بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان…له نێوان عیلمانی و ئیسلامی‌دا
له‌سه‌ره‌تادا ده‌مانه‌وێ بلێین په‌یڤ ولێکدانه‌وه‌مان چیه بۆ حیزبی خانه‌واده یان ده‌وترێت حیزبی بنه‌ماڵه ، واته پێناسه و ڕسکان وبنه‌ماکانی حیزبی خانه‌واده چیه..؟؟ هه‌رچه‌نده ووشه‌که و ناوه‌رۆکی ووشه‌که ته‌نها له فه‌رهه‌نگی هه‌ندێ ووڵات وکۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کاند ماوه‌ته‌وه و بوونی هه‌یه،ده‌نا له وولاته پێشکه‌وته‌کان وگه‌له هۆشیارو دروسته‌کاندا بون ووجودی نیه وبگه‌ره جێگه‌ی شه‌رمازاریه ، چونکه مانا‌و مه‌به‌ستی ووشه‌که له حه‌زو خواست ئامانج و ووتار و ومیدیا وهه‌موو توانا‌و ده‌ستکه‌وت وبڕیاره‌کان وده‌سه‌ڵاته‌کان ، له خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان زیاتر ده‌رناچێ ،جگه له‌مه‌ش وێنه‌ی سه‌رۆکی حیزب زۆر گه‌وره‌و مقه‌ده‌س ده‌کرێ وجێگه‌ی لۆگۆ‌و ئارمی حیزبه‌که ده‌گرێ ، ئه‌مانه‌ش ده‌بنه پێکهاته و بنه‌ماکانی(ماکیاڤیلی و دیکتاتۆری و تۆلیتاریزمی )به‌هه‌ر حاڵ پرسیار لێره‌دایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش
به‌شێکه له‌حیزبی خانه‌واده یان نا..؟؟ ،به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ئیدیاو ئامانج و خواسته‌کانی ، له‌گه‌ڵ کار‌و بڕگه‌ی دیبلۆماسی و هاوپه‌یمانه‌کانیدا یه‌کناگرنه‌وه ،به‌واتایه‌کی تر خواست وئیدیا و ئامانج و پێکهاته‌ی په‌یکه‌ری کادێره‌کانی عیلمانیه و هاوپه‌یمانه‌کانیشی پێکهاته‌یه‌کی ئیسلامین که ئه‌مش بریتیه له دوو خوێندنه‌وه و جه‌مسه‌ری جیاواز‌و دوو هێڵی ته‌ریب ، کاتێك تۆ داوای دیموکراسی وئازادی تاکو ئازادی بیر‌و ڕای جیاواز‌و مافی ڕه‌گه‌زی مێینه‌وکۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ده‌که‌یت ، بێقه‌یدو مه‌رج ده‌کرا هاوپه‌یمانه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پێکهاته‌ی حیزبه چه‌په‌کان بوایه و فیدراسۆنێك یان پلاتفۆرمێکی چه‌پ ئامێز بوایه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی گۆڕان وابه‌سته‌ی مێژوویه‌کی ئاڵۆز‌و ناکۆك بوه له‌سه‌ر ده‌می شاخ له‌گه‌ڵ چه‌په‌کاندا، لێره‌وه چمکێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حیزبی بنه‌ماڵه و بیر‌و ڕای کادێره نوێیه‌کان یه‌کسانی سفر ده‌کرێن ، یان به مانایه‌کی تر ده‌توانین بڵێین سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌شێکی دانه‌بڕاوه له بیر‌و ڕای حیزبی به‌ره‌ی شاخ ،خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بێ سیاسه‌تی دوبل موراله‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ زه‌ره‌رو زیانێکی که‌متر نیه له زه‌ره‌رو زیانه‌کانی فیفتی به فیفتیه‌که‌ی یه‌کێتی وپارتی ،زیانه‌کانی ئه‌وان ئیفلیج کردنی په‌رله‌مان وده‌زگاکانی حکومه‌ت بوو ، به‌لام زیانی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وئیسلامیه‌کان ،ئیفلیجج کردنی عه‌قڵی سیاسی و دیماگۆجیه‌تی دیموکراسیه ،چونکه عیلمانیه‌ت وئیسلامیه‌ت دوو خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه بۆ په‌یره‌وسیسته‌می ژیان پێوه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی عیلمانی بۆ ژیانی ئه‌م دنیایه وفه‌لسه‌فه‌ی خه‌باتی ئیسلامیه‌ت بۆ ئه‌و دنیایه واته دنیای دوه‌می مرۆڤ،ئێمه باس له ڕاست‌و هه‌ڵه‌ی دنیاکان ناکه‌ین ،به‌ڵام باس له جیاوازی ئه‌و دوو جیهانه ده‌که‌ین به‌کورتی هه‌ڵوێستی گۆڕان دوباره بونه‌وه‌ی هاوڕێ شوعیه موته‌ده‌ینه کۆنه‌کانی به‌سره‌یه ، هه‌م هاوڕی فه‌هدو هه‌م ئیمامی عه‌لی ، هه‌رچه‌نده ئیمه‌ی کورد ئێستا پێویستمان به یه‌کڕیزی و یه‌ک ووتاری سیاسیه ، له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێ بزاوتی گۆڕانیش خاوه‌نی ووتاری سیاسی وهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی خۆی بێت ،له‌م ڕووه‌شه‌وه سیاسه‌تی گۆڕان بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌جێهێشتوه‌و ئه‌وه‌ی بیر کردوه به‌درێژای مێژوو کورد له عێراقدا خه‌بات ده‌کات ، بۆ سه‌لماندنی ناسنامه‌ی سیاسی خۆی ، سه‌رکردایه‌تی گۆڕان له به‌غدا به‌شداری به‌ره‌ی نێشتمانی کوردستانی نه‌کردو ، ئه‌ویشی وابه‌سته کرد به‌ناکۆکی وململانێ حیزبایه‌تی له کوردستان ، ده‌کرێ کادێره به‌رێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گۆڕان بپرسن ، پره‌سیپ و دیسپلینی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌کام به‌ردا ده‌بینین ویان ئه‌و هه‌وڵ وخه‌باته‌ی کردیان بۆ به‌ره‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کان بۆ له‌گه‌ڵ چه‌پ و چه‌پخوازه‌کان نه‌کرا ..؟؟ تا ڕێگایه‌کی زانستی سیاسی وه‌رگرتبا و له‌ڕێچکه‌ی مه‌نتقی سیاسی ده‌رنه‌چوبا ،من ڕێزم بۆحیزبه ئیسلامیه‌کان هه‌یه ،من مه‌به‌ستم پۆزه‌تیڤ ونێگه‌تیڤی فکری نیه ،به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌ئاراو ئیدیای سیاسیه ،ئه‌وانیش ده‌توانن ،له به‌ره‌ی خۆ خه‌له‌تاندن ده‌رباز بن به‌ره‌ی مه‌زهه‌بی و ئاینی دروست که‌ن ، ته‌نانه‌ت مه‌رج نیه هه‌ر له‌گه‌ڵ ئیسلامدا ،به‌لکو له‌گه‌ڵ کرستیان وئاینه‌کانی تریشدا وه‌ك ئه‌خوانی میسر‌و قتبیه‌کانی میسر که به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شیان پێكهێنا ، چونکه فه‌لسه‌فه‌ی دوژمنی دوژمنم دۆستمه ، فه‌لسه‌فه‌یه‌که بۆحاله‌تی جه‌نگ نه‌ك ئاینده‌ی سیاسی و سوڵته‌ی ده‌ستوری ، به‌ڵێ ئێمه‌ش ده‌ڵێین عیلمانی ومه‌زهه‌بی له عه‌قڵی ڕوخاندن له چه‌قێکدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ،به‌ڵام له عه‌قڵی دروستکردنه‌وه‌و بنیاتنان هه‌رگیز به‌یه‌ك ناگه‌نه‌وه و دوو هێڵی ته‌ریبن ،چونکه له‌کۆتای هێله‌که هه‌ر ده‌بێته سیاسه‌تی خۆخه‌له‌تاندن و دیماگۆجیه‌ت به‌رانبه‌ر یه‌کتری وهه‌ر یه‌ك ئه‌وی تر به حیزبی کارتۆنی خۆی هه‌ژمار بکات ، واته شه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی فکری و ئیدالیستی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات وهێز ، به‌هه‌ر حاڵ من له کادێره‌کانی گۆڕان ده‌پرسم ده‌کرێ ژیانی ئاسایتان وپه‌یه‌وه‌ندی که‌سایه‌تیتان له‌گه‌ڵ هاوڕێ کۆنه‌کان وهاوڕێ چه‌په‌کان بێت و له‌ولاشه‌وه هاوپه‌یمانیتان دژی خواست و ئامانج و ئاره‌زوه‌کانی خودی که‌سایه‌تی خۆتان بێت..؟؟ ئیمه‌ش ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌مه دوره له پره‌نسیپی مرۆڤی سیاسی و ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ده‌روێشیه ، بۆ نمونه حه‌ز ده‌که‌ین تێڕوانینێکتان بده‌ینێ له‌سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی زاخۆ ،که سوتاندنی دوکانه‌کان ومه‌ساجه‌کان و باره‌گای لێکه‌وته‌وه.؟! ، باشه ئه‌گه‌ر سوتاندنی باره‌گاکان نه‌بونی دیموکراسی بێت ،خۆ له‌وه خراپتر سوتانی دوکانه‌کان جگه له‌وه‌ی دیموکراسی نیه وپێشێلکردنی مافی مرۆڤه وسه‌پاندنی مه‌زهه‌بی ونه‌بونی هۆشیاری و خه‌فه‌کردنی ئازادیه‌کانی تاك وڕوخاندنی پایه‌ی ئابوری و `قێزه‌ونکردنی کۆمه‌لگای کورده‌واری هه‌لته‌کاندنی شارستانی وته‌پکه‌ی ئاژاوه‌و دوبه‌ره‌کیه له‌نێوان کۆمه‌ڵگای کوردستان .!! لێره دا ئۆپۆزسیۆن ده‌ستخۆشیان له سوتاندنی دوکان ومه‌ساج وئوتێله‌کان کرد ،به‌لام دژایه‌تی سوتاندنی باره‌گای یه‌کگرتویان کرد ،ئایا خواست‌و ئازادی و تاك وکۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ودیموکراسی چیه‌و کێ ئاماژه‌ی پێ‌کرد ..یان ئه‌مه‌ش هه‌ر له گۆشه نیگای حیزبایه‌تیه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرا..؟؟ یاخود گۆڕان وسه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ده‌توانێ پێمان بڵێ بۆ ئیدانه‌ی ئه‌و کاره نامرۆڤایه‌تیه ناکه‌ن..؟؟ که پێشێلکردنی زه‌قی مافی مرۆڤه ، چونکه خاوه‌ن ئوتێل‌و خاوه‌ن دوکانێك و باره‌گایه‌ك له ئاستی یاسا یه‌کسانن و خاوه‌ن مۆڵه‌ت و خاوه‌ن مافن . ڕاست وره‌وان ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی گۆڕان بییه‌وێ ببێت به مینبه‌ری کادێرو هاواڕێ و لایه‌نگرانی خۆی ، پێویسته خۆی له‌و بازنه دوبڵ موڕاڵیه ده‌رباز بکات ، ببێته خاوه‌ن وورتاری سیاسی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌باتی ڕابردووی خۆی و پێگه‌ی ئیدیا و ئامانج و ووتاری سیاسی خۆی دیاری بکات ، یان هیچ نه‌بێ بۆ سه‌لماندنی که حیزبی بنه‌ماڵه و تۆڵه نیه جارێك له جاران ئاوڕێك له ڕێخراو حیزبه چه‌په‌کان بداته‌وه که زیاتر له ده حیزب و ڕێخراون یان هه‌ر جارێك به خراپه یان چاکه باسیان بکات ، هه‌موو ده‌زانین به‌رده‌رکی سه‌رای ئازادی سلێمانی له‌سه‌ره‌تاوه بیرۆکه وهێزی چه‌په‌کان بوو. به‌ڵام گۆڕان و ئیسلامیه‌کان نه‌ك هه‌ر مافی خه‌ڵك و چه‌په‌کانیان پێشێل کرد ، به‌ڵکو کات وڕۆژه‌کانی مه‌نه‌سه و مینبه‌ره‌که‌یان به‌سه‌ر خودی حیزبه‌کانیان و لایه‌نگیرانیان دابه‌شکرد، من له‌م مزه به ئاشه‌ی گۆڕان تێناگه‌م یان هیچ نه‌بێ با ئه‌ندامه‌کانی بزانن ئه‌وان چین ،هه‌ڵگری چ ناسنامه و ئیدیایه‌کی سیاسین .؟خۆشیان نازانن له ج فاکته‌رێکی فکرین له ناو چ بازنه‌یه‌کی ئه‌م که‌ونه‌دان ، خۆ ئه‌گه‌ر بڵێین گه‌لێ هاوڕێ و هاوسۆزی ئێمه له نێو بازنه‌کانی گۆڕاندا کارده‌که‌ن و زوربه‌شیان توانا‌و ووزه‌ی فکریان باشه‌و خاوه‌ن بابه‌ت وئاینده‌ن ، به‌ڵام بۆ چاوه‌ڕێی ڕه‌حمه‌تی… آلله‌و ئه‌علم و خاوه‌نی ته‌ریقه‌ت و چاره‌نوسی نادیاری فکرین ..ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ووتمان له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانکاریه‌کی تیۆری و پراکتیکیداین ، به‌مه‌رجێ له پێکهاته‌ی فکری نوێ و فه‌رهه‌نگی نوێی سیاسی بێت ، نه‌ك داتاشین ودوباره بونه‌وه‌ی پاوه‌نکردنی بیری نه‌وه‌ی نوێ و ئیفلیجکردنی سوڵته وسیسته‌می حیزبایه‌تی وده‌سه‌ڵات وحه‌سانه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌بازنه‌ی حه‌زو خواستی تاکه‌کاندا قه‌تیس بکرێ .
نوسینی / محمه‌د بێبه‌ش