
وێنه ته‌باكانی عه‌شق..وێنه ناته‌باكانێتی !
ئه‌م عه‌شقه
پێناسه‌كانی
له‌یاخیبوونی پێناسه‌دا
كۆكردۆته‌وه
ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمه
یاساكان سه‌ره‌ونخوون ده‌كا
یاسای سووڕانه‌وه‌ی زه‌وی
یاساكه‌ی (ئه‌رخه‌میدس)
ئه‌وه‌نده یاخییه
ده‌بێته مایه‌ی
تێكچوونی رێڕه‌وی ئاو
پێچه‌وانه‌ی _با_هه‌ڵده‌كا
له‌دژی شه‌پۆل ده‌جه‌نگێ
ئه‌وه‌نده جوودایه
بیردۆزه‌كانی گۆریوه
تیۆره‌كانی ئاوه‌ژوو كردۆته‌وه
بیردۆزه‌كه‌ی (فیساگۆرس)
تیۆری هه‌ڵهاتنی خۆر
یاساكه‌ی (نیوتن)
ئه‌وه‌نده ئاشووبه
فه‌وزای گه‌یانده
به‌ر هه‌یوانی مزگه‌وت
واهیمه‌ی
خسته دڵ نوێژه‌كانه‌وه
ئاژاوه‌ی
له‌به‌رده‌م میحراب دانا
مه‌یخانه‌ی پڕ كرد
له كورسی زمان‌زان
له دوعا‌و پاڕانه‌وه
له گله‌یی و سه‌رزه‌نشت
له مێزی قسه‌كه‌ر
ئه‌وه‌نده به جۆشه
زاهید
به‌حه‌شیشه رادێنێ
تلیاككێش
ده‌كاته سۆفی
مه‌یخۆر
ده‌گۆڕێته ده‌روێش
به‌رد
ریشی بۆ به‌رده‌داته‌وه
مانگ
فێره جگه‌ره كێشان ده‌كا
ئه‌وه‌نده فیتنه‌یه
كوكوختی
ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه
په‌پووله‌ی
به‌شه‌ڕانگێزی راهێنا
كۆتر
راده‌كێشێته سه‌ر مێزی تۆڵه
به‌زه‌یی
ده‌به‌خشێته پڵنگ
ناسكی به تاوێر
به‌خشنده‌یی به كه‌ڤر
میهره‌بانی به جه‌للاد
ئه‌وه‌نده سپییه
سپێتی
له‌سروشت نه‌هێشتۆته‌وه
هه‌نووكه
فه‌زا
یه‌ك پارچه ڵێڵییه
گه‌ردوون
سه‌راپا ڕه‌ش بووه
بورهان ئه‌حمه‌د