
ته‌نیایی سه‌ر له به‌یانی ناونیشانه‌كانی گۆڕی
له كۆمه‌ڵه شیعری
(ته‌نیایی سه‌ر له به‌یانی ناونیشانه‌كانی گۆڕی)
(یاده‌وه‌رییه شیرینه‌كان)
(1)
گوڵێ هه‌گبه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و
له ناویدا منداڵێك دێته ده‌ره‌وه
منداڵێكی قژ زه‌رد
له چاوی مانگ دانیشتووه
(2)
چۆله‌كه‌یه‌كی قه‌ره‌جی
یاده‌وه‌رییه شیرینه‌كانی
به شینی ده‌ریا ده‌فرۆشی
(3)
ئه‌ستێره‌یه‌ك له دورگه‌ی ته‌مه‌ن ده‌وه‌ستێ
له په‌رستگه‌یه‌كی چۆل
له‌گه‌ڵ سپێده ده‌رده‌دڵ ده‌كا
(4)
نه‌وره‌سێكی برسی
له به‌نده‌ره ماندووه‌كه‌ی خۆی
ده‌ریای شه‌ق كرد
(5)
میلاخهیهكی سه‌ركێش
له بێشه‌ڵانی زه‌رده‌په‌ڕ
خۆی ده‌شوا
(6)
شاعیرێك له په‌نجه‌ره‌ی قه‌سیده‌یه‌كدا نم نم
به‌سه‌ر ئافره‌تێكدا ده‌بارێ
كه ئه‌ستێره ده‌فرۆشێ
به منداڵانی شاری خه‌م
(7)
كچۆڵه‌یه‌كی ته‌نیا
له‌چاوی خه‌فه‌ت دانیشتووه
یاری له‌گه‌ڵ مانگی ته‌نیادا ده‌كا و
شایی سپی داده‌به‌ستێ
(8)
په‌ره‌سێلكه‌یه‌كی عاشق
دوا گۆرانی خۆی
له‌به‌ر ئاوێنه سه‌رده‌بڕێ
(9)
شه‌و برژانگی باخ
به گوڵێكی ترسا‌و سورمهرێژ ده‌كا
له باخچه‌ی ئافره‌تێك له‌دایكبووه
(10)
منداڵێكم گه‌ره‌كه
كه له مانگ ده‌بێ
ئێواره‌كانی دڵ ده‌سڕێته‌وه و
رێگه‌وبانه‌كانی یاده‌وه‌ره‌ی ده‌په‌رستێ
(11)
به‌مجۆره‌یه گوڵه‌گه‌نم
به‌هار له باخچه‌ی دڵ داده‌گیرسێنێ و
وه‌ك منداڵێكی خۆبه‌زلزانیش له كێڵگه‌دا ده‌نوێ
(12)
مانگ كراسه‌كه‌ی داكه‌ند و
ئه‌ستێره‌یه‌كی رووت كردییه به‌ری
تا ئه‌شكه‌وتی شاعیران رووناككاتهوه
(13)
مێلاخهیهك شووی به دایناسۆرێك كرد
باخچه‌یه‌كی بۆ جه‌رده‌كان لێكهوتهوه
چه‌ندان چه‌پكه گوڵیان به‌دیل گرت
(14)
شاعیرێك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك له ته‌پوتۆز و شه‌پۆل
ناپاكی له قه‌سیده‌كه‌یدا كرد
ئیمپراتۆری شیعر له سێداره‌ی دا
له‌سه‌ر سه‌كۆی باران
(15)
چۆن له تۆوه بۆ تۆ رابكه‌م
ئێواره رووخساری به‌یانی گرتووه
وه‌ك رازیكردنێكی جریوه‌ی چۆله‌كه‌كان
(16)
ته‌نیایی جگه له بێده‌نگییه‌كی ترسناك هیچیدی نییه
له‌به‌رانبه‌ر نائومیدییهكانی دڵی پێخۆش بێ.
(شیله‌ی منداڵی)
(1)
لێوه‌كان باڵیان نییه
تا هه‌ر بۆ خۆشێ
شاعیر بگرن
(2)
له‌نێوان گه‌ردانه‌ی ملی كۆتر و
ره‌شماڵی شیعر
گوڵی خۆشه‌ویستی گه‌وره ده‌بێ
له ئه‌نده‌لوسی دڵ
(3)
زمان ئاگری گرت
له جه‌سته‌ی شیعر و
له ناشتنی ئاههنگسازانهشدا گریا
كهڵهكێوییهكانی له‌بیرچوونه‌وه‌ش به‌دوایه‌وه
(4)
ئافره‌تێك به ره‌نگی لێوه‌كانی
وێنه‌ی ئه‌شكه‌وتی شاعیر ده‌كێشێ
له میحرابی كۆڵكهزێڕینهشدا ده‌نوێ
(5)
مێلاخهیهك سپارده‌ی یه‌كه‌مین پایز
هه‌ڕه‌شه‌ی ئافره‌تێكی ماندوو
به به‌هاری یاده‌وه‌رییه‌كان ده‌نووسێته‌وه
(6)
ئاسمان وه‌ستاوه
به‌سه‌ر لێوی ئافره‌تێكی له‌بیركراو
ئافره‌تێك كه له خوری منداڵی
عه‌بای قه‌سیده‌یه‌كی ناپاك ده‌چنێ
(7)
په‌پوله‌كان كارتی داوه‌تكردنیان
به‌شییه‌وه
به‌سه‌ر خه‌می ئافره‌تان
تا ئاماده‌ی له‌دایكبوونی ده‌ریا بن
(8)
چۆله‌كه‌كان له‌نێو ئازاری شیعردا
ئه‌ستێره‌ی زوحهلیان هه‌ڵگرتووه
تا لێوی خۆر ئه‌ستور نه‌بێ
(9)
په‌ڵه‌هه‌ورێ ماندو به‌شیله‌ی منداڵی
خه‌می په‌پووله‌كان
له‌چاوی قه‌سیده‌یه‌كی سه‌رهه‌ڵگرتوو ده‌هۆنێته‌وه
(10)
له‌چاوی مه‌نفادا
په‌پوله‌یه‌ك له زه‌رده‌په‌ڕی سه‌رسامی هه‌ڵواسراوه
شاعیرێكی نه‌فره‌تلێكراو له‌ناخی ژیان
ده‌خاته سه‌ر كوڵی نووسین
(11)
له رووی خراپی بارودۆخی مرۆڤه‌وه
گوڵان له باخچه‌كانی بیرچوونه‌وه خۆیان شارده‌وه
(12)
هه‌موو ئافره‌تێك
به ئاوێنه‌كه‌ی سه‌رسامه
(13)
ژنان له په‌پووله ته‌نكترن
چونكه له‌نێوان نامه‌كان و گۆرانیهكان
حه‌ز له رووناكی قاچاغ ده‌كه‌ن
(14)
ئافره‌تێك بهبهسهرهاتی گوڵێ
كێشای به پیاوێكدا
پیاو بووه باخی خه‌مێكی به‌رزه‌فڕ
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی كه
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی له كاتژمێر حه‌وت بریندار بوو
ملكه‌چی به‌هار نه‌بوو
تا خۆی به‌ده‌ست بارانه‌وه بدا
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی له كاتژمێر پێنجی ته‌نیایی
به كاتی دڵته‌نگی
خۆشه‌ویستی به دوودڵی
له ئاو هه‌ڵنه‌كێشا
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی كه به گژ وگیای منداڵی
به ده‌ریادا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
سپێده زوو له جێگه‌ی زه‌رده‌په‌ڕ ده‌نوێ
ئایا ئه‌و قه‌سیده ده‌بینی كه فرمێسكێكه له پڕشنگ
یان كێ له ئاژاوه‌ی زماندا بژی
خۆی به چێژی خه‌وزڕان ده‌به‌خشێ.
(قه‌سیده ئاوییه‌كان)
خۆكوژی
ئه‌و نه‌وره‌سه‌ی به‌یانییه‌ك بێچوه‌كانی خورا
به‌كارێكی خۆكوژی هه‌ڵسا
بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌نده‌رێكی سه‌ربه‌خۆ
شه‌پۆلێكی تووڕه
ئه‌و شه‌پۆله‌ی له ئێواره‌یه‌كی دڵته‌نگدا نووست
شینی ده‌ریای زیندانی لێوه‌كانی كرد
بۆ ئه‌وه‌ی به دزییه‌وه شوو به ئاو بكا
منداڵی
ئه‌و منداڵه‌ی شاردیانه‌وه
ده‌ستی له ملی حیله‌ی خهونهكان ده‌كرد
بۆ ئه‌وه‌ی شیعر
له خولیاكانی جوانتر بێ
شیعری: ئه‌حمه‌د دمناتی
و: عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا