
مه‌رگی ئه‌ویندارانی زه‌مین ….. ئومێد حه‌مه عه‌لی
شه‌پۆلی بای ئه‌م چیرۆكه ناشیرینه دێت و
ده‌دا به گوێی چیادا و
كاسی ده‌كا و
تا دواپله ئه‌یتۆقێنێ و
وه‌خته له‌بن , تا دواشۆڕبونه‌وه‌ی له زه‌میندا ,
له ڕیشه‌وه ده‌ریهێنێ !
دێت و ده‌دا
به گوێی كه‌ناری ئۆقیانوسدا و
هه‌ر هێمنیه‌ك تێیدا هه‌بێ ده‌یشێوێنێ و
گه‌ر هه‌ناسه‌یه‌كی ژیانبه‌خشی تێدا مابێ ,
بێ دودڵی ده‌یوه‌ستێنێ !
ئه‌م شه‌پۆله , توڕه توڕه
قینه‌ون , قینه‌ون
دێت و ده‌دا به گوێی جه‌نگه‌ڵه ناكۆتاكانی دونیادا و
هه‌ر له‌ڕێوه دڵی ته‌ڕیان وشك ده‌چێته‌وه و
هه‌ناسه‌یان ده‌بێته ئاگر و
سه‌راپا ماڵئاوایی له دره‌ختبوون ده‌كه‌ن و
بۆ ئه‌به‌د ئه‌بنه خۆڵه‌مێش !
هه‌ر دێ و ده‌چێ و ئۆقره‌ناگرێ ئه‌م شه‌پۆله !
بارهه‌ڵگری ڕقێكی سه‌دان ساڵه‌یه و
له هه‌ندێ ده‌می مێژوودا و
له‌ته‌ك كۆسپگه‌لی گه‌وره‌دا ده‌رگیربووه و
ئۆقره ناگرێ !
به‌ڵام هه‌میشه ڕقاون و توڕه بووه و
له ڕاستیدا , له ترس و ڕقی ناكۆتایدا شێتگیربووه !
ئه‌و ده‌یهه‌وێ گه‌مارۆی زه‌مین بدا و
له په‌نای ڕیشه‌كه‌ندنی شاخه‌كان و
خنكاندنی ئاوه‌كان و
به‌ربادكردنی دره‌خته‌كانه‌وه
بگاته مه‌رگی دواهه‌مین خه‌ونی چیانشینه‌كان و
كۆتا گه‌ڕیده‌ی بێپایانی ئاوه‌كان !
به‌رده‌وامه و خۆتاوده‌دا و
ڕقی له بڵنگه‌رایی و قوڵبوونه‌وه و ڕه‌گداكوتان جڵه‌وده‌دا
تا بگاته مه‌رگی دواهه‌مین عاشقی ڕه‌گ و ڕیشه زه‌مینیه‌كانی دره‌خت و
دواهه‌مین ئه‌وینداره‌كانی زه‌مین !
17- 12- 2011
تامبۆڤ – ڕوسیا