قه‌یران له قه‌یرانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا
دیارده‌یه‌کی گاڵته‌جاڕیی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بریتییه له بوونی ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌ی “شاعیر، نووسه‌ر، بیرمه‌ند، ڕۆژنامه‌وان، سیاسیی …هتد.”. ده‌کرێت بڵێین: که ژماره‌ی نووسه‌ر و بیرمه‌ند و سیاسیی له نیشتیمانی ئێمه‌دا له ژماره‌ی ئه‌و ڕیشۆڵانه زیاترن، که له وه‌رزی زستاندا دێنه کوردستانه‌وه. له سه‌رده‌می به‌عسدا هه‌مان پاشاگه‌ردانیی بوونی هه‌بوو، لێ هه‌رگیز وه‌ک ئێستای ئێمه نه‌بوو. ناکرێت ئه‌م گه‌شه‌یه ببه‌ستین به قۆناغی ئازادییه‌وه، چونکه ئه‌وه‌ی، که هیچ کاریگه‌رێتییه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م ژماره‌یه نه‌بێت ئازادییه. ڕه‌گی ئه‌م ژماره‌یه وا له‌ناو “دۆزینه‌وه‌ی خود”دا. کێشه‌ی مرۆڤی نیشتیمانی ئێمه بریتییه له کێشه‌ی نه‌زانینی “چ بوون”. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بێتوو پشیله‌یه‌ک بهێنینه پێشچاوی خۆمان، پشیله‌یه‌ک، که پێیوایه ئه‌و کووکووختییه‌که نه‌ک پشیله‌یه‌ک. ڕۆژانه له‌سه‌ر ستاره‌ی ماڵێکه‌وه هه‌وڵی فڕیین ده‌دات و خۆی فڕێده‌داته خواره‌وه و ده‌که‌وێته سه‌رزه‌ویی. پشیله‌که ده‌بێته مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی ئێمه و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کانی تریش، لێ ئه‌و هه‌ر سووره له‌سه‌ر کووکووختییبوونی خۆی. مراوییه ناشیریینه‌که‌ی “هانس کرستیان ئه‌نده‌رسن، ناسراو به هۆ سی ئه‌نده‌رسن” پێیوابوو، که ئه‌و مراوییه‌کی ناشیریینه، نه له فامیلییه‌که‌ی خۆیدا جێگای ده‌بۆوه نه له هیچ شوێنێکی تردا، هه‌میشه سووکایه‌تیی پێده‌کرا، هه‌تا له زمستانێکی سه‌ختدا پیاوێکی جوتیار له‌کاتی باریینی به‌فرێکی زۆردا ده‌یدۆزێته‌وه و هه‌تا سه‌ره‌تای به‌هار له خانه‌که‌ی خۆیدا داڵده‌ی ده‌دات و له مه‌ترسیی ڕه‌قبوونه‌وه له سه‌رماندا و مردن له برساندا دووری ده‌خاته‌وه. له به‌هاردا کاتێک خوتیاره‌که ئه‌م باڵنده‌یه ئازاد ده‌کات له مێرگێکدا دوو قوڵنگ دێنه لای و سه‌رسامیی خۆیان به‌رانبه‌ر به جوانیی ده‌رده‌بڕن. ئیدی لێره‌وه ئه‌م مراوییه ناشیریینه تێده‌گات، که ئه‌و مراوییه‌کی ناشیریین نییه، به‌ڵکوو قوڵنگێکی جوانی که‌م وێنه‌یه. لێره‌وه ئه‌م باڵنده‌یه هه‌ست ده‌کات ئه‌و چییه. کێشه‌ی پاشاگه‌ردانیی نووسه‌ر، شاعیر، ڕۆژنامه‌وان و بیرمه‌ندبوون له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له‌وه‌دایه، که هه‌موو خۆیان پێ قوڵنگێکی جوانی که‌م وێنه‌یه، که ده‌کرێت بڵێم پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته ئه‌ویش “مراوییه‌کی ناشیریین”. ئه‌وانه‌ی قوڵنگن جوتیارێک شکنابه‌ن بیناگرێته‌خۆ، یان ئه‌وه‌تا له سه‌رمای زستانێکی سه‌ختدا ڕه‌قده‌بنه‌وه یان ده‌که‌ونه ده‌می گورگه‌وه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئاخۆ ئه‌م پاشاگه‌ردانییه له پارته‌کانه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگا یان له کۆمه‌ڵگا‌وه هاتۆته ناو پارته‌وه؟ پارته‌کانی تر کێشه‌ی من نین، ئه‌وه‌ی من ئێستا ده‌مه‌وێت ئێخه‌ی بگرم یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه. من ده‌ڵێم: یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان هۆکاره له گه‌وره‌کردنی ئه‌م دێمۆنی شاعیر و نووسه‌رانه‌دا. له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه یه‌کێتیی بوو دارشه‌قی خسته بن هه‌نگڵی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر هه‌تاوه‌کوو به‌پێوه ڕایانبگرێت. ئه‌مانه له‌شکرێک مراوی ناشیریینیان به‌رهه‌مهێنا و پێش خۆیانیان خستن، هه‌روه‌ک چلۆن پارته‌کان پێویستیان به ژماره‌ی زۆری شه‌هید بوو ئه‌مانیش ئاوها پێویستیان به ژماره‌ی زۆری مراوی ناشیریین بوو، هه‌تا له ڕێگای ناشیریینی ئه‌مانه‌وه جوانیی خۆیان به ئاڕایشتی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌ربخه‌ن. هه‌نووکه ئه‌و نووسه‌رانه دارشه‌قه‌کانیان فڕێداوه و خۆیان بوونه‌ته خاوه‌نی کۆمپانیای دروستکردنی دارشه‌ق بۆ مراوی ناشیریین. نیشتیمانی ئێمه نیشتیمانی مراوییه ناشیریینه‌کانه، مراویی گه‌لێکی ناشیریین، که خۆیان پێ قوڵنگه. یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان خاوه‌نی نه‌ک سه‌دان بگره هه‌زاران له‌م مراوییه ناشیریینانه‌یه، خاوه‌نی سه‌دان و هه‌زاران ژن و پیاوی بچووکه.
کێشه‌کانی یه‌کێتیی، که وه‌ک به به‌رده‌وامیی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت، کێشه‌ی هه‌بوونی بیروڕای جیاواز نییه، به‌ڵکوو کێشه‌ی هه‌بوونی پیاوی بچووکه تێیدا. کێشه‌ی تاکی یه‌کێتیی له بچووکه‌وه هه‌تاوه‌کوو گه‌وره له‌وه‌دایه، که خودی خۆیان بێڕێزیی به خۆیان ده‌که‌ن، نه‌ک پێیانبکرێت. گوێبگره پیاوی بچووکی یه‌کێتیی “تۆ خۆت بێڕێزیی به خۆت ده‌که‌یت و هه‌رکه‌سێکیش، که لێته‌وه نزیکه به بێڕێزییکه‌ر و دوژمنی خۆت و یه‌کێتیی ده‌زانیت، له‌کاتێکدا دوژمنی یه‌کێتیی ئه‌ندامی یه‌کێتیی خۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر بێتوو بێڕێزییکه‌ر و دوژمنی یه‌کێتیی له‌ناو ماڵی یه‌کێتییدا نه‌مێنێت، ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی یه‌کێتییدا که‌س بێڕێزییکه‌ر و دوژمنی یه‌کێتیی نییه، به‌ڵکوو ململانێکه‌ری ئه‌ون. له مێژووی یه‌کێتییه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا فاکتۆرێکی ده‌ره‌کیی نه‌بووه‌ته هۆی لێبوونه‌وه‌ی که‌رتێکی یه‌کێتیی، به‌ڵکوو یه‌کێتیی هه‌میشه خۆی له‌ناو خۆیدا خاوه‌نی فاکتۆر بووه بۆ که‌رت که‌رتبوونی، دیسانه‌وه به شانازییه‌وه ده‌یڵێمه‌وه: چونکه ماڵی یه‌کێتیی پڕه له پیاوی بچووک. زێڕدۆزه‌ره‌وه‌ی ڕاسته‌قینه ده‌زانێت له‌کوێدا بۆ زێڕ ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام یه‌کێتیی له باڵه‌خانه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه به دووربین ده‌ڕوانێته که‌له‌پۆ و بۆ زێڕ ده‌گه‌ڕێت.
ده‌مه‌وێت پیاوه بچکۆلانه‌کانی یه‌کێتیی، ژنه بچکۆلانه‌کانی یه‌کێتیی ئێستا و ئالێره‌دا هه‌ست به بچووکیی خۆیان بکه‌ن، درک به بچووکیی خۆیان بکه‌ن هه‌تاوه‌کوو کار له‌وه‌دا بکه‌ن، که گه‌وره بن. پیاوه گه‌وره‌کان، ژنه گه‌وره‌کانی جیهان وه‌ک ئێوه بچووکبوون، به‌ڵام زووتر درکیان به بچووکیی خۆیان کردووه و کاریان له‌وه‌دا کردووه، که گه‌وره بن. که‌میی له‌وه‌دا نییه، درک به بجووکی خۆت بکه‌یت، به‌ڵکوو له‌وه‌دایه، که بچووک بیت و پێتوابێت گه‌وره‌یت. که مراوییه‌کی ناشیریین بیت و پێتوابێت قوڵنگێکی جوانی که‌م وێنه‌یت. ده‌مه‌وێت ده‌ست له‌وه هه‌ڵبگریت، که له‌ژێر مرۆڤه‌وه بژییت، پاشکۆی که‌س مه‌به، به‌ڵکوو خودی خۆت به، خۆتی ڕاسته‌قینه. بۆچوونێکم پێمه‌ڵێ، که ئیمڕۆ له ڕۆژنامه‌یه‌کدا خوێندووته‌ته‌وه، هی سه‌رۆکێکی تووڕه‌ت، به‌ڵکوو هی خودی خۆت. من ده‌زانم، که تۆ خۆت درک به‌وه ناکه‌یت، که تۆش وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی تری گه‌وره ده‌توانیت بیربکه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر بته‌وێت خۆت بیت. تۆ له قوڵایی خۆتدا ئه‌وه‌یت، که خودایه‌ک، نووسه‌رێک، که بیرمه‌ندێک بوونه‌وه‌ره‌که‌ی خۆیانن، که‌چیی مه‌خابن تۆ پێتوایه، که ئه‌ندامێکی یه‌کێتییت. به‌رپرسی گه‌وره و گرانی ڕێکخستنه‌کانی ئه‌وروپا، هی هه‌موو یه‌کێتیی نیشتیمانیی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی، ڕێکخستن، سه‌رکردایه‌تیی، ڕاگه‌یاندن …هتد.یت. له‌کاتێکدا، که تۆ پێتوایه ئه‌وه‌یت، چاوه‌ڕوانی هیچی ترت لێناکه‌م له‌م مامه‌ڵانه‌ت زیاتر نه‌بێت، لێ وه‌ره خۆت به، خۆتی ڕاسته‌قینه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ت لێده‌که‌م، که له زووتریین کاتدا درک به بچووکی خۆت بکه‌یت و کار له گه‌وره بوونی خۆتدا بکه‌یت. من نیچه فێریکردم، که مرۆڤبوون به‌س نییه، به‌ڵکوو ده‌بێت هه‌نگاوبنێین بۆ سه‌رو مرۆڤایه‌تیی، هه‌ر من پێتناڵێم درک به بچووکی خۆت بکه، هه‌ر من پێتناڵێم کار له گه‌وره‌بوونی خۆتدا بکه، به‌ڵکوو نیچه و ڕایشیش پێیانگووتوویت. ده‌زانم تۆ ده‌ترسسیت، ترست له سه‌رکه‌وتن بۆ به‌رزایی هه‌یه، ترست له قوڵیی هه‌یه، بۆیه ئاماده نیت بیربکه‌یته‌وه.
ده‌تانه‌وێت کوردستان به‌خته‌وه‌ر بکه‌ن؟ ده‌تانه‌وێت به‌خته‌وه‌ریی بخه‌نه هه‌موو ماڵێکه‌وه؟ تووڕه مه‌بن، ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌ر به کوڵ پێتان پێبکه‌نم. پێمبڵێن: چلۆن له‌لای ئێمه ده‌توانرێت ماڵێکی به‌خته‌وه‌ر بوونی هه‌بێت، ماڵێک، که خۆشه‌ویستیی و گه‌وره‌یی تێدا بدۆزیته‌وه، له‌کاتێکدا ماڵه‌کانمان به‌شێکی ئه‌و خاکه‌ن، که خاوه‌نی هه‌زاران ڕق و کینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه؟! کوردستان خاڵیی خاڵییه له خۆشه‌ویستیی و لێوان لێوه له ڕق. چونکه له نیشتیمانی ئێمه‌دا خۆشه‌ویستیی نییه، هیچ که‌س ئاماده‌ی په‌سه‌ندکردنی ئازادیی نییه. ته‌نها ئه‌و که‌سه‌ی ئازادیی ده‌به‌خشێت ده‌توانێت خۆشه‌ویستییش بدات. تفه‌نگ و ده‌سته‌ڵات کوردستان ئازاد ناکات به‌ڵکوو خۆشه‌ویستیی. تۆی بچووک، که ڕۆژانه نیشتیمانم هه‌تده‌که‌یت توانای به‌خشینی خۆشه‌ویستییت نییه، تۆی بچووک نیشتیمانم دیل ده‌که‌یت ئازادی ناکه‌یت، چونکه تۆ سیاسییه‌ک، سه‌ردارێک، ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی نارسیستیت خۆت نه‌بێت هیچ که‌سێکی ترت خۆشناوێت.
ژنێکی ئه‌مێریکیی ده‌ڵێ: (Fuck me Now and Love me Later) بۆچیی ئێستا و ئالێره‌دا خاوه‌نی مامه‌ڵه نه‌بین، ئه‌گه‌ر یه‌کترییشمان خۆشنه‌وێت، به‌ڵام له ڕێگای پراکتیزه‌کردنی کاری پێکه‌وه‌ییمانه‌وه، به‌هۆی هارمۆنیی و هاوئاهه‌نگییمانه‌وه ده‌توانین له ئاینده‌دا بگه‌ین به خۆشه‌ویستیی. قسه‌ی ژنێکی وا بۆ من جێگای تێڕامانه، ئێمه ده‌توانین ڕسته‌یه‌کی سێکسوالیزه‌کراو له بوارگه‌لێکی تریشدا پراکتیزه بکه‌ین. ئه‌وه‌ی من له ڕسته‌یه‌کی ئاوهادا به‌دی ده‌که‌م بریتییه له بڕیاردان له‌سه‌ر ئێستا و ئالێره‌دا ده‌توانیت چیی بکه‌یت؟ چیتده‌وێت ئێستا و ئالێره‌دا؟ ئه‌وه‌ی ده‌توانیت بیکه‌یت، بیکه، ئه‌وه‌ی ده‌توانیت بیبه‌خشیت، بیبه‌خشه. ئه‌وه‌شی له تواناتدا نییه هه‌ڵیبگره بۆ ئاینده. ده‌زانم تۆی بچووک په‌سه‌ندێتیی به‌وه ناده‌یت، که که‌سێکی تر له تۆ زاناتر بێت، به‌تواناتربێت، دڵسۆزتر بێت، یه‌کێتیی تر بێت، زیاتر یه‌کێتیی و نیشتیمان و ئازادیی خۆشبوێت. تۆ سیاسییه‌کی خاوه‌نی که‌ڕاکته‌رێکی “نارسیستی فال”یت. (Phallisch Narzisstisch) ئه‌ندامی زاووزێت له خزمه‌تی خۆشه‌ویستییدا نییه، به‌ڵکوو له خزمه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دایه له ژن و ئامڕازێکه بۆ پراکتیزه‌کردنی تووڕه‌بوونت، تۆی سادیست ته‌نها به شه‌هوه‌ت ئاسووده نابیت، به‌ڵکوو ده‌بێت گوێت له گریانی ژنه‌که‌ش بێت، ده‌بێت بێده‌سته‌ڵاتیی ژنه‌که‌ش ببینیت. یه‌کێتیی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ئێراک و ناوه‌ڕاستیی خۆرهه‌ڵات له قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی سیاسییدایه، که‌چیی له‌ناو خودی خۆشییدا له‌سه‌ر ده‌ستی ژن و پیاوی بچووکی وه‌ک ئێوه خاوه‌نی قه‌یرانێکی تریشه، بۆیه ناوی ده‌نێم قه‌یران له قه‌یرانی یه‌کێتییدا.
تۆی پیاوی بچووکی یه‌کێتیی، پیاوی بچووکی سۆسیال دیموکرات، که له شاخ بوویت سه‌گه‌که‌ت به زنجیر و گوریسێکی گه‌وره به‌ستبۆوه، ده‌تگووت ئه‌مه گه‌ماڵێکی ترسنۆک بوو، که بۆیان هێنام، به دارلێدان و به‌ستنه‌وه‌ی له هۆده‌یه‌کی تارییکدا وه‌هام فێرکردووه سڵ له شێر نه‌کاته‌وه. تۆی پیاوی بچووک، مرۆڤی هومانیست و خۆشه‌ویستیی نیت، تۆ بوونی خۆت له‌سه‌ر زه‌ویی ڕق و تووڕه‌بوون و تاریکیی دروستکردووه، مرۆڤی شار و سیاسه‌تێک نیت بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیی. ماڵه‌کانمان پێویستیان به‌و سه‌گه ئارام و نیانانه‌یه، که باوه‌ش به هه‌موو منداڵ و پۆسته‌چییه‌کدا بکه‌ن، که دێنه ماڵمان نه‌ک به که‌ڵبه‌ی تیژ هه‌لاهه‌لایان بکه‌ن. یه‌کێتیی به تۆ و سه‌گه به‌ستراوه‌کانته‌وه له قه‌یراندایه پیاوی بچووک. درک به بچووکیی خۆت بکه هه‌تا به‌ره‌و به‌رزایی هه‌نگاوبنێیت، زنجیر له ملی سه‌گه‌کانت بکه‌ره‌وه و فێریان بکه نه به که‌س بوه‌ڕن نه که‌سیش بگه‌زن، باوه‌ش و خۆشه‌ویستیی به‌خته‌وه‌ریان ده‌کات نه‌ک وه‌ڕیین و گه‌ستن.
نزیکه‌ی وا یانزده ساڵه کورد له باشووردا چاوه‌ڕوانی مردنی مام جه‌لال ده‌کات، هه‌م ناحه‌زانی له‌کاتی نه‌خۆشبوونیدا مه‌ڕ بۆ مه‌رگی ئه‌و ده‌ده‌ن به زه‌وییدا هه‌میش که‌سوکار و دۆسته‌کانی ئه‌و له‌کاتی چاکبوونه‌وه‌یدا مه‌ڕ بۆ خێر ده‌ده‌ن به زه‌وییدا. (هه‌ربۆیه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ مام جه‌لال تاوانباره له سه‌ربڕیینی زۆریینه‌ی مه‌ڕه‌کانی کوردستاندا). مام جه‌لال هێشتا له ژیاندایه و مه‌ترسیی که‌رت که‌رتبوونی یه‌کێتیی له ئارادایه. من ئه‌م باروودۆخه ناوده‌نێم (تیکی بۆمبای که‌رتبوون)، من پێموایه له‌دوای مام جه‌لال یه‌کێتیی ده‌بێت به سێ که‌رته‌وه، ده‌شێت دوانیان بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سته‌ڵاتدا له‌یه‌کتریی نزیکببنه‌وه، لێ یه‌کێکی تریان به هۆی هه‌ستی خۆبه باشتر زانین ده‌شێت لێیان دووربکه‌وێته‌وه، ئینجا یان ئه‌وه‌تا ده‌یه‌وێت لاسایی گۆڕانبکاته‌وه، که پێیوایه ده‌بێته خاوه‌نی کۆیه‌کی هۆشیار له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا و پشتگیرییه‌کی گه‌وره‌ی نووسه‌ران و ڕێکخراوه‌کان وه‌رده‌گرێت، یان ئه‌وه‌تا خۆی ده‌کات به ناو گۆڕاندا و له‌وێوه ململانێی یه‌کێتیی ده‌کات. ئه‌م ئه‌گه‌ره شیاوی ڕوونه‌دانه، ئه‌گه‌ر بێتوو پیاو و ژنه بچکۆلانه‌کانی ناو یه‌کێتیی درک به بچووکی خۆیان بکه‌ن و کار له گه‌وره‌کردنی خۆیاندا بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی یه‌کێتیی پێویستیه‌تی بریتیی نییه له له‌شکرێک ئه‌ندامی ڕێکخستن، وه‌ک چه‌ندیینجاریش گووتوومه ڕێکخستن دومه‌ڵی سه‌ر دڵی یه‌کێتییه. ئه‌وه‌ی یه‌کێتیی پێویستیه‌تی بریتیی نییه له له‌شکرێک نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه، که ئه‌ندامانی یه‌کێتیی خۆیان بن. یه‌کێتیی پێویستی به‌وه‌یه، که ئه‌ندامه‌کانی بگه‌ڕێن بۆ خۆیان و خۆیان بدۆزنه‌وه، خۆیانی ڕاسته‌قینه. ژن و پیاوه بچکۆلانه‌کانی درک به بچووکیی خۆیان بکه‌ن و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن بده‌ن به‌ره‌و لوتکه. قه‌یرانی یه‌کێتیی به مرۆڤی گه‌وره چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و قه‌یرانه‌که‌ی ناو قه‌یرانی یه‌کێتیش به نه‌مانی ژن و پیاوه بچکۆلانه‌کان، به گه‌وره‌کردنیان، به کردنیان به خۆیان.
29.12.2011
پۆڵا سەعید