
دیوانی مه‌لا حه‌سه‌ن نه‌وحی زه‌نگنه‌ی چاپ و بڵاوكرده‌وه
كتێبی (دیوانی مه‌لا حه‌سه‌نی نه‌وحی) كه له كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی (هه‌رده‌وێڵا كاكه‌یی)ـه، یه‌كێكی تری ئه‌و كتێبانه‌یه كه ئنستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد (ئۆفیسی كه‌ركووك) چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا كه له‌نێو لقه‌كانی ئه‌ده‌بیاتناسی كوردیدا، مێژووی ئه‌ده‌ب، زۆرترین به‌رهه‌می له‌سه‌ر نووسراوه، به‌ڵام هێشتا دیوانی زۆرێك له شاعیرانی كورد، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، كۆنه‌كراونه‌ته‌وه و له چاپ نه‌دراون. ڕه‌نگه یه‌كێك له‌و هۆكارانه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه تا ئێستا كۆكردنه‌وه و لێكدانه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی شاعیران، ته‌نها له‌ڕێی ئاره‌زوو و ویستی تاكه‌كه‌سی چه‌ند كه‌سێكه‌وه بووه و دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م كاره له كوردستاندا نه‌بووه كه گرنگی به‌م لایه‌نه بدات… له‌م بۆچوونه‌وه، ئنستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد به پێویستی زانیوه كه له ڕێی نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه و وه‌ك پڕۆژه، كار بۆ دیوانی “مه‌لا حه‌سه‌ن نه‌وحی زه‌نگنه” بكات و به ته‌نیشت كاری كۆكردنه‌وه و ڕێنووسكردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كانه‌وه، كارێكی فه‌رهه‌نگی تریش بكات كه بریتییه له لێكدانه‌وه‌ی سه‌دان وشه و زاراوه‌ی تایبه‌ت به‌و شێوه زاراوه‌یه‌ی كه شیعره‌كانی پێ نووسراوه‌ته‌وه.