
فاشیزم‌و هاوڕێیه‌تی دوو منداڵ له رۆمانێكدا
(منداڵی ناو بیجامه خه‌تخه‌ته‌كه) یه‌كێكه له‌و رۆمانه به‌ناوبانگانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كراوه‌ته بابه‌تی گفتوگۆی زۆر كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، زۆر له بڵاوكراوه ئه‌ده‌بیه‌كانی دنیاش له سه‌ریان نوسیوه.ئه‌م رۆمانه له لایه‌ن نوسه‌ری ئایرله‌ندی (جۆن بۆین ) John Boyne نوسراوه, تێكستێكی زۆر جوان‌و ناسكوسهرنجڕاكێشه, به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كراوه‌ته كوردی‌و له‌به‌رده‌ستی خوێنه‌ری كوردانیه, له‌م نوسینه‌دا خۆمان له گفتوگۆكردنی لایه‌نی ته‌كنیكی و جوانكاری ده‌قه‌كه ده‌بوێرین, هێنده‌ی بكرێـت هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و پرسه مرۆیی و فه‌لسه‌فیه قوڵه بوروژێنین كه ته‌واوی تێكسته‌كه‌ی به ده‌وردا ئه‌خولێته‌وه, ئه‌ویش جیاكاری ره‌گه‌زی، رقهاتنهوه له ئه‌وی تری جیاواز، كوشتنی مرۆڤ لهسهرناسنامه مرۆییه‌كانی، كه ده‌كرێت هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له‌ژێر یه‌ك ناونیشاندا كۆبكه‌ینه‌وه كه پێی ده‌وترێت فاشیزم، رۆمانه‌كه‌یش هه‌تا كۆتایی له هه‌وڵی نیشاندانی ئه‌و ناماقوڵیو ناكۆكیانه‌یه كه فاشیزم له ژیانی مرۆڤه‌كاندا دروستی ده‌كات.
ئه‌گه‌ر چی سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنه مێژوییه‌كانی فاشیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌ڵام تا ئێستاكه‌و به فۆرمی جیاجیاوه لێره‌و له‌وێ ئه‌و گروپ وهێزو ڕێكخراوانه ده‌بینین كه هه‌مان ئاكار وهه‌ڵوێستی فاشیستانه‌یان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و جیاوازیه كه‌ینونه‌یی و سروشتیانه‌ی شوناسی مرۆڤاكانی دروستكردووه، هه‌تا ئه‌مڕۆیش مرۆڤی كوردی ده‌ستوپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌نگدانه‌وه جیاجیاكانی فاشیزمدا نه‌رم ئه‌كات. هه‌ربۆیه فاشیزم روداوێكی كۆتایهاتوی ناو مێژوو نیه, به‌ڵكو ئهگهرێكهو تا ئێستایش له گه‌ڵماندا ئه‌ژی, جینۆسایدكردنی گه‌ل ونه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كان له دوای هیتله‌ر و مۆسۆلۆنی له زۆر وڵاتی ئه‌م دنیادا دووباره بۆته‌وه, كه نمونه نزیك‌و نوێ كانی لای خۆمان له عێراقی به‌عس وسودان و روانداو باشوری ئه‌فریقا و توركیا ده‌یبینین.
منداڵێتی , جیاوازی , كامپه‌كانی هۆلۆكۆست .
نوسه‌ر بۆ پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه منداڵێكی نۆ ساڵانی ناوخانهوادهیهكی چینی باڵا‌و كاربه‌ده‌ستی ئه‌ڵمانیای هه‌ڵبژاردووه, به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا منداڵێكی ناوكهمپی جوله‌كه‌كان دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته سیمبوڵی ئه‌ودنیا پڕ سته‌م و ناكۆكیه‌ی ژیانی ئه‌وانی له‌و سه‌رده‌مه مێژوویه‌ی ئه‌وروپا پێك ده‌هێنا.
تكێستهكه به‌گشتی باسی دوو خێزان و به‌تایبه‌تی دوومنداڵی ناوئه‌م خێزانانه ئه‌كات. یه‌كه‌میان خێزانه‌كه‌ی (برونۆ Bruno ) كه باوكی یه‌كێك له كاربه‌ده‌سته پله‌به‌رزه‌كانی ئه‌ڵمانیای نازیهو به ئه‌ركی حكومه‌ت دێـت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌رپرسی یه‌كێك له‌كامپه‌كانی هۆلۆكۆست له ناوچه‌یه‌كی دوره‌ده‌ستی ئه‌ڵمانیا. برۆنۆ كوڕی ئه‌م ماڵه خواپێداوهیه كه باوكی و خوشكهكهیشی هه‌مان رقی فاشیستهكانیان هه‌یه به‌رانبه‌ر جوله‌كه‌كان, جارێكیش هیته‌له‌ر به میوانی ئه‌بینێت له ماڵی خۆیاندا.
منداڵی دووهه‌م شموڵ Shmule كه كوڕی خێزانێكی جوله‌كه‌ی پۆڵه‌ندایه, شموڵ باسی ژیانی پڕ له نه‌هامه‌تی خۆی ئه‌كات كه چۆن له لایه‌ن منداڵی له خۆی گه‌وره‌تره‌وه ئازاردراوه، چۆن هه‌موو خێزانه‌كه‌یان كه 12 كه‌سن له یه‌ك ژوردا ژیاون كاتێك له كۆمه‌ڵگا ( گیتۆ Ghetto ) كاندا بوون , دواتریش ئه‌و ئازار‌و كوێره‌وه‌ریانه‌ی له ناو كه‌مپه‌كه‌دا ده‌یبینێت هه‌ر باسیان ده‌كات.
كاتێك ماڵی برۆنۆ به هۆی ئه‌ركه فه‌رمیه‌كه‌ی باوكیه‌وه له به‌رلینه‌وه دێن بۆ ئه‌و ناوچه دورهدهستهی كه‌مپه‌كه‌ی تیایه, برۆنۆ توشی بێزاری و هه‌ست كردن به ته‌نیایه‌كی زۆر ده‌بێت, ئیتر به‌رده‌وام هه‌وڵی دوركهوتنهوهله ماڵی خۆیان ئه‌دات و ده‌كه‌وێته گه‌ڕان به دوای شتێك‌دا كه خۆیشی نازانێت چیه, له درێژه‌ی گه‌ڕانه به‌رده‌وامه‌كانیدا ڕۆژێك به ڕێكه‌وت كامپه‌كه‌ی نزیك ماڵی خۆیان ئه‌دۆزێته‌وه‌و توشی شمۆل ئه‌بێت و یه‌ك ئه‌ناسن , دواتر به شێوه‌یه‌كی رۆژانه برۆنۆ دێت بۆ لای ئه‌و دیواره ته‌لبه‌نده‌ی كه به ده‌وری كه‌مپه‌كه‌دا دروست كراوه , برونۆ له روی ده‌شتی تهلهكهوه دائه‌نیشێت و شمول یش له روی ناویه‌وه , ئیتر باس و خواسی ئه‌م دوو منداڵه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و رۆِژهی له گه‌ڵ خه‌ڵكی ناو كه‌مپه‌كه‌دا ره‌وانه‌ی كووره‌كانی مه‌رگ ده‌كرێن .
باوكی شمۆل پێشتر له‌لایه‌ن نازیه‌كانه‌وه كوژراوه‌و نێرداروه بۆ ناو ئه‌و كووره‌ی بۆ كوشتنی جوله‌كه‌كان هه‌موو رۆژێك كاری ئه‌كرد و ته‌نها دوكه‌ڵێكی بچوكی ده‌رئه‌دا , به‌ڵام شمول بێ ئاگا بوو له مه‌رگی باوكی خۆی, بۆیه داوا له برۆنۆ ده‌كات یارمه‌تی بدات تا پێكه‌وه باوكی بدۆزنه‌وه, ئیتر شمۆل بۆ رۆژی دوای ده‌ستێك بیجامه‌ی خه‌ت خه‌ت (كه ته‌نها جلی جوله‌كه‌كانی ناو كهمپهكهیهو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وان له خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه به‌كارده‌هێنرا) بۆ برونۆ دێنێـت، هه‌ر له گه‌ڵ له‌به‌ركردنی بیجامهكهدا برۆنۆ ئاودیوی ناو كه‌مپه‌كه ده‌بێـت.
هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی برۆنۆ ده‌چێتـه ناو كه‌مپه‌كه‌وه جارێكی تر كوره‌ی تواندنه‌وه‌ی جوله‌كه‌كان ده‌خرێته گه‌ڕو هه‌رچی خهڵكێكیان له‌به‌رده‌ستدا ئه‌بێت ده‌یانخه‌نه ناو كوره‌كه‌وه, به برۆنۆ و شمۆلیشهوه , به‌م جۆره برۆنۆ كه كوڕی كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌ڵمانیای نازیهكانهو باوكی ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی سه‌ربازی كه‌مپه‌كه‌ی له ئه‌ستۆدایه, ده‌خرێته ناو ئاگری كووره‌ی كه‌مپه‌كه‌ی باوكیه‌وه , چونكه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا ئه‌ویش بووه‌ته به‌شێك له خه‌ڵكی ناوكهمپهكه و بیجامه خهتخهتهكهی له‌به‌ر كردووه، ئه‌و بیجامه‌ی كه ته‌نها نیشانه‌یه‌كه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا جوله‌كه‌كان و خه‌ڵكی ئه‌ڵمان له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه …
چیرۆكه تراژیدیه‌كه‌ی برۆنۆ و شمۆل وێنه‌یه‌كی زۆر جوانی ساده‌یی و بێ گوناهی منداڵمان نیشان ئه‌دات, هاوكات كوێری و گه‌وجی ئه‌و ماشێنی مه‌رگه‌یش فاشیسته‌كان بۆ كوشتنی خه‌ڵك خستبوویانه گه‌ڕ. ترس و رق و بێزاری له ئه‌وی تری جیاواز سه‌رچاوه‌ی رۆحی و فكری هه‌موو ئایدۆلۆجیا جیاوازه‌كانه , به‌ڵام ئه‌م سه‌رچاوانه به‌رامبه‌ر پاكێتی و به‌رائه‌تی منداڵ بێ كاریگه‌رن. برۆنۆ هه‌رچه‌نده (گرهتڵ) ی خوشكی و باوكی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن رقێكی پێشوه‌خته‌و وێنه‌یه‌كی فاشیستانه‌ی به‌رامبه‌ر جوله‌كه‌كان لادروستكهن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه نه‌یتوانی كار له‌و هاوڕێیه‌تیه بكات كه به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له گه‌ڵ شمۆلدا دروستی كردبوو .
له دوای كاره مه‌زنه‌كانی نوسه‌رانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرته‌وه فكر‌و ئه‌ده‌بی ئه‌وروپای هاوچه‌رخ زۆر شاكاری مه‌زنی له باره‌ی كێشه‌كانی فاشیزمه‌وه داهێناوه, به‌ڵام ساده‌ییه جوانهكهیو خه‌یاڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی ئه‌م رۆمانه وای كردووه كه ببێته یه‌كێك له جوانترین ئه‌و شاكارانه‌ی پرسی فاشیزم نیشان ده‌دات. هاوكات بووه كتێبێكی پڕفرۆشو ناسراو له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، تا ئێستا زیاتر له 5 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه, له ساڵانی 2007و 2008دا پڕفرۆش‌ترین كتێب بووه له ئسپانیاو له لیستی كتێبه پڕفرۆشه‌كانی رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزیشدا هه‌ر یه‌كه‌م بوو.
محه‌مه‌د حسێن
بۆ بینینی فلیمی (کورێک لە بیجامەیەکی خەت خەتدا) کلیکی ئێرەبکەن …