مسته‌فا بارزانی و زمانی ستانداردی كوردی
من به باش و خراپ باسی ڕۆڵی سیاسی وی ناكه‌م!!! ناوچه‌ی بارزان له ڕووی جوگرافی و كارگیڕییه‌وه په‌یوه‌سته به پارێزگای هه‌ولێره‌وه , به‌ڵام له ڕووی زمانه‌وه په‌یوه‌سته به دهۆكه‌وه یان ڕێكتر بڵێین : به بنزاری بادینه‌وه!!زمانی خه‌ڵكی بارزان نزیكتره له بادینی , بنزاری سۆرانی!
هه‌رچه‌نده بارزانی كه‌م نوسین و وته‌ی هه‌یه , كه له خواره‌وه باسی هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین.
ده‌كرێ باسی دوو قۆناغ له ژیانی سیاسی مسته‌فا بارزانی(1903-1979 ) بكه‌ین, یه‌كه‌م. ڕۆڵی ئه‌و له بزاڤی ڕزگاریخوازی له كوردستان دووه‌م . چوار ساڵی حوكمی زاتی.
له شاخ زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنی حیزبی به زمانی كوردی بووه , ئه‌مه‌ی وایكردووه , كه ئه‌وانه‌ی دژیشی بوونه هه‌ر ڕاگه‌یاندنی حیزبی خۆیان به‌و زمانه بكه‌ن , نه‌ك بیكه‌نه گێره‌ی زاره‌كان وه‌ك ئه‌مڕۆ حیزبه‌كان و حكومه‌ت و ته‌له‌فزیۆنه‌كان وا ده‌كه‌ن!!!
دووه‌م. له قۆناغی حوكمی زاتی-خودموختاری , هه‌ندێ له ڕۆشنبیران چوونه لای مسته‌فا بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان جێ به جێ بكه‌ن!!و بنزاری بادینی بكه‌نه زمانی ستاندارد له بادینان! به‌ڵام گوتی: كورد یه‌ك زمانی ستانداردی هه‌یه , نه‌ك دوو!
ئه‌و زمانه‌ی مسته‌فا بارزانی قسه‌ی پێ ده‌كرد و ڕاپۆرتی حیزبی پێ ده‌نووسی زمانی كوردی- مه‌لایی بوو . ئه‌و جۆره زمانه هه‌ر زمانی ستانداردی كوردییه , به‌ڵام له نووسین و قسه‌كردن هه‌ندێ كه‌س وشه‌ی عه‌ره‌بی به‌كاردێنن! ئه‌م جۆره ئاخاخفتن و نووسینه , هه‌موو كوردێك تیێده‌گا و تایبه‌ته به‌وانه‌ی ئه‌و پۆسته‌یان هه‌یه!!!
هه‌ندێ له به‌ڵگه‌نامه‌كانی بارزانی كه باس له زمانی كوردی ده‌كه‌ن
مه‌سعود بارزانی له كتیبی : بارزانی و بزتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد , به‌رگی سێیه‌م
هه‌ندێێكی كه‌م له به‌ڵگه‌نامه‌كان تۆمار ده‌كات . لێیان ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێ , كه مسته‌فا بارزانی زۆر كه‌م به كوردی نامه‌ی هه‌یه , چونكه ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ری كوردی نه‌زانیوه به عه‌ره‌بی ……نامه‌ی بۆ نووسیوه , ئه‌و هه‌نده نامه‌ی هه‌یه به كوردی-مه‌لایی.
كاتێ , كه سه‌رۆك و نوێنه‌ری كورد بووه , له شاخ چه‌ند داواكاریه‌كی كوردی كردووه ,وه‌ك سه‌رۆكی ناسیۆنالیزمی كوردی له شاخ , زمانی كوردی به‌شێك له داواكانی بووه و ئه‌و داوایه‌ش له سه‌رووی سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك بووه!!!
له نامه‌یه‌كدا بۆ مشیر عبدلسه‌لام عاریف سه‌رۆكی كۆماری عیراق , له خاڵی چواره‌م ده‌نووسێ:”زمانی كوردی , زمانی ڕه‌سمی ده‌بێت له ویلایه‌ت یان پارێزگا له گه‌ل به‌كارهێنانی زمانی عاره‌بی , و ڕه‌چاوكردنی مافی كه‌مایه‌تیه‌كان له به كارهێنانی زمانی خۆیاندا .” هه‌رچه‌نده ئه‌و داوایه له ڕووی زمانه‌وه زۆر گرینگه و زمانی كوردی ده‌كاته زمانی ڕه‌سمی , هه‌روه‌ها ماف به كه‌مایه‌تییه قه‌ومی و ئایینه‌كان ده‌دات , كه زمانی خۆیان به كاربهێنن, به‌ڵام له ڕووی سیاسیه‌وه بووه به‌شێك له هۆی لێكهه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی 1964 , ئه‌وه‌ی ناسراوه به ئینشقاقی ڕێزی ناسیۆلیزمی كوردی له شاخ,ئه‌مه‌ش به جۆرێك هه‌تا ئێستاش كاریگه‌ری ماوه!!!بارزانی, حكومه‌تی عیراقی ئه‌وسا ناچار ده‌كات , پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به شاندی كوردی بكات , له خاڵی شه‌شه‌م ده‌نووسن : ” پیاده‌كردنی یاسای زمانه ناوخۆییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و خوێندن له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی كوردیان تێدایه تا ڕاده‌ی خوێندنی ناوه‌ندی و به پێی ئاره‌زوو , به زمانی ناوچه‌یی ده‌بێت” . هه‌رچه‌نده به ناو ناوی زمانی كوردی له پرۆژه‌كه ناهێنێت , بارزانی , ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی حكومه‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه!! هه‌روه‌ها عه‌بدلڕه‌حمان به‌زاز له 29 ی حوزه‌یرانی 1966 چاره‌سه‌رێكی تازه بۆ مه‌سه‌له‌ی كوردی ده‌كات , كه بۆ ئه‌وسا گرینگ بوو , هه‌رچه‌نده ته‌واو داواكانی كوردی له خۆ نه گرت بوو!! ده‌رباره‌ی زمانی كوردی , له خالی سێیه‌م ئه‌وها هاتووه :”پێویست به‌وه ناكات بلچێین حكوومه‌ت دان به زمانی كوردیدا ده‌نێت وه‌ك زمانێكی رَه‌سمی شان به شانی زمانی عاره‌بی له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی كوردیان تێدا داده‌نیشێ و خوێندنیش به هه‌ردوو زمان ده‌بێت به پێی ئه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نه شاره‌وانییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن.” ئه‌و حكوومه‌ته , زمانی عاره‌بی به هاوشانی زمانی كوردی له خوێندن داده‌نێت !!له ڕووی سیاسییه‌وه, ئه‌و داوایه‌ی حكوومه‌تی عیراقی هه‌رچه‌نده له‌وانی پێش خۆی باشتر بێ , ئه‌وا له ڕووی زمانه‌وه باش نییه , هه‌رچه‌نده دان به ڕه‌سمی بوونی زمانی كوردی دا ده‌نێت له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه كورد بن و حیزبی كوردی له به‌غدا بن!! حكوومه‌ته‌كه‌ی عبدالره‌حمان عاریف به جۆرێكی دی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌كرد, هه‌ر بارزانی یاداشتێك بۆ حكوومه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات:” له‌خاڵی سێیه‌م ده‌ڵی:داننانی حكوومه‌ت به زمانی كوردی كه زمانێكی ره‌سمییه و زمانی فێركردنه له‌و ناوچانه‌ی زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی كوردن , سیفه‌تێكی یاسایی پێنه‌به‌خشراوه و بێگومان هیچ شتێكیش له ڕووی پیاده‌كرنه‌وه نه كراوه.” ئه‌و یاشته‌ی بارزانی ڕه‌وشی زمانی كوردی له گه‌مه‌ی سیاسی پیشان ده‌دات و هه‌روه‌ها پێكۆل و هه‌وله‌كانی ڕژێمی عیراق پیشان ده‌دات!! هه‌روه‌ها , ئه‌وه ده‌رده‌خات , كه حكوومه‌تی عیراق هه‌ر قسه‌ی هه‌یه , له لایه‌نی پیاده‌كردنیش هیچ هه‌وڵێكی نه ناوه!!
هه‌رچۆنێك بێ , بارزانی توانی حكوومه‌تی به‌عسییه‌كان ناچار بكات دان به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد دابنێت و زمانی كوردی له‌و ناوچه‌نه‌ی زۆربه‌ی زۆری كوردن بكاته ڕه‌سمی.به جۆرێك له ده‌ڤه‌ری سۆران و بادینان ته‌نها زمانی كوردی , زمانی په‌روه‌رده بووه , نه‌ك سه‌روه‌ری هیچ زارێك , حكوومه‌تی به‌عسیش بۆی نه‌بوو به ئاشكرا, له ژێر په‌رده‌ی یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان , شه‌ڕی زاره‌كان به كورد بفرۆشێت!!!له ناو كوردانیش , هه‌ژار موكریانی له ڕیگای وتارێكه‌وه له ” نووسه‌ری كورد” باسی گه‌نده‌ڵیه‌كانی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ بارزانی باس ده‌كات!!
هه‌ندێ له وتاره‌كانی بارزانی
وه‌ك له پێشه‌وه باسمان كرد, مسته‌فا بارزانی ,له به‌ر هه‌ندێ هۆیه‌وه , زۆربه‌ی وتار و یاداشته‌كانی به زمانی كوردی نییه!!بۆیه كه‌م وتار و یاداشته‌كانی به زمانی كوردی بووه. بارزانی , ئه‌ندازیاری ئه‌وه‌ییه , كه زمانی كوردی ببێته زمانی ڕه‌سمی!له كوردستان .
زاره‌كان هه‌ر ببنه زمانی ئاخاوتن , نه‌ك زمانی په‌روه‌رده !! له ساڵی 1967 بارزانی وتویه‌تی:
“برایانی عه‌زیز” سه‌لامتان لێ ئه‌كه‌م
زۆر ئیفتیخار ئه‌كه‌م به‌و كوڕی كوردانه كه له مدده‌ته زۆره‌دا له ده‌ست پێكردنی شۆڕشمان حه‌تا ئه‌مڕۆكه هه‌موو ئه‌زیه‌ت و ئازاریان قبوڵ كردووه :گه‌رما , سه‌رما , گرتن , كوشتن , بڕین … ئه‌و مێرانی و ته‌حه‌مول و ڕه‌شاده‌ته جێگه‌ی فه‌خره بۆ هه‌موو لایه‌كمان و بۆتاریخی میلله‌تی كورد له حازریش و له موسته‌قبه‌لیشدا . ئه‌وه كه تا ئێستا كراوه هه‌موو جێگه‌ی فه‌خرن و مایه‌ی ئه‌وه‌یه ئینسان دڵی پێ خۆش بێ و سه‌ری پێ به‌رز ببێ …
ئه‌و پیاوه‌تی و غیره‌ت و ئازاتییه كه ئه‌و میلله‌تی كورده كردوویه …..|” ئه‌و جۆره وتاره , وشه‌ی به هه‌ردوو زاره‌وه تێدایه , هه‌روه‌ها هه‌ندێ وشه‌ی عه‌ره‌بی تێدایه! به‌ڵام ئه‌مه بۆ ساڵی 1967 باشه! و به زمانی ستانداردی كوردیه , نه‌ك به زارێكی تایبه‌ته‌وه!!هه‌روه‌ها, به حوكمی نزیكی بارزانی یه‌وه له ئایینه‌وه به‌و جۆره زمانه‌وه دواوه!!!
له شونێكی تره‌وه مسته‌فا بارزانی ده‌نووسێت :” له ساڵی 1948 به مناسبتی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرو ایمه……جلسه‌ی خومان ده‌كه‌ینه‌وه…..من تبریكی ایوه وه میلله‌تی مبارزی خومان ده‌كه‌م……به فعالتی كومیته‌ی ایمه‌وه مصیر ومقدراتی|……حل ده‌بی….بو هه‌متان اشكرایه كه تاریخی شرقدا
ئه‌وه , نه‌ك بارزانی به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێكی تر له ساڵی 1948 ژیا بێت , ئه‌وها ده‌دوێت! و ده‌نووسێت! ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه ژیا بێت و ده‌رچووی هیچ زانكۆیه‌ك نه‌بێت و زۆربه‌ی زۆری گوێگرانی سه‌ر به كورمانجی بن , بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن ده‌بێت ئاخێوه‌ر به‌و زمانه بدوێت!!
ناسیۆنالیزمی كوردی و حكوومه‌ت
ئه‌و پارته قه‌ومیینای دوای مسته‌فا بارزانی, له به‌راییدا , ئه‌وه‌نده‌ی مژۆڵی بیری سیاسی بوون , خه‌ریكی شه‌ڕی یه‌كتر بوون ,شه‌ڕه‌كانی 1976-1986 باشترین به‌ڵگه‌یه! ئه‌وه‌نده خه‌ریكی یه‌كتر بوون , ئه‌وه‌نده مژۆڵی زمان نه بوون , له زمانی كوردیان نه ده‌كۆڵیه‌وه! كه هاتنه سه‌ر حوكمی كوردستان ناویان له باشوری كوردستان نا ” هه‌رێمی كوردستان “!! لێره‌دا , هه‌ر خه‌ریكی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بوون. ڕاسته , ئێستا له ده‌ستوری كاتی ” هه‌رێم ” و عیراقدا , زمانی كوردی بۆته زمانی ڕه‌سمی , ئه‌مه به راستی زۆر گرینگه !! به‌ڵام سبه‌ی شیعه‌ی عیراق ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددامیان هه‌بێ , وه‌كو ئیران ئه‌و مافه هه‌ر له سه‌ر كاغه‌ز ده‌هێڵنه‌وه !! له “هه‌رێم”یش , زمانی په‌روه‌رده له سه‌رده‌می زووه‌وه , ئه‌وا قوتابی گه‌یشتنه قۆناغی نۆیه‌م, خوێندن به دوو زاری ” سۆرانی ” و ” بادینی ” یه!!
بارزانی له كوێ و پارته ناسیۆناله‌كان له كوێ ؟بارزانی به هه‌ر زمانێك دوا بێ , ئه‌و نه‌یهێشتووه دوو زار له په‌روه‌رده‌وه نزیك بێته‌وه , كه‌چی سیاسه‌تی دوو پارته‌كه‌ی فه‌رمانڕه‌وا خه‌ریكه دوو نه‌وه‌ی جیاواز له كورد له ڕووی سه‌روه‌ری دوو زاره‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.