
چاره‌نوسی عێراق و کوردستان له سایه‌ی ململانێ ناوچه‌ییه‌کاندا
ساڵێکه‌و ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن به‌هاری عه‌ره‌بی بنه‌وبارگه‌ی هه‌ریه‌ک له ده‌سه‌ڵاته کۆن وسه‌رکوتگه‌ره‌کانی تونس ، میسر و لیبیای بۆ هه‌تا هه‌تایه پێچایه‌وه . هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م شه‌پۆله خوێناوییه‌دا، خه‌ریکه ڕژێمه‌کانی سوریا و یه‌مه‌نیش بخاته سه‌ره‌تای مانگ و ڕۆژی خۆیانه‌وه . به‌جیا له‌وه‌ی که له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا به ڕواله‌ت ئاڵوگۆڕه‌کان به چه‌شنێکه که له ڕوداوه‌کانی وڵاتێکی تر ناچێت . به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ئا‌شکرا ده‌بینرێ و ده‌بیسترێت ئه‌وه‌یه که ئه‌م به‌هاره به مانای ئاوابوونی ترس وملهوڕی دیکتاتۆریه‌تی چه‌ندین ساڵه‌یه‌و وه هه‌ر یه‌ک له‌و میلله‌تانه به هیوای ڕۆژێکی خۆشترو گه‌شترن بۆ ژیانی خۆیان ونه‌وه‌کانیان . به‌ڵام ئایا به فیعلی ئه‌م خه‌ونه‌ی ئه‌وان دێته دی؟ یان ئه‌وه‌ته دوای ڕزگاربونیشیان هه‌ر به شێوه‌یه‌کی تر ، یان ڕه‌نگ بێت نه‌رمتر درێژه به هه‌مان سانسۆر‌و ملهوڕی و ناعه‌داله‌تی بدرێت . بۆ وه‌ڵام به‌مه ده‌بێ بزانین که کێ و چی تاقم و حزبێک دیسان ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و وه چی به‌رنامه‌یه‌کیش له ئه‌جێندای ئه‌واندا هه‌یه ؟ هه‌ڵبه‌ته وه‌ک له تایتڵی ئه‌م نوسینه‌دا دیاره من زیاتر مه‌به‌ستمه ڕه‌وتی ڕوداوه‌کان له ناوچه‌که‌دا باس بکه‌م ، نه‌ک ناوه‌ڕۆک و سه‌ره‌نجامی هه‌ر ڕوداوێک به جیا یان له چه‌ند ووڵاتێکدا.
له‌وه‌ناچیت دوای ڕوخانی به‌شاریش له سوریا‌دا ، ده‌سه‌ڵاتێکی تر جگه له ده‌سه‌ڵاتی سوننی سه‌له‌فی شانسی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی هه‌بێت له‌م وڵاته‌دا . شکڵگیری و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ڕه‌وتی سه‌له‌فی له هه‌ریه‌ک له‌م وڵاتانه‌دا ، به‌کرده‌وه به‌مانای به‌تاڵکردنه‌وه‌ی خواستی ئه‌م شۆڕشانه‌یه له ناوه‌ڕۆکی دیموکراتی و یه‌کسانیخوازی خۆی . هه‌ریه‌ک له‌م شۆڕشانه له ناوه‌ڕۆکدا به‌ڕووی زوڵمدایه‌و ئاواتیشیان به‌دیهێنانی یه‌کسانی و ئازادییه . خه‌ڵک قوربانی ئه‌دات بۆ ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر، نه‌ک بۆ کۆیله‌یی . به‌ڵام وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مانه له‌سه‌ر خوێنی گه‌نجه شۆڕشگێڕه‌کانی ناوچه‌که‌دا خه‌ریکی پچڕینی به‌شی خۆیانن له کێکی ده‌سه‌ڵات و سامانی وڵاته‌کان وه جێکه‌وته‌کردن و داسه‌پاندنی ڕێسا ئاینیه‌کان . هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش لێواولێو پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی مافی مرۆڤ بۆ ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌ریه‌ک له‌و وڵاتانه‌دا . بۆ به‌ڵگه‌ش ده‌کرێت په‌ند له مودێلی عێراقی دوای ڕوخانی سه‌ددام وه‌ربگێرێت له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تایفی و مه‌زهه‌بیدا .
ئه‌وه‌ی تا ئێستا له شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بیدا له‌هه‌ریه‌ک له تونس ، میسر و لیبیادا ده‌رکه‌وتوه . هاتن و بره‌وگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسیه. به دیاریکراویش له تونس‌دا به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ڕه‌وتی ئیسلامی سه‌له‌فییه. له‌م نێوه‌دا ڕه‌وتی ئیسلامی سه‌له‌فی خه‌ریکه له‌سه‌به‌ته‌ی دیموکراتیه‌تی ئه‌مریکیدا جێگه بۆ خۆیان په‌یدا ده‌که‌ن وه وڵاته‌کانیان ده‌که‌نه بازاڕێکی ئابوری کراوه‌و ئاواڵا له جیهاندا . ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ش له‌گه‌ڵ خواستی سه‌رده‌مییانه‌ی هه‌ریه‌ک له تورکیا ، وڵاتانی تری عه‌ره‌بی ، ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاواش یه‌کده‌گرێته‌وه‌و پشتیوانیان لێده‌که‌ن .
به‌سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕین و شۆڕش له سوریا‌دا ، ئه‌م جاره‌یان ئێران هاوپه‌یمانییه‌ک وپێگه‌یه‌کی ناوچه‌یی وستراتیژی گه‌وره له ده‌ست ده‌دات. هاوپه‌یمانی ( ئێران ، شیعه‌ی ئێراق (ده‌وڵه‌تی مالکی له عێراق ) ، سوریا و حزب الله) ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه وه خه‌تی پاڵپشت وکۆمه‌کی حزب الله ی لوبنانی له سوریاوه ده‌پچڕێت . له‌م نێوه‌دا ئێران پێگه‌و نفوزی له‌رزۆک ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی سونیی ناوچه‌که و له هه‌مان کاتدا به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاواش . له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربێت که ئێران سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه ومه‌ترسیه بۆ ڕۆژئاوا‌و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی که‌نداو هه‌م به‌هۆی نفوز‌و په‌لکێشی له ناو عێراقداو وه به هۆی ئه‌وه‌ش که ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌بێته خاوه‌نی به‌رنامه و پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی به‌رفراوان که ڕه‌نگبێت که‌متر له‌ژێر ئۆتۆریته‌ی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریکا دابێت .
ئێران هه‌رچی زۆرتر له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی رۆژئاواوه به ته‌نگ ده‌هێنرێت و هه‌تادێت که‌مه‌ری حه‌سارێکی ئابوری و دیپلوماتی لێ توند ده‌کرێت . هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت ئه‌وه بوترێت که تا ئێستا وه‌ها سیاسه‌تێک دژ به ئێران ڕێک دێته‌وه له‌گه‌ڵ مه‌رام و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی که‌نداو وه ته‌نانه‌ت تورکیاش . چونکه پاراستن و په‌لکێشی به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌یی و ئابوری هه‌ریه‌ک له‌مانه له بچوکردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و نفوزی ئێران‌دا خۆیده‌بینێته‌وه .
ئێرانیش بۆ به‌رگری له خۆی باسی هێرش ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ته‌نگه‌ی هورمز له ژێر کونترۆلی ئه‌ودایه و ده‌ڵێت گه‌ر نه‌هێڵن نه‌وتمان بڕوات ئه‌وا نایه‌ڵین که‌س نه‌وت هه‌نارده بکات له که‌نداوه‌وه . ئیران به مه‌به‌ستی خۆپارێزی هه‌ڕه‌شه‌ده‌کات و ده‌یه‌وێت ئه‌وه به جیهان ڕابگه‌یه‌نێت که سه‌لامه‌تی که‌نداو له سه‌لامه‌تی ئه‌ودایه . ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ده‌وڵه‌تی ئێران به ته‌واوه‌تی که‌وتۆته ژێرباری مه‌ترسییه‌وه ، چونکه وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ده‌وڵه‌تی به‌شارالاسد له سوریا‌دا له ڕوخان نزیک ده‌بێته‌وه . له‌وه‌ته‌ی ئێران بۆته ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی که ئه‌کاته 32 ساڵ ، درێژترین هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوریا‌دا هه‌بووه. که ڕه‌نگبێت هیچ دوو ده‌وڵه‌تێک له ناوچه‌که‌دا هێنده‌ی ئێران و سوریا هاوڕاو هاوسه‌نگه‌رنه‌بوون له ته‌واوی گۆرانکارییه ناوچه‌ییه‌کان و جیهانی عه‌ره‌بیدا .
له مێژووی هاوچه‌رخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، جگه له فه‌له‌ستین ، که‌م ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی عێراق ده‌رگیری کێشه‌و ململانێ وشه‌ڕ بووه . هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێکهاته‌ی ئه‌تنیکی ، ئاینی و جیوپولتیکی ئه‌م وڵاته وه له‌گه‌ڵ بوونی سیسته‌می سیاسی تاک جه‌مسه‌ر و به‌م دواییانه‌ش بوونی سیسته‌می تایفی و مه‌زهه‌بی . به‌مانایه‌کی ترعێراق باشترین سه‌رزه‌مینێکه که به‌ئاسانی تۆوی نائارامی وشه‌ڕو پێکدادانی تێدا سه‌وز ده‌بێت . هه‌ر له‌م نێوه‌دا و به پێی ڕاگه‌یاندنه‌کان ئه‌مریکا کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆی له عێراقدا جێبه‌جێ کردوه . هاوکات دوو پارێزگای سونیی نشین له عێراقدا که دیاله و سه‌ڵاحه‌دینه داوای سیسته‌می فیدراڵی ده‌که‌ن ، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که سوننه‌کان له‌وه‌وپێش هیچ ته‌باییه‌کیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می فیدراڵییدا نه‌بووه . به دوای ئه‌مه‌شدا هه‌رده‌ستوبرد له عێراقدا جێگری سه‌رۆکی عێراق تاریق هاشمی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی مالکی تاوانبارده‌کرێت به‌وه‌ی ده‌ستی له کاری تیرۆریستی دایه. به‌م جۆره هاشمی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستێکی دیکه‌ی سه‌ر سه‌ر به‌لیستی سوننه که ساڵح موتله‌گه فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رده‌کرێت . ئه‌م کاره ئاڵۆزییه‌کانی به‌ینی فراکسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا و عیراقییه زیاتر ده‌کات .
ئه‌گه‌ر ڕه‌وتی خۆپیشاندان و ململانێکان له ناوچه‌که‌دا هه‌رواو توندتر درێژه‌ی هه‌بێت . ئه‌وا زۆربه‌ی ئه‌گه‌ره‌کان ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که له ناوچه‌که وعێراقدا ئا‌ڵوگۆڕێکی ڕیشه‌یی وکه‌م وێنه به‌ڕێوه‌یه . یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کان ئه‌وه‌یه که شه‌ڕی نێوان شیعه‌و سوننه له ناوچه‌که‌دا سه‌رهه‌ڵبدات . به مانایه‌کی تر شه‌ڕێک که ئێران وباڵی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداری شیعه له لایه‌ک، وه ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی که‌نداو وه باڵی سوننه‌ی عێراق که ئه‌مریکا له پشتیان ده‌بێت له لایه‌کی تره‌وه . ئه‌م شه‌ڕه به مه‌به‌ستی ڕوخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران نییه ، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ و له قۆناغی یه‌که‌مدا به مه‌به‌ستی یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی نفوز‌و ده‌سه‌ڵات ده‌بێت . وه به‌مه‌به‌ستی پاشه‌کشه‌پێکردن وله قاڵبدانه‌وه‌ی ڕۆڵی ئێران ده‌بێت له ناوچه‌که‌دا.
ئێستا له عێراقدا به ده‌سپێشخه‌ری تاڵه‌بانی خه‌ریکه کۆنگره‌یه‌کی ئاشته‌وایی له نێوان دوو پێکهاته‌که‌ی سوننی و شیعه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت . هه‌رچه‌نده ئه‌م کاره‌ی تاڵه‌بانی له‌وانه‌یه ده‌ربڕو پارێزگاری کردن بێت له مه‌وقیعیه‌تی خۆی وه‌ک سه‌رۆککۆمار، به‌ڵام هه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه هه‌وڵدانێکی نه‌زۆکه . ئه‌ویش له‌به‌ر سێ هۆکار : یه‌که‌م له دوای ڕوخانی سه‌ددام تا ئێستاش هیچ کاتێک له‌سه‌رهیچ بابه‌تێکی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌م دوو پێکهاته عه‌ره‌بییه له یه‌ک مه‌نجه‌ڵدا نه‌کوڵاون ، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌شه شیعیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراق درێژکراوه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی ئێرانه له ناوچه‌که‌دا وه له‌هه‌مان کاتدا زۆربه‌ی سونیه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتیش له‌سه‌ر ته‌لی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو والقاعده یاری ئه‌که‌ن . دووه‌م به پێی ئاڵوگۆڕه نوێیه‌کانی عێراق و ناوچه‌که ، ئه‌م کاره ده‌بێته به‌شێک له پینه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی شه‌قوشڕی ئێستای عێراق له‌سه‌ر حسابی چاوه‌ڕوانی بۆ ئه‌گه‌ره‌کان و یاریکردن به کات . سێهه‌م که له‌هه‌مویان گرنگتره ، ئه‌وه‌یه که ده‌مێکه و ئێستاش له‌هه‌موو کات زیاتر ده‌بێت به ڕوانگه‌یه‌کی ناوچه‌یی سه‌یری چاره‌سه‌ر‌کردن و شرۆڤه‌کردنی وه‌زعی سیاسی عێراق بکرێت ، نه‌ک به‌ته‌نها وه‌ک وه‌زعێکی ناوخۆیی چاوی لێبکرێت . وه له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه وه‌زعی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق چاوه‌ڕوانی چاکبوونی لێناکرێت ، به‌ڵکو تادێت ئاڵۆزترده‌بێت .
ئێستا له هه‌موو کاتێک زیاتر ده‌بێ ئه‌وه بزانرێت که :
1. ڕوخانی سوریای به‌شارالاسد کلیلی کردنه‌وه‌ی ئه‌جێندا جیاواز‌و ئاڵوگۆڕه‌کانه . لێره‌دا سیاسه‌تی سه‌رکه‌وتوو ئه‌وه‌یه که یاری له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ره‌کاندا به گوێره‌ی کات و شوێن و باڵانسی هێز بکرێت . ئه‌و وه‌خته‌ش ئیتر کوردستان ده‌بێته ئه‌و که‌شتییه‌ی که به‌هه‌موو سه‌رنشینه‌کانیه‌وه ڕه‌نگبێت یه‌ک چاره‌نوس چاوه‌ڕێیان بێت .
2. عێراق چیتر به‌م مودێله‌ی ئیستای ناتوانرێت حوکم بکرێت . وه ئه‌م مۆدێله له‌سه‌ر ده‌ستی سێ شه‌ریکه‌که‌ی دا له ده‌وڵه‌ت ده‌رچوه‌و بۆته کۆمپانیای ئابوری که چیتر شه‌ریکه‌کان پێکه‌وه هه‌ڵناکه‌ن و ده‌وڵه‌تی عێراقیان گه‌یاندۆته مایه‌پوچی سیاسی . عێراقێکی یه‌کگرتوو به پێکهاته‌کانیه‌وه یان ده‌بێت ته‌واو دیموکراتیک بێت که مافی هه‌موو که‌سێکی تیادا پارێزراوبێت ، یان ده‌بێ وه‌ک پێشوو دیکتاتوری بێت . ئه‌وه‌شی تا ئێستا ده‌رکه‌وتوه ئه‌وه‌یه که شانسی ده‌وڵه‌تێکی به هه‌ریه‌کێک له‌م دوانه له حاڵی حازردا ئیمکانی نییه‌و ئه‌سته‌مه . بۆیه یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کان دابه‌ش بوونی عێراقه .چونکه نه سوننه تازه وه‌ک کۆن ده‌توانێت به‌ته‌نها حوکمی عێراق بکات وه نه شیعه‌ش ئیترده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت بۆ لایه‌نه‌کانی تر. وه هه‌موشمان حکومه‌تی به ناو ته‌وافقیامان بینی .هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جاره‌یان کوردیش ده‌که‌وێته به‌رده‌م چه‌ندین ئه‌گه‌ری جۆراوجۆره‌وه .
3. سیاسه‌تی یه‌کیه‌تی و پارتی له به‌غدا یان ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن سیاسه‌تی کوردی تاوه‌کو ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت سیاسه‌تێک نییه که له ناوچه‌که‌و ده‌ره‌وه‌دا حسابی له‌سه‌ربکرێت . به‌ڵکو ژماره‌یه‌کی نادیار‌و بێ جێگه‌یه له حساباتی سیاسی‌دا، که بۆ پڕکردنه‌وه و باڵانسی هێزه سیاسیه ناوخۆیی وناوچه‌ییه‌کان به‌کاردێت . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوه‌کو ئێستا هه‌ریه‌کیه‌تی و پارتی باڵاده‌ست بوون ، بۆیه ده‌کرێت بڵێین که ئه‌م سیاسه‌ته کوردییه به‌شێکه له ناوه‌ڕۆک و ماهییه‌تی یه‌کیه‌تی و پارتی و هه‌رئه‌وه‌نده‌شیان له ناخدا هه‌یه ، بۆیه خۆخه‌ڵه‌تاندنه ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی زیاتریان لێبکرێت . ناوه‌ڕۆکی ئه‌وان کێبڕکێیه له‌سه‌ر بێبه‌شکردنی سیاسی و ئابوری خه‌ڵک و به‌تاڵانبردنی سامانی گشتی وڵات وه ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدابێت که خۆیان پێیده‌ڵێن گه‌نده‌ڵی . ئه‌وان له‌وه‌ته‌ی وه‌ک برا و به‌جووته له ده‌سه‌ڵاتدان ، کوردستانیان کردۆته کۆمپانیاو به ناوی بازاڕی ئازاده‌وه که هه‌رخۆیان تێیدا ئازادن ، تا دێت جێگه‌یان به‌رته‌سک کردۆته‌وه بۆ ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تی گشتی . وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێکی پان و به‌رینیان له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان له بێمافی و چاوه‌ڕوانیدا هێشتۆته‌وه .
4. هه‌ر به‌م پێیه ئێستا کوردستان له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئه‌گه‌ر و مه‌رام و پلان و ئه‌جێندای سیاسی ناوخۆ و ده‌ره‌وه دایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرگرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵکی کوردستان نه‌هێڵێن حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات به ته‌نها و دیسانه‌وه به قازانجی خۆیان و له کوێ بیانه‌وێت له‌وێ له‌نگه‌ری سیاسی و ته‌وافوقات بگرن ، یاخود وه‌ک جاران خۆشده‌ست ده‌وڵه‌تانی ناوچه په‌لکێشی کوردستان بکه‌ن . به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌م جاره‌یان خه‌ڵکی چاووگوێ کراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان مۆری سه‌رکه‌وتن له ئه‌گه‌رێک بده‌ن که ئه‌زانن به قازانجیانه وده‌مێکه هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن . ئه‌گه‌رێک که له داهاتودا ئارام به‌خشبێت بۆ هه‌موان و پانتایی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیش به‌رفراوانتر بکات .
مقداد هادی مانگی یه‌کی 2012