(هاڕمۆنیای شیعرومۆزیك له گۆرانیه‌كانی_ عدنان كه‌ریم_دا)
به شێوه‌یه‌كی گشتی,له‌نێوه‌ندی هونه‌ری كوردیدا,هه‌میشه ئه‌و شیعرانه ده‌كرێنه گۆرانی,كه له ئاستی فۆرمدا ساده‌ن‌وله‌رووی ناوه‌رۆكیشه‌وه ساكارن.ئه‌گه‌رچی تایبه‌تمه‌ندی شیعری گۆرانی كه به شیعری لیریكی ناوده‌برێت وایه, كه ده‌بێ ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی تیابێت كه بشێن بۆ گۆرانی.به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه,كه خودی ئه‌و ره‌گه‌زانه له‌ده‌قه‌كانی تریشدا بۆنموونه,له شیعری كلاسیكیشدا بوونیان نه‌بێت.به‌ده‌ربرینێكی تر ئایا هارمۆنیای نێوان شیعرومۆزیك‌ووشه‌و نۆته,به‌ته‌نیا له وشیعرانه‌دا ده‌بینرێت كه شیعری لیریكین؟یاخود ئاسایه كه‌هه‌مان ئه‌و هارمۆنیایه له شیعری كلاسیكیشدا ده‌بینرێت؟بۆچی له هه‌ڵبژاردنی شیعرێك بۆ گۆرانی‌ودانانی میلۆدییه‌ك بۆی,له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌وه له كه‌مترین ئاستدا, گه‌راونه‌ته‌وه بۆ شیعری كلاسیكی كوردی‌وهه‌وڵیان نه‌داوه بیكه‌نه گۆرانی.ئایا بونیادی ئه‌و شیعرانه له‌رووی ریتم‌ومۆزیك‌وشیعریه‌ت‌وچێژه‌وه شیاونین بۆ گۆرانی؟به بۆچوونی من خۆ له قه‌ره‌نه‌دانی ئه‌و جۆره له تێكستی شیعری,به‌تایبه‌تیش شیعری كلاسیكی, ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی فۆرمی لیریكیه‌تن,له‌لایه‌ن به شێكی زۆر له هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌وه,په‌یوه‌ندی به‌توانا هونه‌ریه‌كانیانه‌وه هه‌یه,نه‌ك خودی ده‌قه شیعریه‌كان.به‌ده‌ربرینێكی تر,هه‌ڵبژاردنی شیعرێكی لیریكی ساده له‌رووی فۆرم‌وناوه‌رۆكه‌وه,به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شیعرێكی ناڵی یا مه‌حوی,هیچ قوڵبوونه‌وه یه‌كی هونه‌ری‌وداهێنان‌ونوێكاریه‌كیان ناوێت.به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و شیعرانه چونكه له فۆرمێكی ساده‌ی زمانه‌وانیدان‌و وشه‌و ده‌ربرین‌و ده‌سته‌واژه‌كانیان ساده‌ن,ئیدی به ئاسانی ده‌توانرێت میلۆدیان بۆ دابنرێت‌و بكرێنه گۆرانی. چونكه بونیادی شیعری لیریكی,به به‌راورد له گه‌ڵ شیعری كلاسیكی,بونیادێكی ئاڵۆز نییه. به‌ومانایه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژ,هێنده‌ی به شیعرێكی كلاسیكیه‌وه,سه‌رقاڵ‌وماندوده‌بێت,هێنده به شیعرێكی لیریكی نا.ده‌نا مانای وانییه شیعری كلاسیكی ئه‌و بنه‌ما لیریكیانه‌ی تیا نییه كه بشێن بكرێنه گۆرانی.به پێچه‌وانه‌وه, ئه‌و ره‌گه‌زه لیریكی‌و رۆمانسیانه‌ی له شیعری وه‌فای بۆ نموونه هه‌یه,له شیعری هاوچه‌رخیشدا نییه.به‌ڵام لێره‌دا توانا‌و داهێنان‌وقوڵبوونه‌وه‌ی هونه‌ری ده‌وێ. بۆیه‌شه ده‌بینین,گۆرانیبێژانی ئێمه زۆر به‌ده‌گمه‌ن هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن, ئه‌و شیعره كلاسیكیانه بكه‌نه گۆرانی‌ومیلۆدیان بۆ دابنێن.چونكه ئه‌م تێكستانه هه‌روا ئاسان ناكرێنه گۆرانی,به‌لكو پاشخانێكی گه‌وره‌وتوانایه‌كی هونه‌ری‌وسه‌لیقه‌و ورده‌كاریه‌كی زۆری ده‌وێت.
له‌نێوه‌ندی هونه‌ری كوردیدا,عدنان كه‌ریم وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی داهێنه‌ر,یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی زۆرترین كاری له سه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی كردوه.به‌راده‌یه‌ك زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری گۆرانیه‌كانی شیعری كلاسیكین.بێگومان گه‌رانه‌وه بۆشیعری كلاسیكی كوردی,وه‌ك خه‌رمانه‌یه‌كی رۆشنبیری گه‌وره, له‌بواری سۆفیگه‌ری‌ورۆمانسیه‌ت‌ونه‌ته‌وایه‌تی‌وشیعریه‌ت‌وچێژه‌وه,ده‌توانین به یه‌كێك له‌داهێنانه هه‌ره گرنگه‌كانی بواری هونه‌ری گۆرانی دابنێین.ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا كۆتایی هێنانه به‌و شێوازه كلاسیكیه,له‌كاری هونه‌ری گۆرانی‌ومۆزیك‌ومیلۆدی كوردیدا.كه ده‌بێت هه‌ر ته‌نیا ئه‌و شیعرانه بكرێنه گۆرانی كه شیعری گۆرانی‌ولیریكین.كاره‌كانی عدنان كه‌ریم له‌رووی هه‌ڵبژاردنی تێكستی شیعری كلاسیكی كوردی,بۆ گۆرانی‌ودانانی میلۆدی بۆیان یه‌كێكه له كاره هه‌ره جوان‌وداهێنه‌ره‌كانی عدنان كه‌ریم له هونه‌ری كوردیدا به‌گشتی,بێگومان ئه‌مه‌ش توانا‌و لێهاتووی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌گه‌یه‌نێت,له هونه‌ری گۆرانی گوتن‌وهه‌ڵبژاردنی تێكست بۆ گۆرانیه‌كانی.هاوكات پێدانه‌وه‌ی فۆرمێكی تره به په‌یوه‌ندی نێوان شیعر‌وخوێنه‌ر.به‌ده‌ربرینێكی تر عدنان كه‌ریم وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی داهێنه‌ر,دێت فۆرمێكی تر به شیعری كلاسیكی كوردی ده‌داته‌وه.به‌ومانایه‌ی تێكستی شیعری كلاسیكی كوردی,له ئاستی خوێنراودا ده‌باته ئاستی بیستراو. له‌راستیشدا جیاوازی زۆر هه‌یه له‌نێوان تێكستی بیستراوو تێكستی خوێنراو.چونكه تێكست له ئاستی خوێنراودا, له رووبه‌رێكی كه‌م ده‌بینرێت‌و ده‌خوێنرێته‌وه به تایبه‌تیش شیعری كلاسیكی كوردی,به‌ڵام كاتێ هه‌مان ئه‌و تێكستانه,جارێكی تر دێنه‌وه به‌ردیده‌ی خوێنه‌رو له ئاستی بیستندا,ته‌وزیف ده‌كرێن له گۆرانیه‌ك,بێگومان ئه‌و سات زۆرترین كه‌س گوێبیستی ده‌بن‌و ده‌چێته,نێو هه‌موو جێگه‌وشوێنێك.بۆنموونه:ئێمه به هۆی گۆرانیه‌كانی عدنان كه‌ریمه‌وه جارێكی تر تێكستی شیعری كلاسیكی كوردیمان,دێته‌وه نێو دنیابینیمان‌وبه‌هۆی ئه‌و گۆرانیانه‌وه جارێكی ترگوێبیستی شیعره‌كانی ناڵی‌وبێخود‌ووه‌فایی ده‌بینه‌وه.له‌كاتێكدا پێشووتر ره‌نگه زۆربه‌ی زۆرمان, به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه‌بێت,ئه‌و تێكستانه‌مان نه‌خوێندبنه‌وه.وه‌لێ كاتێ له‌دووتوێی گۆرانیه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده,سه‌رله‌نوێ به‌رجه‌سته ده‌كرێنه‌وه,ئه‌وا په‌یوه‌ندیه‌كی دیكه له‌نێوان, تێكست‌وخوێنه‌ردروست ده‌بێته‌وه.به‌مه‌ش ئه‌و شیعرانه هه‌میشه,له دنیابینی مرۆڤ ده‌مێنه‌وه,به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی كه‌وه‌ك خوێنه‌رێك, ده‌چینه‌وه سه‌ر شیعره‌كان بۆ خوێنه‌وه.ئه‌مه له‌لایه‌ك,له‌لایه‌كی تره‌وه,كاركردن له سه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی به‌مه‌به‌ستی كردنیان به گۆرانی ودانانی میلۆدی بۆیان,ئه‌و شیعرانه له ئاستی تێكستی ده‌سته بژێره‌وه,ده‌باته ئاستی تێكستێك بۆ هه‌مووان.به‌ومانایه‌ی شیعری كلاسیكی له ئاستی خوێنراودا ,ئه‌گه‌ر ته‌نیا خوێنه‌ری ده‌سته بژێری هه‌بێت,ئه‌وا كاتێ ده‌كرێنه گۆرانی هه‌موو كه‌سێك له‌هه‌ر چین‌وتوێژێك بێت‌و هه‌ر شوناسێكی فیكری هه‌بێت,گوێبیستی ئه‌و گۆرانیانه ده‌بێت,كاتێ گۆرانیه‌كانیش ده‌بیستێ,ئه‌وا وشه‌و ده‌ربرین‌وده‌سته‌واژه‌كانی نێو شیعره‌كانیشی گوێ لێده‌بێت.به‌مه‌ش ئاشنایه‌كی به‌و ده‌قه شعریانه بۆ دروست ده‌بێَت.له‌راستیشدا كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ره‌نجامی ئه‌و گوێبیست بوونه‌یان بۆ گۆرانیه‌كانی عدنان كه‌ریم,توانیویانه شیعره كلاسیكیه‌كان بناسنه‌وه‌و,ته‌نانه‌ت له به‌ریشیان بكه‌ن.له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و تێكستانه, نه‌كرابوانه گۆرانی‌وبه‌ده‌نگه زوڵاله‌كه‌ی عدنان كه‌ریم نه‌وترابن,دڵنیام زۆر كه‌س ئه‌و شیعره كلاسیكیانه‌ی هه‌رنه‌ده‌ناسین.كه‌واته بێگومان ئه‌و هونه‌رمه‌نده كارێكی هونه‌ری وایكرد,كه تێپه‌راندن‌ونوێكاری‌وداهێنانێك بووله‌هونه‌ری گۆرانی كوردیدا.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج له‌كاره هونه‌ریه‌كانی هونه‌رمه‌ند عدنان كه‌ریم بده‌ین,له‌بواری هه‌ڵبژاردنی شیعری كلاسیكی‌وچڕین‌ودانانی میلۆدی بۆیان,ده‌بینین ئه‌و هونه‌رمه‌نده سه‌لیقه‌یه‌كی هونه‌ری ورد‌و باكگراوه‌ندێكی رۆشنبیری هونه‌ریانه‌ی به‌رفراوانی هه‌یه,به‌راده‌یه‌ك كه‌له‌نێوان ئه‌و شیعره‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت‌وئه‌و ئاوازه‌ی بۆی داده‌نێت‌وهاوكات ئه‌داكردنیش,هارمۆنیا‌وتێكه‌ڵیه‌كی واهه‌یه,كه‌هه‌موویان بونیادی هونه‌ری گۆرانیه‌كه دروست ده‌كه‌ن.هونه‌رمه‌ند چونكه پاشخانێكی هونه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه,ئیدی ده‌زانێ كامه شیعر له‌گه‌ڵ كامه ئاواز گونجاوه‌و,كامه‌شیعریش ده‌بێ به كام تۆنی ده‌نگی بگوترێت.به‌ومانایه‌ی ئه‌گه‌ر شیعرێك ریتمێكی غه‌ریبی هه‌بێت,ئه‌واده‌بێ به‌هه‌مان ئه‌و تۆنه غه‌ریبیه‌وه بگوترێت.به پێچه‌وانه‌وه‌ش,ئه‌گه‌ر شیعرێك ره‌هه‌ندێكی رۆمانسی‌و سۆزگه‌رایانه‌ی هه‌بێت,ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌دا بكرێت كه بگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌هه‌نده رۆمانسیه‌ی كه‌هه‌یه‌تی.هه‌ڵبه‌ته له نێوه‌ندی هونه‌ری گۆرانی كوردیشدا,زۆرده‌گمه‌نن ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه‌له‌یه‌ك كاتدا,ره‌چاوی شیعروچڕین‌ومیلۆدی بكه‌ن.به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرجار شیعره‌كه جوانه,وه‌لێ ئاوازه‌كه‌ی نه‌گونجاوه.یاخود شیعروئاوازه‌كه هه‌ردووكیان هارمۆنیایه‌كیان هه‌یه,كه‌چی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ی گۆرانیه‌كه ده‌ڵێت ناتوانێت,گونجاویه‌ك له‌نێوان هه‌رسێ ره‌گه‌زه‌كه دروست بكات.كه‌چی له گۆرانیه‌كانی عدنان كه‌ریمدا,هه‌رگیز ئه‌و كه‌لێنه هونه‌ریانه نابینین كه‌له‌به‌شێكی هه‌ره‌زۆری گۆرانی كوردی ده‌بینرێت.ئه‌مه‌ش تواناولێهاتووی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌گه‌یه‌نێت له بواری هونه‌ره‌كه‌ی خۆیدا.به‌راده‌یه‌ك بۆ هه‌ر شیعرێك, ئه‌و جۆره میلۆدیه‌ك‌وچڕینێكی تایبه‌تیانه‌ی هه‌یه.بۆنموونه,كاتێ شیعری(قوربانی تۆزێ رێگه‌تم)ده‌كاته كارێكی هونه‌ری,هه‌مان ئه‌و ره‌هه‌نده غه‌ریبیه,له‌ده‌نگی ئه‌ودا هه‌یه,كه له‌نێو ئه‌و شیعره‌دایه.ئه‌و تێكسته‌ی ناڵی,كه هه‌ڵگری گوتاری غه‌ریبی‌ودوركه‌وتنه‌وه‌ودابڕانه له نیشتمان‌وخاك‌وئازیزانی,تێكستێكه له بنه‌ره‌تدا هه‌ڵگری دنیابینیه‌كی غه‌ریبانه‌یه بۆژیان, كه‌ده‌ره‌نجامی خه‌مه خودیه‌كانی مرۆڤێكه.كاتێ هونه‌رمه‌ند ئه‌و تێكسته ده‌كاته گۆرانی,ده‌بینین به‌ریتمێكی وا گۆرانیه‌كه ده‌ڵێ,كه‌هه‌مان ئه‌و ئاماژه غه‌ریبیانه بگه‌یه‌نێت كه ناڵی مه‌به‌ستی بوه له شیعره‌كه‌دا.به‌ده‌ربرینێكی تر هونه‌رمه‌ند نایه‌ت گوتاری ئه‌و شیعره,كه له‌بنه‌ره‌تدا گوتارێكی نوستالۆژی‌وغه‌ریبیه,به‌ریتمێكی خێرا بڵێ.چونكه ئه‌و ده‌زانێ ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌و شیعره,به‌ریتمێكی خاووتۆنێكی پڕله‌حوزن نه چڕیت ئه‌وا تایبه‌تمه‌ندی ده‌قه‌كه ونده‌كات.له‌وێوه‌ش هه‌موو ئه‌و ده‌لاله‌ته‌غه‌ریبیانه ون ده‌بن,كه ئێمه به هۆیانه‌وه له راده‌ی غه‌ریبی‌وسۆزی ناڵی ده‌گه‌ین كاتێ له‌و نامه‌یه‌ی دا ده‌ردی دووری خۆی بۆ سالم به‌یان ده‌كات.به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش كاتێ شیعرێكی هێمن یاخود هیوا قادر,ده‌كاته كارێكی هونه‌ری‌ومیلۆدیه‌كیان بۆ دا ئه‌نێت,ده‌بینین به‌ریتمێكی تر ئه‌و شیعرانه ده‌كاته گۆرانی.چونكه به‌شێكی زۆری شیعری ئه‌و شاعیرانه ده‌لاله‌تێكی رۆمانسیانه‌یان هه‌یه.بۆیه به‌هه‌مان ئه‌و هه‌ناسه رۆمانسیه‌وه شیعره‌كان ده‌كاته گۆرانی‌وده‌یانچڕێت. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێكیاندا, ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵبوون‌وهارمۆنیای هونه‌ری هه‌یه به‌راده‌یه‌ك كه له‌نێوان وشه‌كانی شیعره‌كه‌و میلۆدی‌وتۆنی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند بچوكترین جیاوازی نییه‌و هه‌موویان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.ئه‌گه‌ر به‌وردیش گوێبسیتی به شێك له‌و گۆرانیانه بین,هه‌ست به‌و تایبه‌تمه‌ندیه ده‌كه‌ین. بۆنموونه له شیعری په‌یامی من كه شیعرێكی هێمنه,ناوه‌رۆكی ئه‌و شیعره چونكه ده‌لاله‌ت له ته‌ته‌رو گه‌یاندنی هه‌واڵ‌وپرسین ده‌كات, ده‌بینین هونه‌رمه‌ند به شێوازێك ئه‌و شیعره ده‌كاته گۆرانی واهه‌ست ده‌كه‌ین خۆی نامه‌به‌ره‌كه‌یه.یاخود گوێگر خۆی ده‌بێته ئه‌و كاره‌كته‌ره. بێگومان هونه‌رمه‌ند ده‌زانێت ناوه‌رۆكی ئه‌و شیعره هه‌ڵگری گوتارێكه كه ده‌بێ به ریتمێكی خێرا بگوترێت. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌و شیعره به تۆنێكی خاو بگوترێت بێگومان ئه‌و چێژ‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی نامێنێ كه له ناوه‌رۆكی شیعره‌كه‌دایه.لێره‌وه‌ش ئه‌و هارمۆنیاو گونجاندنه‌ی نێوان شیعر‌و مۆزیك دروست ده‌بێت, كه هه‌میشه عدنان كه‌ریم وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی داهێنه‌ر كاری له سه‌ر ده‌كات.به‌ومانایه‌ی هونه‌ری گۆرانی به‌ته‌نیا ره‌چاوكردنی ره‌گه‌زێك نییه,بۆ نموونه وه‌ك ده‌ق یا میلۆدی یا گوتن.به‌لكو كۆی ره‌گه‌زه‌كان به سه‌ر یه‌كه‌وه ئه‌و هونه‌ره دێنه ئاراوه. ئه‌مه‌ش دیارترین قه‌یرانه له بواری هونه‌ری گۆرانی كوردیدا. چونكه به شێكی هه‌ره زۆر له‌هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژه‌كانی ئێمه ئه‌و ئاگایی‌و پاشخانه رۆشنبیریه‌یان نییه‌له‌كاری هونه‌ریدا, به‌راده‌یه‌ك كاتێ گۆرانیه‌ك ده‌ڵێن, ئه‌وا ره‌چاوی ئه‌و هارمۆنیایه بكه‌ن, كه ده‌بێ له نێوان شیعر‌و میلۆدی‌وچڕیندا هه‌بێت. له‌راستیدا له نێوه‌ندی هونه‌ری كوردیدا, هیچ هونه‌رمه‌ندێك نه‌یتوانیوه وه‌ك عدنان كه‌ریم, ئه‌و هارمۆنیایه‌ی نێوان شیعر‌و مۆزیك بسازێنێ. به‌راده‌یه‌ك كه له نێوان شیعر‌و میلۆدی‌وچریندا هاونزیكیه‌كی واهه‌بێت,هه‌موو جیاوازیه‌كان به‌لاوه بنێت. له‌راستیدا گه‌رانه‌وه بۆ شیعری كلاسیكی كوردی‌وهه‌ڵبژاردن‌وكارله‌سه‌ر كردنیان به‌مه‌به‌ستی كاری هونه‌ری كه ئه‌و شیعرانه,له رووی ناوه‌رۆك‌ومانادا تێكستی قورسن‌وئاگایی‌و ورده‌كاری زۆری ده‌وێت, به‌ته‌نیا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بزانین كه له به‌ر ده‌م چ هونه‌رمه‌ندێكی داهێنه‌ر داین. هونه‌رمه‌ندێك كه به‌و په‌ڕی برواوه ده‌لێین:_ بۆته ناسنامه‌و شوناسی هونه‌ری گۆرانی كوردی,به‌هه‌ردوو دیوی ره سه‌نێتی‌و هاوچه‌رخێتیدا.!!