کۆمه‌ڵێک چالاکی به بۆنه‌ی 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
هۆزان مه‌حمود نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ریکخراوی ئازادی ژن له عیراق له کۆمه‌ڵێک چالاکی دا به بۆنه‌ی 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
سوید-یۆتۆبۆری:
له ڕۆژی 7ی مارس له سه‌رداوای ڕێکخراوی ئازادی ژن له ئێران هۆزان مه‌حمود به‌شداری کرد له کۆنفڕانسێکی جیهانیدا تایبه‌ت به( مافی ژنان، سێکیولاریسم و ئیسلامی سیاسی) وه شه‌وی هاوپشتی له‌گه‌ڵ خوێندکارانی زیندانی له ئێران. کۆمه‌ڵێک له وتار بێژانی کورد و ئێرانی و سویدی و فه‌ڕه‌نسی به‌شداربوون له‌م کۆنفڕانسه‌دا له‌وانه: ئیره‌جی جهننتی عه‌تایی ، دیبا عه‌لیخانی، ڕه‌سوڵ عه‌وڵڵا، سارا محه‌مه‌د، ماریا هاگبیرگ، ئازه‌ر ماجیدی، هوما ئه‌رجومه‌ند و که‌سانێکی تر. هۆزان له‌م کۆنفڕانسه‌دا ئاماژه‌ی به بارودۆخی ئێستای ژنانی کوردستان و عێراق و عه‌قڵیه‌تی مه‌زهه‌بی، پیاوسالاری وه خێڵه‌کی که ژنانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی له دواکه‌وتوویی و بێمافی یه‌کی زۆردا ڕاگرتووه کرد.
به‌لجیکا- برۆکسل:
له ڕۆژی 8 ی مارس دا له‌سه‌ر داوای که‌مپینی ژنانی ئێران له دژی یاسا دواکه‌وتووه‌کان و دژه ژنان، هۆزان به‌شداری له ڕێ پێوانێکدا کرد له شاری برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیک به دژی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له ئێران، و نا بۆ جه‌نگ.
هۆزان وتاریکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد و پشتیوانی ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراقی بۆ هه‌وڵه‌کان و خه‌باتی ژنانی ئێران له دژی ئیسلامی سیاسی و یاسا ئیسلامیه‌کان و هه‌روه‌ها له دژی خه‌ته‌ری جه‌نگی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران دووپات کرده‌وه.
به‌ریتانیا-له‌نده‌ن:
-له‌سه‌ربانگهێشتی ڕێکخراوی ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆبه‌رگری له مافه‌کانی ژنان و ڕێکخراوی ژنانی په‌نابه‌ری کوردستان هۆزان مه‌حمود به‌شداری کرد له‌سیمینارێکدا که له 1مارس دا به‌ڕێوه چوو،. له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به به‌ها دینی و پیاوسالاری و دواکه‌وتوه‌کان کرد که ژنانی کوردستانی کۆیله کردوه و ڕۆژانه ژنان ناچار به خۆکوشتن ده‌بن بۆ ده‌رباز بوون له‌م بارودۆخه ناهه‌مواره. شایانی باسه کۆمه‌ڵێک وتاربێژقسهوباسیان کرد له‌وانه نوێنه‌ری پۆلیس، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم به‌یان سامی، وه ئاسۆ که‌مال، سه‌وسه‌ن سه‌لیم، کورده عارف، گۆنا سه‌عید، ده‌شتی جه‌مال، دیانا نامی،و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری یه‌کێتی ژنان.
-له ڕۆژی 10 ی مارس دا له‌سه‌ر داوای ڕێکخراوی دژی هه‌ڵاواردنی ژنانی ئێران هۆزان مه‌حموود به‌شداری کرد له سیمینارێکدا که له کۆنوه‌ی هاڵی له‌نده‌ن به به‌شداری نزیک به سه‌د که‌س به‌ڕیوه‌چوو.
ئه‌م سیمیناره له ژیر ناونیشانی ( ئیسلام، مافی ژنان و حیجاب) به‌ڕێوه چوو. هۆزان محمود یه‌که‌م ووتاربێژی ئه‌م سیمیناره بوو که به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر بێ مافی و بێ حورمه‌تی کردن به ژنان له جیهاندا و به‌تایبه‌ت ژنای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ژێر سایه‌ی دین و یاسا دینی یه‌کاندا قسه‌وباسی کرد. ووتاربێژانی تری ئه‌م سیمیناره بریتی بوون له مه‌ریه‌م نه‌مازی قسه‌که‌ری ریکخراوی ئیکس موسلم و ریکخراوی دژی هه‌ڵاواردن له به‌ریتانیا، مینا ئه‌حه‌دی قسه‌که‌ری ریکخراوی ئیکس موسلم و ریکخراوی دژی هه‌ڵاواردن له ئه‌لمانیا، لویس کاولین سه‌رۆکی کۆمیته‌ی سه‌راسه‌ری ژنانی یونیسون. هه‌روه‌ها به‌ریوه‌بردنی کۆنفرانسه‌که‌ش له لایه‌ن هانا ئیستینسون به‌ریوه‌به‌ری کۆمه‌لگای هیومانیسته‌کانی به‌ریتانیا به‌رێوه‌برا.
ئه‌مه‌ش لینکی ڤیدیوی قسه‌کانی هۆزانه:
http://video.google.co.uk/videoplay?docid=-7298345386961536136
شایانی باسه کورته‌یه‌ک له وتاره‌که‌ی هۆزان مه‌حمود له سایتی ئۆپن دیمۆکراسی بڵاوکراوه‌ته‌وه:
http://www.opendemocracy.net/blog/we_stand_for_all_women
هه‌روه‌ها له ئێواره‌ی 8 ی مارس دا هۆزان محمود له سه‌ر داوای ڕێکخراوی هاوپشتی کرێکاران له شه‌وێکی هاوپشتی دا وتارێکی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی کرد به ناهه‌مواری بارودۆخی ژنانی کوردستان و عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی له ژێر سایه‌ی دین و یاسا پیاو سالاری یه‌کاندا. وه هۆزان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی خه‌باتی نیو نه‌وه‌یی ژنان کردوه.
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عیراق-نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه
25/3/2008