هه‌موو شه‌وێك …به‌كر ده‌روێش
ئه‌وه هه‌شت ساڵی ڕه‌به‌قه وه‌ك باریكهژان له‌ناخمدا گوشارم ده‌دات، ژینی لێ تاڵكردووم، شه‌وانه له‌ترسی ئه‌م ترسه‌دا تابه‌یانی ئهنۆزناكهم، هه‌میشه له‌چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆمدام، چاوه‌روانی ئه‌و چركهیهم كه‌چۆن دوو گولله كۆتاییی به‌ژیانم ده‌هێنن، لهحهژبهتا هه‌موو شتێكم لێ بووه به‌دوژمن، ته‌نانه‌ت له‌خشه‌ی قاقهزێكیش ده‌ترسم و ده‌ڵێم: ئه‌وه خشه‌ی پێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌دێت بمكوژێ! هه‌رچه‌نده له‌هه‌موو ته‌مه‌نمدا ئازاری مێرولهیهكیشم نه‌داوه‌و زیانم بۆ هیچ كه‌سێك نه‌بووه، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ مامۆستایهكهشمدا هه‌ر خه‌ریكی كۆتر به‌خێو كردنم، هێنده بهكۆترهوه سه‌رم قاڵم ناویان ناوم عه‌به ئه‌فه‌نی كۆتر باز، ئه‌وه‌ی كۆتری خۆشبوێ ناتوانێ ئازاری هیچ شتێك بدات، كۆتر په‌له‌وه‌رێكه سوكناكی و هێمنی به‌روحی مرۆڤ دهبههخشێ، عه‌به‌ی كۆتر باز بۆ ئه‌وه نه‌هاتووته دنیاوه ئازاری كه‌س بدات، ئه‌و لهنێوخۆشهویستی كۆترهكانیدا تواوه‌ته‌وه‌و بووه بهكۆترێكی ماڵی ده‌سته‌مۆ، له‌زمانی هه‌موو ئازارێك تێده‌گات، من هه‌میشه بۆ گه‌ڕه‌ك وشارو وڵاته‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی خێر بووم، له‌كوێ بۆم كرابێت كاری خێرم ئه‌نجامداوه، له‌ده‌می خۆمم گرتۆته‌وه‌و كردوومه به‌ده‌می هه‌ژارو لێقه‌وماوانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌كرده‌وه‌ش بۆم نه‌كرابێت ئه‌وه به‌دڵ حه‌زم له‌خێری خه‌ڵك بووه، كه‌چی ماوه‌یه‌كه هه‌میشه هه‌سته‌كه‌م ئێستا دێن و ده‌مكوژن، زۆر به‌دیقه‌ته‌وه ته‌ماشای شته‌كان ده‌كه‌م، له‌ده‌مووچاوی هه‌موو كه‌سێك ورد ده‌بمه‌وه، لهبكوژهكهم ده‌گه‌ڕێم، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ژێر پاڵتۆكه‌یدا ده‌مانچه‌یه‌كی بیَِدهنگی شاردۆته‌وه، له‌هه‌لێك ده‌گه‌ڕێت بمكوژێ، بیری كوشتن بۆته مۆته‌كه‌و نیوه رۆحی كردووم، زۆر جار له‌ترسی ئه‌م ترسه‌دا به‌سات خۆمم له‌بیر ده‌چێته‌وه‌و به‌هه‌زارو یه‌ك ته‌نگه‌به‌رو شاخ وداخدا هه‌ڵده‌زنێم، له‌پڕ به‌ته‌قه‌ی كه‌وچكێك یان هۆرهنی ماشینێك یان بهقیژهی ژنه‌كه‌م به‌ئاگادا دێمه‌وه، ده‌بینم ئاره‌قێكی ساردم كردووه‌و لێوم وشك هه‌ڵگه‌ڕاوه، شه‌وانه به‌ده‌م خه‌وه‌و هاوار ده‌كه‌م، ده‌قیژێنم، ماڵ ومناڵ له‌خه‌و ههڵدهستێم، نازانم چیبكه‌م بۆ كوێ سه‌ری خۆم هه‌ڵگرم، ده‌مه‌وێ بزانم بۆ ده‌مكوژن، هۆكاری كوشتنهكهم چییه؟ چیم كردووه؟ ئاخر منێكی بێ ده‌ره‌تان، بێ توانا‌و بێ ده‌سه‌ڵات، هه‌مه‌و نیمه ته‌نیا مووچهكهمهو هیچیتر، ئه‌ویش به‌هه‌زار سهگمهری به‌شی بژێوی خێزانه‌كه‌م ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر مانگێك مووچه‌كه‌م دوا كه‌وێت ئه‌وه ده‌بێت قهرزكهم، بیست و پێنج ساڵه مامۆستا‌م و خزمه‌تی ئه‌م میلله‌ته ده‌كه‌م، مناڵیان بۆ په‌روه‌رده ده‌كه‌م، تاكو ئێستا هه‌زاران قوتابیم پێگه‌یاندووه، سه‌دان كه‌س به‌هه‌وڵ و كۆششی من به‌نانی خۆیان گه‌یشتوون و بوون به كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت، پله‌و پایه‌ی به‌رزیان به‌ده‌ست هێناوه، كه‌چی ئێستا كهدهیانبینم یان ئیشێكم ده‌كه‌وێته لایان هه‌ر بێزیانیش نایه‌ت سڵاوێكم لێ بكه‌ن، سڵاو سڵاوی خوایه هی كه‌س نییه، ئه‌وان له‌جیاتی سوپاس كردنم، به‌چاوێكی سووكه‌وه ته‌ماشام ده‌كه‌ن و قێزیان لێم ده‌بێته‌وه، لهكۆتر بازێك زیاتر بههیچم نازانن، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه ههندێكیتر له‌و قوتابیانه‌ی كهبهكۆمهك و یارمه‌تی من، توانیان شه‌شی سه‌ره‌تایی تهواوكهن و پاشان له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی له‌یه‌كی ناوه‌ندی له‌قوتابخانه هه‌ڵاتن، دوایش كه‌ناویان هات بۆ سه‌ربازی هه‌ڵاتن و چوونه شاخ، له‌وێش هه‌میشه لهخهلفیاتیهوه خه‌باتیان ده‌كرد، له‌كاتی شه‌ڕو شۆڕهكاندا هه‌میشه نه‌خۆشبوون، له‌كاتی نانخواردنیشا یه‌كه‌م كه‌سبوون بسمیلایان دهكردو دواكهسیش بوون ده‌یانگوت ئه‌لحه‌میلا، ئێستا به‌رپرسی گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته‌ن، قاره‌مان و تێكۆشه‌ری ڕێگای ڕزگارین، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه له‌سۆنگه‌ی ماندوو بوونی ئه‌مانه‌وه‌یه، هه‌زاران كۆتر بازی وه‌ك من بهقولهی قاپیانیشا ناگات، ئه‌م مهنسولانه، كاتێك ئێمه‌ومانان ده‌بینن یان ڕووی خۆیان وه‌رده‌گێڕن یان چاوێلكه‌ی ڕه‌ش ده‌كه‌نه چاویان، ئاخر بینینی كه‌سانی وه‌ك ئێمه‌مانان تووشی رشانه‌وه‌یان ده‌كات، تووشی سهرهخوولهو ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان ده‌كات، له‌م رۆژانه‌دا بۆ كارێك ڕێم كه‌وته لای یه‌كێكێیان دوای ئه‌وه‌ی به‌شه‌ش پرسگه‌دا تێپه‌ڕیم ئینجا گه‌شتمه لای، هێنده پشكنیمیان كه‌چوومه ژووره‌كه‌ی به‌ڕێزی وه‌ك یه‌كێك لهئهپارتمانێكی سێ نهۆمی سه‌ركه‌وتبێت ئاوا هه‌ناسه بڕكێم بوو، بۆ چۆڕێ ئاو خه‌ریك بوو ده‌خنكام، باش بوو، خوای لێی رازی بێت، له‌ژووره‌كه‌ی ئه‌ودا بایه‌كی فێنك و بۆنێكی خۆش تۆزێ بوژاندمیانهوه، كاتێك بهژووركهوتم پێش له‌وه‌ی سڵاو له‌به‌ڕێزیان بكه‌م ڕیزێك بڕوانامه‌ی هه‌ڵواسراو بهدیوارهكهی پشتیه‌وه سه‌رنجیان ڕاكێشام، دیتم یازده بڕوانامه‌ی جۆراو جۆری هه‌ڵواسیووه، پێنجیان به‌ئنگلیزی و سێشیان به‌كوردی و سیانه‌كه‌ی تریشیان به‌عاره‌بی نووسرابوو، یه‌كێ بڕوانامه‌كان هی دكتۆرا بوو له‌یاسای نێو ده‌وڵه‌تی، یه‌كێكی تریشیان هی یاسای ده‌ستوری بوو، ئه‌ی خوای گه‌وره ئه‌مه ناوه‌ندی ته‌واو نه‌كرد كه‌چی ئێستا خاوه‌نی یازده بڕوانامه‌یه، من هه‌ر به‌و واق وڕماوییه ته‌ماشای بڕوانامه‌كانم ده‌كرد، كه‌بینی من بهدهمێكی داچهقیوهوه ته‌ماشای ئه‌و هه‌موو بڕوانامه‌یه ده‌كه‌م، چاوێلكه ڕه‌شه‌كه‌ی له‌چاوی داكه‌ن مۆڕه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێزی لێكردم، ده‌سبه‌جێ ته‌زێك هات به‌گیانمدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه ڕێم كه‌وتبێته ئه‌و ژووره نه‌په‌رژام ئه‌وه‌ی بۆی چووم داوایكهم و بیخه‌مه به‌رده‌ستی ، به‌پشتا گه‌ڕامه‌وه‌و بهپهلهپرۆزێ هاتمه ده‌ره‌وه، گوێم لێ بوو له‌دوواوه قاقا پێم پێده‌كه‌نی، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێم بڵێ : ها عه‌به‌ی كۆترباز چاوت بكه‌ره‌وه‌و باش ته‌ماشای ئه‌و ریزه بڕوانامهیهبكه، ئه‌گه‌ر تۆ معهلمێكی تڕنی، ئه‌وه من یازده بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ماسته‌رو به‌كه‌لۆریۆسم هه‌یه، هه‌وه‌سم لێی بێت یازده‌ی دیكه‌ش به‌ده‌ست ده‌هێنم، ها نه‌خه‌ڵه‌تێی له‌ملاو له‌ولا باسی ئه‌وه بكه‌ی كه‌كاتی خۆی خوێندنم ته‌واو نه‌كردووه‌و له‌به‌ر ته‌مبه‌ڵی له‌قوتابخانه ڕامكردووه، ئه‌گینا زمانت ده‌بڕم، ئه‌و نانه نانه ئێستا له‌خوانه، باوكم به‌شه‌رفم راسته‌كه‌ی هه‌وه‌ست بێت دوو ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ش وه‌رده‌گری، ئێمه هه‌تا بووین به‌مامۆستا ره‌زاله‌تی دنیامان بینی، هه‌ر له‌برسێتی و شهونهخونیهوه بیگره تا ده‌گاته تێهه‌ڵدان و ترس وتۆقین، كه‌چی ئێستا زه‌لامی واهه‌یه كوڕه‌كه‌ی هێشتا زمانی نه‌گرتووه شه‌ش بڕوانامه‌ی بۆ ئاماده‌كردووه‌و له‌حه‌وت دامودهزگاش دایمه‌زراندووه، مانگانه پێنج ملیون دیناریش مووچه وه‌رده‌گرێ، چه‌ند پۆستێكیش لهئۆغریدایهو سبه‌ش به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشینی ده‌كرێت، له‌و رۆژه‌وه ئه‌و ته‌زه بووه به‌ترسێك و له‌گیانم ده‌رناچێ، خزمینه من زۆر لهمۆڕهی ئه‌مانه ده‌ترسم، ترسێك كهشهوهزنگم بۆ دێنێ، له‌هه‌ر كون و قوژبنێكدا خۆم ده‌شارمه‌وه ده‌مدۆزێته‌وه، ئه‌وانه‌ی والهپڕێ بوون به‌كوڕێ زۆر مه‌ترسیدارن، پیاوكوشتن و ئاوخواردن له‌لایان یه‌كه، تۆ بڵێی به‌ده‌ستی یه‌كێك له‌قوتابییه‌كانی خۆم نهكوژرێم؟ تۆ بڵێی به‌چ شێوه‌یه‌ك بمكوژن، ئایا به‌گوله ده‌مكوژن یان به‌داروبه‌رد؟ یان ده‌مكه‌ن به‌ژێر سه‌یاره‌یه‌كه‌وه؟ كه‌س سهركۆنهم نهكاو نه‌ڵێن عه‌بدوڵا ئه‌فه‌نی شێت بووه، خه‌ره‌ف و وه‌سواسه، نه‌هه‌قم نییه ئه‌گه‌ر شێتیش بم، ئه‌گه‌ر به‌عسییه‌كان خه‌ڵكیان له‌سه‌ر قسه‌و كردار ده‌كوشت، ئه‌وا ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سه‌یركردن خه‌ڵك ده‌كوژن، ئه‌م ماوه‌یه له‌دوزخورماتوو یه‌كێكیان ناوی ناهێنم كوڕه ناوه‌نجییه‌كه‌ی مام هینی دایه بهردهمانچهو كوشتی، كهلێشیان پرسی بوو بۆ كوشتت گوتبووی بهمۆنهوه سهیریكردووم، كاری وا ته‌نانه‌ت عه‌قید غانمیش نه‌یكردووه، ئه‌و كاتێك ساڵی 1994 كه‌ریمی ره‌حمه‌تی به‌بێ هۆ شه‌هید كرد وتی له‌سه‌ر قاچاغی كوشتومه، نه‌یوت بهمۆنهوه ته‌ماشای كردووم، هه‌ر ئێواره‌ی لێ دادێت ئیتر له‌ترسا دهموودهستم یه‌ك ناگرێ، ها ئێستا ها تۆزێكیتر هێڕش ده‌كه‌نه سه‌رم ودهمكوژن، چۆن ده‌مكوژن؟ ئه‌وان سێ كه‌سن ده‌مووچاوی خۆیان ههڵپێكاوه، سه‌رو ده‌مانچه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، كه‌دێنه ژوره‌وه یه‌كه‌مجار ژن و مناڵه‌كانم ده‌به‌نه متبهقهكهو له‌وێ زیندانییان ده‌كه‌ن، ئینجا من له‌نێو كانتۆره‌كه ده‌هێننه ده‌ره‌وه‌و ده‌ستم ده‌به‌ستنه‌وه‌و تێپێك ده‌ده‌ن به‌بان دهمداو ده‌مبه‌ن، له‌به‌ر ده‌رگا ده‌مخه‌نه سندوقی سهیارهیهكهوهو وه‌ك با تێی ده‌ته‌قێنن، ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر جاده‌ی قیردا ده‌ڕۆن، پاشان لهجادهكه لاده‌ده‌ن و ده‌كه‌ونه سه‌ر لاڕێیهك كه‌هه‌مووی تاسه‌و هه‌ڵبه‌زوو دابه‌زه، پشتم خه‌ریكه ده‌ته‌قێ سه‌رو جهناگهم هێنده كێشاویه‌تی به سنوقی سهریارهكهدا بریندا بووه‌و خوێنی پیاهاتتوتهخوار، ماوه‌ی چاره‌كه سعاتێك ده‌ڕۆن، له‌پڕ ده‌وه‌ستن، سنوقی سه‌یاره‌كه ده‌كه‌نه‌و پێش ئه‌وه‌ی دامگرن هه‌ردوو قاچیشم ده‌به‌ستنه‌وه و فڕێم ده‌ده‌نه سه‌ر زه‌وییه‌كه، ده‌مانچه‌كانیان به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه، له‌ژێر تیشكی مانگه شه‌وه‌كه‌دا بریقهدهداتهوه، به‌پاڵ و بهتهپاوتل، به‌ڕاكێشان ده‌مبه‌نه لێوار كه‌نه‌كه، پێش ئه‌وه‌ی بمكوژن ئه‌گه‌ر ده‌ممیان نه‌به‌ستایه‌ته‌وه لێم ده‌پرسین: قهیناكا ده‌مكوژن بمكوژن به‌س توخوا پێم بڵێن پیاوی كام قوتابی خۆمن وادهمكوژن؟ یه‌كێكیان ده‌ڵێت : شایه‌تمان بێنه بابهگاوری نه‌مری، یه‌كێكی تریشیان ده‌ڵێت: عه‌بدوڵا ئه‌فه‌نی چۆن توانیووته بهتیزهوه ته‌ماشای خه‌باتگێڕێكی وه‌ك كاك قارهمانت كردووه، چۆن وێراوی له‌دڵی خۆتدا وتووته ئه‌مه‌یان ته‌نیا بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌یه، له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی خوێندنی ته‌واو نه‌كرد، هه‌موو بڕوانامه‌كانی به‌پاره كڕیوه، ئه‌ی نازانی ته‌ماشاكردنی گاڵته‌جاڕانه‌ی ئاوه‌ها ئه‌مه باجه‌كه‌یه‌تی، ئۆخه‌ی وائێستا گرێ له‌دڵما نه‌ماو به‌ئیسراحه‌ت ده‌مرم، كه‌من ئاوا ده‌ڵێم گیزه‌ی گولله‌كان دێت به‌نێو سه‌رما تێده‌په‌ڕن، خه‌وێكی خۆشم لێدهكهوێ و بۆیه‌كه‌مجار له‌و ترسه‌ش رزگارم ده‌بێت كه‌ئه‌مه هه‌شت ساڵه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنم، له‌گه‌ڵ شریقه‌ی گوللهكاندا خل ده‌بمه‌وه‌و ده‌كه‌ومه نێو كۆریانهكهوه، له‌گه‌ڵ زرمه‌ی كهوتنمدا هاوارده‌كه‌م: خاتر خوا ده‌ست و پێتان ماچ ده‌كه‌م مه‌مكوژن، شه‌رتبێت ئیتر چاوی خۆمم ببهستمهوهو سه‌یری كه‌ستان نه‌كه‌م، كههێور ده‌بمه‌وه سهریرهكهم ژنه‌كه‌م و مناڵه‌كانم ده‌وریان لێ داوم و به‌ده‌ورما ههڵتروشكاون و ده‌گرین، ئه‌مه هه‌شت ساڵه هه‌موو شه‌وێك ئێمه ئه‌مه حاڵمانه یاخوا گاور به‌حاڵمان نه‌بێت ئامین یارهبهلعالمین.
به‌كر ده‌روێش/ خورماتوو