
خه‌یاڵ منداڵێكه شۆخ … شیعری: ئه‌حمه‌د دمناتی
شیعری: ئه‌حمه‌د دمناتی
و: عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
خه‌یاڵ منداڵێكه شۆخ
(1)
قه‌سیده ده‌قێكه، كراوه
به‌سه‌ر ته‌نیاییدا
(2)
ته‌نیایی ده‌رگایه‌كه
واڵا به‌سه‌ر بۆشاییدا
(3)
بۆشایی لانه‌یه‌كه بێ زیان و
دواین وێستگه بۆ شاعیران
(4)
شاعیران منداڵی بچوكن
خۆیان له گژوگیای زمان تێر ده‌كه‌ن، ئینجا گه‌شت ده‌كه‌ن
(5)
گهشتتیار پاڵه‌وانێكه كه‌شخه
ئافره‌ته جوانه‌كان هیلاك ده‌كا
به‌دوای به‌ختیاریدا
(6)
به‌ختیاری منداڵێكه له مۆم
بڕوا به خۆر ده‌هێنێ، ئینجا ده‌توێته‌وه
له سندوقه‌كانی پۆسته‌دا
(7)
پۆسته نامه‌یه‌كی هه‌ڵواسراوه، له‌نێوان دوو عاشق
ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، بۆ ماچێكی ته‌ڕ
(8)
ته‌ڕی سه‌رهاتی به‌یانییه‌كه
پێشبینی قه‌سیده‌ی سالوكهكان ده‌كا
(9)
سالوكهكان هۆزێكن له خانه‌دانان
بڕوایان وایه نان بۆ هه‌مووانه و
شیعریش بۆ دڵپاك و دانایان
(10)
دانایی فرمێسكێكه دنیا ده‌كا به رووبار
خۆر راوده‌نێ، به كڵاوی منداڵی
(11)
منداڵی جۆلانهیهكه ناجولێ
به‌و پیرانه نه‌بێ، كه هه‌میشه پاسه‌وانی
خه‌یام ده‌كه‌ن، له‌به‌ر قه‌سیده‌كانی
(12)
قه‌سیده‌كان بۆمبی گڕگرتوون
به گرانی به‌ره‌و شه‌ڕكه‌ره بچوكه‌كان تلده‌بنه‌وه
له بورجی خه‌یاڵ
(13)
خه‌یاڵ منداڵێكه شۆخ
حه‌ز له هاوڕێیی ئافره‌ت ده‌كا
(14)
ئافره‌ت نه‌خشه‌ی دڵكرانهوه و
ژووانی رێكوپێكه له‌گه‌ڵ قه‌سیده‌دا
(15)
قه‌سیده ته‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌یه، كه گوزه‌ر ده‌كه‌ن
به باخچه‌ی بیرچوونه‌وه و شادی
(16)
شادی چه‌كی شاعیرانه
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌نیایی و سارا
(17)
سارایی به‌هه‌شتێكه میوانداری ده‌نگی وشه‌كان ده‌كا
دڵخۆشه به خوێندنه‌وه‌ی منداڵانه‌ی خه‌ونبین
(18)
خه‌ون سهرهاتێكه خوار ده‌بێته‌وه
شه‌و ماڵی ده‌كا، به وشه‌كان
(19)
وشه‌كان په‌پوله‌ن، به‌هاران ناونیشانه‌كانیان
ونده‌كه‌ن و ده‌چنه سه‌فه‌ر
(20)
سه‌فه‌ر شكۆی خانمێكی چل ساڵانه
به ئاگاییه‌وه كه‌زی رێكده‌خا
به لێوردبوونه‌وه لۆركا ده‌خوێنێته‌وه، به‌ر له نووستن
(21)
نووستن گالیسكهیهكه كه‌شخه
قه‌سیده‌كان به‌دوای خۆیدا راده‌كێشێ، به‌شه‌و
(22)
شه‌و ئه‌فسانه‌ی پیری سێبه‌ره
حیكایه‌ته‌كانی باپیره دایده‌هێنێ
له كێڵگه‌كانی زمانێكی دوور
(23)
دووری پۆستهچییهكی شه‌رمنه
تۆزێ له ژووانی ئه‌و ئافره‌ته دواده‌كه‌وێ
(24)
ئافره‌ته‌كه له‌بێ بازاری رهشدهچتهوه
چێژ له وه‌سوه‌سه‌ی شاعیران ده‌بینێ
په‌رۆشی به‌زینی ئه‌و منداڵه‌یه، كه له‌ناوی ده‌لاوێته‌وه
(25)
شوێنی لاوانه‌وه نیشتمانێكی بچووكه له وشه‌كان
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ با و باران ده‌كا
(26)
باران نهوڕهسێكه مه‌یلی سه‌فه‌ر ده‌كا
له‌سه‌ر كوڵمی ئافره‌ته‌كه ده‌نوێ.
قه‌سیده‌كانی شه‌یدایی و گه‌رده‌لول
1- ئافره‌ت:
ئافره‌تێك به‌بێ رێپێدان به قه‌سیده‌یه‌كدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
زمان ده‌كه‌وێ
شاعیر جوانی خۆی به ته‌پوتۆزی ته‌نیایی ده‌چنێ
منداڵی له‌خه‌و راده‌بێ
زمان و منداڵی دوو هاوڕێن
له‌ژێر بنمیچی په‌ڵه‌یه‌ك هه‌وری ماندوو ده‌خولێنه‌وه.
2- گه‌رده‌لول:
هه‌موو ئافره‌تێك له دڵیدا
گه‌رده‌لولێكی له گوڵان حه‌شار داوه
بۆمبایه‌ك و گوڵه‌گه‌نمێ
به ته‌نیا منداڵه بچووكه شهیداكه
ژووانی ئافره‌ته سهربهگێچهڵهكان
له ده‌فته‌ری ئیملا ده‌سڕێته‌وه
به ته‌نیا شاعیرانی ئاشقیا.
3- شه‌یدایی:
له دڵێكی كراوه بۆ شه‌یدایی
دوو ده‌ست نیگاری مردنێك ده‌كێشن، به‌رله‌وه‌ی دواخرێ
منداڵێك پاسه‌وانی مانگ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا نه‌خه‌وێ
به‌شه‌و شاعیرێك قه‌سیده‌كانی به قاچاغ ده‌با
نهوڕهسێك ره‌هه‌نده‌كانی شینی كۆ ده‌كاته‌وه و
مانگ ره‌ها ده‌كا
شاعیر و ده‌ریا دوو هاوڕێن
ده‌ریا سیخوری به‌سه‌ر سپێتی سارا‌دا ده‌كا.
+++
سه‌رچاوه:
ئه‌حمه‌د دمناتی، ته‌نیایی سه‌ر له‌به‌یانی ناونیشانه‌كانی گۆڕی، شیعر، له بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی مه‌غریب، ربات، 2011، ل11-17.