
I am Lover be hardly
دڵم له‌سه‌ر سكه‌ی قیتارێك داده‌نێم
دڵی تۆش له سنگمدا ده‌ڕوێنم
تكایه پێم بڵێ: له‌سه‌ر چ بارێك بنووم
بیرم لای تۆ نه‌بێت
ئه‌م دڵه ڕاوكێیه بڕستی لێ‌بڕیوم
چۆن ئه‌بێت مرۆڤێك به‌رده‌وام قه‌له‌ق بێت و
ئازارێك له كاسه‌ی سه‌ریدا بروسكه بدات؟
**
له ئێستا زووتر نییه له سیڤییه‌كه‌مدا
)Loverده‌نووسم(
واته په‌راوێزخراو
واته گۆشه‌گیریی و ته‌نیایی
واته بچوكبوونه‌وه و ئابڕووچوون.
واته په‌رته‌وازه‌بوون و
باڵه‌فڕه بۆ شوێنێك كه پێی ناگه‌یت.
**
تێناگه‌م بۆ له‌م ساته‌دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ بووبێت
له‌م نووسینه‌دا پێت ده‌ڵێم:
بمبوره كه ناتوانم بیرنه‌كه‌مه‌وه
ده‌نا كتێبخانه‌كه‌م ده‌سوتاند
هه‌رچیم به ناوی نووسینه‌وه هه‌ن توڕم ده‌دان.
له ڕۆژنامه‌كاندا ده‌منووسی (خۆم ده‌گۆڕم)
به شێوازێكی دیكه ده‌ژیم.
لێم مه‌پرسن بۆچی دیار نامێنم؟
كێشه‌ی خۆمه.
شوناسم داده‌ماڵی و.
ده‌هاتم
له تۆدا خۆم ده‌توانده‌وه
له تۆدا خۆم پیر ده‌كرد
له تۆدا خۆم ده‌كوشت….
**
ده‌بێت گسكێك له‌م كه‌لاوه‌یه‌ی ناو خۆم بده‌م
هه‌رچی تۆ هه‌یت بتكه‌مه ده‌ره‌وه
وه‌ها نابێت
هه‌مووم تۆیت
خۆزگه ده‌كرا ماوه‌یه‌ك خۆمبم.
**
ده‌زانم نووسین تاعونه و
ئه‌وانه‌شی به هۆی نووسینه‌وه ده‌یانناسیت
سه‌ر ئێشه‌ت بۆ زیاد ده‌كه‌ن.
هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆشاییه‌ك
باشتره له‌وه‌ی ئاوه‌دانبیت به پیاوی سه‌یر و
جیهانی قه‌ره‌باڵغ.
**
عه‌یبترین شت ئه‌وه‌یه نووسه‌ر بیت.
**
دان به‌وه‌دا ده‌نێم
هه‌رچی فه‌لسه‌فه‌ی دونیایه
ناتوانێ تۆم بۆ به‌ده‌ست بێنێت.
نووسین فرۆشتنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه به خه‌ڵكانی دیكه
نووسین به‌رهه‌می ئه‌و ساته‌یه كه ده‌ته‌وێت خۆت بكوژیت و
په‌شیمان ده‌بیته‌وه.
**
هاوڕێیه‌كم پێم ده‌ڵێت: تۆ باسی یار زۆر ده‌كه‌یت
– ئه‌ی باسی یار نه‌كه‌م چیبكه‌م؟
یار عاده‌تێكی سه‌یری هه‌یه
ده‌یه‌وێت چاوه‌ڕوانی بكه‌یت
چاوه‌ڕوانی واته هه‌نجن هه‌نجنبوون
یان
خراپتربوون.
یار ڕێگایه‌كت نیشانده‌دات بتباته‌وه ناو خۆت
چوونه‌وه ناوخۆ
واته جێهێشتن و دووركه‌وتنه‌وه له ژیان
یان
تێكچوونی ژیان وه‌كو هه‌یه.
**
گومانم له‌وانه هه‌یه كه ده‌ڵێن: باشین
باشین وه‌لامدانه‌وه‌ی سڵاوه دووباره‌كانه
ده‌نا باشی بۆچی باشه؟
**
گوێ له داریوش ده‌گرم
بۆ ئه‌وه‌ی نائومێدی سه‌رم بخوات
باوه‌ش به نامجودا ده‌كه‌م
تاكو له گه‌رده‌لولی شێتی‌دا ونببم
پشیله‌یه‌كی برسی به‌لامدا ده‌ڕوات
بێمخۆشه ده‌ستێكمی بده‌مێ
شه‌وێك مانگ به دڵته‌نگی ده‌بینم
تا به‌یانی بۆی ده‌گریم.
خه‌ونی سێگۆشه به ژیانه‌وه ده‌بینم
فرۆكه‌كانی مردن له‌سه‌رمه‌وه ده‌فڕن
كۆتره‌كانی ئومێد له چاومدا تێكده‌شكێن.
تكایه تۆ وه‌كو من مه‌كه
با پارچه‌ت لێنه‌بێته‌وه
به كورتی پێت ده‌ڵێم: با ژیانت ناخۆش نه‌بێت
**
ئه‌مڕۆ زۆر دڵمخۆشبوو
له مه‌سجێكدا بۆ هاوڕێیه‌كم نووسی
یار منی ئه‌وێت
هاوڕێكه‌م بیری خستمه‌وه
كه یار منی ناوێت
ئه‌وه‌یان كوشتمی.
**
كه‌س ده‌ستخۆشی ئه‌م نووسینه‌م لێنه‌كات
شه‌رمه‌زارم كه ده‌رده‌كانم بۆ خه‌ڵكی باس ده‌كه‌م
نووسین چاره‌سه‌ر نییه
به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت بنووسم
تاكو له‌مه خراپترنه‌بم.
**
ده‌مه‌وێت له‌سه‌رخۆ بمرم
تا مردنێكی تر به دوعا.
-له‌سه‌ر شێوه‌ی شیعرێكی (مه‌حوی).
ئه‌م تێكسته له ژماره (71)ی گۆڤاری (هه‌نار)دا بڵاوبۆته‌وه.
داستان به‌رزان