
له‌حزووری حافزی شیرازیدا
}ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌كردوومانه‌ته كوردی.. بریتییه له پێشه‌كییه‌كی –دانیاڵا لادنسكی- و دوو نموونه‌ی شیعری و چه‌ند به‌شێكی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه-هنری س.میندلین- له‌كۆتایی دیوانی ( گوێم له‌قاقای یه‌زدان بوو-Heard God Laughing) ی حافزی شیرازی-دا سه‌باره‌ت به‌ژیانی بڵاوی كردۆته‌وه.
ڕه‌نگه بكه‌وینه هه‌ڵه‌وه، ئه‌گه‌ر بڵێین: (دانیاڵا لادنسكی)، وه‌رگێڕی دیوانه‌كه‌یه، چونكه هه‌روه‌ك خۆی، له‌پێشه‌كی دیوانه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات: شیعره‌كانی حافزی له‌ئینگلیزییه‌وه كردۆته ئینگلیزی. هه‌ر بۆیه ده‌شێت بڵێین دایڕشتۆته‌وه.
ڕه‌نگه ئه‌زموونیكی له‌و چه‌شنه، سه‌یر و سه‌مه‌ره بێته پێش چاومان!؟ به‌ڵام كاتێك كهپێشهكییهكهی-لادنسكی- ده‌خوێنینه‌وه..ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، كه‌ئه‌و عاشقێكی عه‌وداڵی، دنیای ڕه‌هاو جوانی حافزه‌و ئیدی هێنده‌ی پێی كرابێت و به‌و چه‌شنه هه‌وڵی خستنه‌ڕووی ئه‌و دنیایه‌ی داوه{
وه‌رگێڕ
ئازاكردنی ڕۆحی حافز
ن: دانیاڵا لادنسكی
به‌یانییه‌كی زوو، له‌كاتێكدا له‌ناوچه‌ی مههرازادی نێوه‌ڕاستی هندستاندا، پیاسه‌م دهكردو به‌نێو ڕێگه‌یه‌كی هه‌ردوو لاته‌نراو به‌دار و دره‌ختدا، گوزره‌م ده‌كرد. بڕیارم دا كهبكهومه كاركردن، له‌سه‌ر خودی حافز و تێكسته‌كانی.
ناوچه‌ی مه‌هرازاد، ده‌كه‌وێته قه‌راغ شاری ئه‌هماد دانگه‌ر. شایانی باسیشه، كه”ئاواتار مه‌هربابا”ی، ڕێبه‌ری ڕۆحی هیندییه‌كان، تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانی، له‌ناوچه‌ی-مه‌هرازاد-دا، ژیانی برده سه‌ر.
ئه‌و به‌یانییه، له‌گه‌ڵا یه‌كێك لهموریدهكانی”ئاواتار”دا، كه‌وتمه گفتوگۆ و باسكردنی “مه‌ولانا جه‌لالاددینی ڕومی” شاعیر. كه‌دیاره یه‌كێك بووه له‌و شاعیره فارسانه‌ی، كه‌ده‌مێك ساڵا له‌مه‌و پێش ژیاوه.
به‌پێی ئه‌و پرۆگرامه زۆر جوان و ناوازه‌یه‌ی، كه‌پێشتر پێكه‌وه، ده‌رحه‌ق به‌شیعره‌كانی “رومی”بینیبوومان. شیعره وه‌رگێڕدراوه‌كانی”رومی”، زۆر له‌وانی حافز تۆكمه‌تر و جوانتر ده‌هاتنه پێش چاوم.
گوتم :”بۆ ده‌بێت –ئاواتار مه‌هربابا- شیعره‌كانی حافزی له‌شیعره‌كانی –رومی-، پێ جوانتر و مه‌زنتر بێت، له‌كاتێكدا شیعره وه‌رگێڕدراوه‌كانی –رومی- بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی، زۆر له‌و شیعرانه‌ی حافز جوانتر دێته پێش چاو، كه‌كراوه‌ته ئینگلیزی”.
هاوڕێكه‌م له‌وه‌ڵامدا گوتی:
” مه‌هربابا، پێی وایه كه تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه، به‌جوانی شیعره‌كانی حافز وه‌ربگێڕێت”.
هه‌ر كه هاوڕێكه‌م وای گوت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بۆ خۆشم سه‌رسام بووم، گوتم:
” ده‌توانم وه‌ك پێویست، وه‌ریان بگێڕم”.
گه‌رچی نه ئه‌و كاته فارسیم ده‌زانی و نه‌ئێستاش، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بوو، كه‌وتمه وێزه‌ی هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ی حافز، كه‌پێشتر كرابوونه ئینگلیزی، هه‌ر له‌وانیشه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستام هه‌ڵهێنجا.
خوێنه‌ری زمانی ئینگلیزی سه‌دان ساڵه بهعهزرهتی چێژ وه‌رگرتنه له‌شیعره‌كانی حافز: به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌و وه‌رگێڕانه حه‌رفییه‌ی كه‌بۆ شیعره‌كانی كراوه، ناكرێت خوێنه‌ر چێژیان لێ وه‌ربگرێت. شایانی باسیشه، كه‌وه‌ك فارسییه‌كه‌ی، وه‌زن و قافیه‌شی بۆ دانراوه، هه‌ربۆیه له‌پێناو پاراستنی فۆرمالیته‌ی شیعره‌كان، وه‌رگێڕه‌كان، ڕۆحی شیعری حافزیان، مه‌حكومی مه‌رگ و له‌ناوچوون كردووه.
له‌كاتێكدا، ڕۆحی شیعری شیعره‌كانی، لێوانلێوه له‌به‌زه‌یی و جومبوش و زه‌وق و قاقای پێكه‌نین، پڕه لهخۆشهویستییهكی عاشقانه‌ی گڕگرتوو.
حافز به‌چاوێكی پڕ سه‌رسامی و ته‌عه‌جووبه‌وه، ده‌ڕوانێته یه‌زدانی خوڵقێنه‌ری كه‌ون و كائینات و شیعره‌كانی پڕن له‌و چه‌شن و ته‌رزه تێڕوانینه.
هه‌ر بۆیه، ویستم به‌پێی پێودانگه‌كان و مه‌وداكانی زمانی ئینگلیزی، كار له‌سه‌ر ڕه‌هاكردنی ئه‌و ڕۆحه شیعرییه بكه‌م.
زیاتر شیعره‌كانی حافز، سۆناتای كورتن. سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی شیعره‌كانیشی، كه‌له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه ساغ كراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی (800) شیعرێكه، گه‌رچی هێشتاكه ناكۆكی له‌نێوانیاندا هه‌یه، ده‌رحه‌ق به‌ژماره‌ی شیعره‌كانی.
به‌و پێیه ده‌بینین كهشیعرهكانی زۆر كه‌من، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌راوردیان بكه‌ین، له‌گه‌ڵا شیعره‌كانی –رومی-.
ئاشكرایه كه‌زمانی فارسی، زمانێكی لاستیكی و شیاو به‌گۆڕانه، له‌ڕووی ماناوه. هه‌ر بۆیه بۆ هه‌ر شیعرێكی حافز، ده‌كرێت چه‌ند خوێنه‌وه‌یه‌كی بۆ بكرێت و له‌زۆر ڕووه‌وه تاوتوو بكرێت.
هه‌روه‌ك هاوڕێ فارسی زانهكانم ده‌ڵێن، زۆر له‌و وشانه‌ی كهحافز له‌شیعره‌كانیدا به‌كاری هێناون، زیاد له‌حه‌وت هه‌شت واتایان هه‌یه. هه‌ربۆیه ده‌كرێت، هه‌مان كۆپله شیعرێكی دیاریكراو، به‌چه‌ند شێوه‌یه‌كی له‌یه‌كتر جیا، وه‌ربگێڕدرێت و هه‌ر وهرگێڕانێكیشی به‌ڕاست بزانرێت.
پاش خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وه‌رگێڕانه جیاجیاكانی شیعره‌كانی حافز. هه‌مان شتم بینییه‌وه. هه‌ر كۆپله‌یه‌ك له‌شیعره‌كانی حافز، چه‌ندان شیعری سه‌ربه‌خۆی لێ هه‌ڵده‌هێنجرێت. كه‌هه‌ر یه‌كێكیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی، تاكه واتایه‌كی كۆپلهكهیه.
هه‌ربۆیه ده‌كرێت، به‌پێی وه‌رگێڕانه جیاجیاكان، شیعره‌كانی تاوتوو و شیكاری بكه‌ین. تاوتووكردنی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ، چ به‌واتای سوود و كه‌ڵك لێ وه‌رگرتن و خستنه‌گه‌ڕ و زیندووكردنه‌وه‌ی دێت. چ به‌واتای ته‌سلیم بوونمان دێت، كه‌دیاره له‌و كاته‌دا، ده‌كرێت هه‌ست به‌ڕۆحی شیعره‌كه بكه‌ین و خۆمان بده‌ینه ده‌م پێشه‌نگی شه‌پۆله‌كانی.
ئه‌و شیعرانه‌ی كه‌لێره‌دا وه‌رم گێڕاون، گه‌ر وشه به‌وشه‌و ده‌قاو ده‌ق له‌گه‌ڵا ئه‌سڵی شیعره‌كانی حافزدا بهراوردبكرێ. ناكرێت بڵێم وه‌رمگێڕاوه، پێشم وایه له‌ڕووی ته‌كنیكی و زانستیشه‌وه، شیاو و ڕاست وه‌رنه‌گێڕدراوبێت. گه‌رچی حه‌ز ده‌كه‌م به‌ڕاستی وه‌رم گێڕابێت، به‌ڵام هێنده ده‌زانم، كهڕاستگۆ بووم، ده‌رحه‌ق بهبهرجهستهكردن و خسته‌ڕووی ڕۆحی ئیلاهیانه‌ی شیعره‌كان.
ئه‌و ده‌قه‌ی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌وه‌رگێڕانی شیعره‌كانی حافزدا، پشتم پێ به‌ست. وه‌رگێڕانه ئینگلیزییه‌كه‌ی ( وێڵبێرفۆرس كلارك) بوو. كه‌له‌ساڵی 1891دا چاپی كردووه.
ئه‌مه جگه له‌سوود وه‌رگرتن، له‌دوا چاپی نوێی شیعره‌كانی حافز، كه‌له‌دوو توێی كتێبێكی(1011) لاپه‌ڕه‌دا، له‌ئێران چاپ كراوه. كه‌م تا زۆریش سوودم لهوهرگێڕانهكانی دیكه‌ش وه‌رگرتووه.
شایانی باسیشه، كه‌به‌بێ هاریكاری و كۆمه‌كی ئوستادم (مه‌هربابا)، مه‌حاڵا بوو، بتوانم كارێكی ئاوا به‌جێ بهێنم.
ده‌كرێت بڵێم، هه‌موو ئه‌و جوانی و قاقا و جازبییه‌ت و ڕاستییانه‌ی كهلهوهرگێڕانهكهدا، ده‌كه‌وێته پێش چاوتان و هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، دیارییه‌كی زاتی ئه‌وه بۆ من.
كه‌مێك وه ئاگا به‌وه
( كه‌مێك وه ئاگا به‌وه
هه‌تا هه‌تایه،
پێویست ناكات.
ته‌نها، ئه‌ئێستا…
یه‌ك هه‌نگاو، به‌نێو دامێنی كراسه نه‌رمه‌كه‌ی ئاسماندا
نه‌ك هه‌ر به‌سه، به‌ڵكو زۆریشه.
حافز،
كه‌مێك وه‌ئاگابه‌وه
ئه‌ڤینی ڕاسته‌قینه، ته‌نها یه‌ك ده‌قیقه ده‌خایه‌نێ
نه‌ك هه‌ر به‌سه، به‌ڵكو به‌شی ڕۆژانێكیش ده‌كات.
جێ بهێڵه،
هه‌موو ئه‌و ڕێچكه فێڵاوییانه‌ی
كه‌له‌پێناو ناسینی ئه‌ودا، چێت كردووه.
چونكه هه‌ریه‌كه‌یان،
به‌لقه دارێكی به‌هار ده‌چن..
كهبهستبێتی.
زۆر،
زۆر له دوور ده‌مێنننه‌وه..
دوور له‌تیشكی یه‌زدانیی هاوین.
وه‌ئاگا به‌وه گیانم،
به‌به‌زه‌یی به.
وه‌ئاگا به‌وه، به‌رانبه‌ر دڵت..
هه‌ڵیگره‌و بیبه‌ره نێو ده‌غڵه فراوانه‌كانی تیشك.
جێ بهێڵه، هه‌ناسه بدات
بڵێ:
” ئه‌ڤین”
هه‌مدیسان باڵه‌كانم به‌ره‌وه‌و
هه‌ڵمسێنه..
له‌نزیكه‌وه هه‌ڵیسێنه..
بڵێ، به‌مانگ و خۆر..
بڵێ، به‌دۆسته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان:
خۆشه‌ویستم، هه‌ر ئێستا هه‌ڵت ده‌سێنم
وه‌ك به‌ڵێنم پێ دای
بۆ ئه‌و سه‌ما جوانه).
ئه‌و شته‌ی كهبهچاو نابینرێت
( جارێكیان، لهئوستادهكهی خۆمم پرسی:
چییه، فه‌رقی نێوان..
من و تۆ؟
گوتی:
حافز ته‌نها هێنده‌یه:
گه‌ر ڕه‌وێك حه‌یوانی كێوی
بێته نێو ماڵی تۆ و
خۆیان بده‌ن، له‌كاسه به‌تاڵه‌كانی ده‌رۆزه‌ییمان
ناڕژێت، ته‌نها یه‌ك دڵۆپیش
له‌كاسه‌ی تۆ.
ئه‌وه‌ی كهبهچاویش نابینرێت،
ئه‌وه‌یه كهیهزدان لهكاسهكهی منی ناوه..
كه‌ر بڕژێت، كاسهم
ده‌بات هه‌موو دنیا
سێڵاوی ئاو).
ژیانی حافز
ن: هنری س. میندلین
هه‌رچه‌نده حافز، یه‌كێكه له‌شاعیره ناسراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌سه‌رگوزشته‌ی ژیانی، زانیارییه‌كی ڕاست و دروستمان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، ته‌نانه‌ت به‌ته‌واویش ڕۆژی له‌دایك بوون و مردنی، ساغ نه‌كراوه‌ته‌وه. ڕه‌نگه له‌ساڵی 1330ز، له‌دایك بووبێت و له‌ساڵی 1388دا، كۆچی دوایی كردبێت. كه له‌ساڵی له‌دایك بوون و مردنی (جۆفێری چاوسێر)ه‌وه نزیكه كه‌دیاره جۆفێری، به‌یه‌كه‌مین كهڵهشاعیرێك ده‌ناسرێت، كه‌به‌زمانی ئینگلیزی شیعری نووسیوه.
حافز، ناوی (شه‌مسه‌دین محه‌مه‌د)ه و هه‌ر كه ده‌ستی داوه‌ته شیعر نووسین، نازناوی (حافز)ی به‌كارهێناوه. پێ ده‌چێت، پاش خه‌تم كردن و ئهزبهرهكردنی قورئان، ئه‌و نازناوه‌ی به‌خۆ ڕه‌وا بینیبێت.
پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌غۆل و ته‌ته‌ره‌كان..له شاری شیراز، چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه و زۆربه‌ی ژیانی، له‌و شاره پڕ له‌باخچه‌یه‌دا، بردۆته سه‌ر.
حافز له‌ده‌ستپێكی ژیانیدا، ژیانێكی ئاسووده‌و سانای بردۆته سه‌ر. یه‌كێك بووه، له‌سێ كوڕی خانه‌واده‌یه‌كی و هه‌ژار و نه‌دار. بابی حافز خه‌ڵووز فرۆش بووه. حافز هه‌ر به‌منداڵی و پاش مردنی باوكی، ناچار بووه كهلهفڕنێكدا، ده‌ست به‌كاركردن بكات، به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه‌و به‌به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كهچنگی كه‌وتووه.. چۆته مهدرهسهو وانه‌ی قورئان و تیۆلۆژیك و گرامه‌ر و ماتماتیك و ئاسترۆنۆمی خوێندووه. جگه له‌فێربوونی خه‌ت خۆشی، كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌هۆی نه‌بوونی چاپخانه‌وه، ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی بینیوه.
خه‌ت خۆشی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، زیاتر وه‌ك په‌یامێكی یه‌زدانی سه‌یركراوه، بۆ نووسینه‌وه‌ی قورئان. به‌و حوكمه‌ی، كه‌به‌پێی یاسا‌و ده‌ستووره ئاینییه‌كان، وێنه‌كێشان قه‌ده‌غه بووه، هه‌موو جۆره ورده‌كاری و هونه‌رێك له‌خه‌ت خۆشی‌دا، به‌كارهێنراوه‌و تابڵێی بره‌وی پێدراوه، شایانی باسیشه، كه‌پێویسته بزانین، حافز له‌خه‌ت خۆشی‌دا، تا بڵێی به‌سه‌لیقه‌و پرۆفیشناڵا بووه.
له‌ئێراندا شیعر وه‌ك وه‌ك چۆن ئۆپێرای ئیتاڵی، له‌ئیتالیادا پێگه‌و دنگه‌ی میللی هه‌یه. ئاوا پێگه‌و پایه‌ی هه‌یه. له‌ئێراندا مرۆكانی هه‌رچین و توێژێك، ده‌رحه‌ق به‌و شیعر و شاعیرانه‌ی، كه‌ده‌یانه‌وێت، گفتوگۆ و ده‌مه‌ته‌قێی له‌سه‌ر ساز ده‌كه‌ن. هه‌میشه لهئاخافتنهكانی ڕۆژانه‌شیاندا، ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ن و به‌نموونه ده‌یانهێننه‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا، كهحافز تێیدا ده‌ژیا.. زۆر گرنگی به‌شیعر ده‌درا. به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌هه‌رده‌م بۆ نێو مه‌جلیسی میر و شازاده‌و ده‌سه‌ڵاتداران، گاز ده‌كران. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ده‌سه‌ڵاتداران، سه‌رسامی خۆی به‌شیعری شاعیرێك ده‌ربڕی بایه‌و پێی جوان بایه.. فه‌رمانی ده‌كرد، كه‌هێنده‌ی كێشی شاعیره‌كه، زێڕی پێ ببه‌خشرێت و خه‌ڵات بكرێت.
حافز هه‌ر له‌منداڵییه‌وه خولیای شیعر بووه و تابڵێی به‌هره‌مه‌ند بووه، ده‌رحه‌ق به‌هه‌ر بابه‌تێك كهویستبای بینووسێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی، كه‌له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا، لهسهرپاكی شیرازدا بناسرێت. ئیدی له‌و ته‌مه‌نه‌وه، بووه یه‌كێك له‌و شاعیرانه‌ی كه‌هه‌رده‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، بانگ ده‌كرایه نێو مه‌جلیسان. به‌پشتگیری ئه‌وانیش توانی مه‌دره‌سه‌یه‌ك بكاته‌وه‌و خۆشی وه‌ك ئوستادێك، وانه‌ی تێدا بڵێته‌وه.
به‌ڵام دیاره به‌و پێیه‌ی، كهشیعرهكانی له‌گه‌ڵا قه‌ناعه‌ت و ڕه‌وتی ئایینی ئه‌و ده‌مه‌دا نه‌ده‌گونجا. جار جاره ده‌بووه مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری بۆی و ناوی ده‌خرایه لیستی ڕه‌شه‌وه. زۆر جار لهمهدرهسهكهی دوور ده‌خرایه‌وه‌و ڕێگه‌ی پێ نه‌ده‌درا كهلهمهجلیسی نێو كۆشكی ده‌سه‌ڵاتداراندا ئاماده بێت.
له‌و كاته‌دا ناچار ده‌بوو، كه‌كار بكات. تابژێوی خۆی خێزانه‌كه‌ی دابین بكات. شایانی باسیشه، ته‌نیا كارێك كه‌به‌و ده‌كرا. به‌كارهێنانی توانا‌و سه‌لیقه‌ی هونه‌رییانه‌ی بوو، له‌خه‌ت خۆشی‌دا.
به‌درێژایی ژیانیشی ته‌نیا یه‌ك جار له‌شیراز، شار به‌ده‌ركرا. پاش گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له‌شیرازداو هاتنه سه‌ر حوكمی ده‌سه‌ڵاتدارێكی نوێ، توانی بگه‌ڕێته‌وه.
كه‌ته‌مه‌نی گه‌یشته چل ساڵا، سه‌ره‌تا كوڕه‌كه‌ی و دواتر ژنه‌كه‌ی، كۆچی دواییان كرد. ئیدی له‌و كاته‌وه، به‌ته‌نیا ژیانی برده سه‌ر و زۆرێك له‌شیعره پڕ حه‌سره‌ته‌كانی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌رگی ئه‌وانی پێوه دیاره.
له‌ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵیدا، هه‌ر به‌ته‌واوی ناو و ناوبانگی، له‌زۆر شوێندا ده‌نگی دایه‌وه‌و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه موریدانی ڕوویان تێ كرد، كه‌هه‌رده‌م وانه‌ی پێ ده‌گوتنه‌وه‌و ڕێنمایی ده‌كردن.
له‌حه‌فتا ساڵیدا، به‌بێده‌نگی سه‌ری نایه‌وه‌و دنیای جێ هێشت. موریده‌كانی له‌ژێر ئه‌و دره‌خته‌دا ناشتیان، كه‌به‌ده‌ستی خۆی و له‌نێو جوانترین باخچه‌یه‌كدا، دڵی پێی ده‌كرایه‌وه، ڕوواندبووی.
پاش مه‌رگی و به‌درێژایی پێنج سه‌د ساڵا.. شوێن و مه‌زاری حافز و سێبه‌ری دره‌خته‌كه‌ی، بووه جێگه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س، كهبهردهوام ده‌چوونه زیاره‌تی.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، له‌سه‌ره‌تای چاخی بیسته‌مدا.. ته‌نیا شوێنه‌واری گۆڕه‌كه‌ی مابۆوه.. ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1925دا، حكومه‌تی ئێران ڕێستۆرهی گۆڕه‌كه‌ی حافزی كرد‌و باخچهكهشی چاك و نوێ كرده‌وه. دیاره پاره‌ی چاككردن و هه‌ڵبه‌ستنی گۆڕه‌كه و نوێ كردنه‌وه‌ی باخچه‌كه.. له‌لایه‌نی “مه‌هربابا”ی ڕێبه‌ری ڕۆحی هیندییه‌كانه‌وه، درایه حكومه‌تی ئێرانی.
“مه‌هربابا” زۆرجار، به‌دێڕه شیعرییه‌كانی حافز.. قسه و ئاخافتنه‌كانی خۆی تۆكمه‌و پته‌وتر دهكردو ده‌یكرده مایه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ده‌یویست. “مه‌هربابا” ده‌یگوت: ( شیعره‌كانی حافز، ده‌چنه سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كهڕۆحگهرایی پێدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌سه‌رجه‌م نهێنی و پهنهانییهكانهوه). ئاشكرایه كه‌هه‌موو گوتاره مه‌عنه‌وییه‌كان، بناغه‌و بنه‌مایان عیشقه.
حافز، هه‌ر له‌گه‌نجییه‌وه بۆته موریدی یه‌كێك له مه‌دره‌سه‌كانی سۆفیگه‌رێتی و میستیك، تادواتر بۆ خۆیشی بۆته ئوستادی ئه‌و ڕێچكه‌یه، شیعره‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كلاسیكییانه‌ی سۆفیزمه، كه له‌سه‌ر بناغه‌ی تاكڕه‌وانه‌ی، وابه‌سته‌گی خود‌و یه‌زدان دامه‌زراوه.
به‌شێوه‌یه‌گی گشتی، له‌ڕۆژئاوادا.. مستیك و سۆفیگه‌رێتی، به‌باڵێكی ئایینی ئیسلام ده‌زانرێت. كه‌به‌پێی شوێن و جێگا جیاجیاكان، ناو و شێوه‌ی جودا له‌خۆی ده‌گرێت، به‌ڵام ئاشكرایه هه‌ر له سه‌رده‌می گریكه‌كانه‌وه، چه‌شن و شێوه‌ی مستیك و سۆفێتی.. له‌ئارادا بووه. كه‌وابه‌سته‌ی مه‌دره‌سه‌ی( سۆفیا-Sophia-) بووه‌و به( پیتاگۆر-Pitaegor-)و (پلاتۆ-Plato-) ناسراون.
له سه‌رده‌می عیساشدا، بهئهسهنی و گنۆستیكهكان ناوبراون.
سۆفیزم، له ئیسلامدا به‌واتای بێگه‌ردی و پاكی ڕۆح و ده‌روون دێت. موریده‌كانی(صوف) یان له‌به‌ر كردووه و هه‌ر له‌وه‌شه‌وه، سۆفییان پێ گوتراوه.
له‌نێوان ساڵانی (800-1400ز ) سه‌دان مه‌دره‌سه‌ی سۆفیگه‌رێتی كراوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆ نموونه‌ش، ده‌كرێت ئاماژه بهمهدرهسهكانی( ڕۆمی و ئیبن عه‌ره‌بی ) بده‌ین، وه‌ك پێشه‌نگی مه‌دره‌سه‌كانی سۆفیگه‌رێتی.
ئاشكرایه كه‌جیاوازی له‌نێوان مه‌دره‌سه و ڕێبازه‌كانی سۆفیگه‌رێتیدا، به‌ڕاشكاوی ده‌بینرێت. له‌كاتێكدا ڕێبازێكیان، گرنگی به ( میدیتاسیۆن ) ده‌دات له‌سۆفیزمدا. ئه‌وه ڕێبازێكی دیكه‌یان، كاركردن و خزمه‌تكردنی بێ به‌رانبه‌ر ده‌خاته ڕوو. واته ده‌بێت له‌م دنیایه‌دا بێ هیچ داواكاری و ته‌ڵه‌بێك، خزمه‌ت بكه‌ین.
هه‌ندێكیشیان، خواپه‌رستی و عیبادهت ده‌كه‌نه به‌ردی بناغه‌ی سۆفیگه‌رێتی و له‌ڕێی سه‌ما و گۆرانی و شیعره‌وه.. ده‌یانه‌وێت، عیشقی ئیلاهی باڵا به‌رجه‌سته بكه‌ن.
به‌و پێیه‌ی كهشیعرهكانی حافز، له‌م بواره‌دا پێشه‌نگه. موریدانی ئه‌م ته‌ریقه‌ته، گرنگییه‌كی تایبه‌ت به شیعره‌كانی حافز ده‌ده‌ن.
تێبینی:
( -دانیاڵا لادنسكی- له‌ساڵی 1948 له”میسۆری وڵاته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا” چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه. هه‌ر له‌هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتییه‌وه، عه‌وداڵی گه‌ڕان و سه‌فه‌ركردن بووه… ئه‌و بۆشاییه ڕۆحییه‌ی كه‌له‌نێو خۆیدا هه‌ستی پێكردووه.. له‌هیندستاندا پڕبۆته‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێكردووه، كه‌شه‌ش ساڵی ته‌مه‌نی له‌وێدا به‌رێته سه‌ر.
له‌وێ بۆته هاوڕێی –ماندیلی- كه‌یه‌كێك بووه له‌موریدانی –مه‌هربابا- و له‌ئه‌نجامی مانه‌وه‌شی له‌گه‌ڵا ماندیلی-دا زانیاری ده‌رباره‌ی -حافزی شیرازی- وه‌چنگ كه‌وتووه. كه‌دیاره یه‌كێك بووه له‌و شاعیرانه‌ی كه-مه‌هربابا- زۆر پێی سه‌رسام بووه. لادنسكی، له‌و ده‌مه‌وه ده‌ستی داوه‌ته، تۆژینه‌وه‌و شیكاركردنی شیعره‌كانی حافز.. له‌ئێستاشدا له‌باشووری –كارۆلینا- نیشته‌جێیه‌و هه‌ر به‌رده‌وامیشه له‌توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌دنیای ڕۆحی خودی حافز ز شیعره‌كانی.
ژێده‌ر : Tanrı”nın Kahkahasnı Duydum- Hafiz-ten Aşk Şiirler- Danil Ladinsky- 2005*Mia yayinları İstanbul
سه‌رنج: (گوێم له‌قاقای یه‌زدان بوو- ی حافزی شیرازی. به‌سه‌رپه‌رشتی (پانتا نیرڤانۆ)و له‌لایه‌ن(ئایشه گوڕۆڵا)ه‌وه له‌ئینگلیزییه‌وه، كراوه‌ته توركی. ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی Mia، ساڵی 2005 چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه.