
نه‌وه كوێره‌كانی شانۆی كه‌ركووك … شكۆ عومه‌ر
كاتێ كه سه‌رقاڵی پڕۆڤه‌ین له شوێنه مێژوویی و نا شانۆییه‌كاندا، كاتێ سه‌وداسه‌رین به شوێن ئیكتیشافات و دۆزینه‌وه‌ی نوێ له تێز و رووانینه كۆن و باوه‌كانی شانۆ، كاتێ خۆشی و ره‌فاهیه‌تی ژیان وه‌لا ده‌نێین و كاته‌كانی خۆمان ده‌به‌خشینه شانۆ، كاتێ قورسی و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان وه‌لاوه ده‌نێین و شانۆ وه‌ك ده‌لاقه‌یه‌ك ده‌بینین بۆ خۆ به‌تاڵكردنه‌وه له پیسهییهكانی ژیان كه ئه‌شێ دواجار ئه‌و پیسییانه ڕۆحمان بخۆن.
له هه‌موو ئه‌م كاتانه‌دا بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه ببین به نوێنه‌ر و ئاڵاهه‌ڵگری شانۆی شاره‌كه‌مان، به‌ڵكو شانۆ بۆ ئێمه كایه‌یه‌كی مه‌عریفییه و ئه‌مانه‌وێ ته‌واوی زانیاری و پسپۆرییهكانمان له‌و بواره‌دا چڕ بكه‌ینه‌وه ئیدی ته‌نها وه‌ك هونه‌رێكی موجه‌ره‌د بۆی نه‌ڕوانین به‌ڵكو ئێمه‌ش وه‌ك زۆرێك له ووڵاتانی ڕۆژئاوا بیكه‌ینه زانستێكی تایبه‌ت و پرۆفیسۆر و بیریاری خاوه‌ن تێزی تیا به‌رهه‌م بهێنین و دانشگای بۆ ته‌رخان بكه‌ین.
ده‌نگێك له تیپی شانۆی ئه‌زمونگه‌ری كه‌ركوكه‌وه
هه‌وڵه‌ده‌م ئه‌م ووتاره ته‌رخان بكه‌م بۆ قسه‌كردن و پرسیاركردن له‌باره‌ی بیركردنه‌وه و ئیشكردنی سێ نه‌وه‌ی شانۆی كه‌ركوك ئه‌وانیش نه‌وه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی نه‌وه‌ده‌كان و له كۆتاییشدا ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی له دوای دووهه‌زاره‌كان و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه قه‌ده‌ر یان تهههورات یان (حه‌ز و ویستی مه‌عریفه!!) هێنانیه نێوهندهكهوه كه سه‌رگه‌ردان سه‌رگه‌ردان له نێوان ئه‌مر و وه‌عزه‌كانی نه‌وه‌ی كۆنی سه‌له‌فی دێن و ده‌چن و هه‌رچه‌ند ده‌كه‌ن ناتوانن شوناسێكی تایبه‌ت به خۆیان بدۆزنه‌وه و ببن به خۆیان.
هه‌روه‌ها به‌شێكیشی ته‌رخان بكه‌م بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دوایین كۆبوونه‌وه‌ی شانۆكارانی كوردستان له ژێر ناوی دیداری شانۆی كوردی كه له شاری هه‌ولێر به‌ستر.
نه‌وه‌ی حه‌فتا و هه‌شتاكان:
ئایكۆنه دیاره‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه بریتین له چه‌ند ناوێك (سه‌لمان فایه‌ق، فازڵ جاف، جه‌لیل زه‌نگه‌نه، جیهاد دڵپاك، عه‌لی كه‌ریم و …..هتد) كه به هه‌ڵه و به قه‌ده‌ر بوونه‌ته شانۆكار و به هۆی ئیشكردن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره شانۆیه‌ی كه ختوكه‌ی عاتیفه‌ی بینه‌ر ئه‌دات وایان كرد كه ببن به دۆنكیشۆتی شانۆی كه‌ركوك و بۆ ماوه‌ی سێ تا چوار ده‌یه خاوه‌ندارێتی شانۆی شاره‌كه بكه‌ن له شوێن و كۆبوونه‌وه فه‌رمیه‌كان به بێ ئه‌وه‌ی كه بۆ ساتێكیش له خۆیان بپرسن ئایا كامه‌یه ئه‌و شانۆ جدییه‌ی كه ئه‌و به‌رێزانه له ئه‌رشیفی شانۆی خۆیاندا شانازی پێوه ده‌كه‌ن؟ كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ئه‌م نه‌وه‌یه شانازی پێوه ده‌كه‌ن و هه‌میشه وه‌ك فه‌زڵێكی گه‌وره باسی ده‌كه‌ن و پێمانی ده‌فرۆشنه‌وه كاری درامی و ته‌له‌فزیۆنین و كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندییان به شانۆوه نیه تا ئه‌وان وه‌ك شانۆكار پێیان بناسرێن! هه‌ڵبه‌ته باس له‌و جۆره ئیشكردنانه نیه كه زیاتر خۆی له جۆری شانۆی قوتابخانه ده‌بینیه‌وه و به‌وپه‌ڕی ساده‌ییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرا، چونكه ناكرێ ئه‌و جۆره ئیشكردنانه له‌سه‌ر ره‌وتی شانۆی جاد ئه‌ژمار بكرێ چ جای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئیشكردنانهی ئه‌وسای كه‌ركوك كه له‌وپه‌ری ئاست نزمی و هه‌ژاری ته‌كنیكیه‌وه پێشكه‌ش ده‌كران به‌جۆرێك پێموانیه له ئێستادا خاوه‌نه‌كانی خۆشیان و دروستكه‌رانی ئه‌و شانۆیانه له ڕوویان بێت له‌سه‌ر ئه‌رشیفی هونه‌ری خۆیانی ئه‌ژمار بكه‌ن. ته‌واوی ده‌سكه‌وتی ئه‌م نه‌وه‌یه بریتیه له چه‌ند كارێكی حه‌ماسیی نه‌ته‌وه‌یی و تهههوراتی كه به هۆی فیكه و چه‌پڵه‌ڕێزانی جه‌ماوه‌ری نائاگا له شانۆ، بوون به شاكاره‌كانی شانۆی شار! كه ئه‌سته‌مه ئه‌م فه‌وزایه له‌سه‌ر شانۆ (به مانا جدییهتهكهی) ئه‌ژمار بكرێ به‌وه‌ی كه خودی كه‌سه‌كانی ئه‌وكاته‌ی نێوه‌نده‌كه كه‌مترین مه‌عریفه‌یان نه‌بووه له‌سه‌ر زانست و تیۆرییه تازه‌كانی شانۆی جیهانی تا كار له‌سه‌ر شانۆی جدی و ئه‌كادیمی بكه‌ن! ئیدی پرسیار و گومانه‌كه‌ی من لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات و هیچ كام له‌و ئازیزانه له‌ژێر ئه‌م گومانه ده‌رناچن و ئه‌گه‌ر ڕۆژێك نه‌وه‌یه‌كی به ئاگا بۆ شانۆی كه‌ركوك دروست بێت و بیانه‌وێ كنه و لێكۆڵینه‌وه له مێژووی شانۆی شاره‌كه‌یان بكه‌ن ئه‌بێ ئه‌م نه‌وه كۆنه زۆر به ره‌سمی داوای لێبوردن بكه‌ن له‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر خۆیان به شانۆكار زانیووه و شانۆشیان نه‌كردووه به‌ڵكو خه‌ریكی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هاش و هوشهكانی ناخیان بوون!
نه‌وه‌ی دووه‌م كه به نه‌وه‌ی نه‌وه‌ده‌كان پۆلێن ده‌كرێن له‌م ووتاره‌دا
كه‌سه دیار و ئاماده‌كانی نێوه‌ندی شانۆیی ئه‌و زه‌مه‌نه بریتین له چه‌ند شانۆكارێك كه خۆیان له سیاقی چه‌ند تیپێكدا ڕێكخستبوو و ئیشه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌رخان كردبوو بۆ كاركردن له‌سه‌ر سه‌بتی كۆمیدیا به‌ڵام چ كۆمیدیایهك؟! ئه‌و كۆمیدیایه‌ی كه سه‌د ده‌ر سه‌د پشت ده‌كاته جه‌سته و ته‌واوی ئیشكردنه‌كانی له‌سه‌ر وتووێژ و مه‌نه‌لۆژی لۆكاڵی و ناوچه‌یی چڕ ده‌كاته‌وه به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بینه‌رێك نابیست له‌و نمایشه شانۆییانه ئاماده‌بوایه ئه‌بوو خۆی به كارێكی لابه‌لاوه مه‌شغول بكردایه چونكه نه‌یده‌توانی به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ماس له‌گه‌ڵ نمایشه‌كه ببه‌ستێ ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌ڵقه‌ی وه‌صڵ له نێوانیاندا.. به پێی ئه‌و به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتانه‌ی له به‌رده‌ستدان له قۆناغی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا شانۆ له كه‌ركووك له‌په‌ری سستی و لاوازی ئاست نزمیدا گوزه‌ری كردووه به‌وه‌ی شتێك نه‌ماوه به ناوی شانۆوه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه حزوری هه‌بووه و به ناوی شانۆوه پێشكه‌شی بینه‌ر كراوه ته‌نها دیارده‌ی شانۆیی بووه ته‌نها له بازنه‌ی هه‌ندێ بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا خولاوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئیش له‌سه‌ر گومان و پرسیاره ئه‌زه‌لییه‌كانی مرۆڤایه‌تی بكاته‌وه و موخاته‌به‌ی ئه‌قڵ و هۆشی بینه‌ر بدات. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م لاوازی و ئاست نزمییهش ئه‌كرێ هۆكارگه‌لی جیاوازی له پشته‌وه بێت و ئێمه لێره چه‌ند هۆكارێك گریمان ده‌كه‌ین. بۆ نمونه كه ئه‌شێ یه‌كێك له‌وانه كاركردنی رژێمی روخاوی به‌عس بووبێ بۆ نابوتكردنی شانۆی كه‌ركوك كه ئه‌م ئه‌گه‌ره‌یان تا راده‌یه‌ك لاوازه به‌وه‌ی كه شانۆی كه‌ركوك پێشتر به‌رهه‌مگه‌لی دانسقه‌ی نه‌بووه و شانۆیه‌كی موغاییر نه‌بووه به‌سه‌ر شانۆی عێراقی و كوردیدا تا حكومه‌ت بیه‌وێ ئه‌م شانۆیه نابوت بكات! گریمانه‌یه‌كی تر قورسی ژیانی تاكی كۆمه‌ڵگای عێراقی له‌و فه‌تره زه‌مه‌نییه‌دا به هۆی ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌و كاته‌ی عێراقه‌وه كه وایكردبوو زۆربه‌ی كایه‌كانی ژیان تا راده‌یه‌ك وه‌لا بنرێن و هاوڵاتی ته‌نها خه‌می نانی بێت و بیر له داهێنان نه‌كاته‌وه و كه‌سی شانۆكاریش له‌م دۆخه به‌ده‌ر نه‌بوو، به‌ڵام دواجار ئه‌و دۆخه‌ش داهێنان و كاری سه‌رمه‌دی ناوه‌ستێنێ و مرۆڤ ده‌توانێ له خراپترین دۆخی ژیانیدا هونه‌ر بكات به كڵاوڕۆژنهی بینینی جوانییه‌كان و له‌وێوه به‌ره‌وه دونیای ئه‌به‌دی و ستاتیكی هه‌نگاو بنێت و ئه‌گه‌ر بۆ ئێستێكیش بێت ته‌پوتۆزی ماندویه‌تی دونیای فانی له خۆی داتهكێنێ، به‌ڵام ئه‌مه كه‌سی به ئیراده و به سه‌لیقه‌ی ده‌وێت نه‌ك كه‌سانی كورت بین و نه‌فه‌س كورت. ئه‌میش به‌هه‌مانشێوه تاراده‌یه‌ك لاوازه. یه‌كێكی تر له گریمانهكانهكان هه‌ست نه‌كردنی كه‌سه‌كانی نێوه‌نده‌كه به‌وه‌ی كه ئه‌وان كائینێكی شانۆیین و مه‌حكومن به‌وه‌ی كه به‌ردوام و به‌ر له هه‌ر شتێك شانۆكار بن و پرسیار و پڕۆژه‌ی جدییان هه‌بێ بۆ شانۆ و خاڵێك دابنێن بۆ ئه‌و تهههوراتهی نه‌وه‌ی پێشوو و له‌سه‌ری دێڕێكی تازه‌وه یه‌كه‌م پیتی شانۆیه‌كی جیاواز بنوسن، به‌ڵام چ جۆره كه‌سێك ئه‌توانێ ئه‌م كارانه بكات؟!ئه‌و كه‌سه‌ی كه چه‌ندین نمایشی شانۆیی له چه‌ندین ئاستی جیاواز بینیوه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه كاتێ قسه ده‌كات ئه‌وه ئه‌و نیه كه قسه ده‌كات به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌و كتێبخانه گه‌وره‌یه‌ی پشتیه‌وه‌یه‌تی كه وا ده‌كه‌ن ئه‌م كه‌سه شانۆییه به‌م جۆره له‌سه‌ر شانۆ بدوێت، كه‌سێك ده‌توانێ وابێ كه به‌راستی خه‌می شانۆی شاره‌كه‌ی بێت و له ناخه‌وه بناڵێنێ كاتێ ده‌بینێ هه‌ندێ پیری كه‌نه‌فت و هه‌ندێ منداڵ و مه‌زم بونه‌ته خاوه‌نی شانۆی شار و تا دێ ئه‌و وێنه‌یه زیاتر ده‌شێوێنن كه چه‌ند گروپ و كه‌سێكی خۆنه‌ویست به‌رده‌وام كار بۆ جوانكردنی ده‌كه‌ن…كه من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌م گریمانه‌ی كۆتاییم پێ له‌وانی تر ڕاستتر و مه‌قبولتره.. هه‌ڵبه‌ته به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌كان و چاوخشاندن به به‌رهه‌م و كه‌سه‌كانی ئه‌و قۆناغه.
نه‌وه‌ی سێیه‌م گه‌نجه‌كانی دوای پرۆسه‌ی ئازادی
ئه‌م نه‌وه‌یه زیاتر به نه‌وه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان ده‌ناسرێن به‌وه‌ی كه ته‌واوی كه‌سه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانیشیان له دوای دامه‌زراندنی په‌یمانگاوه ده‌رده‌كه‌ون. به‌پێی هه‌موو لێكدانه‌وه لۆژیكی و عه‌قڵیه‌كان بێ ئه‌بێ ئه‌م نه‌وه‌یه واتا نه‌وه‌ی تازه جیاوازتر بێت له‌وانه‌ی پێش خۆی نه‌چێت و نه‌وه‌یه‌كی به ئاگا و خه‌مخۆر بێت بۆ شانۆی شاره‌كه‌ی كه ده‌رگای كه‌ركوك به ته‌واوی به‌ره‌و شاره‌كانی تری كوردستان كرایه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ تێكه‌ڵ بوون و ئاگادار بوون له ئه‌زموونه جیاوازه‌كان، كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان، پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و ده‌سكه‌وتنی به ئاسانی كه ئه‌گه‌ر شانۆكار مه‌به‌ستی بێت ئه‌توانێ به ته‌واوی بیخاته خزمه‌تی پیشه‌كه‌یه‌وه، ئه‌مانه و چه‌ندین هۆكاری تریش كه ئه‌كرا به هۆیانه‌وه ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی شانۆ وه‌كو نه‌وه‌كانی پێشووی خۆی نه‌بێت به‌ڵام نه‌ك هه‌ر وا نه‌بوو به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك بیركردنه‌وه و ڕوانین له ناو ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی شانۆدا به‌دیده‌كرێت كه ئاماژه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی نه‌وه‌یه‌كی په‌ككه‌وته و سه‌له‌فی و ئه‌قڵ بۆگه‌ن بۆ داهاتووی شانۆ و مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ته‌واوی كایه شانۆییه‌كه به ته‌واوی ئه‌و ئه‌زموونه ده‌گمه‌ن و جیاوازانهشه و كه تاك و ته‌را له لایه‌ن سه‌ربازه وونهكانی شانۆی شاره‌وه ده‌كرێن.!! نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ش له نێو ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا هه‌یه ئه‌ویش په‌تای غروری و له خۆبایی بوونه له دوایی به‌شداری كردن له چه‌ند ئه‌زمونێكی خوێندكاریی په‌یمانگا یان به‌شداریكردن له فیستیڤاڵه لۆكاڵییه‌كانه‌وه كه‌به هۆی دهسخهڵهت دانێ چه‌ند هونه‌رمه‌ند و شانۆكارێكهوه گوایه وایان تێگه‌یه‌نراوه كه ئه‌وان نه‌وه‌ی داهاتووی شانۆن و داهاتووی شانۆی ووڵات له ده‌ستی ئه‌واندا ده‌بێت ، ئه‌م هاندانه موزیهفانهش وا له‌و لاوانه ده‌كات كه سه‌ركه‌شانه بۆ ئه‌زمونه‌كانی كرچ و كاڵ و ناشانۆییهكانی خۆیان بڕوانن و پێیان وابێ ئیدی ئه‌وان له لوتكه‌دان و دبێ نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی شانۆكارانی ئه‌و شاره بكه‌ن ئاڵاهه‌ڵگر بن ئێستا دوای ئه‌وه‌ی كه جه‌ردێكی خێرامان به‌سه‌ر هه‌رسێ نه‌وه‌كه‌ی شانۆی كه‌ركوكدا كرد با بزانین كامانه‌ن خاڵه هاوبه‌ش و لێكچوو و خاڵه ناكۆكه‌كانیان، خاڵه هاوبه‌شه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر سێ نه‌وه‌كه بێ پرۆژه‌ن و ته‌نها وه‌ك حه‌ز و خولیایه‌كی كاتی بۆ شانۆیان ڕووانیووه له‌م خاڵه‌دا نه‌وه‌ی تازه زیاتر قسه هه‌ڵده‌گرێ به‌وه‌ی كه‌ده‌رفه‌تی ئیشكردنیان پێدراوه و بودجه بۆ هه‌ندێك له نمایشه‌كانیان خه‌رج ده‌كرێت به‌بێ هیج معیار و پێوانه‌یه‌ك ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌و گه‌نجه سه‌ره‌تایه وه‌كو غهنیمهیهك بۆ شانۆ و پرۆسه‌ی شانۆ بڕوانێت هه‌میشه شانۆ به كه‌ناڵێك بزانێت بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و سه‌فه‌ركردن و خواردن و مانه‌وه‌ی چه‌ند شه‌وێك له ئوتێله راقییهكان، كه هه‌موو ئه‌مانه له قیهممه باڵاكانی شانۆ ئه‌هێننه خواره‌وه و واده‌كه‌ن كه بیر له لایه‌نی ستاتیكی و مه‌عریفی شانۆ نه‌كرێته‌وه له‌بری ئه‌وه بیر له‌وه بكرێته‌وه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك كه‌مترین پاره له ئیشه‌كه خه‌رج بكرێ و زۆرترینی بۆ كه‌سی یه‌كه‌می ئیشه‌كه بگه‌رێته‌وه!! خاڵێكی تری هاوبه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌موان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گرنگی به لایه‌نی تیۆری شانۆ ناده‌ن و پێیان وایه كه شانۆ هونه‌رێكی پراكتیكه و هێنده پێویستی به تیۆری نیه هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه به ده‌گمه‌ن نوسه‌ر، ره‌خنه‌گر، لێكۆله‌رێكی شانۆیی له‌ناو شانۆكاراندا دروست نه‌بووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ئه‌و هاوڕێیانه به‌شی ئه‌وه زانیاری‌یان نیه تا له كۆڕ و گردبونه‌وه هونه‌رییه‌كاندا حه‌قله مه‌عریفه بتوانن چه‌ند دێرێكی بێ هه‌ڵه ده‌رببڕن. ئه‌گه‌رش بمانه‌وێ قسه له‌سه‌ر خاڵه جیاوازه‌كانیان بكه‌ین ئه‌وا هیچمان پێنانوسرێ چونكه هه‌مووان هه‌ر كۆپیی یه‌كترن به‌بێ كه‌م و زیاد، له‌سه‌ر هه‌موو ته‌وه‌ر و بابه‌تێكیش كۆكن و هیچكات رای پێچه‌وانه و دژیان نیه!!! ماڵوێرانی شانۆی كه‌ركوك گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌ی كۆن و نه‌وه‌ی نوێ له سه‌ر ته‌واوی بابه‌ته‌كانی و دنیابینیهكان كۆكن ئاخر شتی وا له هیچ وێرانه‌یه‌كی ئه‌م كه‌ونه ڕووی نه‌داوه كه دوو نه‌وه سه‌د ده‌ر سه‌د كۆك بن جكه له‌م جه‌نگه‌ڵه‌ی كه‌ركوك! دواجار ئه‌وه‌ی لای زۆربه‌ی به‌ناو شانۆكارانی كه‌ركووك به‌دی ده‌كرێ زیاتر خۆی له تهههورات و ژاوه ژاوێكی كوشنده ده‌بینێته‌وه به‌وه‌ی كه هیچ شانۆكار و تیپ و گروپێك بۆ ساتێكیش بیری له خۆی نه‌كردووه‌ته‌وه و نه‌یپرسیووه كه بۆچی شانۆ ئه‌كه‌ن؟ ئامانج له به‌رده‌وام بوون له شانۆ چیه؟ ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌وان چییه بۆ شانۆی ته‌قلیدی؟ تخوبه‌كانی مه‌عریفه‌ی ئه‌وان تا كوێیه له فه‌زای فراوانی شانۆدا؟ كامانه‌ن ئه‌و ئینجاز و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه ئه‌وان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن له مێژووی شانۆی كه‌ركوك ……هتد. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا حه‌ق به خۆیان ده‌ده‌ن كه نوێنه‌ری ته‌واوی شانۆكارانی شاره‌كه بن له كۆڕ و كۆبوونه‌وه جدیی و جهدهلییهكانی شانۆی كوردی!! له كۆتایدا حه‌زه‌كه‌م ئاماژه به‌وه بكه‌م كهههوێنی ئه‌م نوسینه بانگهێشتكردنی ئه‌و پانزه كه‌سه بوو بۆ دیداری شانۆی كوردی كه نوێنه‌رایه‌تی شانۆی كه‌ركوكیان ده‌كرد كه هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بوون له هه‌ر سێ نه‌وه‌كه‌ی شانۆی كه‌ركوك ته‌نانه‌ت له نه‌وه‌ی نوێ كه‌سی وا بانگهێشت كرا بوو كه ته‌نها خوێندكارێكی قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌یمانگایه و ره‌نگه قهرنێكی تری پێویست بێت تا ببێت به شانۆكارێكی خاوه‌ن هه‌ستی مه‌سئولیه‌ت، كه‌چی بانگهێشتی ئه‌و كۆبونه‌وه گرنگه كرابوو كه تێیدا باس له ته‌واوی كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كانی شانۆی كوردی ده‌كرا و ئه‌م مناڵه ژیكه‌ڵه‌یه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی سێ ڕۆژ له هه‌ولێر خه‌ریكی نیقاش و جه‌ده‌لی جدی بوو له باره‌ی شانۆی كوردییه‌وه!!!!!!!!!!! له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مناڵه‌دا كه‌سێكی وه‌كو شانۆكار و لێكۆله‌ر(نیهاد جامی)بانگهێشت نه‌كرابوو به‌و بیانوه‌ی كه گوایه جامی بۆ زۆربه‌ی فیستیڤاڵ و كۆڕه شانۆییه‌كان داوه‌ت ده‌كرێت و به قه‌ولی خۆیان با ئه‌مجار كه‌سێكی تر سودمه‌ند بێت له‌و ئیفاده!!!! ئاخ له‌و كاره‌ساته ئه‌م هاوڕێیانه وایانزایوه كه ئه‌وان بانگێشتی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ و كریسمس كراون و بیریان چووته‌وه كه ئه‌وان چوون سێ ڕۆژ له هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه ووتاری جدی پێشكه‌ش بكه‌ن له‌باره‌ی كێشه‌ی شانۆی كوردییه‌وه!!!