
ژنه په‌یکه‌ر ….به‌ندی عه‌لی
Closed
دڵیان بۆ گرته چوارچێوه
چاوه‌کانیان له‌قه‌فه‌س ناو
زمانیان به‌قولاپ ڕاوکرد
گوێیان پڕکرد له‌ژاوه‌ژاو
باڵی کۆتری خه‌یاڵیان کرد
هه‌ناسه‌کانیان پشکنی
له‌نجه‌یان دا له‌خاچی یه‌خ
سه‌وسه‌نی خه‌نده‌یان ڕنی
ده‌ست و پلیان نا له‌خه‌نه‌ی
خوێنی له‌دڵ چۆڕاوی خۆی
نه‌مامی ئه‌ژنۆیان شکاند
هه‌ردوو پێیان گرێدا بۆی
خۆزگه‌یان زینده‌به‌چاڵ کرد
خه‌ونه‌کانیان دایه به‌ر تیر
هه‌نگی ئاره‌زوویان سوتاند
حه‌زیان شه‌ته‌کدا بهزهنجیر
سه‌ره‌نجام ئه‌و بوو به‌په‌یکه‌ر
ئه‌مانیش بوون بهپهیکهرتاش
ناویان لێنا ، ژنه په‌یکه‌ر
به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌هاش