Skip to Content

Thursday, May 2nd, 2024
پەروەردەی پێشکەوتنی درێژخایەن

پەروەردەی پێشکەوتنی درێژخایەن

Closed
by January 16, 2012 گشتی

ئاستی پێشکەوتن و گەشەی کۆمەڵگای مرۆیی لە سەرتاسەری جیهاندا شێوازو فۆرمی جیاوازی هەیە،بێگومان ئەمەش پەیوەندی تەواوی بە ئاستی شارستانی ومێژو و تواناو ئەوباردۆخەوەهەیە کە ئەو کۆمەلگایە  تێیدا دەژی.سەرەرای هەموو ئەو بارودۆخانەی کە ووڵات هەیەتی و پێیدا تێدەپەرێت، ئایا هەژاربێت یان دەولەمەند دواکەوتوو یان پێشکەوتوو وە خاوەن هەر ئایدیا و فەلسەفەیەکی ژیان  بێت  ئاست وشێوازی بیرکردنەوەی  سیاسی و فەرمانرەوای  ووڵات بڕبڕەپشتی هەموو گۆڕانکایەکە. ئەگەر پارتێکی سیاسی  نەخۆش و پاشکەوتووت سەرپەریشتی ووڵات  بکات بێگومان  هەموو بەشەکانی تری ووڵات کەم تا زۆر تووشی پەتا دەبێت.‌
هەروەك لەشی مرۆڤ وایە بۆ نموونە ئەگەر مێشکی مرۆڤ  حەکیم و سەلیم بێ نەخۆش نەبێت ئەوا سیگناڵ و
 زانیاری باش دەنێرێت بۆ ئەندام و ئۆرگانەکانی تری لەش، لەم کاتەدا ئەوانیش کاردانەوەیان باش دەبێت و کارەکانیان بە ڕێکوپێکی ئەنجامدەدەن لە هەمووش گرنگتر مرۆڤەکە دڵخۆش و تەندروست دەبێت.
Sustainable Education Development مەبەست لە چەمکی پەروەردەی پێشکەتنی درێژخایەن
هەبوونی پلان و ستراتیژی گونجاو لە بارە،بەشێوازێکی تر واتە ئە پێشکەوتنەیە بۆ پرکردنەوەی پێداویستیەکانی نەوەکانمان لە  ئێستادا بەبێ هەبوونی زیان لەسەر تواناکانیان لە داهاتوودا.بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی بریتانی لەساڵی ٢٠٠٣ بەم شێوەیە پەروەردەی پێشکەوتنی درێژخایەن هەدەسەنگێنێ مەبەست لە هەبونی پلانی پێشکەوتنی درێژخایەنە لە پەروەردەوپێشکەوتندا بۆ بەرزکردنەوەو پێشخستنی  ئاستی پەروەردەیە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن،ئەمەش بەدڵنیابوون لەوەی کە مندالەکانمان وگەنجەکانمان وپێگەشتوەکانمان ئاگادارن و هۆشیارن  لە وەی کە چی دەکەن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا، ئەمە کاریگەری هەیە لە سەر هەرتاکێکی ووڵات و جیهان. لە وولاتانی ئەوروپا بەگشتی وە  بریتانیا بەتایبەتی پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن بەبنەمایەکی گرنگی ژێرخانی گەشەی وولات هەژمارد دەکرێت. بریتانیا  یەکێکە لەو وولآتانەی  ئەوروپا کە لە بواری گەشەی سیستەمی پەروەردەدا مێژویەکی قوڵیان هەیە،یەکێك لەو لایەنانەی کەیارمەتی زۆری وولآتێکی وەك بریتانیایی داوە بۆ ئەوەی لە بواری قوتابخانەو سیستەمی پەروەردەدا سەرکەوتوو بێت لێکۆلینەوە کردنە لە ئەزمونەکانیان وە بەکارهێنانی  دەرئەنجامی لێکۆلینەوەکانە بۆ داڕشتنی پلان و ستراتیژی پەروەردەیی زانستی و هاوچەرخ کە گونجاو هاوسەنگ بێت لە گەڵ پێویستیەکانی سەردەمدا. لە بریتانیا چەمکی پەروەردەی پێشکەوتنی درێژخایەن بەردەوام وەك هێزێکی کارا و بەسود لە بواری پلانی قوتانخانە و، پراکتیك و ڵێکۆڵینەوەدا دەردەکەوێت. پەروەردە لە گۆشەنیگای چەمکی پێشکەوتنی درێژخایەنەوە لە سەر بنەماکانی هاندان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و هۆشیاری و پێشکەوتنی تاکەکانی کۆمەڵگا و ڕەخساندنی هەلی فێربوونی یەکسان  بۆ هەموان و نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی و بەهەند وەرگرتنی هەموو تاکێك و قوتابخانەیەکی سەرکەوتوو جێگر و  هاریکاری و هەبوونی تۆڕێکی پەیوەندی کردن لە نێوان  قوتابخانە و هەموو ئەو دامودەزگایانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە پرۆسەی پەروەردەو فێربوونەوە خۆی بنیات دەنێت. لەپشت هەموو سیستەمێکی پەروەردەی سەرکەوتوەوە دەزگایەکی خاوەن ستراتیژ و پلانداڕێژ هەیە، ئەم دەزگایە بەردەوام لێکۆلینەوەی مەیدانی دەکات بۆ ئەوەی ئاگادار بێت لە هەڵسەنگاندن و چۆنیەتی  گەشە و شێوازی پەروەردە لە ووڵاتدا وە داڕشتنی ستراتیژو پلانی پەروەردەیی نوێ وە هەوڵدان بۆ چارەسەری بنەڕەتی و گونجا و  بۆ ئەو کێشە وگیروگرفتانەی  کە تووشی سیستەمی پەروەردە دەبێت لە کات و شوێنی خۆییدا.
لە پرۆسەی پەروەردە بۆ  پێشکەوتنی درێژخایەن زۆر گرنگە خوێندنەوەیەکی زانستی و ئەکادیمیمان هەبێت بۆ چۆنیەتی دەستەبەرکردنی سیستەمێکی پەروەردەی سەرکەوتوو وە چالاکردنی  هەموو ئەو لایەنانەی کە کاریگەری و پەیوەندیەکی راستەوخۆیان هەیە بە قوتابخانە و پرۆسەی پەروەردەو فێربوونەوە. ڕۆڵی چەمکی پێشکەوتنی درێژخایەن لە پەروەردەدا لە بوارانەدا خۆی دەبینێتەوە کەتاچەند ستراتیژی وپلان، کارەکانمان و پرۆژەکانی بواری پەروەردەوفێرکردنمان توانیویەتی و ئەتوانێت بەشوەیەکی گونجاو یارمەتی پێشکەوتنی سیستەمی پەروەردە دەدات.  بۆ ئەوەی دڵنیابین کە پلانی پێشکەوتنی درێژخایەنمان هەیە لە سیستەمی پەروەردەییماندا ئەبێت کاروڵێکۆڵینەوەیەکی زۆرمان لەو بوارانەدا کردبێت کە ئەبنە بنەماوبڕبڕەی پشتی پێشکەوتنی درێژخایەن لە سیستەمی پەروەردەدا.نمونەی هەندێك لە ئەو بنەمایانەی کە زۆر پێویستە بەهەند وەربگیرێن لە پرۆسەی پێشکەوتنی درێژخایەندا هەبوونی پلانی پەروەردەی نیشتمانی National Educational Policy
بەگشتی و ڵۆکالەکان و قوتابخانەکان بە تایبەتی،دەستەبەرکردنی شێوازێکی هاوچەرخانەی بەڕێوبردنی قوتابخانە،دڵنیابوون لە  لە دانانی کەسانی شیاو بەتوانا بۆ بەڕێوەبردن و سەرۆکایەتی کردنی دەزگاکانی پەرەوەردە،هەبوونی سیستەمێکی پەروەردە کە بایەخ بدات بۆ پێگەیاندنی ئەوکەسایەتی و خوێندنی ئەو بابەتانەی کە پێویستی سەرەکی و هەنووکەیین بۆ پێشکەوتنی وولات، هەبوونی پەیوەندیەکی پتەو لە نێوان  قوتابخانەکان و کۆمەڵگا و کۆمەڵگای جیهانیدا و ڕەخساندنی هەڵی گونجاو بۆ سود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر،بەهەند وەرگرتنی هەر منداڵێك و بەکارهێنانی هەموو ووزەو توانایەك بۆ هاندان و فێربوونیان.
بۆ ئەمڕۆی گەلی کورد زۆر گرنگە وردبین بین و شارەزای پرۆسەی پەروەردە و فێربونی خۆمان وجیهانمان بین، وە باوەڕی تەواومان بەوە هەبێت کە قوتابخانە بنەماو سەرەتای  پێشکەوتن و گەشەی شارستانیمانە. بەبێ هەبوونی قوتابخانە وسیستەمێکی پەروەردەی چالاك و هاوچەرخ ئاسان نابێت گفتوگۆ لە سەر پێشکەوتنی وولات وگۆرانکاری و داهاتویەکی  گەش بۆ کوردوستان بکرێت .سەرەڕای ئەوەی کە وەزارەتی پەروەردەی  حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات بۆ پێشخستنی سیستەمی پەروەردە لە کوردوستاندا بەلام پێش هەموو کارێك ئەبێت کۆمەڵێك پرسیار بەکەین، ئایا ئێمە ئەمانەوێت سیستەمی پەروەردەمان لە داهاتوودا چۆن بێت؟بۆچی پێویستە بەو شێوەیە بێت کەئێمە دەمانەوێت؟ چی پێویستە ئەنجامی بدەین بۆ ئەوەی بگەین بە دەرئەنجامە؟ چۆن و بەچی شێوەیەك کارەکانمان ئەنجام بدەین؟ ئایا ئێمە توانای ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و ڵێکۆڵینەوەی سیستەمی پەروەردەییمان هەیە؟ ئایا سیستەمی پەروەردەیی کوردوستان یارمەتی پێشکەوتنی درێژخایەن دەدات؟ چۆن دڵنیابین؟بەڵگەکانمان چین؟. زۆر پرسیاری تر کە گرنگە لە خۆمانی بکەین بۆ ئەوەی تێگەشتنێکی ڵۆجیکیانەو هاوچەرخانەمان هەبێت  لە  سەر کایگەری  ئاست وتواناو ڕۆڵی دەزگاکانی پەروەردە لە سەر ئێستا و پێشکەوتن و داهاتووی ووڵاتەکەمان.

 
عەلی شێرخان

ali.mmu@hotmail.co.uk

بۆ زانیاری زیاتر:

Education Scotland. (No year) What is a sustainable school? [Online] http://www.educationscotland.gov.uk/
[Accessed on 29 December 2011]

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.