
بۆ یه‌ڵداكان ….سه‌رگوڵ بێتوشی
ئه‌مڕۆكه‌ش دیسانه‌وه
بیستم
دیتم
وترا و نووسرا:
تاوان، تاوان
ژن، شه‌ره‌ف، ناموس، خۆشه‌ویستی، كوشتن
دیسانه‌وه ئاهه‌نگی مه‌رگم هاته گوێ
دیسانه‌وه تابووتێك ئاماده كرا
ژنێك به‌ره‌وماڵی مه‌رگ به‌ڕێ كرا
مانگ رووی له ئه‌ستێره وه‌رگێڕا
باوه‌شێكی گه‌رمی پڕحه‌ز هه‌پرون كرا
دیسانه‌وه رێبوارێ رێی چوونه ژوانێك
به گولله پێشوازیی لێكرا!
دیسان له بری ده‌نگی ماچێك
ده‌نگی گولله هاته به‌ر گوێ
دیسانه‌وه پرسیار، پرسیار
كێ؟ بۆ؟ له گه‌ڵ كێ؟ ماچ؟! جووت بوون ….
پرسیار بۆ تاوانبار كردن!
تۆی بێ‌تاوان ته‌نیا ویستبووت
كه‌مێك نوقمی ئه‌وین ببی
خۆ من ئه‌وه باش ده‌زانم
به‌ڵام ئه‌ی ده‌سته خوشكی من
بۆ نه‌تده‌زانی
ره‌شه با ده‌نگ گڕه‌كان ئه‌وه نازانن
ئه‌وان له‌وه ترسناكتر و دڕنده‌ترن
بۆ نه‌تده‌زانی ده‌نگ گڕه‌كان
دوورن له ماچ!
دوورن له خۆشیی شه‌وه شه‌رابیه‌كان
دوورن له خۆشه‌ویستی و ژوان؟
***
ئه‌مشه‌و دیسان ده‌مهه‌وێ بڵێم
به‌سه
به‌سه چی دی
لانه‌ی هیوام خاپوور مه‌كه‌ن
به‌سه چی دی مه‌مته‌زێنن
مه‌مپڕوزێنن
چی دی شه‌ڵاڵی خوێنم مه‌كه‌ن
كه‌رنه‌ڤاڵی مه‌رگ مه‌گێڕن
به‌سه چی دی
نه‌مامه‌كان وشك مه‌كه‌ن
***
ئه‌من ژنم
من دایكتم، من خوشكتم
هاوسه‌ر و خۆشه‌ویستتم
له باوه‌شی مندا نه‌بێ
كوا ده‌سره‌وی؟
ده‌سا وه‌ره با پێكه‌وه
ده‌سته‌كانمان لێك هه‌ڵپێكین بۆ داهاتوو
داهاتوویه‌ك كه تێیدا
ئاگر و گولله پێشه‌نگ نه‌بن
داهاتوویه‌ك كه تێیدا
دێوانه‌كان عاشقی شه‌می شه‌وان بن
*مریه‌م سادقی ناسراو به “یه‌ڵدا” كاتژمێر 11ی شه‌وی 11ی دیسامبر له یه‌كێك له بنكه‌كانی سازمانی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به دوو فیشه‌ك پێكرا و گیانی له ده‌ست دا.