
پله‌دوویی ده‌زگایی له‌ژێر سه‌قفێکی شووشه‌ییدا
– سه‌باره‌ت به ڕێگهرییهکانی به‌رده‌م ژنان بۆ گه‌یشتن به پۆسته ڕابه‌رییه‌کان –
ده‌روازه
بۆ که‌سێک که بیه‌وێت له ڕێژه‌ی ئاماده‌یی ڕه‌گه‌زی مێ له پۆسته ڕابهرییهکاندا له وڵاتی ئێمه‌دا بکۆڵێته‌وه، پێویستی به هیچ ئامارێک نییه تا ئه‌و حه‌قیقه‌ته ببینێت که جڵه‌وی هه‌ر سێ مه‌یدانی سیاسیی و کارگێڕیی و بازاڕی کار، تا ئاستی زاڵبوونی ڕه‌ها، به‌ده‌ستی پیاوانه‌وه‌یه و نائاماده‌یی ژنان له پۆستی بڕیاردهرییدا دیارده‌یه‌کی ته‌واو به‌رچاوه.
له‌ئاست دیارده‌یه‌کی وادا چه‌ندین پرسیاری په‌یوه‌نددار خۆی دێنێته پێشه‌وه: ئایا ئه‌مه بۆ وایه؟ ئایا ڕه‌وایه وا بێت؟ گرفتی چییه ئه‌گه‌ر هه‌ر وا به‌رده‌وام بێت؟ ئایا ئه‌مه خه‌تای ژنان خۆیانه، یان خه‌تای پیاوانه یان ئه‌و کلتووره کۆمه‌ڵایه‌تیی-سیاسییه‌ی که زاڵه؟ ئایا ئه‌وه ژنانن که خۆیان نایانه‌وێت پایه‌ی ڕابه‌ریی وه‌رگرن یان کۆمه‌ڵگا نایانداتێ؟ ئایا ژنان لیاقه‌ت و لێهاتوویی پێویستیان نییه بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی ڕابه‌ریی یان ئه‌مه بیانوویه‌که که مێنتاڵیتێتی پیاوسالاریی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ده‌یخاته بازاڕه‌وه؟ ئایا ڕاستکردنه‌وه و باڵانسدانهوهی ئه‌م دۆخه ئه‌رکی ژنان خۆیانه، یان ئه‌رکی هه‌موو کۆمه‌ڵگا؟ چی بکرێت بۆ باڵانسدانهوهی ڕێژه‌ی ژن وپیاو له پۆسته ڕابهرییهکاندا؟
ئه‌م پرسیارانه هه‌ندێکیان به ئاراسته‌ی خوێندنه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که کار ده‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشیان به ئاراسته‌ی چۆنێتیی تێپه‌ڕاندن و چاره‌سه‌کردنی ئه‌و دۆخه.
ئه‌م باسه مه‌به‌ستێتی به هه‌ردوو ئاڕاسته‌که‌دا کار بکات. له سه‌ره‌تاوه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و هۆکارانه ده‌که‌م که ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌ی خستۆته‌وه، تا دواتر بچمه سه‌ر پێشنیارکردنی چه‌ند جێگهوڕێگهیهک که به‌ڕای من گرتنه‌به‌ر و جێبه‌جێکردنیان ڕۆڵی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ژنان و پیاوان له گرتنه‌ده‌ستی پۆسته ڕابهرییهکاندا.
نائاماده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رامبه‌ر به نائاماده‌یی له‌نێو ده‌زگاکاندا
خاڵێکی جه‌وهه‌ریی که گرنگه هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌وه ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین ئه‌وه‌یه که نائاماده‌یی ژنان له پۆسته ڕابهرییهکاندا ئاکامی هه‌ر هه‌مان ئه‌و هۆکارانه‌یه که نائاماده‌یی ژنانیان له ئاستی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییدا کردۆته واقیع. له ڕووی تهسهلسولهوه من وای ده‌بینم که ئه‌وه پله‌دوویی و بێڕوخساریی کۆمه‌ڵایه‌تیی ژنانه که پله‌دوویی و بێروخساریی ژنانی له‌ناو داموده‌زگاکانی کۆمه‌ڵ و پایه ڕابهرییهکانی ناو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه. به مانایه‌کی تر، من پێموایه که نائاماده‌یی ژنان له‌ناو داموده‌زگاکاندا و له پایه ڕابهرییهکاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و ناحه‌قیی و سهرکوتانهیه که کۆمه‌ڵگای پاتریارکیی کوردستان دژ به ژنانی ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه خوێندنه‌وه‌ی دیارده‌یه‌کی وا، وه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆی به‌ناچاریی کارکردنێک ده‌بێت به هه‌مان ئاراسته‌ی کارکردن بۆ خوێندنه‌وه‌ی پله‌دوویی و چه‌وساوه‌یی ژنان و کارکردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆی. ئه‌مه چونکه ئه‌گه‌ر ئێمه گرفته‌که له بازنه‌یه‌کی به‌رته‌سکتردا گه‌مارۆ بده‌ین و ته‌نها له‌و ئاسته‌دا سه‌یری بکه‌ین که بۆچی ژماره‌ی ژن له‌ناو ده‌زگاکاندا له پۆستی ڕابهرییدا که‌مه، هیچ ناکه‌ین ئه‌وه نه‌بێت که له ئه‌ندازه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ناحه‌قییه‌که خۆمان ده‌خه‌ڵه‌تێنین. ئێمه بۆ ناسینی ئه‌ندازه‌ی ناحه‌قییه‌که ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بکه‌ینه بناغه که که‌م و زیاد هه‌رچییه‌ک بێت نزیک به نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا ڕه‌گه‌زی مێیه. له‌م خاڵی ده‌ستپێکردنه‌وه‌یه ده‌توانین ببینین که ژنان زۆر که‌متر له رێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ئاماده‌ییان له پایه ڕابهرییهکاندا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ژنان له‌ناو داموده‌زگا حکومیی و ئه‌هلییه‌کاندا بکه‌ینه بناغه، ئه‌وا که‌میی ژنان له‌و پایانه‌دا ئه‌وه‌نده ناحه‌قانه ده‌رناکه‌وێت مادامێک ڕێژه‌ی ژنان خۆی له‌و ده‌زگایانه‌دا له پله‌کانی ژێرهوهشدا هه‌ر که‌مه.
گرفتێکی دیموکراتیی
له‌سه‌ره‌وه ووتمان که که‌میی ژماره‌ی ژنان له پایه ڕابهرییهکاندا ئاکامی پله‌دوویی ژنان و ناحهقیپێکردنی کۆمه‌ڵگای پاتریارکییه به ژنان. خودی ئه‌م ئاکامه به ڕۆڵی خۆی ده‌بێته هۆکار بۆ که‌وتنه‌وه‌ی ناحه‌قییه‌کی تر و بۆ بهشخوراوییهکی زیاتری ژنان.
که‌میی ڕێژه‌ی ژنان له پایه ڕابهرییهکاندا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له کۆمه‌ڵگادا گرفتێکی دیموکراتییه. گرفتێکی دیموکراتییه مادامێک کارێکی وا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌نگی ژنان و خواسته‌کانی ژنان وه‌ک توێژێک له‌ناوه‌نده‌کانی بڕیاردا کهمئامادهتر بێت له‌و ئیستیحقاقه‌ی ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان له کۆمه‌ڵگادا ده‌یانداتێ. ئه‌مه به ڕۆڵی خۆی ده‌رگا بۆ ئه‌وه ده‌کاته‌وه که پیاوان جڵه‌وی بڕیاردان له‌سه‌ر گه‌وره و بچوکی ژیانی ژنان بگرنه ده‌ست. میکانیکییهتێکی وا دیسانه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که عه‌قڵی پاتریارکییه‌ت زاڵ ببێته‌وه به‌سه‌ر داموده‌زگاکانی وڵات‌دا و ژنان زیاتر له گۆشه‌یه‌کدا ته‌ریک بکاته‌وه.
به نوێنه‌رایه‌تییه‌کی که‌مه‌وه ژنان ده‌رفه‌تی وا گه‌وره‌یان نابێت که بتوانن کارکردیان له‌سه‌ر کلتوری ڕابه‌رایه‌تیی ناو ده‌زگاکان هه‌بێت. پیاوان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و کلتوره تۆختر ده‌که‌نه‌وه و ده‌رگاکان ئه‌وه‌نده‌ی تر به ڕووی ژنانێکدا داده‌خه‌ن که خواستیانه به پله ڕێکخراوه‌ییه‌کاندا سه‌رکه‌ون و پۆستێکی ڕابه‌ریی بگرنه ده‌ست. ئه‌مه گرفتێکی دیموکراتییه. گرفتێکی دیموکراتیی که ته‌نها به ده‌قی یاسا و ڕێسای نیازپاکانه و به دروشمی هه‌بوونی ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ ژن و پیاو بۆ ڕابه‌رایه‌تیکردن، هیچێکی لێ ناگۆڕدرێت.
سه‌قفی شووشه
له ناوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کاندا چه‌مکێک هه‌یه بۆ وه‌سفکردنی ئه‌م حاڵه‌ته زۆر به‌کار دێت که چه‌مکی ”سه‌قفی شووشه”یه. دیاره ئه‌م چه‌مکه میتافۆرێکه و بۆ وه‌سفی پووچیی ئه‌و پاکانانه به‌کار ده‌هێنرێت که بۆ هه‌بوونی ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ ژن و پیاو بۆ ڕابهرایهتییکردن ده‌هێنرێنه‌وه. ڕه‌خنه‌گرانێک که ئه‌م مێتافۆره به‌کار دێنن ده‌یانه‌وێت بڵێن که ئه‌وه هه‌ر وه‌همێکه کاتێک وا ده‌رده‌که‌وێت که ئاسمان و ڕێگای سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌ره‌وه به هه‌ره‌می ڕێکخراوه‌یی ده‌زگاکاندا، بۆ ژنان کراوه‌یه. به‌ڵێ به بینین کراوه‌یه چونکه سه‌قفه‌که ڕوونه، به‌ڵام کاتێک ژنانێک ده‌خوازن بۆ پله‌یه‌کی باڵاتر سه‌رکه‌ون، ئینجا ده‌زانن که تائێستا ئاسمانی ڕوونیان له‌ژێر ”ئه‌لحه‌د”ی سه‌قفێکی شووشه‌یی ڕووندا پیشان دراوه.
ڕێگرییه‌کان
ده‌کرێت ئه‌و رێگرییانه‌ی که ده‌رفه‌تی ژنان بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌ره‌وه که‌م ده‌که‌نه‌وه، دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ر به دوو کاتاگۆری سه‌ره‌کییدا:
یه‌که‌م: پێکهاته‌ی یان هه‌یکه‌له‌ی ڕێکخراوه‌یی که له خێزانه‌وه ده‌یگرێته‌وه تا ده‌گات به هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کی حکومیی و حیزبیی و ته‌نانه‌ت ئه‌هلییش. پێکهاته‌ی زۆربه‌ی ڕێکخراوه و دامه‌زراوه‌کان پێکهاته‌یه‌کی قوچه‌کیی یان هه‌ره‌مییه. لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه که چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژنان بۆ ئاسته باڵاکان له‌م جۆره هه‌یکه‌له ڕێکخراوهییانهدا زه‌حمه‌تتره تاوه‌کو ڕێکخراوه و دامه‌زراوه ئاسۆیی و ته‌خته‌کان.
ئه‌م جۆره له دامه‌زراوه‌ی قوچه‌ک که ده‌بێت به چه‌ندین ئاستدا تێپه‌ڕیت تا بگه‌یته سه‌ره‌وه، له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆره و ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌مووی ،ئه‌وا زۆربه‌ی زۆریان له‌و جۆره ڕێکخراوه‌ن. کلتوری زاڵ له‌ناو ئه‌م ڕێکخراوانه‌دا کلتوری بڕیاردانی تاکڕه‌وانه‌یه، که به ته‌بیعه‌تی حاڵ زیاتر کلتورێکی پیاوانه‌یه نه‌ک ژنانه. ژنان زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی هاوکاری و ڕاوهرگرتنهوه کاره‌کان به‌رنه پێشه‌وه نه‌ک بڕیاری تاکڕه‌وانه. ئه‌مه‌ش وایکردووه که ژنان به که‌سی گونجاو بۆ سه‌رکرده‌ی ئه‌م ڕێکخراوانه دانه‌نرێن.
ئه‌وه‌ی که کام له‌م دوو جۆری کلتوری ڕابهڕایهتییکردن و به‌ڕێوه‌بردنه له‌ویتر کاراتر و گونجاو تره، باسێکی تره، بۆیه لێره‌دا خۆمان له قوڵاییهکانیی ناده‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا بووترێت ئه‌وه‌یه که چه‌ندین و چه‌ندین ساڵه پیاوان زۆرینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌رکرده‌کان بوون. بۆیه چاوه‌ڕوانکراوه که کلتورێکی کارگێڕیی پیاوانه باڵ بکێشێت به‌سه‌ر شێوه‌کاری ڕێکخراوه‌کاندا و شێوازی پیاوان بۆ به‌ڕێوه‌بردن ببێته ستاندارد و، ئه‌و شێوازه په‌سه‌ندیی گه‌وره وه‌ربگرێت. گۆڕینی کلتورێکی وا ڕهگداکوتاویش له شه‌ووڕۆژێکدا مومکین نابێت. ئه‌مه‌یه وا ده‌کات که کاتێک بڕیاره سه‌رکرده‌یه‌ک یان به‌ڕێوه‌به‌رێک ده‌ستنیشان بکرێت، پیاوان ئه‌وله‌وییه‌ت وه‌ربگرن چونکه که‌سی بڕیارده‌ر نایه‌وێت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی جیاواز له‌وه‌ی که خۆی پێیوایه ته‌نها له‌و ڕێگه‌یه‌وه باشترین کارایی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، ڕیسکێک به‌و دلنیاییه‌وه بکات که ئه‌ڵته‌رناتیڤی یه‌که‌م ده‌یداتێ.
دووه‌م: ڕۆڵی باوی ژن له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا. کولتوری باوی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه چه‌نان ساڵه وایکردووه که گۆشبوونی جێنده‌ریی، واته سۆسیالیزهبوونی جێنده‌ریی به هه‌مان پێوانه‌کانی ئه‌و ڕۆڵه کۆنه باوه‌ی سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست بێت که ژن ده‌کاته کائینێکی بێده‌سه‌ڵات که هه‌میشه بۆ سه‌رده‌رکردن و وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رک پێویستی به پیاوانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه. کائینێک که ئیتر دواجار بۆ خۆشی زه‌حمه‌ت ده‌بێت بتوانێت باوه‌ر به توانا و لێهاتوییه‌کانی خۆی بکات و بوون به سه‌رکرده له هه‌ر بوارێک‌دا ده‌بێته خه‌ونێکی گه‌وره که هاتنه‌دی به مه‌حاڵ ده‌بینێت. ئه‌م گۆشبوونه واته شه‌کڵگرتنی تێگه‌یشتنی مرۆڤ له واقیعێک پرۆسه‌یه‌که که هه‌ر له ژیانی منداڵیی ناو خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و دواتر له قوتابخانه و بواره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تردا زیاتر و کامڵتر شه‌کڵ ده‌گرێت. ئه‌م کولتوره وه‌نه‌بێ هه‌ر ته‌نها ژنان به‌و جۆره بار بهێنێت، به‌ڵکو له‌به‌رامبه‌ردا پیاوانیش هه‌مانشت به ڕۆڵی پیاوانه‌ی خۆیان گۆش ده‌کات. به کورتیی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی منداڵییه‌وه ژنان وه‌ک کائینێکی ده‌سته‌پاچه و چاوله‌ده‌ستی پیاوان په‌روه‌رده ده‌کرێن و وێنا ده‌کرێن و پیاوانیش وه‌ک کائینێکی به‌توانا و خاوه‌ن که‌سایه‌تیی و خاوه‌ن توانای بڕیار.
کچانی وڵاتی ئێمه له‌و ڕۆژوهی له‌دایک ده‌بن به‌و ڕۆڵه ترادیشناڵه په‌روه‌رده ده‌کرێن که مادام ئه‌وان منداڵیان ده‌بێت، که‌واته ئه‌وان ناتوانن ئه‌و کارانه بکه‌ن که پیاوێک ده‌توانێت بیانکات. بۆیه پرۆسه‌ی سۆسیالیزه‌کردن و سۆسیالیزهبوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که به دوو ڕۆڵی جیاواز و نه‌بوونی هه‌مان فرسه‌تی گه‌شه‌کردن بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بینێت له په‌راوێزخستنی ڕه‌گه‌زی ژنان و مه‌حرومبوونیان له زۆر فرسه‌تی خۆپێگه‌یاندن و خۆگه‌شه‌پێدان که بۆ پیاوان وه‌ک مافێکی بێئهملاوئهولا فه‌راهه‌م ده‌کرێن. مه‌ترسیی ئه‌م جۆره گۆشبوونه جێنده‌رییه نادروست و خواره ئه‌وه‌یه که زیهینییه‌تی که‌متربوونی ژنان له پیاوان نه‌ک هه‌ر لای پیاوان، به‌ڵکو لای کچان و ژنان خۆشیان جێ ده‌خات. ئه‌مه‌یه هۆکاری ئه‌وه‌ی که زۆر جار ده‌بینین ته‌نانه‌ت ژنان خۆشیان تێروانینێکی نێگه‌تیڤیان بۆ ڕۆڵ و جێگاوڕێگای خۆیان هه‌یه و له زۆر مه‌سه‌له‌دا پێش پیاوان ده‌که‌ون و پێ له‌سه‌ر ڕه‌وایی ئه‌و ناڕه‌واییانه داده‌گرن که به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت.
ڕێگا به‌ره‌و سه‌ره‌وه
ئێستا دوای ئه‌وه‌ی باسێکمان له‌و له‌مپه‌رانه‌ی به‌رده‌می چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژنان بۆ گرتنه‌ده‌ستی وه‌زیفه و مهوقیعهته باڵاکان له بواره جیاجیاکاندا کرد، ده‌توانین به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و له‌مپه‌رانه قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان ڵهلایهن ده‌سه‌ڵات، ڕێکخراوه ودامه‌زراوه‌کان و ژنان خۆیانه‌وه بکه‌ین.
١– كاری سه‌ره‌کیی و گرنگ له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگرییانه‌ی که دێنه ڕێی ژنان له ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به پۆسته باڵاکاندا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات له وڵات‌دا. مه‌به‌ست له ده‌سه‌ڵات لێره‌دا هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێکردن ده‌گرێته‌وه.
ده‌کرێت لێره‌دا و له چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کیدا ئه‌رکه‌کانی ده‌سه‌ڵات کورت بکه‌ینه‌وه:
• به‌کارهێنانی سیستمی هه‌ڵاواردنی پۆزیتیڤ له ڕێگه‌ی کڤۆتاوه. واته ته‌رخانکردنی ڕێژه‌یه‌کی دیارییکراو له پۆست و وه‌زیفه باڵاکان بۆ ژنان.
زۆر جار باس له‌وه ده‌کرێت که نیزامی کڤۆتا بۆ ژنان جۆرێک له هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زییه. به‌ڵێ وایه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و جیاوازییه ببینین که ئه‌م جۆره هه‌ڵاواردنه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنێکی پێشوه‌خته، نه‌ک زیادکردنی هه‌ڵاواردنێکی تر. ئه‌مه ده‌بێته هۆی شوێنپێقایمکردنی ژنان تا له‌داهاتوودا له‌سه‌رپێی خۆیان بوه‌ستن. زۆر جار ئه‌وه ده‌کرێته ڕیگریی که ئاخر ژنی شیاومان نییه بۆ ئه‌و پۆستانه. ئه‌وه‌ی که ئایرۆنییه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه که زۆرێک له‌و پۆستانه‌ی ئه‌م بیانووه‌یان بۆ ده‌هێنرێته‌وه ده‌درێنه پیاوانێک که ئاشکرا دیاره به هه‌ر پێوانه‌یه‌کی تر دانرابێتن، به پێوانه‌ی لێهاتوویی و شیاویی دانه‌نراون. کۆمه‌ڵگای کوردستان و عێراق هه‌رده‌م نموونه‌یه‌کی ئه‌و وڵاتانه بووه که پێوانه‌ی گوێڕایه‌ڵیی بۆ ده‌سه‌ڵات و هه‌بوونی موڵک و خزمایه‌تیی و شتی تر ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی له دانانی که‌سه‌کان له پۆسته‌کاندا بینیوه ته‌نها له حاڵه‌تی باسی دانانی ژناندا نه‌بێت که ئیتر هه‌زار و یه‌ک مه‌رجی هه‌بوونی لێهاتوویی و توانایی داده‌نرێت و عه‌قڵی باوی پاتریارکیی هه‌زار و یه‌ک به‌دگومانیی ده‌خاته بازاڕه‌وه سه‌باره‌ت به توانای ژنان له ئیداره‌داندا و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که ده‌قه‌ومێن ئه‌گه‌ر پۆستێکی ئیداریی بده‌نه ده‌ست ژنێکه‌وه. ئێمه ده‌بینین که‌سێک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌باتی شاخی هه‌یه ده‌کریته وه‌زیر و وه‌زاره‌تێکی ده‌درێته ده‌ست، به‌ڵام بۆ دانانی ژنان له کابینه‌ی حکومه‌تدا چه‌ندین و چه‌ندین بڕوبیانووی نه‌بوونی که‌سی شیاو ده‌هێنرێته‌وه. ئێمه ئاگادارین که ئه‌گه‌ر سیستمی کڤۆتا نه‌بوایه، به ده ساڵی تریش به‌و ڕاده‌یه‌ی ئێستا ژنان له په‌رله‌ماندا نه‌ده‌بینران. به کورتیی سیستمی هه‌ڵاواردنی پۆزه‌تیڤ کاری ده‌سه‌ڵاته و ده‌بێت به جیددی کاری بۆ بکات بۆ ڕێگه‌کردنه‌وه له‌به‌رده‌م ژناندا. ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ئه‌وه بزانێت که ئه‌رکی ئه‌وه له هه‌موو بواره حکومییه‌کاندا ڕێژه‌ی ژنانی پله‌دار زیاد بکات و بڕهبڕیاری گونجاو و عه‌مه‌لیی بۆ ده‌ربکات.
• ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته که کوڕ و کچی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه به جۆرێک په‌روه‌رده بکرێن که ئه‌و ئه‌فسانه‌ی به توانابوونی پیاو و بێده‌سه‌ڵاتییه‌ی ژنان له زیهینییه‌تی پاتریرکییانهی کۆمه‌ڵگادا کاڵ بکرێته‌وه. ده‌سه‌ڵات ده‌بێت به‌رنامه و پرۆگرامێکی په‌روه‌ده‌یی یه‌کسانییخوازانه له باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا ده‌گاته زانکۆکان ڕه‌چاوبکات.
• هه‌بوونی ژماره‌ی کافیی دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان کۆڵه‌که‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیی هه‌وڵی ده‌رکێشانی ژنانه له پله‌دوویی. دابینکردنی دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان یه‌کێکه له‌و کاره زۆر گرنگانه‌ی که ده‌هێنێت بخرێته ڕیزی یه‌که‌می داخوازییه‌کانه‌وه و چیتر قبوڵ نه‌کرێت ده‌سه‌ڵات ئیهمالی بکات، چونکه هه‌بوونی دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان دایکان ده‌ستئاوه‌ڵا ده‌کات بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه و خۆپێگه‌یاندن له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. دیاریشه هه‌ر ئه‌م ڕێگایه‌یه که ده‌رفه‌تی گه‌شه‌کردن و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژنان به پله وهزیفییهکاندا زیاتر ده‌کات. گومانی تێدا نییه که گرتنه‌ده‌ستی پۆستی باڵا، ئیتر له هه‌ر بوارێک‌دا بێت، خۆته‌رخانکردنی ده‌وێت. هه‌بوونی دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌داته ژنان که بتوانن کاتێک بۆ چالاکییه‌ک به‌غه‌یری چالاکیی به‌خێوکردنی منداڵ ته‌رخان بکه‌ن.
٢– ئه‌رکه‌کانی ڕێکخراوه و دامه‌زراوه‌کان ئه‌وه‌یه که:
• چاوێک به ستراکتۆر و پێکهاته‌ی خۆیاندا بخشیننه‌وه و جارێکی تر به عه‌قڵییه‌تێکی مۆدێرنانهترهوه له په‌یوه‌ند به به‌شداریی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که، به یه‌کسانیی خۆیان ڕێک بخه‌نه‌وه. لێکۆڵینه‌وه ئه‌کادیمیه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که دانانی ژنان له پۆسته باڵاکانی هه‌ر دامه‌زراوه و ڕیکخراوێکدا نه‌ک ته‌نها وه‌ک پیاوانی هاوپیشه‌یان سه‌رکه‌وتوو بووه، به‌ڵکو جار هه‌یه ئه‌و جۆره له تێڕوانینی ژنان بۆ به‌ڕێوه‌بردن ئه‌نجامی زۆر پۆزهتیڤتری هه‌بووه له تێڕوانینی باوی ناو ئه‌و کولتوره‌ی که چه‌ندین ساڵه به‌پێی گریمانه‌کانی پیاوان داڕێژراوه.
• ده‌بێت ئه‌و دامه‌زراوانه ئه‌گه‌رچی ئه‌هلییش بن، هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ کولتوری ئیداری باوی ناو خۆیان بکه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای کلتورێکی ههمهچهشنهتر و کراوه‌تر به‌ڕووی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌دا کاری داهاتوویان درێژه پێ بده‌ن. له‌م ڕێگه‌یه‌وه بواردهکرێتهوه بۆ ژنان تا تواناییه‌کانی خۆیان بسه‌لمێنن.
٣– ژنان خۆیان چ وه‌ک گروپ و چ وه‌ک تاک ده‌توانن ڕۆڵی گرنگ بگێڕن له که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕیگرییانهی که له‌به‌رده‌میاندا هه‌یه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به پۆست و وه‌زیفه باڵاکان له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ی که:
• ڕێکخراوه‌کانی ژنان ببنه گروپی فشار به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌وه‌ی که هه‌م پێشنیار و پرۆژه‌یاسا بده‌نه ده‌سه‌ڵات و چاره‌سه‌ی گونجاو بخه‌نه به‌رده‌ست بۆ په‌ره‌پێدان و به‌کارهێنانی تواناکانی ژنان و هه‌میش ببنه ده‌زگایه‌کی چاودێریی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لهلهلایهک و، ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌کان له لایه‌کی تره‌وه له په‌یوه‌ند به جێبه‌جێکردنی بڕیار و پێشنیاره‌کانه‌وه.
• ژنان ده‌توانن وه‌کو تاکیش کار بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته باڵاکان بکه‌ن له ڕێگه‌ی دروستکردنی لۆبی له ناو ڕێکخراوه و داموده‌زگاکاندا، هه‌روه‌ها له ڕێگای خوێندن و بردنه‌پێشه‌وه‌ی تواناییه‌کانی خۆیانه‌وه.
• ژنان ده‌توانن له ناو خۆیاندا تۆڕی په‌یوه‌ندیی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت و پشتیوانیی و پاڵپشتیی یه‌کتریی بکه‌ن له بواری کار و پیشه‌که‌یاندا و سوود له ته‌جروبه‌ی یه‌کتریی وه‌ربگرن.
• ژنان وه‌ک تاک ده‌بێت جورئه‌تی ئه‌وه بکه‌ن له شوێنی کاری خۆیاندا هه‌وڵ بده‌ن گوێ له ڕاکانیان بگیردرێت و قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر داهاتووی ڕێکخراو یان دامه‌زراوه‌کانیان بکه‌ن.
• ژنان ده‌بێت جورئه‌تی ئه‌وه له خۆیاندا دروست بکه‌ن که خه‌ونی گه‌وره‌یان هه‌بێت و باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بێت که ئه‌و خه‌ونانه ده‌کرێت بێنه دی.
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد چه‌ند خاڵێک بوون که ده‌کرێت هه‌نگاوی یه‌که‌م بن بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگا کڵۆمدراوه‌کان له‌به‌رده‌م چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژنان به پله وهزیفییهکاندا. دیاره به‌جیا له‌م خاڵانه ده‌کرێت چه‌ندین و چه‌ندین بڕیار و کاری تر هه‌بێت که بتوانێت له‌م ڕووه‌وه ڕۆڵی ئیجابیی ببینێت. هه‌ر رێگرییه‌ک له‌به‌رده‌م ژناندا له‌وه‌ی که بتوانن پله‌ی ڕابه‌رێتیی بگرنه ده‌ست، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ناحه‌قییه‌که ده‌رحه‌ق به توێژێکی کۆمه‌ڵگا، هاوکات بێبه‌شکردنی کۆمه‌ڵگاشه له به‌شداریی و له ووزه و تواناییه‌کانی، به ئاماره سه‌رپێییه باوه‌که، نیوه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی.
ڕۆزا حسێن
rozahusein@yahoo.com
* * *
بۆ نووسینی ئه‌م باسه سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
• Drake, Irmelin: Kvinner og ledelse. TANO A/S, 1995
• Hernes, Helga Maria: Staten – Kvinner ingen adgang? Universitetsforlaget, 1982