
سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م جۆتستانده‌ری كوردی
ئامانج له‌م نووسینه وریاكردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه , نه‌ك هه‌ر په‌سه‌ندكردنی زارێكه به سه‌ر زارێكه‌وه هه‌روه‌ها له‌و حاڵه‌ته‌وه زمان به‌ره‌و زاره‌كان ده‌گه‌رێته‌وه!!
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی دووزمانیی ( جۆتستانده‌ری )بدۆزرێته‌وه و هۆكاره‌كانی لێكبدرێته‌وه ده‌گه‌ینه قه‌ناعه‌تێك كه خودی مه‌سه‌له‌كه وه‌ك ئێستا ئاڵۆز و به مه‌به‌ست نه‌بووه!!به واتای هیچ هۆكارێكی سیاسی و حیزبی له پشت هه‌نگاوی جۆتستانده‌ری نه‌بووه!دایه‌سپۆرای كوردی به تایبه‌تی له سه‌ده‌ی نۆزده‌م و بیسته‌مدا له پایته‌خته‌كانی داگیركاران : به‌غدا و ئه‌سته‌مبۆل و دیمه‌شق و تاران‌دا هه‌تا هاتنی قه‌ومیه‌كانی داگیركه‌راندا مه‌سه‌له‌یه‌كه ئه‌وه دێنێ لێكۆلینه‌وه‌ی له سه‌ر بكرێ.ئێمه ده‌رباره‌ی ڕۆڵی سیاسی ئه‌و كوردانه نادوێین و قسه ناكه‌ین ,به‌ڵكو قسه له سه‌ر سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی دوو زاری ده‌كه‌ین.كامه گۆڤار یان ڕۆژنامه نووسینی به هه‌ردوو زاره‌وه بڵاوكردۆته‌وه!
هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و كوردانه‌ی ئه‌سته‌مبۆل له زۆر جوموجۆڵ دابوونه, هه‌تا له لایه‌ن هه‌ندێك توێژه‌ره‌وه به كورده گه‌نجه‌كان وه‌ك توركه گه‌نجه‌كان ناونراون!
ئه‌و هه‌موو كورده‌ی ئه‌وێ هه‌ر له باكوری كوردستانه‌وه نه‌هاتوون , به‌لكو
ئه‌و هه‌موو كوردانه هه‌تا له وڵاتی كوردی ئیران (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان )بۆ ئه‌سته‌مبۆل هاتوون و شاره‌كه‌یان كردۆته ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌موو چالاكیه‌كان: له‌و شاره‌دا هه‌ر له مێژه‌وه كورده‌كانی باشوور و باكوور له‌وێ بوون.چه‌نده‌ها ڕۆژنامه و گۆڤاریان ده‌ركردووه.به حوكمی ئه‌وه‌ی (سۆرانی) و (بادینی ) یاخود كورمانجی له‌وێ زۆر بوون بۆیه كێشه‌ی به‌كارهینانی هه‌ردوو زاری سۆرانی و بادینی له‌وێ سه‌ریهه‌ڵدا .له ئه‌سته‌مبۆل چه‌نده‌ها گۆڤار به هه‌ردوو زاره‌كه ده‌رچوون. ئه‌و جۆتستانده‌ریه‌ی ئه‌وسا دوور بوو له مه‌به‌ستی سیاسی به هیچ كلۆجێك خه‌باتیان نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كورد له ڕێگای زمانه‌وه دابه‌ش بكرێ!!! وه‌ك چۆن له ڕێگای سیاسیه‌وه دابه‌ش كرا!! به‌لكو هه‌ندێ به پێچه‌وانه‌وه خه‌باتی سیاسی‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كورد رَزگاری ببێ له‌و حاڵه‌ته‌وه!به ده‌ردی ئه‌رمه‌ن نه‌چێ وه‌ك عه‌ره‌به‌كان خاوه‌نی ده‌وله‌تی خۆی بێ .وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێكی ترهۆز كورده‌كان ئه‌وه‌نده وریا نه‌بوون , كه مه‌سه‌له‌ی زمان بقۆزنه‌وه بۆ یه‌كبوون !! هێشتا له ناو ته‌لیسمی خێڵ و هۆز ده‌ژیان ئه‌وه‌نده باوه‌ڕیان به ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه نه‌بوو. ئه‌وسا هه‌ندێ له ڕۆشنبیرانی كورده‌وه , سۆرانی كورمانجی , هه‌ندێ گۆڤار و رۆژنامه‌یان به هه‌ردوو زاره‌وه ده‌ركرد ,له‌وانه گۆڤاری ڕۆژی كورد یه‌كه‌م گۆڤاری كوردیه كه به هۆی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ئه‌وێ به هه‌ردوو زاره‌كه‌وه چه‌ند نووسینێكیان بڵاوكردۆته‌وه.عه‌بدوڵاڵا زه‌نگه‌نه ده‌رباره‌ی ئه‌و گۆڤاره ده‌نووسێ :”له ساڵای 1913 چوار ژماره‌ی مانگانه , كۆمه‌ڵه‌ی جڤاتی هێڤی قوتابیانی كورد ئه‌و گۆڤارایان ده‌ركردووه…….”هه‌مان نووسه‌ر لیكۆلینه‌وه‌ی له سه‌ر نووسه‌رانی ئه‌و گۆڤاره كردووه, له ئه‌نجامدا بۆی ده‌ركه‌ووتووه نووسه‌رانی ئه‌و گۆڤاره , به كوردی و توركی و به هه‌ردوو زاره‌وه نووسینیان بڵاوكردۆته‌وه!!!! ئه‌و گۆڤاره گریمان ده‌كرێ یه‌كه‌م گۆڤاری كوردی بێ , كه به دوو زار نووسینی بڵاوكردبێته‌وه!!!
ئا لێره‌وه كێشه‌كه سه‌ریهه‌ڵدا تاكو ئێستا به‌لكو زیاتر! ئه‌وه ئه‌وسا به ناچاری به بێ ویست ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد , نه‌ك وه‌ك ئێستا . د. عزه‌دین مسته‌فا ره‌سول له كتێبی :” بۆ….” و “سه‌رنجێ ده‌رباره‌ی زمانی یه‌گگرتووی كوردی ” ئاشكرای ده‌كات كه شوعیه‌كانی كورد به خۆیشیه‌وه ده‌ستپێشخه‌ر بوونه له‌و پێكۆله‌وه به جۆرێك له ساڵی 1957 خه‌ریكی ده‌ركردنی گۆڤارێك بوونه به هه‌ردوو زاره‌وه….به‌ڵام خۆی په‌شیمان بۆته‌وه له‌و هه‌نگاوه‌وه……………..”له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو هه‌رسێ گۆڤاری به‌یان و ڕۆشنبیری نوێ و كاروان به هه‌ردوو زاره‌وه ده‌رده‌چوون!! ئێستاش له سه‌رده‌می حكومه‌تی كوردیه‌وه, نه‌ك هه‌رگۆڤار به‌لكو ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانیش,هی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه, به هه‌ردوو زار هه‌واڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه! به‌وه‌ش كورد زووتر به‌ره‌و جۆتستانده‌ری ده‌چێ و جارێكی تر زمانی كوردی به‌ره‌و زار ده‌چێته‌وه .!!!