له سکلۆپیدیاوه بۆ ئه‌نسیکلۆپێدی
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1749 له سه‌ر ” کوێرنامه”که‌ی، که تیایه دۆگمه‌کانی کلێسای خستبووه ژێر پرسیاره‌وه، ره‌وانی ڤانسێن، زیندانه به‌ناوبانگه‌که‌ی ده‌وه‌رانی شۆڕشی بورژوای فه‌ره‌نسی ده‌کرێت ؛ دیدرۆی فه‌یله‌سووف و ئینساندۆست بێ‌وچان خه‌بات بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی یه‌کێک له پرۆژه هه‌ره مه‌زنه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ده‌کات، ئه‌ویش “ئهنسیکلۆپیدی” بوو. ده‌سته‌واژه‌یه‌کی یۆنانییه که پلوتارک سه‌ره‌تا به‌کاریهێناوه و له سه‌رده‌می راپه‌ڕینی فه‌ره‌نسی ده‌خزێته ژێر پێنووسی گه‌وره نووسه‌رانی ئه‌وکات که _ ئێنیکیکلۆس پایدییا- واته بازنه زانیارییه‌کان که سه‌رجه‌م زانیاریی و هونه‌ر و ته‌کنیک و ئه‌ده‌بییات و هتد له خۆده‌گرێت.
فه‌ره‌نسای ئه‌و کات، وه‌ک کوردستانی ئیمرۆمان، پێویستی به سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌عریفی هاوچه‌رخی گرینگ ده‌بێت که تیایدا زانست و ته‌کنیکه‌کان، وشه‌سازی و ده‌سته‌واژه‌کان، زاراوه ئه‌ده‌بی و فهیلهسهفییهکان له خۆ بگرێت و له دیدێکی زانستی رووته‌وه پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی بکات و سه‌رجه‌م حوکمه پێشوه‌خت و به‌سه‌رچووه‌کان راماڵێ و ده‌روازه به‌ربڵاوه‌کان به‌رامبه‌ر به عه‌قڵ و هۆش بکاته‌وه.
بۆیه، برۆتون، یه‌کێک له خاوه‌ن کتێبخانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه داوا له دیدرۆی فه‌یله‌سووف ده‌کات به‌ڵکو سکلۆپیدیای به‌ریتانی ته‌رجه‌مه‌ی فه‌ره‌نسی بکات و ئه‌و نوقسانی و که‌لێنه زله پڕ کاته‌وه که شارستانییه‌تێکی وه‌کو فه‌ره‌نسا به دهستیییهوه ده‌یناڵاند. به ته‌نگه‌وه هاتنی دیدرۆ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه، ئه‌نجامی خولیابوونی رۆحێکی گیرۆده و گه‌وره بوو له پێناو سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و بووژانه‌وه‌ی چه‌مکێکی زۆر گرینگ که له سه‌ده‌ی راپه‌ڕینه‌وه له ناخی رۆشنفیکران و رووناکبیران و نووسه‌رانی ئه‌و کات ده‌ژیا، ئه‌ویش “ئیومانیسم” بوو که چه‌مکی مرۆڤدۆستی و که‌لتوور ده‌کاته دوو ده‌سته‌خوشکی پێکهوهههڵکردوو.
له‌شکرێک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێکدێت و ههندهشی نه‌ده‌برد بیرۆکه‌ی ته‌رجه‌مه پشتگوێدهخرا و ورده ورده ئهنسیکلۆپیدیی فه‌ره‌نسا له منداڵدانی ئه‌و ده‌سته دانسقه‌یه‌ی که به ئاڵایه‌کی شه‌کاوه‌وه ده‌یانویست وشه و زانست و هونه‌ر بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئینسان، له دایک ده‌بوو. هه‌روه‌کو زۆر به روونی کلۆدین نێدێلێک ئه‌و سه‌ده‌یه به “گۆڕانکارییه‌کانی مه‌عریفه و به‌هاکان ناوی ده‌بات. مه‌به‌ستی له‌م گۆڕانکارییانه ئه‌وه‌بوو که زانیارییه‌کان به‌ره و هۆش و عه‌قڵی ئینسانه‌کان شۆڕ ده‌بێته‌وه. بۆیه ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌بێته به‌رهه‌می “پێشکه‌وتن” و وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌دان لاپه‌ڕه‌ش بۆ زانسته هاوچه‌رخه‌کان ته‌رخان ده‌کرێت، وه‌کو هونه‌ره‌کانی میکانیک و هونه‌ری ته‌تبیقی، بهسهرچوونهوهیهکی ته‌واویشه بۆ چه‌مک و به‌هاکان.
ئه‌م له‌شکره له ده‌وری دیدرۆ و دهلهمبێر کۆده‌بێته‌وه. دهلهمبێر خۆی بۆ بابه‌ته زانستییه‌کان ته‌رخان ده‌کات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌ڕه‌مووچی ورد و به‌به‌ره‌که‌تی زانا هه‌ره به ناوبانگ و لێهاتووه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه کۆده‌کاته‌وه. سه‌رکرده‌ی له‌شکره‌که‌ش، دیدرۆ خۆیه‌تی : بابه‌ت ده‌نووسێت، سه‌ر له وه‌رشه و چاپخانه ده‌دات، ده‌سنووسه‌کان پۆڵێن ده‌کات و ره‌وانه‌ی سانسۆریان ده‌کات و هه‌روه‌ها کاری ههڵهچنیش ده‌کات. بۆیه به‌رگی یه‌که‌می ئه‌م فه‌رهه‌نگه به‌ناوبانگه له ساڵی 1751 چاوی به هه‌تاو شاد ده‌بێت و دهلهمبێر خۆشی پێشه‌کییه‌که‌ی بۆ ده‌نووسێت.
شۆڕشی بورژوازی فه‌ره‌نسی، ته‌نها شۆڕشێکی سیاسی و چینایه‌تی نه‌بوو، به‌ڵکو جێلهقپێکردنی سیسته‌م و جیهانبینییه‌ک بوو، ره‌نگه له چاخه‌کانی ناوه‌نده‌وه به‌رده‌وام بووبێت ؛ بۆیه ئه‌م شۆڕشه، به شه‌ڕێک ده‌چوو له نێوان ئه‌هلی خه‌رافات و بیروبۆچوونه میتافیزیکییه‌کان و ئه‌هلی بهسهروهرکردنی عه‌قڵ که دواجار ده‌سته‌ی دووه‌م ئه‌م گره‌وه مێژووییه ده‌باته‌وه ؛ به بێ ئه‌وه‌ی ڕچه و رێگاکانی خه‌یاڵیشیان فه‌رامۆشکردبێت، هه‌ر ئه‌م شکۆیه به ته‌واوی له سه‌ده‌ی نۆزده‌م ده‌بێته یه‌کێک له کۆڵه‌گه هه‌ره پته‌وه‌کانی خۆی ؛ ئه‌ویش رێبازی رۆمانسییه‌ته که بازدانێکی ته‌واوبوو به‌سه‌ر قوتابخانه کلاسیک.
ئه‌م شه‌ڕ و ململانێیه ده‌گاته ترۆپک، لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵاتی لاهووت، سه‌ره‌تا ژێزویتهکان و پاشانیش ژانسێنیشتهکان، به‌ره‌و رووی یه‌کێک له بابه‌ته هه‌ره به مشتومڕه‌کانی ئهنسیکلۆپیدی ده‌بنه‌وه که که‌شیشێکی پێشکه‌توخوازی وه‌کو ئابێ پراد له ژێر ناونیشانی “یه‌قین” دایڕشتبوو. خێرا مشتومڕه ئاینییه‌کان ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت فه‌رهه‌نگ له کتێبخانه‌کان خڕ ده‌کاته‌وه.
به‌ڵام، خاتوون پۆمپادوور که یه‌کێک بوو له نه‌یاره‌کانی ژێزویتهکان و به پاڵپشتی مالێرب که خاوه‌ن سیاسه‌تێکی لیبێرال ده‌بێت، خێرا سه‌رجه‌م ده‌سنووس و لاپه‌ڕه بۆچاپ ئاماده‌کراوه‌کان له ماڵی خۆی ده‌شارێته‌وه که سه‌رجه‌م به‌رگی سێیه‌می فه‌رهه‌نگه‌که‌ی له خۆگرتبووه. دوای کپبوونه‌وه گێژه‌لووکه‌که، بابه‌ته زه‌قه‌کان لادهبهرێت و جارێکی دی، ده‌ینێرنه‌وه بۆ چاپکردن.
ئیتر له ژێر چاودێریی مونهوهرێکی وه‌کو مالێرب، به‌رگی سێ تا حه‌وت، له ساڵی 1753 تا 1757، هه‌ر ساڵ و چاپکردنی به‌رگێک به خۆی ده‌بینێت. سه‌ره‌رای هێورنهبوونهوه شه‌ڕی نێوان فه‌یله‌سووفان و کۆنه‌خوازان، دیدرۆ به سه‌ر هه‌موو کۆسپه‌کاندا زاڵ ده‌بێت و پرۆژه‌که‌ی ده‌هێنێته دی.
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه، له لایه‌ک سه‌رکه‌وتنی مافه‌کانی عه‌قڵ بوو به‌سه‌ر نه‌زانین و کوێره‌وه‌رییه‌کانی دڵ، له له‌یه‌کی دیکه‌ش، وزه‌کانی ئه‌م شاڵاوه له مێژووه‌وه ده‌هات، خڵته‌کانی له رابردووه‌وه به‌رۆکی ده‌گرتین و رووناکییهکانیشی له داهاتووه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنا. سه‌ره‌رای هه‌موو ململێیهکانیش، ئه‌نسیکلۆپێدی به‌رهه‌می لهشکڕێکی پسپۆران بوو : دیکلۆ خۆی بۆ بابه‌ته‌کانی ئه‌خلاق ته‌رخان کردبوو و مارمۆنتێل بۆ ئه‌ده‌بییات و له بلۆند بۆ ته‌کنیک و قهڵادروسکردن و روا بۆ ئه‌ستێره‌ناسی و بلۆندێل بۆ میعمارسازی، بێلن بۆ دهریاناسی و که‌شیشه منهوهراکانی وه‌کو ئابێ ئیڤۆن و ئابێ مالێ بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به لاهووت و مێژوو ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقه‌وه هه‌بوو.
مۆدێلی به‌ریتانی ده‌بێته هانده‌رێکی خه‌لاق بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نساش وه‌کو وڵاتانی پێشکه‌وتوو ببێته خاوه‌ن فه‌رهه‌نگی گشتی خۆی. ته‌رجه‌مه ته‌نها گواستنه‌وه وشه له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی دیکه نییه، به‌ڵکو گواستنه‌وه رۆح و وزه‌یه‌کی شاراوه‌یه که له وه‌رچه‌رخانێکی دیاریکراودا، میلله‌تێکی دیاریکراو هه‌ست به پێداویستییه‌که‌ی ده‌کات.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا
له ژماره‌ی 19 لۆمۆندی دیپلۆماتیک_کوردی بڵاوبۆته‌وه