
زه‌مه‌نی تهفروتونابوونی عیشق
عیشق خۆی ته‌نیا وشهیهكهو هه‌زاران مانا‌و ڕه‌نگی هه‌یه ،له‌زۆر شوێندا كورت ده‌بێته‌وه به‌درۆیه‌كی قێزه‌ون له‌پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر په‌یژه‌كانی له‌زه‌تدا، عیشق زۆر جاران په‌رستشی كوێرانه‌ی لاشه‌یه، هه‌ندێك جاریش ته‌نیاییه‌كه له‌ودیو سنوره‌كانی جه‌سته‌وه مرۆڤه‌كان هه‌زاران جارشتێكیان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك جار عاشق ده‌بن، عاشقه‌كان جوانیان خۆش ده‌وێت .
سه‌رده‌مانێ بوو مرۆڤ ده‌یتوانی به‌هێزی عیشق جیهان ئاوه‌دان بكاته‌وه، هه‌ر خۆشه‌ویستی بوو وه‌های ده‌كرد كچان ببنه قه‌ڵغان له‌هه‌ڵمه‌تا، ڕۆژانێ شك ده‌به‌م مرۆڤ عه‌شقی نیشتمانه‌كه‌ی خوێنی ده‌خرۆشاند، له‌زه‌مه‌نی جه‌نگدا عیشقی مرۆڤه‌كان ده‌بوو به‌ژێر لمی بیابانه‌وه له‌ژێر ته‌می ژههرێكدا ده‌خنكا، به‌ڵام ئه‌و زه‌مه‌نه زه‌مه‌نی فه‌نا بوونی عیشقه، مرۆڤه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی به ڕیگایهكدا بگه‌ڕێن بچێته‌وه سه‌ر ژیان، هه‌موو بۆ ڕێگاكانی مردن ده‌گه‌ڕان خوێن ده‌ڕژێت و داوای ڕشتنی خوێنی زیاتر ده‌كات مه‌رگ و ڕێگاكانی به‌ناوی ئازادی و به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌و به‌ناوی دیموكراسییه‌وه بۆسه‌یان بۆ ته‌نهایی ناوه‌ته‌وه.
عیشق دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كه به‌ناوی ته‌نهایی، گه‌ڕانه بۆ مه‌رهه‌مێك برینی مه‌رگ ساڕ‌ێژ بكات .
ته‌نهایی تاكهسهر زه‌مینی هه‌تایی و نیشتمانی عاشقه، كه ده‌یه‌وێت له‌وێوه سه‌رێك به‌نێو دونیادا بكاته‌وه چاوی عاشق كوشتن و یه‌كتری سڕینه‌وه و دروشمی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو و مه‌رگ ده‌بینێت برای گیانی مرۆڤه‌و پێكه‌وه ده‌چنه خۆپیشاندان دژی نیشتمان.
له‌م شیعره‌ی (داستان به‌رزان)دا هه‌رچه‌نده چیرۆكی ئه‌و مرۆڤه‌ی ده‌یه‌وێت دڵی ببه‌خشێته یارو له ناو دڵیدا هه‌ست به‌لێدانی مه‌عشوقه‌كه‌ی بكات، چیرۆكی سه‌ره‌كییه، به‌ڵام چیرۆكێكی تریش له‌نێو ئه‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه كه ئه‌ویش به‌سه‌رهاتی خودی عیشقه، ئیتر شاعیر له‌ده‌ره‌وه‌ی تۆرانه تایبه‌ته‌كانی له یار دڵی به حاڵی خودی عیشق ده‌سوتێنێ، منیش باوه‌ڕم وایه ئه‌وه تهفروتونابوونی عیشقه وا ده‌كات چاومان جوانییه‌كان نه‌بینێت، ڕه‌نگه عیشق سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتبێت ئێمه‌ی حه‌ساوه‌ی به‌ر سێبه‌ری ئازادی جێهێشتبێ و له كن برایه‌كمان له ڕۆژهه‌ڵات سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز بێت، یان له‌وانه‌یه له قامیشلۆ تازه به‌تازه پێناسی باری كه‌سێتی وه‌رگرتبێ .
داستان له نێو خه‌می جیهاندا نوقم ده‌بێت و ده‌ترسێت ئه‌م ئاڵۆزییه‌ی جیهان عه‌شقه‌كه‌ی ئه‌ویش په‌شێواو بكات ئه‌وه‌تا ده‌ڵێ:
تۆڕی هه‌واڵه‌كانی جیهان ده‌خوێنمه‌وه،
جیهان وه‌ك دڵی من شپرزه‌یه
به گشتی خه‌ڵكی تاقه‌تیان نه‌ماوه كه‌سی خۆش بووێت
مرۆ تینوی سه‌ری مرۆیه
ته‌ماشای وێبه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌م
گه‌ردوون ئاڵۆزه‌و ئاڵۆزتریش ده‌بێت
هه‌ر په‌یجێكی سایته‌كان ده‌كه‌مه‌وه
له‌ته‌م و مژدا بێهۆشم ده‌كه‌ن
به‌ڵام ههردهگهڕێمهوه كن ئه‌م په‌یجه
بیرێكم هه‌ر لای ئه‌م نوسینه‌یه
ده‌بێت وریا بم دڵم هه‌ر هی تۆ‌و
له‌م په‌یجه‌دا بزر نه‌بێت .
هه‌رچه‌نده عیشق دۆخێكی دانه‌بڕاوه له زه‌مه‌ن و له‌هه‌موو جوگرافیایهكیشدا ڕوو ده‌دات، به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌روه‌ك چۆن جه‌نگه‌كان زه‌مه‌ن و خوگرافیای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، وه‌ك چۆن هه‌ندێك په‌تا تایبه‌تی سه‌رده‌مێكن، عیشقیش له ساته‌وه‌ختی خۆیدا ڕوو ده‌دات .
له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه‌ده‌شێ مرۆڤ هه‌میشه به‌شێك له تیشكی له هه‌ناویدا هه‌ڵگرتبێت، ده‌كرێت سه‌رباری وه‌سوه‌سه‌كانی مه‌رگ هێشتا گوێی له ده‌نگی ژیان بێت، كه‌واته ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت ڕه‌قیبیش وێنه‌یه‌كی تری عیشقی له‌ناخیدا هه‌ڵگرتبێت، به‌ڵام عیشق له‌و ده‌مانه‌دا راسته‌قینه ده‌ژی كه تانهایی و هه‌وێنی ماته‌م و حه‌سره‌تی یار هه‌میشه له چاوانی بچۆڕێت.
مرۆڤه‌كان زۆر جار به‌ته‌نیشتی عیشقدا كوزهر ده‌كه‌ن و نایبینن، ئه‌و كاتانه‌ی مرۆڤ له جوانییه ساده‌كانی خۆی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و كاتانه‌ی خۆی له خۆی نامۆ ده‌بێت، ئه‌و كاتانه‌ی به‌زه‌یی به باخچه‌یه‌كدا نایه‌ته‌وه ئه‌و كاتانه‌ی له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كاندا ناتوانێ چاو له چاوی خۆی ببڕێ، كه‌شه‌رم له نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات، كه تێر نه‌بوونی له‌زه‌ته‌كانی جه‌سته كوێری ده‌كات، ئیتر هه‌ست ده‌كات ده‌رفه‌تێكی نه‌ماوه بۆ عاشق بوون، به‌ڵام له‌م شیعره‌دا ئومێدێكمان پێده‌به‌خشرێ كه هێشتا عیشق ده‌توانێ ڕووبه‌ری جه‌سته‌مان داپۆشێت، هێشتا ده‌توانێ فێری خۆشویستنی ژیان و نیشتمانمان بكاته‌وه، ئه‌وه‌تا جارێكی تر ده‌ستمان له‌سه‌ر سینه‌مان داده‌نێت، ده‌بینین دڵمان به‌په‌له لێده‌دات، هه‌ناسه‌كانمان سواری یه‌كتر ده‌بن و په‌نجه‌كانمان ده‌كه‌ونه سه‌ما.
له‌كۆتایدا ئه‌و كاتانه‌ی ئه‌م شاعیره دڵنیا ده‌بێت، كه مه‌عشوقه‌كه‌ی جارێكی تر ده‌ستی داوه‌ته‌وه ده‌ست ژیان ده‌پرسێت: تۆ هی منیت؟
ته‌نیا ئه‌م پرسیاره‌یه كه جارێكی تر ئه‌م شیعره وه‌ك هه‌ناسه‌یه‌كی عاشقانه ده‌خاته‌وه به‌ر گومان، ئایا عاشق شتێكی ده‌وێت، ده‌یه‌وێت كه‌سێك بكاته موڵكی خۆی یان عیشق فه‌نابوونی عاشقه له پێناوی مه‌عشوقدا؟ به دڵنیاییه‌وه فه‌نابوون و خۆ به‌خشییه نه‌وه‌كو بوون به‌خاوه‌ن شتێك.
پێشڕه‌و حسێن
ئه‌م نوسینه له ژماره(259) (ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر)دا بڵاوبۆته‌وه.