆر بێماناو بێ‌نرخ، له‌به‌ر قسه‌یه‌كی رهقو جنێوێك، له‌به‌ر بێ حه‌وسه‌ڵه‌یی و بێسهبری و یه‌كتر قبوڵنهكردنمان چه‌ندان قوربانی پێشكه‌ش به گۆڕستانه‌كان ده‌كه‌ین. مه‌ڵبه‌ندو ناوه‌نده‌كانی پۆلیس، لووره‌ی سه‌یاره‌ی پۆلیس‌و ئیسعاف، یان نێو به‌ندیخانه‌كان: شاهیدو گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌م دیارده‌یه زۆر خراپ زیادیكردوه‌و په‌تاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتۆته لامان، چونكه رۆژ نییه كه‌سێك بریندار یان كوژراو نه‌بێت. هۆكاره‌كانی چه‌كهه‌ڵگرتن و په‌ره‌سه‌ندنی تاوان‌و كوشت وبڕین فره هۆكارن و بریتین له نهزانیو نهخوێندهواریو ههژاریو بێكاری‌و دواكه‌وتوویی‌و ڕێز له یاسانهنان و پاشاگه‌ردانیی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ركێفی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆنهپارێزو وتاری ئاینیی په‌ڕگیر، بێگومان فه‌رهه‌نگی توندوتیژی ورۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیارده‌یه ئاسان نییه به‌تایبه‌تی كه چه‌ك بۆته هاوه‌ڵ و برای زۆرێك له تاكی كورد، وه‌كو گه‌نمێكی پڕژاوی نێو دڕكی لێهاتوه و كۆناكرێته‌وه.. به‌ڵام ئه‌ركی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته كه پێویسته یاسا سه‌روه‌رو سه‌ردار بكات و سزا‌و غه‌رامه پته‌وو سهقامگیتر بكات. رێكخراو‌و سه‌نته‌ری ئههلیو مهدهنیو حكومی ئاكتیڤ‌و چالاكتر بكات به‌تایبه‌ت له شارۆچكه‌و گونده‌كانی كوردستاندا، میدیاكان چالاكتربن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاركردنهوهداو كولتوری ئاشتیخوازیو ته‌بایی و برایه‌تی بكه‌نه ڕێسا‌و یاسا، چه‌ك نه‌فره‌ت بكرێت و هه‌ڵگرتنی نایاسایی ئه‌م به‌ڵا نه‌گریسه بكرێته تاوان. سزا‌و غه‌رامه‌ی توند بخرێته سه‌ر سه‌رپێچیكاران. كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌مڕۆكه له‌قۆناغی وهرچهرخانو گۆڕان‌و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریدایه، رێژه‌ی تاوان‌و دزی‌و ژنكوشتنو تهڵاقو درۆكردن‌و لهشفرۆشیو لهشكڕینو قوماركردنو خواردنه‌وه‌ی كحولییاتو جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌و حه‌شیشه‌و تریاك كێشان به‌كارهێنان روو له‌هه‌ڵكشان‌و به‌رزبوونه‌وه‌ن..
به‌نده پازده ساڵان له ئه‌وروپا ژیاوم و له‌وێش حكومه‌ت و پۆلیس زۆر توندن له هه‌مبه‌ر چهكبهدهستاندا، چهقۆو ده‌مانچه‌ی شه‌خسی نایاسایی وه‌كو كوفرێك ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تی حسێبی بۆ ده‌كرێت! بۆیه حكومه‌ت و حزب و ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌بێت وشیارترو دڵسۆزتر‌و كاراتر‌و چالاكتر بن بۆ قه‌لاچۆكردنی چه‌ك.. ئیدی ناكرێت باسی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكه‌ین و به كه‌مته‌رخه‌میه‌وه حوكمڕانبین.. هاوڵاتیش ببنه گورگه‌كه‌ی هۆبز دژبه‌یه‌ك. ده‌بێت دروشمی حكومه‌ت ئه‌مه بێت: بائیدی یاسا سه‌روه‌ر بكه‌ین و حكومه‌ت له حزب گه‌وره‌تر بكه‌ین، هه‌موومان چه‌ك نه‌فره‌ت بكه‌ین و لاسایی گاندیی مه‌زن بكه‌ینه‌وه كه هیندستانێكی زه‌به‌لاحی به‌بێ چه‌ك ئازادكرد. له‌مڕووه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌قبێژ بین ئه‌وا ده‌ڵێین: یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان پێشه‌نگن له نه‌فره‌تكردنی چه‌كدا!
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵناسی.