Skip to Content

به‌رهه‌مێکی نوێی ( کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس) به‌ناوی (له‌‌گه‌ڵ شانۆدا) که‌وته‌ بازار

به‌رهه‌مێکی نوێی ( کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس) به‌ناوی (له‌‌گه‌ڵ شانۆدا) که‌وته‌ بازار

Closed
by January 8, 2012 کتێبخانە

  کتێبی (له‌گه‌ڵ شانۆدا) کۆمه‌ڵه‌ وتارێکی شانۆییه‌ و به‌رهه‌مێکی نوێ هونه‌رمه‌ند “کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس”ه‌ و که‌وته‌ به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران.

ئه‌م کتێبه‌ له‌بڵاوکراوه‌کانی (سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی فیکری و ئه‌ده‌بی نما)یه‌ ‌و پێشه‌کیه‌کی جوانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ژیلوان تاهیره‌وه‌ بۆ نوسراوه‌ که‌ده‌ڵێت:

 هونه‌رمه‌ندی شانۆڤان مامۆستا کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس له‌میانی نوسینه‌ شانۆییه‌کانی به‌ بابه‌ته‌ تیوری یه‌کانی پیاسیه‌کی باشی ‌ بۆ نێو جیهانی شانۆ و ستایله‌ شانۆییه‌ باوه‌کان کردوه‌، له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه‌دا، نوسه‌ر هه‌وڵیداوه‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر په‌روه‌ردییانه‌ ده‌ربرینه‌ ره‌خه‌نه‌کانی ئارسته‌ی ده‌رهێنه‌ران وئه‌کته‌ره‌کان بکات و متمانه‌یان لا دورست بکات..

شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس دوو کتابی تری به‌نێوی(ته‌خته‌ی شانۆ)،(شانۆیی قوتابخانه‌یی) چاپ کردووه‌و دوای کتابی (له‌گه‌ڵ شانۆدا) کتابێکی تریشی ئاماده‌یه‌ بۆ چاپ.

Previous
Next