
گه‌ڕان به دوای تاوانباردا …. یاسین بانیخێڵانی
چیرۆکی بکوژو دز ڕودۆلف هێنیگ له ئه‌ڵمانیا یه‌کێکه له‌و چیرۆکانه‌ی تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت. هێنیگ، که تاوانباره به کوشتنی کۆنه خزمه‌تچییه‌ک، که له ڕیکه‌وتی 9.12.1905 ته‌رمه‌که‌یان له نزیک شه‌قامێک لای ڤانزێ (Wannsee) دۆزییه‌وه. ئه‌گه‌رچی کاتێک ته‌رمه‌که ده‌دۆزنه‌وه ده‌مانچه‌یه‌ک له‌لای سه‌ریه‌تی، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌وه‌ی، که خۆی کوشتووه. هێنیگ له‌و ڕووداوه‌دا به دوو هۆ جێگه‌ی گومان بوو، یه‌که‌میان: په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی به ئافره‌تانه‌وه هه‌بوو. دووه‌م: دواهه‌مین که‌سبووه قوربانییه‌که‌ی له‌کاتی ژیاندا بینوه، بۆیه فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام هێنیگ هه‌ڵدێت. هه‌ڵهاتنی هێنیگ له‌سه‌ر سه‌ربانی دراوسێکانییه‌وه به‌شێکی گه‌وره‌یه له کۆی چیرۆکه‌که. کاتێک هێنیگ له پۆلیس یاخی ده‌بێت له لایه‌ن پۆلیسه‌وه 500 مارک وه‌ک دیاریی ده‌به‌خشن به‌و که‌سه‌ی شوێن پێی هێنیگ هه‌ڵگرێت یان ده‌ستگیری بکات. له‌سه‌رو به‌ندی گه‌ڕان و پشکنینی پۆلیس به دوای هێنیگدا، هێنیگ پێشنیاری فرۆشتنی ژیاننامه‌که‌ی بۆ ڕۆژنامه ناوخۆێیه‌کانی ناو به‌رلین به بڕی 1700 مارک ده‌کات. کاتێک پۆلیس ئه‌م هه‌واڵه ده‌بیستێت دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی هێنیگ له‌و ناوچه‌یه زۆر دوور نه‌که‌وتۆته‌وه، بۆیه بڕی دیارییه‌که ده‌که‌ن به 3000 مارک.
15.03.1906 له ڕێگای چاودێریکردنی که‌سێکه‌وه ده‌که‌وێته ناو ته‌ڵه‌یه‌کی باسکیل دزینه‌وه‌و ڕاده‌ستی پۆلیس ده‌کرێت. له 1.05.1906 دا دادگا بڕیاری سه‌پاندنی مه‌رگی بۆ ده‌رکردو له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا سزاکه‌ی جێبه‌جێ ده‌کرێت.
دیاره قسه‌کردن له‌سه‌ر چیرۆک و کێشه‌ی هێنیگ فره لایه‌نه، هه‌ر بۆیه تا ئه‌مڕۆ به یه‌کێک له‌و ڕووداوه ناخۆش و خراپانه‌ی مێژووی ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می قه‌یسه‌ر ڤیلهێلمی دووه‌م تۆمار ده‌کرێت، یه‌کێک له‌و لایه‌نانه پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که‌یه‌تی. پرۆسه‌ی دادگایی‌کردن و جێبه‌جێکردنی سزاکه‌ی که‌متر له دوو مانگی خایاند. جێبه‌جێکردنی سزای کوشتنی هێنیگ تا ئێستاش جێگای باس و قسه له‌سه‌رکردنه. تا ئێستاش هه‌رله‌گه‌ڵ باس له مێژووی سێداره‌و کوشتن له ئه‌ڵمانیا دێته پێشه‌وه کوشتنی هێنیگ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می سه‌رپه‌ڕاندن بوو به ته‌ورو گیۆتین (Guillotine)
ڕوویه‌کی تری چیرۆکی هێنیگ هه‌ڵهاتنه‌که‌یه‌تی به‌سه‌ر سه‌ربانه‌کاندا، که له‌هه‌مان ساڵدا کراوه‌ته فیلم له ژێر ناوی (هه‌ڵهاتن و شوێنکه‌وتنی دزو بکوژ رودۆلف هێنیگ به‌سه‌ر سه‌ربانی ماڵه‌کانی به‌رلیندا)، ئه‌م فیلمه به یه‌که‌مین فیلمی سکانداڵ (ئابڕووچوون) (Skandalfilm) دێت له مێژووی فیلمی ئه‌ڵمانیادا. ئه‌م فیلمه فیلمێکی بێده‌نگه باس له هه‌ڵهاتنی بکوژێک ده‌کات به‌سه‌ر سه‌ربانی ماڵه‌کانی به‌رلینه‌وه‌و سه‌رنه‌که‌وتن و شکستی پۆلیس له ده‌ستگیرکردنی. چیرۆکی فیلمه‌که چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به‌شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕی باسی شوێنکه‌وتنه شکستخواردووه‌کانی پۆلیس ده‌کات له‌ده‌ستگیرکردنی تاوانبارێک.
کاریگه‌ری ئه‌م فیلمه وا ده‌کات خه‌ڵک بێنێته سه‌رجاده‌و به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕی باس له هه‌وڵه شکستخواردووه‌کانی پۆلیس بکرێت کاتێک شوێن تاوانبارێک ده‌که‌ون و بۆیان ده‌ستگیر ناکرێت، بۆیه سه‌رۆکی پۆلیسی به‌رلین هه‌ڵده‌ستێت به سانسۆرکردنی ئه‌و فیلمه‌و بڕیار ده‌دات له‌داهاتوو هه‌موو فیلمێک پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دائیره‌ی پۆلیسه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرێت پاشان مۆڵه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی پێبدرێت.
دیاره دوای سه‌ده‌یه‌ک زیاتر له هه‌ڵهاتنی هێنیگ و پاشان ده‌ستگیرکردنی و سزای کوشتنه‌که‌ی بۆ لێکۆڵه‌وه‌ران و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا هێشتا قسه هه‌ڵده‌گرێت، که‌من بۆ سێ خاڵ کورتی ده‌که‌مه‌وه:
یه‌که‌م: ڕۆڵی پۆلیس له ڕوداوو کێشه‌کان، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه له ڕوداوێکی له‌و جۆره‌دا پۆلیس چۆن مامه‌ڵه ده‌کات و پێوسته ج ڕۆڵێک ببینێت، کاتێک تاوانباره‌که ئاشکراو ناسراوه، ئایا ده‌ستگیرنه‌کردنی تاوانبارێک هێشتا نه‌ک شار به‌ڵکو کۆڵانه‌کانی ناو شاری به جێنه‌هێشتووه‌و له‌سه‌ر سه‌ربانه‌کانه‌وه هاتووچۆ ده‌کات بۆ خۆی جۆرێک له‌یاریکردن نییه له نێوان پۆلیس و تاوانباردا؟.
دووه‌م: ڕۆڵی میدیا، ئایا میدیاکان له ڕوداوێکی له‌و شێوه‌دا چۆن مامه‌ڵه ده‌که‌ن، چونکه زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وان و نووسه‌ران پێیان وایه میدیا ڕۆڵێکی خراپی گێڕاوه له‌و کێشه‌دا، به‌وه‌ی هه‌ندێكجار لێدوانی له‌ده‌می تاوانباره‌وه گواسته‌وه بۆ تاوانبارکردنی پۆلیس، که ئه‌مه خراپترین کارێکه هه‌ندێک له ڕۆژنامه‌کان بۆ فرۆشی زیاتر ده‌یکه‌ن، یاریکردنی ڕاگه‌یاندن له‌هه‌ر کێشه‌و ڕوداوێک له‌پێناو سه‌رنجڕاکێشانی خه‌ڵک بۆ ڕۆژنامه‌که تا زۆرترین ژماره‌ی لێ بفرۆشێت بۆ خۆی جگه له‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له‌خه‌ڵک ئاوه‌ژوو ده‌کاته‌وه کارێکی نائه‌خلاقیشه.
سێهه‌م: ڕۆڵی دادگا له‌گه‌ڵ کێشه، ڕووداوه‌کان و که‌یسه‌کاندا، که پێویسته زۆر سه‌ربه‌خۆو دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه بکات و نه‌بێته پاشکۆی هێزی ده‌سه‌ڵاتدار، چونکه ئه‌گه‌ر وای نه‌کرد ئه‌وا ده‌بێته دادگایه‌کی سته‌مکار، له دادگای سته‌مکاردا هه‌ندێکجار تاوانبار‌و بکوژ ده‌گۆڕێن بۆ قوربانی، ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا مرۆڤ نه‌زانێت به ڕاستی کێ تاوانباره‌و کێ قوربانی.
پێکه‌وه کارکردنی ئه‌م سێ کایه به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست ده‌بێته هۆی دروستکردنی جۆرێک متمانه به ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دڵنیایی سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌زگاکان ده‌بات، پێچه‌وانه‌که‌شی نامتمانه‌یی خه‌ڵک واده‌کات جۆرێک بشێوی دروست ببێت، گاڵته به پۆلیس و دادگاکان بکه‌ن، گاڵته به لیژنه‌ی پشکنین و لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن و بڵێن قوربان ئه‌و تاوانباره‌ی ئێوه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ خۆتاندایه له‌ناو لیژنه‌کاندایه، ئه‌وه نییه له ڕۆژنامه‌کانه‌وه به‌رده‌وام قسه ده‌کات و له تی ڤییه‌کانه‌وه سه‌رگوزه‌شته‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه.
گه‌ڕان به‌دوای تاوانباردا له ووڵاتێکدا سته‌مکاری سه‌روه‌ر بێت، نه‌ک هه‌ر کارێکی بێهوده‌یه، به‌ڵکو جۆرێکه له ساویلکه‌ییش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاسیه‌تی سته‌مکاری ئه‌وه‌یه هه‌میشه و به‌رده‌وام خۆی وه‌ک قوربانی ده‌بینێت، که په‌لامار ده‌درێت، هێرشی ده‌کرێته سه‌رو پیلان له‌دژی داده‌ڕێژرێت، ئه‌و سته‌مه‌ی ئه‌و ده‌یکات به مافی ڕه‌وای خۆی ده‌زانێت و به‌به‌رگریکردن له‌خۆی ناوی ده‌نێت