(ململانێی (مه‌رگ/ژیان) له شیعره‌كانی شهید_ مه‌لا عه‌لی_دا)
یه‌كێك له‌و شاعیره شۆرشگێرانه‌ی ئێمه,كه شیعره‌كانی ده‌چنه نێو گوتاری شۆرشگێریه‌ت‌وئه‌ده‌بی به‌رگی, شاعیری شه‌هید(مه‌لا عه‌لی)یه. ئه‌و شاعیره‌ی سه‌رجه‌می شیعره‌كانی, گیانی خۆراگری‌وبه‌رگری‌و هاتنه‌وه‌یه به گژجه‌لاده‌كانی به عس له زینداندا. شاعیرێك كه له نێوان چركه ساته‌كانی مه‌رگ‌و ژیاندا,كه بێگومان قورسترین‌وسه‌خترین كاتی راگوزه‌ره بۆ مرۆڤ,نه‌ك هه‌ر ترسی له‌مه‌رگ نییه‌وبێ باكه,به‌ڵكوبه شادومانیه‌وه روه‌و مه‌رگ ده‌چێت‌ومردن ده‌كاته دواوێستگه‌ی ژیانی. شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره,له‌رووی فۆرمی شیعری‌ودنیابینی‌و ناوه‌رۆكدا,شیعری ساكارن‌و به‌زمانێكی ساده‌و ره‌وان نووسراون,وه‌لێ له رووی گوتاروپه‌یام‌وئامانجدا,شیعری شۆرشگێری پڕواتان. ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌رێی گوتاری شیعری‌وبه‌هۆی شیعره شۆرشگێریه‌كانیه‌وه ئه‌و بروایه لای ئێمه دروست بكات,كه ژیان بێ ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی هیچ به‌هاوشكۆیه‌كی نییه.بۆیه له پێناو گه‌یشتن به‌و ئازادیه‌ش ده‌بێ به‌برواوه بێ ترس مه‌رگ هه‌ڵبژێرین. له راستیدا به‌بۆچوونی من كه‌م ئه‌زموونی شیعری كوردی شاعیرانی ئێمه هه‌یه,هێنده‌ی شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره روحی یاخیبوون‌ورووبه‌روبونه‌وه‌یان تێدا بێت, به‌رامبه‌ر به‌مه‌رگ‌ومردن. به‌راده‌یه‌ك ئه‌و ژیان له‌مردن ده‌بینێت‌ومردن وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی ژیانێكی تازه, كه ئه‌ویش ژیانی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستیه ده‌بینێت.له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌و گوتاره له‌گوتارێكی تایبه‌تیه‌وه,ده‌كاته گوتارێكی گشتی.واته شاعیر ئه‌زموونی خۆی له‌به‌رامبه‌ر مردن‌دا,ده‌كاته ئه‌زموون بۆ كه‌سانی تریش.دیاره ئه‌مه‌ش به‌شێكه, له په‌یوه‌ست بوونی تاكه‌كان به خه‌بات‌وقوربانیدان به ژیان‌وروحی خۆی,له پێناو ئازادی‌وسه‌ربه‌ستی خاك‌و نیشتماندا.له‌وروانگه‌یه‌شه‌وه ناوه‌رۆكی شیعره‌كانی هه‌موویان وره‌و نه‌به‌زین‌و هاتنه‌وه‌یه به گژ دوژمنان‌دا.به‌راده‌یه‌ك كاتێ ده‌یانخوێنینه‌وه,سه‌رسام ده‌بین له‌وه‌ی كه‌چۆن مرۆڤێك له‌كات‌وساتی چاوه‌روانی مردنیدا,هێنده خۆراگرویاخی‌ووره‌به‌رز بوه.له‌كاتێكدا مردن بۆ خۆی دیارده‌یه‌كی ترسێنه‌رو كاره ساتاویه.وه‌لێ چونكه ئه‌و په‌یامه‌ی شاعیر له پێناویدا مردن هه‌ڵده‌بژێرێت,په‌یامێكی پیرۆز‌ومرۆڤدۆستانه‌یه,بۆیه باكی به‌مردن نییه‌و بگره به گژیشی داده‌چێته‌وه.هه‌روه‌ك له‌شیعره‌كانیدا دیاره.دیاره شاعیردڵنیایه‌و ده‌زانێت,به‌بێ مه‌رگ‌ومردن ئه‌سته‌مه به‌و ژیانه بگات,كه‌ئه‌و ده‌یه‌وێت.بۆیه ده‌بێ مردن هه‌ڵبژێرێت.ئه‌مه‌ش ئه‌و ره‌هه‌نده سیاسیه‌یه,كه‌مردن هه‌یه‌تی .به‌ومانایه‌ی مردن له‌كردارێكی روحانی‌وفیزیكی ده‌بێته,پرۆسه‌یه‌كی سیاسی. به‌ده‌ربرینێكی تر ئه‌گه‌ر مردنی كه سانی تر,ئه‌و ده‌لاله‌ته بگه یه‌نێت,كه تیایدا جه‌سته فه‌ناده‌بێت‌وروح ده‌چێته‌وه دنیاكه‌ی تر,ئه‌وا مردنی شاعیر جاویدان بوونی روحه.به‌ومانایه‌ی روح ده‌چێته نێو,گوتارێك كه ئه‌ویش گوتاری به‌رده‌وامی‌ومانه‌وه‌وهاتنه‌وه‌یه به گژ دوژمن‌دا.بۆیه له دنیابینی شاعیردا مردن ئه‌و ترسه‌ی نامێنێت,كه‌له بنه‌ره‌تدا هه‌یه‌تی.به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو شێوازێكی دیكه‌ی به‌رده‌وامی دانه به ژیان,به‌ڵام نه‌ك له ئاستی بوونی شاعیر وه‌ك تاكدا به‌ڵكو له ئاستی بوونی گشت_كۆمه‌ڵدا.به‌ده‌ربرینێكی تر بوونی شاعیر له زینداندا وه‌ك شوێن, بوونێكه له ئاست شوناسێكی گه‌وره‌تر له تاك,كه ئه‌ویش شوناسی نه‌ته‌وه یه.بۆیه شاعیر هه‌ر دۆراندن‌وبه زین‌وشكستێك,دواجار به شكست‌و له نێوچوونی نه‌ته‌وه ده‌زانێت,لێره‌وه‌ش نایه‌وێت شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی,وه‌ك ناسنامه‌و سیمبولێك بۆ بوونی گه‌لێك ون ببێت.بۆیه تا دواساتی ژیانی سه‌رسه‌ختانه داكۆكی له‌و ناسنامه‌یه ده‌كات.ئه‌مه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌یه,كه منیش هه‌م.بێگومان بوونی ئه‌ویش لێره‌دا بوونی نه‌ته‌وه‌یه وه‌ك باسمان كرد.دیاره لێره‌دا جه‌سته له ئاستی تاكدا,نامێنێت,به‌ڵكو ده‌چێته ئاستی گشت واته نه‌ته‌وه.شاعیر وه‌ك خود هه‌رته‌نیا هه‌لگری شوناسی خۆی نییه,به‌ڵكو شوناسی ئه‌و شوناسی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی.بۆیه تا دواچركه‌ی ژیانی داكۆكی له‌و ناسنامه‌یه ده‌كات.شاعیر هه‌ر جۆره به‌زین‌وشكستێك له ئاستی خوددا, به هی نه‌ته‌وه ده‌زانێ, بۆیه تا ده‌توانێت,ده‌بێ یاخی‌وخۆراگربیت له ئاست دوژمنانی‌دا.لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ناوه‌رۆكی شیعره‌كان بده‌ین ده‌بینین شاعیر چه‌ند بێ باكانه ده‌روانێته مردن‌وله‌مه‌رگی خۆی ناترسێت. هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێ:_
نه ڵێن ئه‌مرێ‌وله ترسی مه‌رگ په شێوه…
پێشمه‌رگه بم هه‌رئه‌كه‌ومه پێش ئێوه…
به‌مه‌رگی پێش مه‌رگی ئێوه ئاسوده‌م..
رووشم زه‌رده‌ی پێكه‌نینی هه‌ر پێوه..
هه‌ڵبه‌ته مه‌حاڵه مرۆڤێك هه‌بێت له ژیان, به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ترسی له‌مه‌رگ‌و مردن نه‌بێت.ئه‌گه‌رچی مردن چاره‌نووسێكی دیاریكراوی هه‌موومانه,وه‌لێ سات‌وكاتی هاتنی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه‌یه.واته وێرای ئه‌وه‌ی ئێمه نازانین له چ كاتێكدا واده‌ی مه‌رگمان دێت, وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌میشه ترسێكی شاراوه‌و بزرمان له‌و دیارده‌یه هه‌یه.كه‌چی ده‌بینین شاعیر دڵنیایه له‌وه‌ی كه چه‌ند ساتێكی تر ده‌مرێت‌و كۆتایی به ژیانی دێت,كه چی وێرای ئه‌مه شاعیر نه‌ك هه‌ر ترس دایناگرێت,به‌ڵكو ئاسوده‌شه به‌مه‌رگی.له راستیدا كه‌م ئه‌زموون‌وگوتاری شیعری كوردی هه‌یه,هێنده‌ی شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره روحی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌هه‌مبه‌ر مه‌رگ تیابێت. یان به‌ده‌ربرینێكی تر كه‌م مرۆڤ هه‌یه هێنده روحی نا نه‌رگسیه‌تی هه‌بێت‌و ئاماده‌یی تێدا بێت, قوربانی به خۆی بدات له پێناو ئه‌وانی تردا.بێگومان ئه‌وه یه‌كێكه له وتایبه‌تمه‌ندیه سایكۆلۆژی‌وپه‌روه‌رده‌یانه‌ی, مرۆڤ له‌و قۆناغه دا هه‌ڵگریه‌تی,كه ئه‌ویش به‌رهه‌می شۆرشه واته شۆرش دێت,مرۆڤێكمان بۆ په‌روه‌رده ده‌كات, كه هه‌میشه ساز‌و ئاماده بێت له پێناو قوربانیدان بۆ خاك‌و نیشتمان. مرۆڤێك كه ئازادی‌وسه‌ربه‌ستی‌ورزگاری گه‌له‌كه‌ی,له پێشه‌وه‌ی بوون‌وژیانی خۆی دابنێت. هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ئاماژه‌ی پێده‌كات‌وده‌ڵێ:_
ئه‌و مه‌رگه‌ی لێم ترساوه ئه‌یلاوێنم…
بۆناوێرێ بێت‌وبگرێ داوێنم…
بابمناسێ كه پێشمه‌رگه‌ی_كۆمه‌ڵه‌مه‌و..
كادرێكی ده‌ست‌وداوێن خاوێنم…
لێره‌دا شوناسی شاعیر به‌رله‌وه‌ی شوناسی مرۆڤ بێت, وه‌ك هه‌ركه‌سێكی تر ,به‌پێچه‌وانه‌وه شوناسی ئه‌و شوناسی پێشمه‌رگه‌یه.پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك سیمبوله بۆ خۆراگری‌وخه‌بات‌وتێكۆشان‌ویاخیبوون‌و رووبه‌روبونه‌وه.كه‌واته پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه‌یه,كه گیانی خۆراگری‌و,وره‌ی مانه‌وه ده‌داته مرۆڤ. هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات شاعیر باكی به‌مردن نه‌بێت. چونكه له لایه‌كه‌وه دڵنیایه ئه‌و رێگه‌یه‌ی ئه‌و گرتویه‌تیه به‌ر سه‌ره‌نجام زوو یا دره‌نگ به مه‌رگی ئه‌و كۆتایی دێت,له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێشمه‌رگه ئه‌و شوناس‌و هێزو سیمبوله‌یه,كه نابێت له مردن بترسێت. به‌و مانایه‌ی تاكه هێزی رزگاركه‌ره بۆ كۆی ئه‌وانی تریش, بۆیه شاعیر پێشمه‌رگه‌یی بوونی خۆی له رێزی كۆمه‌ڵه‌دا, ده‌كاته هێزی رووبه‌روبونه‌وه‌و شكست به د‌وژمنانی . به‌و مانایه‌ی ئه‌وان ناتوانن, شاعیر ببه‌زێنن, چونكه كۆمه‌ڵه‌یه.بێگومان هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنه سیاسیه‌ی شاعیر بۆ مه‌رگ, وه‌ك باسمان كرد ده‌ره‌نجامی توانه‌وه‌ی بونی تاكه له ئاستی خودا بۆ ئاستی گشت.به‌و مانایه‌ی شوناسی شاعیر ,شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌كه تائه‌و ساتیش هه‌ر ژێر ده‌سته‌یه. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه شاعیر بوونی خۆی به‌بێ بوونی نه‌ته‌وه‌و بوونی نه‌ته‌وه‌ش به بێ بوونی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌بینێت. بۆیه دواجار خۆی له‌نه‌ته‌وه‌دا ده‌توێنێته‌وه.كاتێ شاعیریش ده‌بێته شونا س بۆنه‌ته‌وه,ئیدی چه‌مكی به‌رگری‌ورووبه‌روبونه‌وه‌ش ده‌بنه چه‌مكێكی گشتی.بۆیه‌شه شاعیر تا دواهه‌ناسه‌ی مه‌رگی, كه له سێداره‌دانیه‌تی, به‌رگری ده‌كات‌ویاخی ده‌بێت‌وله‌مه‌رگ سڵ ناكاته‌وه.چونكه ده‌زانی هه‌ر به زینێكی ئه‌و, له‌روانگه‌ی د‌وژمنانی به مانای به‌زینی نه‌ته‌وه‌كه‌ی, بۆیه شه نابێت له مه‌رگ‌و مردن بترسێت, تاكو دواجار د‌وژمنانی دڵخۆش نه‌كات.هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی له كۆپڵه‌یه‌كی شیعری جوان‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كات‌و ده‌ڵێت:_
بۆیه كه دوژمن لێم ببێ به دێ‌و..
پارانه‌وه‌م لێی نایه‌ته سه‌ر لێو…
زامی ئه‌شكه‌نجه‌وبه‌ندوكۆت‌وپه‌ت..
سه‌رم بۆ دوژمن نه‌وی ناكا قه‌ت..
مه‌ردانه پێكی مردن ئه‌كه‌م نۆش…
چش له‌من سه‌ری هاورێیانم خۆش..
به‌ڵام كه ئه‌مویست نه‌مرم به گه‌نجی…
كوردستان ئه‌یویست پێویستمه ره‌نجی..
ئه‌و په‌یامه سیاسیه‌ی له‌و كۆپڵه شیعریه دایه,ده‌ره‌نجامی ئه‌و گوتاره‌یه كه تیایدا مردن له كردارێكی فیزیكی,هه‌ڵده‌گێرێته‌وه بۆ كردارێكی سیاسی. به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر مردن له ئاستی فیزیكیدا, پرۆسه‌ی سرینه‌وه‌ی جه سته‌و ئاوابوونی روح بێت بۆ دنیاكه‌ی تر, ئه‌وا له ئاستی سیاسی‌دا به‌رده‌وامیدانه به كێشه‌یه‌ك كه پیرۆزی خۆی هه‌یه, كه ئه‌ویش پرسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌سته. لێره‌وه‌ش مردن هێزێكه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و رێگه‌یه.به‌ومانایه‌ی نه‌ته‌وه‌و خاك رزگاریان نابێت, ئه‌گه‌ر هه‌میشه مرۆڤه‌كان قوربانی به خۆیان نه‌ده‌ن. بۆیه پێدانی مانایه‌كی دیكه به مردن, لای شاعیركه تیایدا له مانا ترسێنه‌رو فۆبیاكه‌ی خۆی ده‌رده‌هێنرێت,ده‌كرێته دیارده‌یه‌كی ئاسایی,خۆی له خۆیدا هاندانی مرۆڤه‌كانی تره, تاكو به‌رده‌وامی به‌و رێبازه‌ی شاعیر بده‌ن كه ئه‌ویش, رێبازی كوردایه‌تی‌وخه‌ونی گه‌یشتنه به ئازادی‌وسه‌رفرازی نه‌ته‌وه.بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌رگی شاعیربه‌هۆی له سێداره‌دانیه‌وه ئه‌و له‌و كاروانه داببرێت, ئه‌وا له رێی شیعره‌وه هانی هاورێكانی دوای خۆی ئه‌دات, كه به‌رده‌وامی به‌و كاروانه بده‌ن.ئه‌میش به‌گرتنه به‌ری رێبازی سیاسی‌و شۆرشگێری شاعیر, وه‌ك تاكه هیواو ده‌روازه‌ی هاتنه دی خه‌ونه‌كان. هه‌روه‌ك خۆشی ئه‌و په یامه له رێی شیعره‌وه به هاورێكانی ده‌ڵێت‌و ده‌ڵێ:_
ئه‌گه‌ر لێره نه‌متوانیبێ بجه‌نگم…
له‌وێ به‌ده‌ست هاورێیه‌كه‌وه تفه‌نگم..
ئه‌گه‌ر لێره به جێ مابم له كاروان…
له‌وێ له پێش كاروانه‌وه پێشه‌نگم..
دیاره شاعیر به‌و پێیه‌ی له زیندانی به عسیه فاشیه‌كاندا بوه,ئیدی به‌مه‌زنده‌ی خۆی له‌و شوێنگه‌یه‌دا, ئه‌و به جێ مایه له كاروان‌و ناتوانێ له به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا بجه‌نگێ.دیاره له‌و سه‌رده‌میشدا, چه‌ك كردنه شان‌و خه‌باتی چه‌كداری تاكه ئامرازی تێكۆشان بوه له كۆمه‌لگای ئێمه‌دا. بۆیه كاتێ به جه‌سته زیندانی ده‌كرێت, ئیدی ئه‌و له رووی فیزیكی‌وكرداریه‌وه دائه‌برێت, له‌و پرۆسه سیاسیه, به‌مه‌ش دڵته‌نگ‌وخه‌فه‌تبار ده‌بێت.چونكه ئه‌و چیتر ناتوانێت وه‌ك كه سێكی ئازاد, له‌گه‌ڵ هاورێكانیدا دژ به د‌وژمنانی بجه نگێت. وه‌لێ به بۆچوونی ئێمه له زیندانیش شاعیر به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر له جه‌نگ‌وخه‌بات دایه, به‌ڵام به شێواز‌وگوتارێكی تر.به‌ده‌ربرینێكی تر ئه‌گه‌ر رووبه‌رووبونه‌وه‌ی شاعیر له هه‌مبه‌ر جه‌لاده‌كانی به‌عسدا,له ساتی پێش زیندانیكردنیدا,رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كی فیزیكی‌وجه‌سته‌یی‌وكرداری بێت, ئه‌وا له زینداندا رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كی روحی‌وهزریه. به‌ده‌ربرینێكی تر ئه‌گه‌ر شاعیر له ژیانی شاخ‌وپێشمه‌رگایه‌تیدا, چه‌كی له شان بووبێت‌و به‌و شێوازه خه‌باتی كردبێت,ئه‌وا له زینداندا به شێوه‌یه‌كی تر درێژه‌به‌و خه‌باته ده‌دات,ئه‌ویش له رێی زماندا. واته زمان ده‌بێته ئامرازێكی دیكه‌ی به‌رگری له نه‌ته‌وه‌یه‌ك له دنیابینی شاعیردا. بێگومان ئه‌مه‌ش له رێی ئه‌و په‌یامه شۆرشگێریه‌ی كه له دووتوێی شعره‌كانیدایه.واته شیعر ده‌بێته گوتارێكی دیكه‌ی وه‌ستان له هه‌مبه‌ر دوژمنان‌دا,بۆیه ئه‌مجاره‌یان به شیعر بوون‌ومانه‌وه‌ی شوناسی خۆی بۆ جه‌لاده‌كانی زیندان ده‌سه‌لمێنێ‌و له رێی خه‌یاڵ‌و ئه‌ندێشه‌وه جارێكی تر, ده‌بێته‌وه هاوسه‌نگه‌ری هاورێ پێشمه‌رگه‌كانی, هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێ:_
پێ له سه‌ریان دائه‌نێم‌وئه‌روانم..
به‌ره‌و شاری جێ هه‌واری كاروانم…
ئه‌گه‌م پێیان چونكه دیاره جێ پێیان..
ئێره‌یه‌و لێی لاناده‌م تا ئه‌توانم…
ئه‌وا ئێستا كه‌وتوومه شوێن پێشره‌وێك…
كه لێره بوه له پێش مندا چه‌ند شه‌وێك..
دیاره منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ئه‌به‌م…
وابه‌نوێنی ئه‌و ئه‌شكێنم سه‌رخه‌وێك…
شاعیر چونكه له زینداندایه‌و ناتوانێت, به ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی دژ به د‌وژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بجه‌نگێت,ئیدی هه‌وڵئه‌دات له رێی شیعره‌وه ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت,كه خه‌بات تا دوا ساته‌كانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه,به‌رده‌وامه.واته ئه‌گه‌ر شاعیر‌و ئه‌وانه‌شی كه له پێش ئه‌ودا زیندانیكراون‌و له سێداره‌دران, به‌هۆی مه‌رگیانه‌وه چیتر نه‌توانن خه‌بات بكه‌ن, ئه‌وا ئه‌و په‌یامه ده‌درێته ده‌ست ئه‌وانی تر‌و به‌و شێوه‌یه كاروان به‌رده‌وام ده‌بێت,تا دوا مه‌نزڵ. لێره‌وه‌ش نووسینی ئه‌و شیعره به‌رگری‌و شۆرشگێریانه, له هه‌ڵومه‌رجێكی سه‌ختی وه‌ك زینداندا, به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوتاره‌یه كه ده‌لاله‌ت له مانه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه ده‌كات,له رێی مانه‌وه‌ی شوناسی شاعیر وه‌ك زیندانیكراوێك.چونكه ئێمه وتمان شاعیربوونی خۆی له بوونی نه‌ته‌وه‌دا ده‌بینێت,بۆیه شه تاكو بیسه‌لمێنێت بۆ د‌وژمنانی كه‌نه‌ته‌وه ماوه,ده‌بێت زمان بكاته ئامرازی ئه‌و مانه‌وه‌و ناسینه‌وه‌یه.به‌ومانایه‌ی شاعیر چونكه له زیندان دایه‌و له‌رووی فیزیكیه‌وه ناتوانێ خه‌بات بكات,ئه‌وا به‌زمان وه‌ك شێوازێكی دیكه‌ی خه‌باتكردن,به‌گژ دوژمن داده‌چێته‌وه.واته زمان ده‌كاته چه‌كێكی دیكه‌ی به‌رگری له‌بوونی نه‌ته‌وه.له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌و شیعره شۆرشگێریانه له زیندان ده‌نووسێت,كه هه‌موویان وره‌و خۆراگری‌وبه‌رگریان لێده‌چۆرێت.بێگومان له‌مه‌شدا شاعیر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێته دوژمن,كه دواجار ئه‌و وه‌ك مرۆڤێكی ئازادیخواز له ئاستی بووندا هه‌رماوه.به‌ده‌ربرینێكی تر شاعیر ده‌یه‌وێت بۆ دوژمن بسه‌لمێنێت,كه ئه‌مجاره‌یان له بری چه‌ك,چه‌كێكی دیكه به‌ره‌نگاری ئێوه ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش زمانه. به‌و پێیه‌ی زمان له پشته‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌قه شیعریانه‌یه كه ئه‌و له زینداندا نووسیونی.لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی به‌رگری‌و رووبه‌رووبونه‌وه,سه‌ره‌تاله ناوه‌رۆكی چه‌ك دابێت,ئه‌وا دوای زیندانیكردنی ئه‌و ئه‌ركه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی زمان.واته تاكه ئامرازێك كه بشێ شاعیر له زینداندا وه‌ك به‌رگریه‌ك‌وهاوكات, سیمبولێك بۆ مانه‌وه‌ی خۆی نیشانی بدات زمانه. شاعیر له رێی ده‌نگ هه‌ڵبرین‌و نووسینی شیعر‌و به‌رجه‌سته‌كردنی زمان له شیعردا, مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه نێت, كه ئه‌و هێشتا له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا ماوه‌و تێده‌كۆشێت..ئه‌مه‌ش گیانی خۆراگری‌ومانه‌وه‌ی شاعیر له دۆخی سه‌ختی زینداندا ده‌گه‌یه نێت. به تایبه‌تی كه ئێمه ده‌زانین هه‌ڵومه‌رجی نێو زیندان بۆ كاره‌كته‌ری زیندانیكراو نه‌ك هه‌ر مایه‌ی گه‌شبینی نییه, بگره به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان,مرۆڤ داده‌رمێنێت,كه چی بۆ شاعیر به پێچه‌وانه‌وه, له بری ئه‌وه‌ی ترسی له‌مردن هه‌بێت‌و نائومێدی دایبگرێت,ئه‌و شكست به‌مه‌رگ دێنێت.
شاعیر وه‌ك باسمان كرد چونكه شوناسی خۆی له شوناسی نه‌ته‌وه ده‌بینێت, ئیدی پێی وایه به بێ ئازادی‌وسه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه, مانایه‌ك نییه بۆ ئازادی مرۆڤه‌كان.ئازادیش به بێ خه‌بات‌و تێكۆشان, نایه ته‌دی, هه‌ڵبه‌ته خه‌باتیش به بێ قوربانیدان نابێت, بۆیه شه له مه‌رگ ناترسێت‌و به پیریه‌وه ده‌چێت.شاعیرده‌زانێت مه‌رگێك له ژێر سایه‌ی ئازادیه‌وه,پڕشكۆتره له ژیانی ژێر ده‌سته‌یی‌و چه‌وساوه‌ی دوژمن,بۆیه له زینداندا ژیانی خۆی وه‌ك كالایه‌كی هه‌رزان ده‌بینێت‌و به‌لایه‌وه گرنگ نییه, كه ئاخۆ له ده‌ستی ده‌دات یاخود نا. بۆیه ئه‌و ساتانه‌ی له زینداندایه به‌راورد ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ساتانه‌ی به چیاكانی كوردستانه‌وه‌یه, هه‌ست ناكات ده‌ژیت.دیاره ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی دۆخی نێو زیندانه بۆ شاعیر, به‌ومانایه‌ی شاعیر چونكه بوونی خۆی له ئازادی‌دا ده‌بینێته‌وه‌و, له زیندانیش‌دا ئازادی نییه, ئیدی ئه‌مه واده‌كات كه ژیانی خۆی به‌لاوه,بێ به ها‌و هه‌رزان بێته به‌ر چاو. هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:_
ئێستا ژینی خۆم هێنده لا هه‌رزانه…
سه‌د جار قوربانی ئه‌م كوردستانه..
قوربانی چینی چه‌و ساوه‌ی ده‌كه‌م..
كورد به ملیۆنی وه‌ك من نابێ كه‌م…
شاعیر هه‌روه‌ك له‌وكۆپله شیعریه دیاره, پاڵپشتی چینی چه‌وساوه‌و ژێرده‌سته ده‌كات‌وخۆی به هه‌ڵگری كێشه‌و ئاواته‌كانی ئه‌وانیش ده‌زانێت.ئه‌مه‌ش ئه‌و دنیابینیه ئه‌نتر ناسیۆناڵیه ده‌گه‌یه‌نێت, كه له هزری شاعیردا بوونی هه‌بووه.ئایدیایه‌ك كه ده‌توانین بڵێین تێده‌كۆشێت له پێناویه‌كسانی نێوان مرۆڤه‌كان‌ودادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.هاوكات دیدگای مرۆڤدۆستانه‌ی شاعیریش ده‌گه‌یه‌نێت بۆ مرۆڤ.به‌ومانایه‌ی هه‌رته‌نیا ژیان‌وبوونی خۆی به‌لاوه مه‌به‌ست نییه, بگره ژیانی هاوشوناسه‌كانیشی به‌لاوه پیرۆزه. بۆیه‌شه به لایه‌وه ئاسایه گیانی خۆی ببه‌خشێت, له پێناو ئه‌واندا,ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی نیشتمان ئازاد بێت.
شاعیر له زینداندا,چونكه له ئاستی جه‌سته‌ییداو به‌كردار ناتوانێ باوه‌ش به نیشتمان دابكاته‌وه,بۆیه هه‌وڵئه‌دات به خه‌یاڵ,ژینگه‌ی زیندان جێبێلێت‌وجارێكی تر بگه‌رێته‌وه نێو سروشتی كوردستان‌وسه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی‌ونێو هاورێكانی.بۆیه له رێی خه‌یاڵ‌و ئه‌ندیشه‌وه, ده‌چێته‌وه نێوئه‌و زه‌مه‌نه‌وجارێكی تر ئه‌و یاده‌وه‌ریانه دێنێته‌وه به رچاوی خۆی.هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:_
هاته‌وه یادم شه‌وێكی قه‌ندیل..
هێنایه گریان دڵه‌ی مات‌ودیل..
قه‌ندیل وه‌ك سروشتی شوێنێك هێمایه, بۆ ژینگه‌و شوێنێكی گه‌وره‌تر كه ئه‌ویش كوردستانه.شاعیر چونكه له زیندان دایه‌و ناتوانێ به واقیعی بچێته‌وه شاخه‌كانی كوردستان,ئیدی له زینداندا سروشتی كوردستان له رێی یاده‌وه‌ریه‌وه دێنێته‌وه, نێو ژیانی خۆی. ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه‌ی شاعیر به خاك‌و نیشتمانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت, كه ئاماده‌یه له پێناویدا ژیانی خۆی ببه خشێت‌ولای هه‌رزان بێت. لێره‌وه‌ش ئێمه ئاستی به‌راوردكاری نێوان دوو شوێن ده‌بینین. كه ئه‌وانیش قه‌ندیل وه‌ك شوێن‌وزیندانیشه وه‌ك شوێن. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه شاعیر قه‌ندیل وه‌ك شوێنێك دێنێته‌وه یادی خۆی. دیاره ئه‌و به بیر هێنانه‌وه‌ی شاعیربۆشوێن‌وسروشتی كوردستان, په‌یوه‌سته به‌و ساته ئازادیانه‌ی شاعیر تیایدا ژیاوه.به‌ده‌ربرینێكی تر شاعیر بۆیه قه‌ندیل دێنێته‌وه یادی خۆی چونكه به ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی تیایدا ژیاوه, به‌به‌راورد له گه‌ڵ ساته‌كانی ئێستای كه زیندانییه.ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه‌لای شاعیر ژیانێكی چه‌و ساوه‌یی‌و ژێرده‌سته‌یی هیچ به ها‌و پیرۆزیه‌كی نییه, به به‌راورد له گه‌ڵ ژیانی ئازاد‌وسه‌ربه‌ست. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه كه شاعیر یادی قه‌ندیل ده‌كاته‌وه, هه‌ر ته‌نها یادی شوێنێك ناكاته‌وه. به‌لكو یادی چركه ساته‌كانی ئازادیش ده‌كاته‌وه, كه ئه‌و تیایدا ژیاوه. بۆیه قه‌ندیل وه‌ك شوێنێك جارێكی تر دێنێته‌وه نێو یاده‌وه‌ری خۆی, تاكو ئه‌گه‌ر به جه‌سته‌ش نه‌توانێ چه‌ند ساتێك وه‌ك مرۆڤێكی ئازاد بژیت, ئه‌وا به خه‌یاڵ ئه‌و ئازادییه وێنا بكات.ئه‌وسا شاعیرخۆزگه‌ی شه‌هید بوون ده‌خوازێت له‌و كه‌ژو كێوانه. هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:_
خۆزگه ئه‌مردم ئه‌وسا له‌و كێوه..
چه‌كه‌كه‌م ئه‌یبرد یه‌كێك له ئێوه…
وائێستا چه‌ك‌وفیشه‌كدانه‌كه‌م…
نازانم له‌كوێ به شانی كێوه…
شاعیر كاتێ له چوارچێوه‌ی زیندانیش‌دا,كه هێمایه بۆ مه‌رگی شاعیر خۆزگه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ ژیانی ئازاد ده‌خوازێت, له سۆنگه‌ی ئه‌وه نییه كه له‌مه‌رگ بترسێت‌و ژیانی خۆی هێنده لاخۆشه‌ویست بێت. به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو كاتێ خه‌یاڵی ئازادبوونیش ده‌كات, له پێناو نیشتمان‌و شه‌هید بوونیه‌تی له‌و رێگه‌یه‌دا. هه‌روه‌ك خۆشی خۆزگه‌ی ئه‌وه ده‌خوازێت له و كێوانه مردبا. ئه‌گه‌رچی شاعیر له زیندانیش‌دا له نێوان مه‌رگ‌و ژیاندایه‌و دواجار جه‌لاده‌كان شه هیدی ده‌كه‌ن.واته له زیندانیش چاره‌نووسی ئه‌و مردنه.وه‌لێ بێگومان له روانگه‌ی شاعیردا, جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان, مردن له نێوان زیندان‌ومردنیش له باوه‌شی شاخدا. شاعیرچونكه وه‌ك دیلكراوێك خۆی دێته به‌رچاو,ئیدی مردنی نێو زیندان, به كه‌متر ده‌بینێت له‌وه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له شاخدا شه‌هید ببێت. ئه‌و گه‌رچی دواجار له زیندانیش‌دا جه‌لاده‌كان به هۆی له سێداره‌دانییه‌وه شه‌هیدی ده‌كه‌ن,وه‌لێ چونكه مردنێكی نائازادانه ده‌مریت, ئیدی هه‌ست به خه‌مێكی گه‌وره‌ده‌كات‌و خۆزگه ده‌خوازێت له كێوه‌كان بمردبا.بێگومان ئه‌مه‌ش هزری ئازادیخوازانه‌و شۆرشگێریانه‌و نیشتمانیانه‌ی شاعیر ده‌رده‌خات. شاعیر چونكه هێنده تێنووی ژیانێكی ئازادانه‌ی دوور له ژێر ده‌سته‌یی بووه,ته‌نانه‌ت له مردنیشدا حه‌زی كردوه ئازادانه بمرێت, نه‌ك به زیندانی‌و ژێر ده‌سته‌یی جه‌لاده‌كان له سێداره‌ی بده‌ن. به‌ڵام به لای شاعیره‌وه ئه‌و گرنگ نییه, كه ئه‌و ده‌مرێت,به‌لكو ئه‌وه گرنگه كاروان به‌رده‌وامی هه‌بێت‌وتێكۆشان به‌رده‌وام بێت, تاكو دوا وێستگه‌ی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی. هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێ:
وا ئێستا چه‌ك‌و فیشه‌كدانه‌كه‌م…
نازانم له كوێ به شانی كێوه.
له‌و ده‌ربرینه شیعریه‌دا ده‌بینین شاعیر, خه‌می ئه‌وه‌ی نییه كه ده‌مرێت‌و ئه‌و ژیانه جێدێلێت, به پێچه‌وانه‌وه به‌لكو له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دایه, كه ئاخۆ دوای مه‌رگی ئه‌و,چه‌ك‌وفیشه‌كدانه‌كه‌ی ده‌درێنه ده‌ست كه‌سێكی تر. لێره‌دا ئه‌و ئامرازنه‌ی شه‌ركردن, هێمایه‌كن بۆ به‌رده‌وامی‌و به‌رگریكاری‌و رربه‌روبونه‌وه‌ی دوژمن, بۆیه له پێناو به‌رده‌وامی كاروانی خه‌بات‌و تێكۆشان, ده‌بێ كه‌سێكیش هه‌بێت له دوای مه‌رگی ئه‌و, ئه‌و چه‌ك‌و فیشه‌كدانه هه‌ڵگرێته‌وه وه‌ك سیمایه‌كی به‌رگری له ئاست دوژمنان‌دا.لێره‌وه‌ش شاعیر له بڕی ئه‌وه‌ی له خه‌می خۆی دابێت وه‌ك مرۆڤ, كه ده‌مرێت‌و له سێداره ده‌درێت به پێچه‌وانه‌وه له خه‌می ئه‌وه‌دایه, كه‌سێك هه‌بێت چه‌ك‌و فیشكدانه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت‌و رێگه‌ی ئه‌و بگرێت.
سه‌دیق سه‌عید رواندزی