
حكومه‌تێك له‌نه‌رمی…. توانا حه‌مه‌نوری
حكومه‌تێك له‌ناسكی پێكده‌هێنم
حوكمڕانی به‌رائه‌ت بكات
ته‌نها بڕیاری خۆشی بدات..
هه‌ر وه‌زیرێك به‌جۆرێك
جوانی به‌سه‌ر گه‌لدا دهپشكێنێ
مۆری فه‌رمان و بڕیاره‌كانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیم په‌پوله‌یه
ئه‌نجلینا جۆلی وه‌زیری چاوجوانیه
جینیفیر لوپێز وه‌زیری پوزه
جیسیكا ئه‌لبا وه‌زیری له‌نجه‌یه
كێم پاسنجه‌ر وه‌زیری مهكربازیه
ئه‌لیشا ئهكۆسبرێس وه‌زیری ره‌نگی په‌مه‌ییه
دیانا لاند وه‌زیری عه‌شقه
بڕۆك شێلدز وه‌زیری مه‌له‌كردنی كه‌ناری ده‌ریایه
برێتنی سپێرز وه‌زیری كۆكایینه
سكارلێت جۆهانسۆن وه‌زیری نیگایه
جۆلیا رۆبه‌رت وه‌زیری بزه‌ی سه‌ر لێوه
كیرا نایتلی وه‌زیری ناسكیه
شاكیرا وه‌زیری سه‌ما،
جولێت بینۆش وه‌زیری باوه‌شه
سه‌لما حایك وه‌زیری مه‌مكه
بامیلا ئه‌ندرسۆن وه‌زیری سێكسه
سڵێن دیۆن وه‌زیری ده‌نگه
جینیفیر لۆف هیوایت وه‌زیری ماچه
شارۆن ستون وه‌زیری وروژاندنه
چارلیز سیرۆن وه‌زیری قهدوباڵایه
میگ رایان وه‌زیری سه‌رنوێنی ئێواریه
بینۆبیلۆ كروز وه‌زیری به‌فره
دروباریمۆر وه‌زیری پێكه‌نینه
هالی بێری وه‌زیری هاوینه
جێسیكا بێل وه‌زیری خه‌ونه
كارمن ئه‌لیكترا وه‌زیری ئاوێزانه
ده‌نیس ریچارد وه‌زیری رومه‌ته
ئۆدری تاتۆ وه‌زیری سمته
ئه‌لیسا میلانۆ وه‌زیری چێژه
سۆفیا مۆرسیۆ وه‌زیری مه‌ستیه
ئیڤا هێرزگۆڤا وه‌زیری مه‌ساجه
كێت وینسلێت وه‌زیری تینی جووت بونه
كێت هیدسۆن وه‌زیری پاییزه
كێت هۆڵمز وه‌زیری هه‌سته
كلاودیا شیفه‌ر وه‌زیری گه‌مه‌ی ناوباخچهیه
كارلا سارگۆزی وه‌زیری سیاسه‌تی گوڵمینهوهیه
كاتی بێرس وه‌زیری رهمباسكێیه
ئاشڵی جود وه‌زیری به‌رائه‌ته
ئه‌نا هیسوای وه‌زیری تریفه‌ی مانگه
ئۆما سۆرمان وه‌زیری هه‌وره
ئهستێلا وارن وه‌زیری هه‌رزه‌كاریه
ئه‌دریانا سكلینریكۆفا وه‌زیری راكشانه
ئهڵمۆندا فرناندز وه‌زیری گزه‌ی چاوه
ئه‌لیا ئه‌ندری وه‌زیری نهرمایه
ئه‌لیسا سیلڤه‌ر ستالۆن وه‌زیری نازه
ئه‌لیساندرا ئهمبرۆسسیۆبی وه‌زیری بێ ده‌نگیه
ئه‌درینا لیما وه‌زیری چاو حیزیه
ئه‌لینۆر جیۆرجی وه‌زیری رووتی نێو داستانه
ئه‌ماندا پیت وه‌زیری سه‌رخۆشیه
ئه‌نا پاكوێن وه‌زیری به‌رامبه‌ر كوره‌ی ئاگره
ئه‌نا هیدچ وه‌زیری به‌هاره
ئیڤا گرین وه‌زیری سێكسی ژێر تاڤگه‌یه
ئینفڵین ڵیڵی، وه‌زیری گوڵه
ئیشواریه ریا، وه‌زیری ئاوریشمه
ریبیكا وه‌زیری كرێمه
رینی زیلوكهر وه‌زیری ئاونگه
كلێر فۆرلانت وه‌زیری فێنكیه
مادۆنا وه‌زیری لاویه
میلا جۆفێچ وه‌زیری زریانه
هۆڵی كامبوس وه‌زیری هه‌نگه
هیزر گرهام وه‌زیری په‌لكه‌زێڕینه‌یه
هیڵن هانت وه‌زیری نیگاره
یانا كهپتا وه‌زیری خاڵه
مۆنیكا بیلۆتچی سه‌رۆك وه‌زیرانه…
كچێكی خرپنی شاره‌كه‌م
شازاده‌ی ژێر كه‌پری گه‌ڵا خوناوهیهكانی
حه‌رف به‌حه‌رفی دیوانمه.
بۆ حكومه‌ته‌كه‌م…
ده‌ستووری گوڵ ده‌نووسمه‌وه
به‌نده‌كانی چڵی دره‌خته
وبهڕگهكانی گه‌ڵایه
قانونه‌كه‌ی ناسكی مێنه ده‌بێت
ئاڵای حكومه‌ته‌كه‌م كچێكی رووته
له بری قه‌واره‌ی سیاسی
قه‌واره‌ی مه‌مك
له‌بری لیستی سیاسی
لیستی دڵ داده‌ڕێژم
په‌رله‌مانی حكومه‌ت
پرۆژه یاسای سێكس په‌سه‌ند ده‌كات
لیژنه‌یه‌ك بۆ ره‌نگی په‌مه‌ییی
پاییز نه‌بێت..
هه‌مو وه‌رزه‌كان ده‌كاته ره‌نگی خۆی
لیژنه‌یه‌ك بۆ ئارامی دڵ
ترس له روح ده‌ردێنێت
لیژنه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی غه‌م
غه‌مباره‌كان له گوڵستان زیندانی ده‌كات.
لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌ما
پرسه بكات به‌خۆشی
لیژنه‌یه‌ك بۆ ناسكی
بۆ شكاندنی هه‌موو سنوورێك
لیژنه‌یه‌ك بۆ ده‌ریا
تسۆنامی هێور ده‌كات
لیژنه‌یه‌ك بو جووت بون
چێژ ده‌به‌خشێت
لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رخۆشی
مه‌ی دابه‌ش بكات
لیژنه‌یه‌ك بۆ مه‌ساج
نه‌رمونیانی ده‌نوێنێت
لیژنه‌یه‌ك بۆ جوانی
بزه له لێوی خه‌ڵك ده‌نه‌خشێنێت…..
هیچ درهخێك به‌خوار و خێچی ناڕوێ
كه‌س دڵی گوڵ ناشكێنێ
چاوی گوڵ داناخرێت
مرۆڤ فرمێسك ناڕێژێت
عاشق بێ ژووان نابێت
روبار وشك ناكات،
ره‌نگی خوێن له جیهان ده‌كوژێته‌وه
زه‌ویه‌كی ئارام…
كپ وه‌كو كزه‌بای گونده روخاوهكهم……
ئه‌و كات، مانگ..
به‌نیگای زه‌ویه‌وه ئیلهامی بۆ دێت
شیعری بۆ ده‌هۆنێته‌وه
تریفه‌ی ده‌بێته رووناكی چاوی..
هه‌ساره‌كان خۆزگه به‌زه‌وی ده‌خوازن
چه‌ند ئارامه زه‌وی
چه‌ند ره‌نگێنه
هه‌موو ده‌ست له‌مل
وله‌باوه‌شی یه‌ك
له‌گه‌ڵ شه‌راب و مه‌ستی
رۆژمێر ره‌ق ده‌بێته‌وه
مێژوو له‌شه‌رمانا
خۆی ده‌سڕێته‌وه
به‌رد و ئاسن
له‌ئاست حكومه‌ته‌كه‌م خه‌جاڵه‌تن
ئاره‌قه ده‌كه‌ن…ره‌نگیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
ده‌توێنه‌وه…
به‌رگی نه‌رمی له‌به‌رده‌كه‌ن…
هیچ كچێك دڵی هیچ كوڕێك ناشكێنی
هه‌موو كچێك..به بۆن له كوڕ تێده‌گات
به نیگا دڵی ره‌حه‌ت ده‌كات
حكومه‌ته‌كه‌م…
له گه‌ردوندا ده‌نگده‌داته‌وه
هه‌ستێره ئێریی بهحكومهتهكهم ده‌بات
مانگ له زه‌ویدا ده‌بێته په‌نابه‌ر
كچه خرپنهكهی شاره‌كه‌م
جێی ده‌كاته‌وه…
له‌و ده‌وڵه‌ته سهرمهدیهی مندا
خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كات‌و
داواده‌كه‌ن مردن هه‌ڵگیرێت،
چونكه كه مرۆڤ ده‌مرێت
جه‌سته‌ی نارزێت،
به‌ڵكو ده‌بێته رۆشنایی
حكومه‌تێك له‌چێژو خه‌نده….
حكومڕانی گۆی زه‌وی ده‌كات…