
له‌ئه‌لبوومه‌كه‌ته‌وه ده‌چمه‌وه ئه‌به‌دییه‌ت
پێشكه‌شه به تۆ، كه جاری وایه تارماییه‌كه‌ت ده‌بینم
ئه‌گه‌ر پێت خۆش بێت من هه‌موو شه‌وێك چیرۆكێكت بۆ ده‌نووسم, چیرۆكی (كتێبه پیره‌كه‌ی ده‌ستی پایز, شاره مێرووله‌كان غه‌م بۆ ئاوه‌دانی ده‌خۆن, دایكم پرچ بۆئاو ده‌هۆنێته‌وه, خه‌و به بارانه‌وه ده‌بینم, نامه‌كان ناگه‌نه ئاسمان, كه‌س وشه ماچ ناكات له‌ناوده‌سته شكاوه‌كانی هه‌وردا).
ئه‌مانه و چه‌ندین ناونیشانی چیرۆكی تر, به‌ڵام حه‌زم پێیه ئه‌مشه‌و چیرۆكی ئه‌لبوومه‌كه‌ت بگێڕمه‌وه, ئه‌مه‌وێت له ئه‌لبوومه‌كه‌ته‌وه بێمه‌وه لای خۆم, له تۆ ده‌رچم وله وێنه‌كانته‌وه ئه‌و شارانه بدۆزمه‌وه تۆ بیرت چووبوو بۆمی بگێڕیته‌وه، نا… نا…تۆ پێناچێت بیرت چووبێت, تۆ هه‌رگیز له‌و كه‌سانه نیت عاقیبه‌تی خۆت وشاره‌كان له ئه‌لبوومه‌كانه‌وه بگێڕیته‌وه, ئه‌وه منم كه وێنه‌ی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ت به وشه‌ی شكاو و پیتی نه‌وتراو له‌ته ڕسته‌ی بریندار وێنه ده‌كێشم.
بیرمه ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆ وێنه‌كانت هێنا نیشانت دام بۆ ئه‌وه‌ی خۆمی پێ ببڕم, به‌رله‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه بگاته ده‌ستم ته‌زوویه‌ك به‌گیانمدا هات, ده‌سته‌كانم قوورس بوون,وام زانی كۆشێك ئه‌ستێره ده‌گاته ده‌ستم و ئیت رمن تیاده‌چم، ئه‌بمه ته‌م، ئه‌بمه تۆز، ئه‌بمه هه‌مووشتێك و نابمه هیچ شتێك…,ئینجا له تۆوه ته‌ماشای خۆم ده‌كه‌م.
نیوه‌ی وێنه‌كانتم له زه‌وییه‌كه‌دا دانا و له‌به‌رگی ئه‌لبوومه چكۆله‌كه‌ته‌وه, هه‌مووئه‌ولاپه‌ڕانه‌م هه‌ڵدایه‌وه كه پڕبوون له‌بۆشایی سپی و ته‌نها من سه‌رم له دێڕه‌كانی ده‌رئه‌چوون.
له زۆربه‌ی وێنه‌كانتا هه‌وڵت دابوو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كه‌مێك ته‌لیسماوی بخه‌یته سه‌رلێوه‌كانت, له‌وكاته‌دا من بیرم له‌و زه‌رده‌خه‌نه ده‌كرده‌وه, كه (فه‌رووغی فه‌رووغزاد) له‌وێنه‌یه‌كیدا جادووی له شیعرپێكردبوو. ئه‌مزانی ئه‌و جله تۆخه‌ی به‌رت و ئه‌و ته‌ختیته تۆخه‌ش تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ناڕێكییه‌كی گه‌وره‌ی خستۆته‌سه‌ر ڕوخساره ئه‌به‌دیه‌كه‌ت, ئه‌گه‌رچی ڕووخسارت له‌شه‌راب سافتر و چاوه‌كانت تیله فه‌رسه‌خێكی قووڵی تیاده‌خوێنرایه‌وه, یان بڵێم ڕووخسارت له‌وده‌شتایانه ده‌چوون, كه‌دوای (باران) هێنده پڕده‌بێت له نه‌خشه ومه‌خفه‌ره‌ی ئه‌به‌دی, تاحاڵی عاسیبوون له جوانی, نه‌مزانی بۆ تۆ به‌م ته‌ختیته قووڵه مه‌كیاجه ناسكه‌كه‌ی ده‌ستی ئیلاهی لێڵ و لیخن ده‌كه‌یت, حاڵی بووم كه ئه‌و هه‌موو ئه‌ده‌واته كچانه‌یه‌ی خۆت, ڕووخسارت پێ شێواندووه، هیچ نییه ته‌نها بۆ خۆده‌رخستنێكی كاتی نه‌بێت, ببوره بیرم چوو پێت بڵێم, ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌و كچه‌ی برۆكانتی تیژكردبوو، شێوه هیلالییه‌كه‌ی شێواندبوو, ده‌یان خه‌ونی ناخۆشی بینیبوو,خه‌وی به‌وشارانه‌وه بینیبوو تۆخه‌ڵكت تیا ده‌گواسته‌وه بۆ به‌رزه‌خ, تۆی بینیبوو له‌و دیو دیواره ئه‌ستووره‌كانه‌وه شه‌رحی نهێنییه‌كانی قه‌ره‌جێكت كردبوو له ته‌نهاییدا بڕیاری دابوو(ته‌زبیحیكی ئه‌بڵه‌ق) به‌ده‌ستێوه‌بئاڵێنێ, هه‌ر ئه‌و كچه تۆی بینیبوو، وتارت بۆخاوه‌ن ئارایشتگاكان دابوو, باست له جادوو ته‌نكی مه‌كیاج كردبوو, كه چۆن ده‌توانین ئیمه‌ی كچان, له ڕێگای مه‌كیاجی ته‌نكه‌وه هه‌موودونیا بگرین.!!
ته‌نانه‌ت له شوێنێكدا بینرابوویت وایانزانیبوو تۆ(سه‌وسه‌ن فیكره‌ت)ی ناو(كۆشكی باڵنده غه‌مگینه‌كان)یت، كه‌چی تۆ به كه‌مێك غروورییه‌وه وتبووت: نا، من ئه‌و نیم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه ئیمزاتان له‌سه‌ر به‌رگی ئه‌و كتێبه بۆ ده‌كه‌م و كه‌مێكیش قسه له‌سه‌ر باڵنده‌كانی (كامه‌رانی سه‌لما) ده‌كه‌م. دوایی بیرم له‌وه كرده‌وه ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆ وێنه‌كانت تێدا گرتبوو، ئه‌گه‌ر بهاتایه و تۆ برۆت زیاتر خوار كردایه‌ته‌وه و شێوه كه‌وانه‌كه‌ی زیاتر بووایه و برۆت وه‌ك شێوه‌ی ئه‌و عاشقه خۆت ده‌رخستایه، ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌چه‌مێته‌وه بۆ گوڵێك بیری جوانی ده‌كه‌وێته‌وه و له‌شه‌رما په‌شیمان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه ڕه‌نگه به من ته‌فسیر نه‌كرێت، به‌ڵام به دیوێكی تردا ڕه‌نگه ویستبێتت ئه‌و بۆشاییه كورته‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان چاوه ڕه‌شه‌كانت و برۆ پڕه‌كانته‌وه، ڕه‌نگه حه‌زت كردبێت نه‌بێته چاڵێكی قووڵی شوێنی نه‌گریسی ته‌رمه‌كانی ئینسان.
دوای كه به‌ناو وێنه‌كانتا سه‌فه‌رم كرد له شوێنێكدا و له وێنه‌یه‌كت جلێكی ڕێك پۆشت له‌به‌ر كردبوو، ڕووخسارت بێ میكیاج و ته‌نك وه‌ك دڵی من… ئا…ته‌نك وه‌ك دڵی من، له‌وێدا له سێوێك ده‌چوویت له‌تێكت له ده‌ستما بێت و له‌ته‌كه‌ی تریشت له قووڵایی ناو له‌پی دنیا بێت هه‌موو ڕۆژێك ژیانی پێ ژیر كاته‌وه.
ئێستا هه‌موو ئێواره‌یه‌ك به‌ر له خۆرئاوابوونی شار، ئه‌و ده‌مه‌ی كۆڵانه‌كه‌مان له ته‌نیایدا داده‌گیرسێت، من ته‌فسیر بۆ وێنه‌كانت ده‌كه‌م، جاری وا هه‌یه له وێنه‌كانته‌وه سه‌دان دال و مه‌دلوول و نهێنی ناو وێنه‌كانت ده‌نووسمه‌وه.
ئه‌شێ له هه‌ندێ له وێنه‌كانتا ویستبێتت زه‌مه‌ن له‌و شوێنه‌دا بووه‌ستێنی، تا له‌وێوه كه‌شفی جاحێڵی خۆت بكه‌ی له‌ڕێگای فۆتۆوه، هه‌ر یه‌كه له وێنه‌كانت ناوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، وێنه‌ت هه‌یه ناوی (باڵی په‌پووله)یه، وێنه‌ت هه‌یه ڕووخسارت كه‌مێك ته‌ڵخه، له‌وێدا له‌مه‌غریبێك ده‌چیت باڵنده‌كان ڕه‌وی تیا بكه‌ن، ئه‌و وێنه‌یه‌م ناوناوه( ته‌لیسمی باڵنده له باوه‌شی مه‌غریبدا) له وێنه‌یه‌كی ترت كه‌مێك لار بوویته‌ته‌وه و دایكیشت له‌گه‌ڵه، ویستووته ته‌ماشای كامێراكه نه‌كه‌یت، ئه‌وه‌شم ناوناوه (ئه‌دره‌سی ون)، وێنه‌یه‌كی ترت هه‌یه پێده‌چێت دواین وێنه‌ت بێت، ناوم لێناوه(…………)!؟
به ڕووخسه‌تت ئه‌لبوومه‌كه داده‌خه‌م، ئه‌گه‌ر شه‌و ئه‌ستێره‌كانی خۆی بیر نه‌چێ، ئه‌وا ئه‌مشه‌و وه‌كو دواین ڕۆژی ساڵ خه‌وت پێوه ده‌بینم.
سیروان كه‌ریم