ئێواره‌یه‌ک به‌ر له‌دوو هه‌زار
ئه‌م ژیانه‌م ئه‌وه‌نده لابچوکبۆتهوه
جێی جووتێ پێڵاومی تیانابێته‌وه بۆ له پێکردن!
هێنده‌ی فرۆشتنی کیلۆیه‌ک گه‌نم به‌تمه‌ن
هێنده‌ی ئارایشی نیشتیمانی به‌درۆ
ساڵێک لێم نزیک بۆته‌وه
ساڵێک که‌تۆم نایه‌نێته یاد
ئۆی خودایه ئه‌م ساڵ ئاسوده‌بووم له‌خاڵی شته‌کان
ئه‌م ساڵ سه‌رقاڵی خاڵیکردنه‌وه‌ی خۆڵی ماڵه‌که‌م بووم له‌فیتنه
سه‌رقاڵی سرینی په‌نجه‌ره‌کانی عه‌شق بووم له‌وه‌هم
تۆزی دوودڵی هه‌موو جه‌سته‌می ڕنیبوو
ئۆی خودایه ئه‌م ساڵ له‌تاو پرته‌و بۆڵه‌ی ژنان‌و
شه‌رمی گوڵه ئه‌ستێره‌و
نیشتمانیکی دۆڕاودا
به‌پێوه خه‌ون ده‌یبردمه‌وه
ساڵێک کهدڕۆ تیایدا سه‌روه‌رو
وه‌رزه‌کان تیایه درۆزن
هێنده‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ستم
ساڵیك پڕ بهپیریم لێم نزیکبۆته‌وه
هێنده‌ی له‌پێی کردنی پێڵاوه‌کانم
که‌سێک ده‌یه‌وێت بڵی
ساڵی نوێت به‌خۆشی بێت!
من په‌نجه‌کانم بهقهیتانهکانمهوه گرێداوه
ده‌مه‌وێت ئیتر به‌شداری له‌کوشتنی
کهنهسمهکانی نیشتیمان‌و
ده‌ستم نه‌چێته خوێنی ئهستێرهکانو
له‌گه‌ڵ جه‌لاده‌کاندا ئیتر
ئێواره‌کان سوور نه‌که‌م
ئه‌م خاکه له‌ته‌نه‌که‌ی خۆڵ ده‌چێت
پڕه له‌کوشتنی ده‌نگه‌کان
پڕه له‌وتی وتی پیاوه بوده‌ڵه‌کان
پڕه له‌خیانه‌ت
پڕه له‌دۆراندن
ساڵێک که‌پێم ده‌ڵی هه‌ر ئێستاکه ماچێکی
ئه‌و کچه‌که کهخۆشدهوێت
ئه‌گینا به‌خته‌وه‌ری مانای گه‌مژه‌ییه بۆ ئاینده
ئه‌گینا نیشتیمان درۆیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ به‌خته‌وه‌ری
نامۆ سامان