
له بادینان بۆنی عه‌ره‌ق و ئاگر بۆ مه‌رامی سیاسی تێكه‌ڵكران
رووداوه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان له پێش هه‌موو شتێكه‌وه بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و مه‌رامێكی سیاسی كرابێت یا نه‌كرابێت ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رخستین كه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم به به‌پینه‌و په‌ڕۆ به‌رێوه ناچێت پێویستی به چاكسازی بنه‌ره‌تی هه‌یه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات چاكسازی له كۆی سیسته‌می سیاسی ئه‌و هه‌رێمه بكات ئه‌گینا راسته تۆ له سه‌رای ئازدی خه‌ڵك به لوله‌ی تفه‌نگ ده‌نێریته‌وه ماڵه‌وه‌و له هه‌ولێریش به زه‌بری هێزی سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌ی چی له‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیه قه‌تیس ماوه‌ی نێوان ناخی خه‌ڵكی بادینان ده‌كه‌ی كه ئه‌وه چه‌ندین ساڵه به‌بێ ویستی خۆیان و به به‌رچاوی خۆیان ده‌سه‌ڵات له‌و هه‌رێمه خه‌ریكه به چه‌پ و راستیه‌وه لێده‌خوات.
دوای رووداوكانی ده‌ڤه‌ری بادینان و زاخۆ وسێمێل به تایبه‌تی ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌وا بارودۆخی سیاسی كوردستان وه‌ك پوشی لێهاتووه به یه‌ك ده‌نكه شقارته زۆرترین زیان به هاوڵاتیان ده‌گه‌ینێت و هیچ ئیراده‌یه‌ك و ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت به ئاسانی كۆنترۆلی بكات جگه له‌وه‌ی ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ده‌ست به كرده‌وه‌ی چاكسازی بكات و واز له دروشمه‌كانی بهێنێ چونكه ئه‌وه‌ی كراوه تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك دروشم خۆی نمایش كراوه ئه‌وه‌نده به كرده‌وه له‌سه‌ر زه‌وی بیندراو جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌گینا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان كه گڕیگرت ته‌ڕو ووشكی پێكه‌وه ده‌سوتێنێت و كۆی سیسته‌می سیاسی ئه‌و هه‌رێمه‌ش ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، چونكه پێش هه‌موو كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌می ئه‌و شاره به‌رپرسیاره له هه‌موو باروۆخێكی به‌و شێوه‌یه چونكه پێش سوتانی باره‌گای حزبه‌كانی ئه‌و شاره موڵكی گشتی سوتێندرا جا به هه‌ر بیانوێكهوه بێت، له هه‌مووشیان سه‌یرتر وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند جاری پێشوو به به‌رچاوی ده‌زگا ئاسایش و سه‌ربازه‌كانی ئه‌و شاره هێرش ده‌كرایه سه‌ر دووكانه‌كان ئه‌وه‌ی بینیشمان ده‌زگاكانی ئه‌و شاره ته‌نیا جار جار پاڵیان به یه‌كێكه‌وه ده‌نا به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ستیان بۆ شل ده‌كردن تا بچن بیانسووتێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێمان بڵێن به ده‌ستمان نیه به‌ڵام به دڵمانه یانیش وه‌ك یارییه‌كانی تۆم و جێری خه‌ریكی وازی بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه كه دواجار بینیمان نه‌شیان توانی پارێزگاری له باره‌گای یه‌كگرتووش بكه‌ن ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ئه‌و شاره به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و كرده‌وانه‌ن چونكه ئه‌وانه مۆڵه‌تیان هه‌م به دووكانه‌كان داوه هه‌میش به‌رپرسن له پاراستنی باره‌گاكانی ئه‌و شاره ده‌بوو نه‌هێڵن و له‌بری وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ك بینه‌ر ببینرێت پارێزگاریان لێیان بكردابوایه، چونكه به‌و كرده‌وه‌یان ئه‌وه‌مان پێده‌لێن یا ئه‌وه‌تا یاسا نیه له‌و وڵاته و یانیش یاسا هه‌یه به‌ڵام ته‌نیا له‌وكاتانه به‌كار ده‌هێندرێت كه ده‌سه‌ڵات سوودی لێوه‌ربگرێت ئه‌گینا خۆ دوو رۆژ پێش ئه‌و رووداوه خه‌ڵكی توره‌ی شاری هه‌ولێر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر موسڵیان داخست و پشێوهیهكی زۆریان نایه‌وه به‌ڵام هه‌ر به چاو توروكانێك به هێزی زێره‌ڤانی ئه‌و شاره ئه‌و شوێنه‌یان پێچوڵكرا بۆیه هیچ بیانوێك نیه به‌ده‌ست به‌رپرسانی ئه‌و شاره ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه به‌ده‌ستیان نه‌بوو به‌ڵام به دڵیان بووه.
ئه‌وه‌ی روویداوه له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌مانخه‌نه نێوان دووریانه‌وه یان ئه‌وه‌تا كه ته‌قینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و شاره‌یه به تابیه‌تی و جۆرێكه له خۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له ده‌ست سیسته‌می سیاسی كه ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌رێوه‌ده‌بات و یانیش ئه‌وه‌تا ئه‌وش وه‌ك رووداوێكی ئاسایی بووه كه دواتر رووداوه‌كانی به مه‌رامێكی سیاسی گۆڕدراوه‌و ئاراسته‌یه‌كی تری وه‌رگرتووه یانیش ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یتوانیوه به‌ده‌نگ داواكارییه‌كانی هاوڵاتیان بێت، ئاخر كاتێ باس له كۆنترڵكردنی مه‌لاكان ده‌كرێت به‌وه‌ی كه هه‌ریه‌كه‌و به كه‌یفی خۆی كار له سۆزی خه‌ڵك نه‌كات و پێویسته به پرۆژه یاساییه‌ك هه‌یه بۆ رێكخستنی خوتبه‌كانی و په‌یامی مه‌لاكان ده‌كرێت كه‌چی له‌بری ئه‌وه‌ی پشتگیری بكرێت ده‌چن لایده‌ده‌ن و ته‌فسیری تری بۆ ریز ده‌كه‌ن، چونكه كاتێك كونێك ده‌كه‌وێته جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات پێویستی به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه نه‌ك ئه‌وه‌تا بیبهستیتهوهو له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی بیشاریته‌وه پێشتوابێت ئه‌مه‌ش جۆرێكه له چاره‌سه‌ر، كه دواجار وه‌ك ئه‌وه‌ی بادینانی لێدێت و ته‌فسیرو خوێندنه‌وه‌ی زۆریش هه‌ڵده‌گرێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش له‌به‌رده‌میدا كراوه ده‌بێت.
وێنه‌ی روداوه‌كان زۆر له وێنه‌كانی ساڵی 2005 شاری دهۆك ده‌چوون كه به‌هه‌مان شێوه بینیمان چۆن باره‌گای یه‌كگرتوویان سوتاند دواتریش ئه‌و حزبه له‌رێگه‌ی سوڵحێكی سیاسیی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی برێك پاره له‌خوێنی شه‌هیدو برینداره‌كان و سوتانی بارهگاكانیشی خۆش بوو و لیژنه‌و دادگاكانیش هیچییان بۆ نه‌مایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ك مهزههلهیهكی سیاسی سه‌یر ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كاتی رووداوه‌كان رووده‌دان هه‌ر زوو ده‌سه‌ڵات بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ده‌ڵێت لیژنه‌یه‌كی بۆ پێكدهنێرێت وه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌مین لیژنه‌یه له‌و هه‌رێمه پێ بهێندرێت خێرا وه‌ك موژدانه‌یه‌ك ده‌ده‌ن به گوێ هاوڵاتیان، به‌ڵام بێ ئاگای له‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و هه‌رێمه زۆر له‌وه شاره‌زاترن كه له‌و هه‌رێمه به سه‌دان لیژنه‌ی بۆ پێكهێندراوه كه‌چی نه‌یانتوانیوه دارێكی بخه‌نه سه‌ر به‌ردێكی كێشه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه جگه له قه‌تیس كردنیان و زۆر له‌مێژیشه ده‌وترێت هه‌ر كارێك بته‌وێت جبێبهجێنهكرێت بیده ده‌ستی لیژنه‌یه‌ك، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌ی دوكانه‌كانی مه‌ی فرۆشی له‌و شاره بچووكه هه‌بێت، ده‌بێت ژماره‌ی كریاره‌كانی چه‌ند بێت و كێش بن، كه ئه‌و هه‌موو هاوڵاتیانه رژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌ی كێن ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بسوتێن كریاری ئه‌و دوكانانهن بوونه، بۆیه ئه‌و جۆره كاره‌ساتانه ده‌كه‌وێته ژێر گومانی ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی ئه‌و كاره‌یان له پایه‌ی چی بوبێت جگه له‌وه‌ی ئه‌وه‌مان پیده‌ڵێت كه له‌و هه‌رێمه قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره هه‌یه ئه‌وه‌نده پێویستی به چاره‌سه‌ر كردن هه‌یه نه‌ك بێت خه‌ریكی پینه‌كردنی بین، ئه‌گینا زۆرن ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌و هه‌رێمه به په‌نگخواردوویی ماونه‌ته‌وه‌و چاوه‌رێی ده‌نگه شهقارتهیهكن.
نه‌جات ئه‌حمه‌د
تیبینی: ئه‌م وتاره له‌ژماره 513ی رۆژنامه‌ی میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه
Najatahmad77@yahoo.com