Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
تیرۆرپەیمانى بەجیهان داوە بەردەوامبێت

تیرۆرپەیمانى بەجیهان داوە بەردەوامبێت

Closed

  (خوێندنەوەیەكى گشتى بۆ تیرۆر،بەتایبەت تەقینەوەكەى بەردەم سلێمانى پاڵاس)
 هەرێم عوسمان……

 پێویستە پێش دەستپێكردنم بەوتارەكە ڕوونكردنەوەیەك بەخوێنەرانى خۆشەویست بدەم,ئەم ووتارەى  بەردەستان چوارڕۆژ.دوایى تەقینەوەكەى بەردەم ئوتێل سلێمانى پاڵاس لەڕێگەى ئینتەرنێتەوە ناردم بۆڕۆژنامەى چاودێر.بەڵام بەدوایى ناردنى وتارەكە دووژمارەى چاودێردەرچوو بابەتەكەمى تیادا بڵاونەكرابویەوە لەكاتێكدا لەكاتى ناردنى بابەتەكەمدا داوام لێكردبوون لەبڵاوكردنەوەوبڵاونەكردنەوەى ئاگادارمبكەنەوە !
 . كىَ تیرۆریستە؟ زاراوەى تیرۆر زاراوەیەكى سیاسییە یان فكرییە یا ئایدۆلۆژى یاخود ئاینییە؟ گەر بگەڕێین پێناسەیەكى تەواو بدۆزینەوە بۆ تیرۆریسم بڵێین ئەمەپێناسەیەكى تەواوى تیرۆریسمە، ئەوە هەڵە دەكەین بوونى دەیان گروپو ڕێكخراو و وڵاتو دەوڵەت كە هەریەكێك لەمانە دەكرێت ئەو بەرنامەو ستراتیژیەتەى جێبەجێی دەكەن بەسەر ئەندامانى كۆمەڵگا، یان بەسەر تاكەكانى كۆمەڵگا بچنە خانەى تیرۆریسمەوە, ئەوە تیرۆریسمە زەبروزەنگ بەكاردەهێنێت بۆ چاندنى ترسو نائارامىو لەناو خەڵكدا هەركاتێك زەبروزەنگو ترس لەناو وڵاتێك، هەرێمێك، خێزانێك، هەر شوێنێك هەبوو ئەوا نەخۆشى سایكۆلۆژیش لەوىَ ئامادەیە، گەر پێناسەیەكى تیرۆریستان بۆ بگوێزمەوە باشتر تێدەگەین لە تیرۆریسم.
 (ئۆلیڤەر ڕوا) ، ئاوا تیرۆریسمان پێدەناسێنێت ((جۆرێكى تایبەت بێت لەكردەى زەبروزەنگ نەك هەموو زەبروزەنگێكو لە ئەمڕۆشدا سیفەتى تیرۆریست، تەنیا بەو كەسو گروپانە دەبەخشرێت، كە لە كاتى ئاشتیدا(ناجەنگدا) پەلامارى دەوڵەتو دەزگاكانو جەماوەردەدەن)، پێموایە ئەم پێناسەیە كەمێك لە تێگەیشتنمان لە تیرۆریسم زیاد دەكات. لێرەوە حەزدەكەم كەمێك لەمەركردارەكانى تیرۆریسم و ئەم تەقینەوەیەى چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕوویدا لە بەردەم ئوتێل (سلێمانى پاڵاس) بنووسم، كردارێكى وا لە بەردەم گەورەترین ئوتێلى شاردا، كەكۆبوونەوەى زۆرێك  لە كاربەدەستانى كوردو هەتا میوانە بیانییەكان لەوىَ دەكرێت، لاى من هاوشوێًنى تێدا دەبینرێت لەگەڵ تەقینەوەكەى 11ى سێپتەمبەرى هاوشوێنى لەوەدا ،  كەورەترین تاوێرى بازگانىو ئوتێلن لە شارەكانى نیۆرك و سلێمانیدا، وە ئەم دووباڵەخانەیە هەردووكیان سیاسییەپلەبەرزەكان ڕووى تێدەكەن.جگەلەوەش زۆرترین خەڵك لەنزیك ئەم دووشوێنە كۆدەبنەوە, لەبەرئەوە تیرۆر زیاتر بناغەیەكى سیاسى هەیە، كردارى تیرۆریستى بەتەنهابۆ ئامانجیك,ئەنجام نادرێت. بەڵكوچەندین ئامانج بەشدارى دەكەن,لەوكردەیەدا .لێرەداچەندئامانجێك دەستنیشان دەكەم كەبۆهەمووكرداێكى تیرۆریستى دەبێت بەگشتى وەبەتایبەتى ئەم كردارەى بەردەم ئوتێل سلێمانى پاڵاس ،ئەم كردەیە توانیویەتى هەندێك لە ئامانجەكانى بپێكێت گەرپێمان وابێت ئەم كارە بە تەنیا بۆ تیرۆركردنى بەڕێوبەرى ئاسایش بووە ئەوە ڕِاست نییە چونكە چەندە ئامانجێك، بووەتە هۆى ئەنجامدانى ئەم كردارە
  .ئامانجى یەكەم. ترساندنى خەڵكو لێپرسراوان بووە، گەرنموونە بۆ ئەم حاڵەتە بهێنمەوە نموونە زۆرە، چەند كاتژمێرێك دواى ئەو كارە بە ڕێژەیەكى زۆر كەمبوونەوەى ئوتومبیلەكان لەسەر شەقامەكانى شار دەبینرا، لەكاتێكدا شەوانى پێش ئەم كارەساتە شەقامەكان جمەیان دەهات. هەر گەیشتنى دووكەس بە یەك باس باسى تەقینەوەكە بوو، ڕۆژێك دواى تەقینەوەكە لەناو دارەسوتاوەكەدا محاویلەیەكى كارەبا دەتەقێتەوە هەرچى خەڵكە ڕادەكات لەكاتێكدا گەر ئەو تەقینەوەیە ڕۆژێك پێشترڕووینەدابا خەڵك ڕایاننەدەكرد وەها نەدەترسان.(ئاراس فەتاح) دەڵێت(ژان ترسێكە، كە بە بىَ بەرگرى دەچێتە ناو بوونمانەوە) وە ترساندنى كاربەدەستانیشى لێدەكەوێتەوە، كاتێك لە كەناڵى ئازادى پارێزگارى سلێمانى نیشاندا ترسێكى زۆرى تیادەبینرا، بەڕاستى كۆنترۆڵى خۆى لەدەستدابوو شڵەژانو تووڕەى زۆرى تیا بەدیدەكرا.
  دووەم ئامانج,لەدەستدانى متمانە كاتێك یەكێتى هەموو هەوڵى خۆى مۆبێلیزەدەكات، تائاسایشى ناوخۆبپارێزێت، گەر نەتوانێت ئەمەش بكات ئیتر چۆن بانگەوازى چالاك بوونى خۆى دەكات، یەكێتى ئەوەى شانازى پێوەدەكرد ئاسایشى ناوخۆبوو لەمەشدا تیرۆریستان توانیویانە سەركەوتن بەدەستبهێنن چونكى گومانیان لاى خەڵك دروستكرد كە یەكێتى بتوانێت ئاسایشى ناوخۆ بپارێزێت.
 سێهەم ئامانج, وروژاندنى ئاسایشە كاتێك كارێكى واڕوودەدات دەیان گومانلێكراو دەستگیردەكرێت لەلایەن ئاسایشەوە. دەستگیركردنى خەڵكى بێتاوانیشى تێدەكەوێت والەخەڵك دەكات هێندەیتر ڕقئەستوربن بەرانبەر ئاسایشو دەسەڵاتداران.
  ئامانجى چوارەم, نزیكبوونەوەى كۆمەڵێك یادى گرنگ كەوادەكات یادەكان بشێوێنێت چونكە لەم یادانەدابۆ دەسەڵاتداران ڕێگایەكى باشە تاخۆیانى لىَ  نمایش بكەن,نمایشكردنیان بۆبەردەم چاوى كامێراى زۆرێك لەوڵاتانى ئەوروپى.هەر لە یادى ڕاپەڕینو هەڵەبجە. وەبڕیاریشە كۆنفراسى شارەوانیەكان لە هەڵەبجە یان لە سلێمانى ببەسترێت كاتێك دەسەڵاتداران بانگەشەى بوونى بارودۆخێكى ئارام دەكەن، ڕوودانى تەقینەوەیەكى لەوجۆرەو لەم كاتەداو لەوشوێنەدا پێكاندنى ئامانجە ئەمە نامەیەكەوئاراستەى دەسەڵاتداران كراوە لەهەرشوێنێك بن لەهەركاتێكدابىَ دەستمان دەتانگاتىَ.
 ئامانجى پێنجەم, لەلایەنى دەرونیەوە(سایكۆلۆجى )وە ئامانجیانە تاكەكان ودەسەڵاتداران برینداربكەن بەناوى ئیسلامەوە ئەمەوالەموسولمانان كردوە توشى حاڵەتێكى دەرونیابكات چونكە ئەم كردەوانەى ئەوان ئەنجامى دەدەن لەقورئانەكەیانداجێگەى نابێتەوە .دەسەڵاتدارانیش بەسوپایەكى گەورەوەناتوانن بەرلەگروپێكى كەمینە بگرن ئەمەش هەم چالاكى تیرۆریستان دەردەخات هەم كەمتەرخمى لێپرسراوان كاتێك داوالەپارێزگارى سلێمانى دەكرێتَ لێدوانێك بدات شپرزە ودەرونێكى ناتەندرستى تیادەبینرێت زۆربەشڵەژاویەوە داواى كەناڵى كوردسات دەكات دەترسێت وتەكانى مۆنتاج بكرێت .
 ئامانجى شەشەم ,تیرۆریستان بەم كارانەیان زیانێكى زۆردەگەیەنن لەڕووى ئابووریەوە هەرێمێكمان هەیە ناتوانین سەرى خۆمان بخورێنین لەسەرقالیەوەنیە كەناتوانین بەڵكولەتەمەڵى ودواكەوتوییەوەیە,كاتێك خۆت هیچ سەرچاوەیەكى ئابووریت نەبوپشت بەووڵاتانى دراوسىَ ودەرەوە دەبەستیت ,كاتێك داوالەوان دەكرێت بێنە هەرێمى كوردستان ,مەرجى هاتنى ئەوان بۆ كوردستان پارێزگاریلێكردنیانە كەتۆوهەرێمەكەت ئاسایشى تیانەبوو ڕێگە دەگرێت لەهاتنى ئەوكۆمپانیانە بۆئەنجامدانى پرۆژەكان, ئابوورى وڵات باش نەبو واتەئەووڵاتەلەزۆرلایەنى دیكەشداباش نیە, تاكەكانى باش ناژین .
 زۆرئامانجى تریش هەن كە تیرۆریسمەكان لەكردارەكانیاندا بیرى لىَ دەكەنە وە,بەڵام حەزدەكەم زۆردرێژەبەوتارەكەم نەدەم تاخوێنەرجارس نەكات,بێناسنامەیى تیرۆر زۆر كاریگەرى نێگەتیڤى هەیە,هیچ یاساودەستورێك لەتێوەگلانى تیرۆردا نەیتوانیوە دادپەروەربێت چونكە هەربزوتنەوەیەك هەرگروپێك .كەهەوڵبدات بەهۆى كۆمەلێك چالاكیەوە داواى مافى خۆیبكات زۆربەزەحمەت وەڵامێكى پۆزەتیڤیان دەدرێتەوە بەتایبەت لەكوردستان. بەبۆچونى من تائیستادەسەڵاتدارانى كوردفێرنەبون وەڵامى پرسیارەكانى خەڵك بدەنەوە وەڵامێك قەناعەت بەكەسى پرسیاركەربكات .بێئومێدبونى تاكەكان بەتایبەت گەنج لەدەسەڵاتداران ئەم بێئومێدیە وادەكات هێندێك چالاكى توندئەنجامبدەن بەڵام وەڵامى دەسەڵاتداران بۆئەوان دانە پاڵى تێكدەروتیرۆریسمە, كاتێك كۆمەڵێك گەنج بڕیاردەدەن لەبونى ئەوەهەمووناعەدالەتیە هەڵبێن یاخى ببن, بیئومێدبوون لەدەسەڵاتدارنى كورد,بۆیەبڕیارى كۆچى بەكۆمەڵ دەدەن .كردنەوەى دەرگایەك بەڕووى ئەم گەنجانەوگەنجانى تریش . هەتادەرگاى تیرۆریسمەكانیشبێت بەسەبۆئەوەى ئەم گەنجە سەرى پیادا بكات,رووپەڕى ڕۆژنامەكان ڕۆژانە شایەدى ئەم حاڵەتەن وێنەى دەیان گەنجى پڕئارەزووبۆژیان  نیشان دەدات لەپاڵ وێنەكەیدا دەنوسێت(ئەمەوێنەى ئەوگەنجەیەكەخۆى تەقاندۆتەوە,یان هاوكارى تیرۆریستانى كردوە….هتد), ئینسان لەبێئومێدیدا پەنا بۆ هەموو شتێك دەبات تاتوشى شكست نەیەت چونكەشكست گەورەترین كارەساتە كەئینسان لەژیانداتوشى ببێت .پێش ئەنجامدانى تەقینەوەكە لەڕۆژنامەى چاودێرئاماژەى بەبابەتێك  داوە. كەدورنیەئەم كردەوەیەى ڕویدا,لەسلێمانى نەچێتە نەخشەى ئەوبابەتەوە.لەچاودێرەوە (لەچەندڕۆژى ڕابردوداساجیدەژنى سەدام لەگەڵ رەغدەى كچى لەدەوڵەتى ئیماراتى عەرەبى یەگرتوو بڕیكى زۆرپارەیان لەچەنددەوڵەتێكى عەرەبیەوە پێدراوە دواتریش لەلایەن چەند ئەندامێكى چالاكى ڕێكخراوە تیرۆریستیەكانى قاعیدەوگروپى تیرۆریستى ئەبوعومەر لەگەڵ چەند سەركردەیەكى حزبى بەعسى هەڵوەشاوە كۆبونەتەوەبرَێك پارەشیان بەسەردا دابەش كردون پلانى نوێى بۆلێدانى بارەگاى ٍهێزەكوردیەكان  داناوە)ناتوانین بەرەهاى بڵێین ئەم كردەیەى سلێمانى پلانى لەئیماراتى عەربى بۆداڕێیژراوە بەڵام گومانیش دروستدەكات بەشدارنەبونى هەندێك لەوڵاتەعەرەبیەكان لەكۆنگرەى یەكێتى پەرلەمانتارانى عەرەب لەهەولێرلەبەرئەوەى لەكوردستان دەبەسترێت لەكاتێكداهەندێك لەوڵاتەعەرەبیەكان بەئاشكراڕقى خۆى ڕادەگەیەنێت بەرامبەر كورد بۆیەدەكرێت دەستى وڵاتانى عەرەب لەم كردەوەیەداهەبوبىَ .گەرباسى رۆڵى راِگەیاندن بكەین ڕاگەیاندن ڕۆڵى كاریگەرى هەیە بۆچى كەناڵێكى ئاسمانى وەك كوردسات ڕوداوەكەى پیشان نەدا؟! گەربڵێین ناتوانێت ئەوكارە بكات ڕاست نیە ئەى بۆچى كەناڵێكى لۆكاڵى وەك ئازادى توانى ئەوكارەبكات .نەكوردسات نەئازادى بەهیچ ڕاگەیاندنێكى ترتوانایى شاردنەوەى ڕوداوێكى وایان نیە, بەڵام پیشاندانى وێنە كاریگەرى زۆردادەنێت كوردسات وگەلى كوردستان بۆتەێویرى ڕوداوەكەیان وەك خۆى پیشان نەدا؟پیشاندانى وێنەى ئەوڕوداوە بىَ مۆنتاج گەیاندنى ڕاستیە بەبینەربەگوێگربەڵام گرنگە ڕاگەیاندنەكانى حیزبەدەسەڵاتدارەكە ڕاستیەكان تەمومژایى بكەن,لەڕێى مۆنتاجەوە بتوانن ناشرینترین وێنە دروستبەكەن بۆتیرۆریستان, ئەوجابۆخەڵكى پەخش بكەن كاتێك پەیامنێرێكى ڕادوێى نەوابەدەنگى بەرزلەڕادوێكەوە دەڵێت (ڕانى تیرۆریستەكە لەبەردەم قاچمدایە) ئەم گوتەیە كۆمەڵىَ شت بەگوێگردەڵێت یەك لەوانە كارایى خۆى دەگەیەنێت وە جگە لەدروستكردنى ترسێك بەدەنگ، بەڵام وێنەدروستدەكات (ڕانى تیرۆریست)وەك ڕاگەیاندنێكى ئازادئەوەبەگوێگردەڵێت دەسەڵاتداران بەئەركى خۆیان هەڵنەساون ئەگینا نەدەبوو ئەوكارە ڕویبدایە هەمان پەیامنێر دەڵێت(دوڕۆژلەپیش ئەم كارساتەلەكۆنفراسێكدالەپارێزگارپرسیاركراوە شانەى نوستولەكوردستانداهەیە لەوەڵامدا وتویوتى بەهیچ شێوەیەك بونى نیە!).ڕاگەیاندن دەتوانێت هەم رۆڵى ئیجابى ببینێت هەم ڕۆڵى سلبى  بۆیەڕاگەیاندن بایەخى زۆرى هەیەلەسەرئاستى گشتى .لەكۆتایى وتارەكەمدا حەزدەكەم ئاماژە بەكتێبێك بكەم پێم وایە گەرئەوكتێبە نەبوایە نەمدەتوانى ئەم وتارە بنوسم ئەویش كتێبى (تیرۆریسم وەك بیناكردنى كۆمەڵایەتى)نوسەرەكەى بەرێز(عادل باخەوان) .پێم وایە ئەم كتێبە حەقى خۆى پێ نەدراوە لەچاوباشى كتێًبەكەدا .زەرورە قوتابخانەیەك لەئاسایشى گشتى سلێمانى بكرێتەوەهەركەسێك كەویستى ببێت بەئاسایش لەم قوتابخانەیە دەبێت بخوێنێت وەیەكێك لەوكتێبانەى كە پێویستە بكرێت بەمەنهەج زەرورە ئەوكتێبەبێت چونكە گوناهە كەسێك ببێتەپارێزگارى گیانى هاوڵاتیان وئەم كتێبەى نەخوێندبێتەوە .بەهیوام نمونەى لەم كتێبەزۆربێت لەكتێبخانەكانى كوردیدا هیوادارم نوسەرەكەى سەركەوتوبێت
 
 
Harem-o@yaho .com
 
 سەرچاوەكان:
 -رۆژنامەى چاودێر ژمارە (167)رۆژى (10\3\2008)
 -ئاراس فەتاح، ژان و كولتوور، رۆژنامەى هاوڵاتى ژمارە (342).
 -عادل باخەوان، تیرۆریسم وەك بیناكردنى كۆمەڵایەتى، دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم ساڵى (2007).
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.